یوسف له‌تیف
بێمتمانه‌یى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق، گه‌یشتووه‌ته ترۆپك وله چه‌ند ساڵى رابووریدا وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندننه‌وه له 100 ساڵى حوكمڕانى سوننه له عێراق،به زۆرینه و زۆرینه‌ى په‌رله‌مان هێزه سیاسییه‌كانى شیعه كارێكیان به سوننه كرد كه سه‌رما به هه‌تیوو و با به ده‌وارى شڕى نه‌كردبێ.كوردیش له‌و ناوه‌نده‌و له سه‌ره‌تادا و تا چاودێرى شیعه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات جێگیر بێ هه‌ندێ حه‌سایه‌وه.به‌ڵام كه‌ره‌فتارى مرۆڤانه‌ى كورد له‌گه‌ڵ سته‌م و چه‌وسانه‌وه یه‌كى نه‌گرت وپشتیوانى نه‌كردله‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كورد هه‌وڵى بۆسه‌ربه‌خۆیى ئابووریى و نه‌وت برد‌و رۆژ له دواى رۆژ هێزى سه‌ربازى خۆى په‌ره پێدا،ئیتر له سه‌ره‌تاى 2014ـه‌وه شیعه رووى لێوه‌رچه‌رخاند و به بڕینى بودجه‌ى كورد ده‌ستى پێكرد.
داعش هات و هێنده‌ى تر قاتوقڕى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا،له دواى ریفڕاندۆمیشه‌وه نه‌ك شیعه، بگره سوننه‌یشی هاته پاڵ و كاره‌كه له‌وه‌شدا نه‌وه‌ستایه‌وه، هێزه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی به‌له‌شكركێشیش به جۆرێك كوردیان له مه‌نگه‌نه‌دا،مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌لێكى سته‌مدیده‌ى وه‌ك كورد توانیبێتى به‌رگه بگرێ،ئه‌گه‌رنا ئه‌و فشاره رووى له هه‌ر میله‌تێكى تر بكردایه،ده‌یتوانده‌وه.ئه‌مانه هه‌مووى هۆكار بوون بۆ سه‌ختكردنى بارودۆخی دارایى هه‌رێم.
له‌هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌وه‌بوووه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم كه خۆیشى ددانى پێدا ده‌نێ، ئه‌و هه‌موو خراپى به‌ڕێوه‌بردن و تێكه‌ولێكه‌حزبییه بوو به به‌خشینه‌وه‌ى پۆست و خانه‌نشینى نایاسایى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زیانێكى دارایی زۆر بوو له‌و ته‌نگژه‌دا وبێمتمانه‌یى و نایه‌كسانییه‌كى ئه‌وتۆى بڵاو كرده‌وه كه‌كاتێكى زۆرى ده‌وێ بۆ ساڕێژبوونى ئه‌و برینه.چونكه وه‌نه‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانى حكوومه‌ت له یاسا شاره‌زا نه‌بووبن,به‌ڵكو حزب حزبێنه‌و به‌ش به‌شێنه هه‌موو حزبه‌كانى گرته‌وه‌و تیایدا هاوڕاو هاوبه‌ش بوون له ئه‌نجامدانیدا،به حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌یه‌وێ پڕیشكى به‌رنه‌كه‌وێت و لاى گه‌ل خۆى رووسوور نیشان بدا،با پشكى حزبیى خۆى له‌و گه‌نده‌ڵییه قبووڵ نه‌كردایه‌و ره‌تى بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر هیچیان ره‌تیان نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕى پشكى شێریشیان بۆخۆیان ده‌كرد.ئێسته‌یش كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به یاسا بیبڕێت وداویه‌تى به په‌رله‌مان، كارێكى زۆر چاكه‌و جێى ده‌سخۆشییه. له‌لایه‌كى تریشه‌وه هیچ نایاسایییه‌ك نییه سزاى نه‌بێ،ئه‌مانه بێ سزا لێى ده‌رده‌چن كه جێى خه‌مێكی قووڵه، ئه‌و هه‌موو خانه‌نشینییه نایاسایییانه له سه‌ده‌وه ده‌كه‌ى به سفر، وه‌ك ئه‌وه‌یه له خه‌ره‌ندێكه‌وه به‌ری بده‌یته‌وه ونانى سه‌تان خێزان ده‌بڕى، ئه‌وه‌ش خه‌مێكى تر، بۆیه به‌ردێك نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ په‌یدا ده‌بێ. ئه‌مه لێكه‌وته‌ى زۆربوو قورس شكایه‌وه به‌سه‌ر ناته‌ندروستى حوكمڕانى كورددا، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى كه فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ جۆرێك رازى نین له چه‌ند ساڵى رابووریدا گه‌مه‌و هه‌وه‌سبازى كراوه به قووتیانه‌وه،مه‌گه‌ر نه‌ختینه كۆى مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان پێ بدرێته‌وه.
ئه‌مه له ئێسته‌ى دۆخی حكوومه‌تدا مه‌حاڵه‌وله تاریكیدایه،دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر داهاتى حكوومه‌ت كورتى هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌ز بژارده‌ى یه‌كه‌م و كۆتایه.به‌غداش وه‌ك سه‌ركه‌وتن مامه‌ڵه ده‌كات و گوێى خۆى گران ده‌كات له شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێم، ده‌ستاوده‌ست پێكردن و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی وردبینى سێ مانگى خایاند و هیچ دیار نییه،حكوومه‌تى عێراق تا بینه‌قاقاى گه‌نده‌ڵییه‌و له نایاسایی له دواوه له دنیادا یه‌كه‌مه، كه‌چى ده‌فه‌رمووێ وردبینى ده‌كات.
ئه‌ستێره له سوپاى عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆیدا دانه‌یبه ده‌فته‌رێكه، واته مولازم به 10 هه‌زار دۆلار و مولازمی یه‌كه‌م به 20 هه‌زار دۆلار و نه‌قیب به 30هه‌زار و ئیتر بڕۆ تا عه‌مید، له عێراق وا خه‌ڵكى داده‌مه‌زرێنن.ئه‌مه جگه له بندیوارى حه‌شدى نایاسایى شه‌عبى، كه‌چى داواى وردبینى له كورد ده‌كات.بیریان چوو كورد خستنییه سه‌ر عه‌رش و شه‌ڕى داعشى كرد و ملیۆنان عه‌ره‌بى له كوردستان له‌سه‌ر سه‌رى خۆى دانا‌و پاراستنى له شه‌ڕى تایفى، كه‌چى ئه‌وان ده‌ستى ده‌ستى به قووتى ده‌كه‌ن وئاگرى شه‌ڕ له‌ناوماڵى كورددا خۆش ده‌كه‌ن.. سه‌د گوناه ویه‌ك تۆبه.