یوسف له‌تیف
كورد ده‌ڵێ "یا مه‌یكه یان وه‌ك پیاو بیكه"، هه‌رچه‌نده من به‌شبه‌حاڵى خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و گوته‌یه‌دا نیم، چونكه زۆر باوكسالارانهیه و هیچ حیسابێكى بۆ ئافره‌ت تیادا نییه. ئه‌وه‌ى بڕیاره له 25ى ئهیلوول ریفراندۆم له كوردستان ئه‌نجام بدرێ، هه‌ندێك ده‌ڵێن ناوچه جێناكۆكه‌كان ناگرێته‌وه، له‌به‌ر خاترى كێ و نابێ ئێسته و گونجاو نییه كاته‌كه‌ی و هه‌لومه‌رج له‌بار نییه. تا به هه‌زاران دژایه‌تى ناوخۆوه، وه‌ك بڵێى دژایه‌تى ده‌ره‌كى كه‌م بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه میله‌تێكى نه‌خوێنده‌وار و ناسیستماتیكین.
وه‌ك ژماردنهكانى مه‌لاى مه‌زبووره "گۆزه‌كه چه‌ند به‌ردى تێدا بوو، ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى مانگه"، تا نهۆ نازانین ژماره‌مان چه‌نده، كورد زۆر كێشه‌یه، كه‌مپێك بۆ ئاواره دروست ده‌كه‌ین نازانین چه‌ند ئاواره‌ى تێدایه، شه‌هید ده‌بین به كۆمه‌ڵ قڕ ده‌كرێین نازانین چه‌ندمان شه‌هید بووه، ده‌چین بۆ هه‌نده‌ران نازانین چه‌ندمان لێ كه‌م بووه، به‌خۆماندا دهشكێینهوه و تواناسازى ده‌كه‌ین نازانین چه‌ندمان ده‌خوێنێ و چه‌ند شوێنمان له داهاتوو بۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه میله‌تێكین له ژماره نازانین، نه‌وت ده‌ڕوا و نازانین چه‌ند به‌رمیلمان فرۆشتووه، تانكهرمان وه‌ك مێرووله رێ ده‌كات نازانین، نازانین ئه‌ویش به نه‌وت حیساب بكه‌ین یا.. ئێمه و ژماره‌یان نه‌گوتووه.
براده‌رێك نوكته‌یه‌ك گێڕایه‌وه به‌وه‌ى له یه‌ك له فه‌رزه چوار ركاعهتییهكان سێى ئه‌دا كردووه، ئه‌ویش لێى ده‌پرسێ خۆى چوار بوو بۆ سێت ئه‌دا كرد؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ ئاخر جگه‌ره‌شم هه‌روا ته‌رك كرد. من ده‌ڵێم كورد له ژماره ده‌زانێ، به‌ڵام نایه‌وێ راستى بڵێ، چونكه مه‌به‌ستى تهرككردنێتى، مه‌به‌ستیه‌تى له چنگ یاسا هه‌ڵێ، یاسا ماف و ئه‌رك دیارى ده‌كات و حه‌قى هه‌موو كه‌س روون ده‌كاته‌وه و واى لێ ناكا پیاوێك له‌سه‌ر 500 دۆلاری قه‌رز بكوژرێ و یه‌كێكى تر دوور له رووتان دوو جووت پێڵاو به 36 هه‌زار دۆلار له كوێى بوو؟.
واى له كورد 100 ساڵه خوێن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕێژێ، چما هه‌یه ده‌نگ بۆ ده‌وڵه‌تبوون نه‌دات؟ ده‌بێ چ هۆكارێك بێت وا ئینتیماى كوردبوونى كاڵ كردبێته‌وه، بۆ هۆكاره‌كان بگه‌ڕێن زۆرن و زۆرى پێ ده‌وێ، ئێمه كڵێشهیهكى ئاماده‌كراومان هه‌یه یه‌كسه‌ر خائینبوون ده‌ده‌ینه پاڵ و لێده‌گه‌ڕێین، تاقه‌تى ئه‌و حیساباتهمان نییه، دیسانه‌وه گوته‌یه‌كى سه‌ربازیى عێراقى هه‌بوو ده‌یانگوت "جێبه‌جێى بكه، دواتر گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه" واته هه‌ر ئهركێكت پێ ده‌سپێرن جێبه‌جێى بكه و دواتر باسی بكه، بۆ ریفراندۆمیش حه‌قه زۆر سه‌ربازییانه ئه‌و گوته‌یه جێبه‌جێ بكرێ، ده‌نگ به "به‌ڵێ" بده و دواتر گفتوگۆ بكه، تۆ جارێ وڵات دروست بكه، دواتر گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى دیموكراسییه، چونكه مرۆڤ ئازاده له چۆنیه‌تیى ده‌نگدان یان نه‌دان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه بۆ وڵاتانی خاوه‌ن سیسته‌می دیموكراسى و خه‌ڵكی دیموكراسیخواز، چونكه ئێمه نه ده‌وڵه‌تمان هه‌یه و نه دیموكراسى، بۆیه حه‌ق نییه له‌و گوته سه‌ربازییه زیاتر هیچ بمانگرێتهوه.
ره‌نگه هه‌ندێك بڵێن ئه‌و ناوچه جێناكۆكانه به كه‌ركووكیشه‌وه جارێ له‌بار نییه ده‌نگدانى تیادا ئه‌نجام بدرێ و هۆ و پاساوى زۆرى بۆ دێننه‌وه كه هیچیان تینوێتى خه‌ڵكه‌كه ناشكێنێ، ئه‌ى كوردانى به‌غدا و خواروو، ئاخر ئه‌ویش هه‌ر ناكرێ و ته‌قینه‌وه‌ى تیادایه و ده‌وڵه‌تى عێراق رێگه نادات، ئه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق، كورد وه‌ك قوڕى ده‌ستكرد به په‌نجه‌كانى خۆى دروستى نه‌كرد؟ به‌ڵێ، به‌ڵام ئێسته ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان ها وه‌ده‌س و رێگه ناده‌ن ئه‌و جۆره كارانه لاى ئه‌وان ئه‌نجام بدرێ، ئه‌ى باشه له دژى تیرۆر له یه‌ك سه‌نگه‌ردا شه‌ڕ ناكه‌ن، به‌ڵێ ئه‌ویش راسته، به‌ڵام ئه‌و مافى تۆى پێ خۆش نییه. ئه‌ى بۆچى ریفراندۆم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له كۆڵ یه‌ك ببینه‌وه، باشه ئه‌و شوێنه كوردستانییانه‌ى پێشمه‌رگه به خوێن رزگارى كردوون، ئێسته‌ش هه‌ر پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێ، كه‌ركووك و شنگال هیچ گومانێكى له‌سه‌ره؟ ئه‌ى چ بكه‌ین؟ حه‌قه ژێرپێى پێشمه‌رگه ده‌نگ بدا، چونكه پێشمه‌رگه رزگارى كردووه، هیچ شهرعییهتێكیش بۆ هه‌لومه‌رجى وا له شه‌رعیه‌تى خوێن گرینگتر نییه.