یاسین نادر ڕه‌حمان
له‌گه‌لأ كۆتاهاتنى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى قۆناغی بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی پۆله ناكۆتاكان له‌مساڵدا و پاشان تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری و نیشتمانییه‌كانى ئه‌م دوو قۆناغه، كه ده‌توانین به ساڵێكى پڕ مشت‌ومڕ بۆ قوتابی و مامۆستا به هه‌موو خوشی و ناخۆشییه‌كانیه‌وه لێی بڕوانین. ده‌بێت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ده‌زگا فێركارییه پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركى زیاتر له‌باره‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خه‌مخواردن بۆ ئه‌م بواره بخه‌نه ڕوو.
هه‌میشه كاتێك تاقیكردنه‌وه كۆتای پێ دێت، ئه‌وه له زه‌ینى خوێندكاران و كه‌سوكار و مامۆستادا دروست ده‌بێت كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له پاش كۆتاهاتنى ساڵى خوێندن و به‌كورتى پاش تاقیكردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانی، پلان (B)ی وه‌ك هاوكارى و هاویاری له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌دا بۆ قوتابییانى نییه، تا قوتابییانی كوردستان له جێى دابڕانی ماوه‌یه‌كى 100 ڕۆژى له ژیانى خوێندن، پێوه‌ى خه‌ریك بن. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت پێوه‌ست به بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌وه بكرێت و هاوكارێكی باشی ساڵى داهاتووی خوێندن بێت.
ئه‌وه‌ى به‌گشتى خه‌ڵك و مامۆستا و خوێندكار پێوه‌ى پابه‌نده، خوێندن و په‌روه‌رده‌ى خوێندكاره له خوێندنگهكهى، به‌ڵام ماقووڵ نییه هه‌زاران قوتابخانه و خوێندنگه و ناوه‌ندی فێركاری له هه‌رێمى كوردستان له وه‌رزى هاویندا هه‌روا به به‌تاڵى و بێ چالاكى بمێننه‌وه و پلانی دووه‌م بۆ كاته‌كانى پشوو بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به په‌روه‌رده بكات، نه‌خوێنرێت. نازانم هیچ چاوێكمان به وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان خشاندووه ئه‌وان خه‌ریكى چین؟ له‌م بواره‌دا چی ده‌كه‌ن؟ چ چالاكییه‌ك بۆ خوێندكاران له‌و پشووه‌دا هه‌ر به مامۆستا و خوێندكار و ڕاهێنه‌رانى پهروهردیییهوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ تا خوانه‌خواسته شتى نه‌خوازراوى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناپه‌روه‌رده‌یى ڕوو له وڵاتیان نه‌كات.
ڕۆژانه له وه‌رزى پشوودا چه‌نده خوێندكار له كۆڵان و كووچه و شهقامهكانى شاردا له كوردستان ده‌بینین كه به‌تاڵ و بێكار و دوور له خزمه‌تێكى په‌روه‌رده‌یی خه‌رێكى كارێكى ناپه‌روه‌رده‌یى پێچه‌وانه‌ى ئاراسته باشه‌كانى كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده‌ن. هه‌رچه‌نده هه‌ندێكى كه‌م له‌وان ده‌بینین بۆ بژێوى و پیشه‌ى جیاوازتر له خوێندن و كاری تر بۆ خزمه‌تى خۆى و خێزانى و كۆمه‌ڵگه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گشتییه و به به‌رچاومانه‌وه ده‌یبینین له پشووى هاویندا، به‌تاڵی و كات به‌فیڕۆدانى پشووهكانه به‌بێ خزمه‌تكردنى په‌روه‌رده‌یی له ڕێی پلانى رژد بۆ ئه‌وان.
ئه‌وه‌ش نابێت بشارینه‌وه كه سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م ڕووداوه نه‌خوازراو و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ناو خێزان و شار و شارۆكه‌كانى كوردستان ئه‌و به‌تاڵییه‌یه. ئامارى به‌ندكراوانى كاره نادروست و دژهیاساكان و كوشتوبڕ و دزیكردن و ڕووداوى تر، نموونه‌ى ئه‌م بێ پلانییهى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ده‌زگه فێركارییه‌كان به جوانى و ته‌واوى ده‌رده‌خات، كه ماوه‌ى سێ مانگى خوێندن بۆ ده‌بێت ناوه‌نده فێركارییهكانیان هه‌روا بێ چالاكی و خزمه‌تى په‌روه‌رده‌یی بمێننه‌وه.
به‌ڕاستى بیرمان چووه وڵاتانى دنیا ده‌ورى سه‌ره‌كى و بایه‌خى تایبه‌تیان له‌م بواره‌دایه و له‌م كاتى پشووى خوێندكاردا پێیان داون و به‌هۆیه‌وه له وه‌رزی پشوویشدا خوێندكار و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیان له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن دانابڕێنن.
لێره‌دا نموونه‌ى چه‌ند وڵاتێكى چالاك بۆ بوارى په‌روه‌رده‌كردنى خوێندكار له‌م كاتى پشوودا ده‌هێنینه‌وه كه نه‌ك له وه‌رزى پشوودا له خوێندن دانابڕین، به‌ڵكو ئاماده‌كارى زیاتریان له كاتی پشوودا بۆ قوتابی ده‌ڕه‌خسێنن و خولی جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تى زیاتریان ده‌كه‌نه‌وه.
له "ئه‌مه‌ریكا" به‌و دروشمه‌ى كه (ده‌بێت ئاهه‌نگى فێربوون به‌بێ وه‌ستان بێت) له به‌رنامه‌دایه له ساڵانى داهاتوو ته‌نانه‌ت كاته‌كانى پشوو كه‌م بكاته‌وه، تا هیچ نه‌بێت چاوه‌ڕێی شوێنه‌واره خراپه‌كانى نه‌بن.
له "ژاپۆن"ى خاوه‌ن پێشكه‌وتنی بوارى په‌روه‌رده و بواره گشتگیرهكانى تر، پشووى پێنج هه‌فته‌یی بۆ خوێندكار دانراوه، چونكه سیسته‌مى خوێندن له‌وێ ئه‌وه‌نده ڕه‌چاوى زۆرى به‌شی په‌روه‌رده‌یی كردووه كه خوێندكار له بچووكترین كاته‌كانى پشوودا هه‌وڵی خۆبههێزكردنى له وانه‌كانى ساڵى خوێندنى داهاتوو ده‌دات، به‌و پێیه‌ی چه‌مكى (به‌فیڕۆنه‌دانى كات) لای ئه‌وان جێی گرتووه.
له "كه‌نه‌دا" پارێزگار و ده‌سه‌ڵاتدارانى كارگێڕیی ناوچه‌كان، خه‌رجیى سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانى وانه‌كانى هاوكار و پێوه‌ست به خوێندن و یارمه‌تیده‌رى په‌روه‌رده‌یی، دابین ده‌كه‌ن تا پرۆسه‌ى فێركارى له وڵاته‌كه‌یاندا له كاته‌كانی پشوودا به شێوازى تر به‌رده‌وامى هه‌بێت. به‌پێی ئامارێكى ساڵى 2007 تا 2012، گه‌شه‌ى خوێندكارانى به‌شدار له خوله‌كانی هاوینه له خوێندنگه‌كاندا به‌رچاو بووه، له هه‌زار و 165 خوێندكاره‌وه به‌ره‌و 46 هه‌زار و 500 خوێندكارى به‌شدار گه‌شه‌ى كردووه.
ئه‌وه‌ى بۆ خوێندنگه‌كانى كوردستانیش ئێسته پێویسته ئه‌وه‌یه، هیچ نه‌بێت وه‌ك پلانێكى سه‌ره‌تایی له‌م بواره‌دا چه‌ند هه‌نگاوێكى هاوشێوه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه له كاتى پشوودا جێبه‌جى بكه‌ن تا خوێندكار دانه‌بڕاو له خوێندن و فێركاری بێت:
1- كردنه‌وه‌ى خولی بێ به‌رانبه‌ر یان به نرخى كه‌م.
2- هاندانى زیاتر و په‌لكێشكردنى زیاتر و ئاشناكردنیان له ماوه‌ى ساڵی خوێندن به‌م پۆله هاوینییانه كه بۆیان ده‌كرێته‌وه.
3- كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى شانۆ و موزیك و وانه‌ى پیشه‌یی (ده‌ستكرد و ئه‌لیكترۆنى) به‌پێى پێویستى و خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه.
4- كردنه‌وه‌ى خوله ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و ئاینییه‌كان، به‌پێى حه‌زى هه‌موو خوێندكاران. (ده‌توانرێت له بوارى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى خوێندنه‌وه، خولێكى كورتخایه‌نیش بۆ دایك و باوك و كه‌سوكارى خوێندكار له‌و پشووانه‌دا بكرێته‌وه.
5- گه‌شتكردن و كێبه‌ركێی په‌روه‌رده‌یی و زانستى له نێوان خوێندنگه‌كان له ئاستى پارێزگه و ناو شاره‌كان.
6- كردنه‌وه‌ی خولی فێركارى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ڕه‌فتار و خووه مه‌ترسیداره‌كانى كۆمه‌ڵگه.
7- كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌تى وه‌رشه و كاره شازهكانى پێویستى كۆمه‌ڵگا.
8- خولی فێربوونى زمانه بیانییه‌كانى وه‌ك ئینگلیزى و عه‌ره‌بی و فارسی و ئه‌ڵمانى.
9- ڕاكێشانى كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا بۆ وانه گوتنه‌وه به خوێندكار له چالاكییه جۆراوجۆره‌كاندا به‌هۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه.
10- هاوئاهه‌نگى و هاوكارى له ڕێكخراوه جیهانی و به‌ناوبانگه‌كان بۆ هاوكاریكردنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌م بواره‌دا.
11- دانانى یاسای تایبه‌ت به‌و مامۆستایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م خولانه‌دا به خوێندكاران به پاره‌ى فراوانی دیاریكراو وانه ده‌ڵێنه‌وه تا هه‌میشه پیشه و كاره‌كه‌ى له خزمه‌تى خوێندنیدا بێت و فریودانی باری دارایی خوێندكاری به‌دواوه نه‌بێت.
ئه‌مانه و چه‌ندانی تر كه به‌پێى پێویستى و بارودۆخى كوردستان ده‌توانێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت و ڕه‌نگه له زه‌ینى هه‌ر تاكێكى ئێمه و فێركارێكدا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك بێت.