یاسین نادر ڕه‌حمان
هه‌ر شوێن و جێیه‌كی دنیا به‌پێی سروشتی ناوچه‌كه و جیۆگرافیای ئه‌و شوێنه، ده‌توانێت ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان ناگه‌شتیاری هه‌ژمار بكرێت. به‌گشتی هه‌ندێك له‌م سروشتانه خودایین و به سروشتی خۆی ناوچه‌كان له ناوچه‌كانی تری دنیا جیا بوونه‌ته‌وه و سه‌رنجڕاكێشن، هه‌ندێك له‌وانیش به‌پێی پێشكه‌وتن ناوچه و وڵات و هه‌رێمه‌كانیان توانیویانه به‌دروستكردنی ناوچه‌ی گه‌شتیاری ده‌ستكرد به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌نگاوی پێشكه‌وتنخوازی مرۆیی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گه‌وره له ناوچه‌و وڵاته‌كانیان بخوڵقێنن.
جێگۆڕكێی ئاماره‌كانی گه‌شتیاری له وڵاتانی دنیاش له‌مه‌ر پێشه‌نگی و كێبه‌ركێیان له‌م بواره‌دا و هه‌نگاونانی رژد و درێژمه‌ودایانه‌یان له‌مباره‌یه‌وه، خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاماری گه‌شتیاری له ساڵی 2015-2016ی دنیادا بكه‌ین، ده‌بینین كه به‌پێی پله‌به‌ندی ساڵانه هه‌موو ساڵێك 25 تا100 وڵاتی دنیا یان زیاتر له‌ڕووی پێشه‌نگییان به‌نیسبه‌ت وڵاتانی تری گه‌شتیاری دنیا دێنه هه‌ڵبژاردن كه ئاستی پله‌یه‌ك تا پله‌یه‌كی تری ڕێزبه‌ندییه‌كه نزیكه‌ی 10ملیۆن گه‌شتیار تێده‌په‌ڕێنێت.
به‌پێی ئاماری گه‌شتیاری دنیایش له ساڵانی ڕابردوودا به گه‌شه‌ی 4% له ئاستی دنیادا 1.2 ملیار گه‌شتیار له دنیادا زیادی كردووه، بۆ نموونه شاری "له‌نده‌ن"ی ئینگلته‌را ساڵی 2015، نزیكه‌ی 19 ملیۆن گه‌شتیاری له ئاستی دنیادا هه‌بووه و پله‌ی یه‌كه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه، كه ئه‌مه‌ش 6%ی پێشكه‌وتن و سه‌ردانكه‌رانی گه‌شتوگوزاری به‌راورد به 2014 بووه. بانكۆكی تایله‌ند كه به پله‌ی دووه‌می ساڵی 2015 دێت، نزیكه‌ی 18 ملێۆن كه‌س گه‌شتیاری هه‌بووه و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 8% گه‌شه‌ی كردووه.
ئه‌گه‌ر ئاماری ئه‌م دوو وڵاته له ساڵانی 2014-2015 له ڕووی ڕیزبه‌ندییه‌وه ئاڵوگۆڕی ئه‌وتۆی له ڕووی ڕیزبه‌ندی ژماره‌ی گه‌شتیارانه‌وه نه‌دیبێت، ده‌بینین له 2016دا جێگۆڕكێیه‌ك له ڕووی پێشكه‌وتنی گه‌شتیاریی ئه‌م دوو وڵاته ڕووی داوه‌و ئه‌مجاره‌یان به‌بایه‌خدان و ڕاكێشانی گه‌شتیاری زیاتر، وڵاتی تایله‌ند و شاری بانكۆك، توانیوێتی ڕێچكه‌شكێنی بكات و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی له‌شاری له‌نده‌نی ئینگلته‌را بستێنێت و ئه‌ویش به گه‌شه‌ی 7%ی ڕاكێشانی گه‌شتیاران كه خۆی له نزیكه‌ی 20 ملیۆن سه‌ردانكه‌ر و گه‌شتیار ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئینگلته‌راش به‌م پله‌ی دووه‌مییه‌ش هه‌ر به‌نیسبه‌ت ساڵانی پێشووتریه‌وه گه‌شه‌ی زیاتر بووه، به‌ڵام گه‌شه‌پێدانی زیاتر كه‌رتی گه‌شتیاریی تایله‌ند له‌وان ئه‌وه‌نده زیاتر بووه كه توانیویه‌تی ئه‌وه‌نده گه‌شتیار بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی خۆی ڕابكێشێت، شه‌پۆلی په‌ناخوازان و دۆخی ناله‌باری ته‌ناهی و كرده‌وه تیرۆرییستییه‌كانیش له شاره‌كانی ئه‌وروپا هۆكاری سه‌ره‌كین له نزمبوونی ئه‌م ئامارانه له پاڵ زۆر شتی تردا.
جگه له‌م دوو وڵاته وڵاتی تریش هه‌ن كه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كاركردن له بواری توریستی و گه‌شتیاریدا، گرنگترین هه‌نگاوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌پاڵ سه‌رچاوه‌ی تری بواری ئابووری.
له عێراقی دابه‌شبوودا هه‌رێمی كوردستان تاقه په‌ناگه‌ی ئارامییه و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستانی به‌نیسبه‌ت ئه‌م بواره و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ردانكه‌رانی، قورس‌تر كردووه، چونكه دواجار به بوونی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌ی ئارامی گه‌شتیاری عێراق، پێویستی به خزمه‌تی زیاتری سه‌رچاوه‌ی گه‌شتوگوزار و ڕێگه‌وبان و هاتوچۆ و پێداویستی مرۆیی و خزمه‌تی زیاتری ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له ڕووی هوتێل و ڕازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و ڕیكخستنیان هه‌یه.
ئاماره‌كانی ڕۆژانی جه‌ژنی گه‌شتیارانی عێراقیش له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و پاش ئه‌ویش، سه‌رووی 300 هه‌زار گه‌شتیاری پێشان دا كه به‌پێی ئامارێكی تر له ساڵانی 2015 و 2016دا تێكڕای گه‌شتیاران 100 تا 200 هه‌زار بووه و ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له پاڵ سه‌رچاوه‌ی داهاتی تر، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی گرنگ سه‌یری بواری گه‌شتیاری بكات.
به گشتی به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ساڵی 2016 ژماره‌ی گه‌شتیاران له ساڵی 2016 بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه و پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ دوو ملیۆن گه‌شتیار تێپه‌ڕێنێت. ساڵی 2013 كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ناهی نه‌بوو ژماره‌كه گه‌یشته سێ ملیۆن كه‌س و ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات ئارامی هاوئاراسته‌یه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری و ئه‌و پێویستییه دێته كایه‌وه له كه‌رتی گه‌شتوگوزار ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێن كه سوودگه‌لێكی ئابووریی به‌هێزیان بۆ كوردستان‌مان ده‌بێت:
1-بایه‌خدان به ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان و سه‌رله‌نوێ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان
2- بایه‌خدان به مه‌زارگه‌ی ئه‌دیبان و شاعیران و ڕازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و وێستگه‌كانی ژیانیان، وه‌ك هه‌ندێك وڵاتی تری ده‌وروبه‌رمان.
3- دروستكردنی هوتێل و موتێل له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، تا هیچ نه‌بێت گه‌شتیار بتوانێت له‌و شوێنه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك بحه‌سێته‌وه و تیایدا بمێنێته‌وه.
4- بایه‌خدان به ڕێگه‌وبانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
5- دروستكردنی شارۆكه‌ی بچووك و گونده بچووكه گه‌شتیارییه‌كان. گوندی وه‌رزشی، گه‌شتیاری، شاری یاری و... هتد له پاڵ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و باخچه‌ی ڕازاوه‌ی تر.
6- بایه‌خدان به گونده‌كانی نزیك شوێنه گه‌شتیارییه‌كان .
7- دروستكردنی بازاڕێكی هاوئاهه‌نگ و نرخ بۆ دیاریكراو تا گه‌شتیاران هه‌ست به ئیستیغلالی مادی له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن.
8- هێنانی كۆمپانیا و ته‌كنۆلۆجیای نوێی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا له‌مه‌ڕ خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌ی جوانتر بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
9- بایه‌خدانی زیاتر به به‌شه گه‌شتیارییه‌كانی زانكۆ و سپاردنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له ڕووی خزمه‌ت و خزمه‌تكارییه‌وه به خوێندكارانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی داهێنان و ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران.
10- له ڕێی زانكۆیه‌كی تایبه‌ته‌وه گه‌شتوگوزار ببێته میتۆدی تایبه‌تتر و بتوانرێت په‌ره‌ی پێ بدات. ئه‌مانه و چه‌ندانی تر كه ده‌رفه‌ت نییه له‌م وتاره‌دا بخرێنه‌ڕوو.