رۆژهه‌ڵاتى ناڤین، ناتوانێ له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێت، خۆى ته‌یار بكات و له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا بڕوا، هۆیه‌كه‌شى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاین، دووه‌م ئه‌و سامانه سروشتییه‌ى له‌ژێر زه‌وییه‌كه‌یدا هه‌یه و له‌سه‌رى نوستوون.
ئاین له هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه و له وڵاتێكى وه‌ك هینددا زیاتر له 850 ئاین هه‌یه، كه‌س له‌وى تر ناكه‌وێ و به‌جۆرێك ته‌وزیف كراون كه كار له‌سه‌ر ژیانى ئه‌وانى تر ناكه‌ن، ئه‌م مۆزایكه ره‌نگدانه‌وه‌ى ره‌نگاڵه‌یى خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تى. كه‌چى له وڵاتانى ناڤین‌دا، ئاین زاڵه و زۆرینه‌ى هه‌ره زۆریان یه‌ك ئاینیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر مه‌زه‌وه‌یلى جیاوه، ئه‌وه‌ش گرینگ نییه، واته به‌هۆیه‌وه ئاسایشى خۆیان له ده‌ست داوه. به‌جۆرێك خۆیان پێوه‌ست كردووه پێیه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ ئه‌وى تر ببه‌زێنێ و خۆى ببێته كه‌ڵه‌شێرى سه‌ر باره‌داره‌كه.
ئه‌م جیاوازییه نه رۆژێكه و نه دوو، هه‌زاران ساڵه هاتووه و نه‌وه به نه‌وه‌یان درێژه‌یان پێ داوه، بۆیه ئاسان نییه یه‌كتر قبووڵ بكه‌ن، هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌سه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كتر قبووڵ نه‌كه‌ن، له كوێ وڵاتى دامه‌زراوه‌یییان ده‌بێ و چۆن دیموكراسى ده‌سه‌پێنن و چۆن ده‌توانن شانبه‌شانى وڵاته‌یلى پێشكه‌وتوو هه‌نگاو بهاوێژن.
هه‌رچى نه‌وتى ژێر زه‌ویشه، دیسانه‌وه ئه‌م سامانه سروشتییه‌یان نه‌كردووه به هانده‌رێك تا به‌هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانى خۆیاندا جوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر پێى بژین، لێ ته‌مه‌ڵى كردوون و وه‌ك ره‌جه‌بى ژێردار هه‌نجیره‌كه‌یان لێ هاتووه و پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه تا هه‌نجیره‌كه بۆ ناو ده‌ویان به‌ربێته‌وه، پشتیان له كارى پیشه‌سازى كردووه و پاره‌ى نه‌وتیشیان زیاتر به چه‌ك ده‌ده‌ن و یه‌كترى پێ قه‌ڵاچۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر میله‌تانێك به ویستى خۆیان بیانه‌وێ رۆژ به‌رۆژ بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه، پێم ناڵێن چۆن ده‌توانن به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕۆن كه وڵاتان پێیدا ده‌ڕۆن، پێم ناڵێیت به چ شێوه‌یه‌ك بوارى هه‌یه نه‌خشه‌ڕێگه بۆ خۆى بكێشێ و پلانڕێژى بۆ وڵاته‌كه‌ى بكات كه هه‌ركات مه‌ترسى مه‌زه‌وه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى لێى نزیك بێته‌وه، ئه‌وه هه‌موو هه‌سته‌كانى له جووڵه ده‌كه‌وێ و هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ كوژانه‌وه‌ى ئاگرى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خه‌رج ده‌كات، ئیتر چوزانێ داهاتووى وڵاته‌كه‌ى چییه و بێباكه له‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به چ قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێ و بێ شه‌رم ده‌بێ له‌وه‌ى چ كاره‌ساتێ رووبه‌ڕووى گه‌له‌كه‌ى ده‌بێته‌وه.
بۆیه زۆر ئاسانه وڵاته‌یلى تر ئه‌م ده‌سته كه‌شفه بخوێننه‌وه و له جیاتیان چاره‌نووسیان بۆ بنووسنه‌وه، ئه‌مه وای كردووه ئه‌م وڵاتانه له به‌رده‌ستى ئه‌و زلهێزانه‌دا وه‌ك قوڕى ده‌ستكردن، چی‌یان لێ بكات و چی‌یان لێ دروست بكات، ئه‌وه له خۆى ئاسانتر هه‌ر نییه، بۆیه ئێمه له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌ماشاكه‌رێك زیاتر هیچیتر نین، چى سه‌یر ده‌كه‌ین و ئه‌میان له‌جیاتى ئه‌ویتر داده‌نێین و هیوا به‌وى تر ده‌خوازین، له كۆتاشدا هه‌مووى دیوى دراوێكن و هیچیان له‌وى تر باشتر نییه، ره‌نگه به‌رگه‌كانیان جودا بێ و رووخسار و ده‌میان وه‌ك یه‌كتر نه‌بن، ده‌نا هیچیان بۆ ده‌وڵه‌تدارى و به‌ڕێوه‌بردن پێ نییه و ده‌سته‌وه‌سانن، بۆیه ئێمه له‌و ئومێدانه بووینه‌ته‌وه كه عێراقی دۆزه‌خ به‌مانه بكرێته به‌هه‌شت و مانایه‌كى تێدا نووسرابێ بۆ ژیان، بۆیه ده‌بێ له چاوه‌ڕوانى ئه‌و گۆدۆیه‌دا بین كه هه‌رگیز نایه رزگارمان بكات.
ئه‌مه‌ریكا له 2003دا هات و له گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر "سه‌دام حوسێن" رزگارى كردین، كه رۆیشته‌وه ئێمه هه‌مان ته‌شیى باوباپیرانمان رسته‌وه و وڵاتمان كرده‌وه به دۆزه‌خێكى تر و به فۆرمێكى تر چه‌ندان دیكتاتۆرى ترمان له شوێنى قیت كرده‌وه. جارێكى تر ئومێدمان هه‌یه ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و بزاوه سیاسییانه سڕ بكات كه نادیموكراتین و له قه‌باره‌ى خۆیان زۆر زیاتر پێیان لێ راكێشاوه و هه‌ریه‌كه و له ئاوازێك ده‌خوێنێت، هه‌ریه‌كه و بۆ وڵاتێكى تر‌ى بێگانه كار ده‌كات و هه‌ریه‌كه و كیسه‌جیایى خۆى ده‌كات و نه‌وت و پاڵاوگه‌ى خۆى هه‌یه، ره‌نگه له‌و نێوه‌نده‌دا ئومێدێك بۆ ژیان بگه‌ڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ى كه هه‌یه، تاقى كرایه‌وه و ئه‌م وڵاته بۆ كاولاشێك ده‌بات كه ئه‌وسه‌رى دیار نییه، چونكه ئه‌وه‌ى كه ده‌گوزه‌رێ و ده‌كرێ، بێگومان هیچ دو‌ژمنێك هێنده‌ى پێ ناكات و هیچى لێ په‌یدا نابێ.
یوسف له‌تیف