هه‌ڵوێست میرانی
ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه دوو شارۆكه‌ی نائارام و ناسه‌قامگیرن له ڕووی ئاسایشه‌وه, به جۆرێك دوای ئازادكردنی عێراق له‌ژێر چه‌پۆكی ڕژێمی به‌عس و به درێژایی 14 ساڵی ڕابردوو, ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان سوپا و دانیشتوانی ئه‌و دوو شارۆكه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بووه. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش له چوارچێوه‌ی داگیركردنی ناوچه‌كانی سوننه‌نشین و دۆخه نائارامه‌كه‌یان قۆسته‌وه و چوونه ناو ئه‌و دوو شارۆكه و زیاتر له سێ ساڵ حوكمیان كردن.
هه‌ریه‌ك له ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه له ڕووی پێگه‌ی جیۆگرافییه‌وه ده‌كه‌ونه سنووری خاكی كوردستان, ته‌له‌عفه‌ر قووڵایی ستراتیجی كوردستانه و گرینگی پێگه‌ی جیۆگرافی ئه‌و شارۆكه‌یه ئه‌وه‌یه هاوشان له‌گه‌ڵ شنگال، باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌رگه‌ی كوردستان به ڕووی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراقدا ده‌كاته‌وه, بۆیه گرینگی پێگه‌ی شارۆكه‌كه پێمان ده‌ڵێت له دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، گرینگه كورد سازش له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر نه‌كات بۆ سه‌ر كوردستان .
له به‌رامبه‌ردا حه‌ویجه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك و به‌هۆی بوونی زێی حه‌ویجه و گونجاویی خاكه‌كه‌ی بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵ، له ساڵی ١٩٦١ عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌رێی مه‌رسوومێكه‌وه عه‌ره‌به جووتیاره سوننه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكانی تكریت و مووسڵ و كه‌ركووكی له چوارچێوه‌ی شارۆكه‌ی حه‌ویجه كۆ كرده‌وه و زه‌ویی جووتیارانی كوردی به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن و كردنی به موڵكی عه‌ره‌ب, ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌لایه‌ن رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقه‌وه دێته ژماردن, ئه‌گه‌ر پرۆفایلی حه‌ویجه بخه‌ینه ڕوو، ده‌بینین دانیشتوانی سوننه‌مه‌زه‌ون و له هۆزه‌كانی "جبوور, دلێم, شمه‌ر, حه‌دیدی و عوبێدی"ن. به‌پێی سه‌رژمێری ٢٠١٤ رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شارۆكه‌یه به زیاتر له ٣٨٠ هه‌زار كه‌س دێته خه‌مڵاندن.
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه به‌هۆی داگیركردنی خاكی كورده‌كانه‌وه، هه‌میشه له ململانێ و دوژمنداری سه‌ختدا بوون له‌گه‌ڵ كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌و هۆیه‌وه هه‌میشه له به‌ره‌ی دژ به كورددان و ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی له كه‌ركووك ئه‌نجام دراون، تیرۆریستان له حه‌ویجه‌وه هاتوون و له‌وێش ماونه‌ته‌وه. كه‌واته حه‌ویجه سه‌رچاوه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانی كه‌ركووك بووه.
وه‌ك باسم كرد حه‌ویجه له پێشوودا خاكی كوردان بووه و ته‌عریب كراوه, خاكێكی به پیت و گونجاوه بۆ كشتوكاڵ، به‌ڵام گرینگی پێگه‌ی جیۆگرافی ته‌له‌عفه‌ر زیاتره وه‌ك له حه‌ویجه، له كاتێكدا ده‌بینین كورد پێداگره له به‌شداریكردن له ئازادكردنی شارۆكه‌ی حه‌ویجه و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ته‌له‌عفه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی رژد له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بینرا و نه‌بیستراوه.
پێویسته دوای ڕیفراندۆم، كورد وه‌ره‌قه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بخاته به‌رده‌م به‌رپرسانی عێراق و كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانی له‌و پێناوه بخاته گه‌ڕ, ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه ڕیفراندۆم له ته‌له‌عفه‌ر بكرێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی توركمانی شیعه مه‌زه‌و و عه‌ره‌بی سوننه‌ن, بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویست ده‌كات كورد كارتی تر به‌كار بێنێت, كارته‌كان هه‌رچی بن گرینگه كورد خاكی ته‌له‌عفه‌ری له كیس نه‌چێت .
ده‌كرێ كورد كارتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بۆ سه‌ر خاكی كوردستان به‌كار بێنێ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی حه‌ویجه و شاره‌دێكانی جبوور و ریاز و دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری له ڕووی كارگێڕی و سیاسییه‌وه له كه‌ركووك جیا بكرێته‌وه و ببن به پارێزگایه‌كی سه‌ربه حكوومه‌تی ناوه‌ندی, فاكته‌ری نائارامی و ناسه‌قامگیری ئه‌و شارۆكه‌یه كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له داهاتوو ببێته ناوچه‌یه‌كی نائارام له كوردستان، به‌و هۆیه‌وه ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی ته‌ناهی بۆ كه‌ركووك و شاره‌كانی تری كوردستان دروست بكه‌ن, كاتێك هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به ده‌وڵه‌ت، هاووڵاتییانی حه‌ویجه وه‌ك هاووڵاتی شاره‌كانی تر ناسنامه‌ی كوردستانیان پێ ده‌به‌خشرێ و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانن به ئازادی له شاره‌كانی تر بێن و بچن و بمێننه‌وه .
ئه‌گه‌رچی سازشكردن له خاك قورسه، به‌ڵام با حه‌ویجه‌ی نائارام و ناسه‌قامگیر ببێته قوربانی ته‌له‌عفه‌ر .