هه‌رچه‌ند له‌سه‌ر ئه‌م خیانه‌ته گه‌وره‌یه بنووسین، ناگات به‌دڵۆپه فرمێسكێ كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان و ئاواره ماڵ‌وێران و بێلانه‌كان كه له‌و ڕۆژه‌دا به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه ڕشتیان.
16 ئۆكتۆبه‌ر مێژوویه‌كه له هزری هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر به‌ڕۆژێكی شووم و خه‌ماوی چه‌سپاوه، له مێژووی كورددا به‌ڕۆژی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی گرووپێكی ناو یه‌كێتی نووسراوه، زۆر گرنگه تاكی كورد هه‌موو 16 ئۆكتۆبهرێك ماته‌م بگێڕن و خاین و خۆفرۆشان به‌نه‌فره‌ت بكه‌ن.
خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر گرنگه له ڕاگه‌یاندن، سۆشیال میدیا، كۆڕ و سیمیناره‌كان به‌به‌رده‌وامی باسی لێوه بكرێت له پێناو دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی.
گرنگه نه‌وه بۆ نه‌وه وانه وه‌ربگرێت و تێبگات كه نه‌یارانی ده‌ره‌كی كورد چه‌ند به‌هێز بووبێت، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه چۆك به‌كورد دابدات ئه‌گه‌ر خاین و خۆفرۆشی ناوخۆ ڕێنوینی نه‌كردبێت.
به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته گۆڕێ و گرنگه بپرسین:
بۆ گرووپه خیانه‌تكاره‌كه‌ی ناو یه‌كێتی وا ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌یان تێده‌په‌ڕێ و هیچ سزایه‌ك نه‌دراون؟!
بۆ ئه‌م گرووپه به‌ئاشكرا خیانه‌ت و هه‌موو كارێكی قێزه‌ون ده‌كه‌ن بێ‌باك و بێمنه‌تن له‌كاردانه‌وه‌ی گه‌ل و لایه‌نه سیاسییه‌كان؟!
چی وا دڵنیای كردوون به‌ئاسانی له هه‌موو كاره قێزه‌ونه‌كانیان بێ سزا ده‌رباز ده‌بن؟!
ڕوونه لایه‌نه‌كان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك بوێری بهرهنگاربوونهوهیانی نییه، به‌ڵام هاووڵاتییان تاكه‌ی بێده‌نگ ده‌بن له‌كاره قێزه‌ونه‌كانیان؟!
ئه‌وه‌ی زۆر جێی تێبینی و سه‌رسوڕمانه، له دنیادا نه‌بووه خیانه‌تكار خۆی به‌حاكمی سنوورێك بزانێ و دانیشتووانه‌كه‌ی چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن!
له دنیادا نه‌بووه ماڵ و منداڵت بفرۆشرێن و برا و خوشكانت به‌پێش چاوته‌وه ئه‌تك بكرێن، هێشتا بڕوات وابێت خیانه‌تكاران له‌سه‌ر ڕێی ڕاست بن!
له دنیادا نه‌بووه ئاواره‌ی شاره‌كان بیت، ماڵ‌وێران و ده‌ربه‌ده‌ر بووبیت، به‌پێی په‌تی ههڵهاتبی، خێرت پێ ڕه‌وا بێت، به‌هۆێ خیانه‌تی گرووپێكی خۆفرۆش، هێشتا دوای بكه‌وی و به‌ڕاستیان بزانی!