زۆرن ئه‌وانه‌ى قسه له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌هێزیى وڵاتانى رۆژئاوا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و یه‌هوودیش به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى، هۆی ئه‌مه ئاسان و روونه، ئه‌و میله‌ته له‌ڕووى خاك و چڕى دانیشتوانه‌وه هێنده نییه بارته‌قاى میله‌تانى تر، كه‌مترین خاك و كه‌مترین دانیشتوانى هه‌یه، كه‌چى كاریگه‌رى زۆر و زه‌وه‌ندیان له‌سه‌ر دنیادا هه‌یه.
یه‌هوود له هه‌موو روویه‌كه‌وه خه‌ڵك و زاناى ئه‌وتۆیان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه كه نه‌ك ته‌نیا سوودیان به‌خۆیان و وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه، بگره سوودیان به‌هه‌موو وڵاتان و مرۆڤایه‌تیش گه‌یاندووه به تایبه‌تى له داهێنانه پزیشكییه‌كاندا. هه‌روه‌ها خه‌ڵكانى زۆر بلیمه‌تیان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه، یه‌هوود 14 ملیۆن كه‌سن كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون، حه‌وت ملیۆن یه‌هوود له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین و پێنج ملیۆنیشیان له كیشوه‌رى ئاسیا و دوو ملیۆنه‌كه‌ی تر له ئه‌وروپا و 100 هه‌زاریشیان له كیشوه‌رى ئهفهریقیادان.
مسوڵمان ملیارێك و 500 هه‌زارن كه به‌م شێوه‌یه بڵاو بوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیارى له كیشوه‌رى ئاسیا و شه‌ش ملیۆن مسوڵمان له ئه‌مه‌ریكادا هه‌ن و 44 ملیۆن له ئه‌وروپا و 400 ملیۆنیش له ئهفهریقادان. واته مسوڵمان پێنج یه‌كى كۆى گشتیى دانیشتووى سه‌رزه‌وى پێك دێنن، به‌رامبه‌ر هه‌ر یههوودییهك 107 مسوڵمان هه‌یه، كه‌چى ئه‌م میله‌ته بچووكه كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر دنیا هه‌یه و به‌هێزى خۆى سه‌پاندووه. ئێسته‌شى له‌گه‌ڵدا بێ كه‌سێك ده‌ستى خۆى بگرێت و ئاگه‌دارى پوول و پاره‌ى خۆى بێ، پێى ده‌گوترێ ده‌ڵێى جووله‌كه‌یه.
كابرایه‌كى یه‌هوود له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژى به كوله‌مه‌رگى ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و كار ده‌كات و رۆژانه له عه‌لوه‌كان سه‌وزه‌ى فڕێدراو كۆ ده‌كاته‌وه و پاكى ده‌كاته‌وه و ده‌یخوات و له‌م كوچه و له‌و ته‌رمیناڵ ده‌نوێ، پاش مردنى چوار ملیۆن دۆلار و وه‌سێتنامه‌یه‌ك جێ دێڵێ كه تیایدا نووسراوه، پاره‌كه‌ی پێشكێشى وڵاته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه كردووه، یه‌ك ملیۆنى بۆ مۆساد و یه‌ك ملیۆنى بۆ هێزى پێڕۆی سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى و دوو ملیۆنهكهى تریش پێشكێشى هێزى ده‌ریایى و ئاسمانیى وڵاته‌كه‌ى كردووه.
به‌راوردى لاى خۆمانى بكه كه شه‌ڕه له‌سه‌ر بندیوار و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن به‌رپرسان بتوانن پێنج مووچه‌ى وه‌زیرى وه‌ك زۆرانى تر بۆ ماڵباته‌كه‌یان بپچڕن. ئاژاوه‌ى سیاسییه له‌سه‌ر هاوبه‌شی و پشكى گه‌نده‌ڵى بۆ خۆیان و وڵاته‌كه‌یان، ببوورن حزبه‌كه‌یان.
ئه‌مه هه‌ندێك ناوه كه سه‌رپێیى هاتنه بیرم كه له‌و خه‌ڵكانه ده‌ستیان له هه‌موو بوارێكى ژیاندا هه‌بووه. بۆ نموونه چه‌ندان داهێنه‌ریان له بواره‌كانى فیزیا و كیمیا و ماتماتیك و بوارى پزیشكیدا هه‌یه. ئه‌لبێرت ئهنشتان یه‌هوودیه، سیمۆند فرۆید، كارل ماركس، پول سامویلسون، ویلتون فرایدمان، له بوارى پزیشكیشدا چه‌ندان داهێنه‌رى ئه‌وتۆیان تیادا هه‌ڵكه‌وتووه.
ده‌رزى پزیشكى بنجامین روبن دۆزییه‌وه، یوناس سالك به‌رگریى شه‌له‌لى دۆزییه‌وه، دۆزهرى شێرپه‌نجه‌ى خوێن ئهلوكیمیا جیرترودئلیونیش هه‌ر یه‌هوودى بوو، هه‌وكردنی ڤایرۆسى جگه‌ر و چاره‌سه‌رى باروخ بلومبربیج، دۆزهرى ئامێرى به‌رگریى ئیلى ماتشینكۆف، خاوه‌نى گرینگ‌ترین توێژه‌ر بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه ستانلى كوهین، دۆزهرى مایكرۆفۆن و گرامافۆن ئمیل بیرلا بیرلایند، دۆزهرى تۆماركردنى ڤیدیۆ تشارل زجینسبیرغ، له پیشه‌سازى و ماركه جیهانییه‌كاندا پولۆ بولو رالف لورین، لیفاى جینز لیفى شتراوس، ستار باكس هاواد، شولتز، جوجل سیرجى بیرن.
چه‌ندان كه‌سایه‌تیى سیاسیی وه‌ك هێنرى كسینجهر، ریچالد لیفین، ئالان جرینسبان، مادلین ئۆلبرایت و جۆن كى و دیڤد مارشاڵ و ئیزاك ئیزاك حاكمى ئوسترالیا و بنجامین دزرائیلى سه‌رۆكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بیفیجى بریماكوف سه‌رۆك وه‌زیرانى رووسیا و خورخى سامبایو سه‌رۆكى پورتوگال و مایكل هوارد وه‌زیر ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا. له بوارى راگه‌یاندندا ئى بى سى نیوزباربارا و ولترز، واشنتن پۆست بوجین مایه‌ر، نیویۆرك تایمز جوزیف لیلیڤد، كۆوارى تایم هینرى جرونوالد و چه‌ندان كه‌سى جۆراوجۆر كه جێى ئه‌و گۆشه‌یه نییه.