یاخی هه‌مزه
دوێنێ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ڕای گه‌یاند كه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا خۆی و وڵاتانی تر زلهێز له ساڵی ۲٠۱٥ پێی ڕازی بوون. سه‌رۆك تره‌مپ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا دووباره سزا ئه‌تۆمییه‌كان له "توندترین ئاستدا" ده‌خاته‌وه سه‌ر ئێران. تره‌مپ گوتی "ئه‌مه‌ریكا نابێته بارمته‌ی پاشقول لێگرتنه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی ناوه‌كی و ڕێ به رژێمێك نادا كه هوتافی "مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا" ده‌كێشێت، ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی.
1. ئه‌مه‌ریكا بۆچی له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه؟
# ڕه‌نگه وه‌ڵامه‌كه‌ی به ساده‌یی ئه‌وه بێت كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕێ بۆ ئێران خۆش ده‌كات ببێت به خاوه‌نی بۆمبی ناوه‌كی. به جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌توانێت وزه‌ی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی به‌رهه‌م بێنێت بێ كێشه و ده‌توانێت له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ساڵدا به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه سه‌ربازی ـ پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌و وزه‌یه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی بقۆزێته‌وه و ببێت به خاوه‌نی بۆمبی ناوه‌كی.
# ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تڕه‌مپدا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی كۆت و پێوه‌ند و درێژه‌ی به ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا. چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان كه‌وته گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی باشتر، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه شكستیان خوارد و ڕێخۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ.
2. ئێسته چی ڕوو ده‌دا له دوای ئه‌و بڕیاڕه؟
# سه‌رۆك تره‌مپ كۆمه‌ڵه سزایه‌كی دژواری تری به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕاگه‌یاند، فشاری خستووه‌ته سه‌ر رژێمی ئیسلامی ئێران و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه سزا ده‌دات كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده ڕێككه‌وتننامه‌كه له پێشدا ڕێی خۆش كردبوو و مۆڵه‌تی دابوو ئه‌و كۆمپانیایانه كار له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن و به‌وه‌ش ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانیش سوودمه‌ند بوون. به‌ڵام ئه‌وه نه‌ما، له ئه‌وڕۆوه ئه‌و كۆمپانیایانه له‌و ئاقاره‌وه ڕوو له زیانن.
# وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت لیستێكی بڵاو كرده‌وه ئه‌وڕۆكه له‌و لیسته‌یدا ڕوونی ده‌كاته‌وه چۆن ئێران جارێكی تر له قافی قولێ هه‌ڵده‌كێشێ. شی كردووه‌ته‌وه چۆن سزاكان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له دوو تایمدا: یه‌كه‌میان له‌وڕۆوه 90 رۆژه بژمێره و تایمی دووه‌م له 180 رۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌موو سزاكان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئێران و سزای توندتریشی بۆ زیاد ده‌كرێت و به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت.
# ئێسته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكان كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ردی په‌نده كوردییه‌كه گوته‌نی "هاواری هه‌ی له قونێ وه‌ی له دۆشاوێ" ئێسته ده‌بێت خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه كه بازرگانی ٤٠٠ ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ئێرانیان ده‌وێت یان له سیسته‌می ئابووری ۱۹ تریلیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریكادا ده‌مێننه‌وه. ئه‌و سزا نوێیانه باڵانسی تێدا نییه و تاكه بژارده تێیدا "له‌گه‌ڵمی یان دژمی؟" سه‌پاندووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه گوێڕایه‌ڵی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌بن، سه‌رمایه‌كانیان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سڕ ده‌كرێن كه سه‌دان قات له قه‌باره‌ی ئه‌و بازرگانییه زیاتره له‌گه‌ڵ ئێران. ئیتر ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێران تووشی سزای توند ده‌بنه‌وه كه ئازاری ئابووری زۆر رژدیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
3. ئیتر بۆ پێشه‌وه
تا ئه‌و ساته هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران وه‌ك خۆیانن، ئێسته ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆره‌وه بگره تا ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لبنان.
# ئه‌مه‌ریكا دوو بژارده ده‌گرێته به‌ر: ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ئه‌وروپا و هیندستان و ژاپۆن ده‌نێ و قاڵبێكی نوێ بۆ ئێران داده‌نێنه‌وه و ئێران نابێت له‌و قاڵبه‌یدا پێی خۆی زێده‌تر درێژ بكات. ئه‌و سزایانه ئێران وا ده‌خه‌نه فشاره‌وه كه ناچار بێت كۆڵ بدات و ملدانێ، جارێكی تر بێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه‌ریكا دووچاری په‌ڕگیرییه‌كی كوشنده‌ی ده‌كات و بارودۆخی ناوخۆی ده‌شڵه‌ژێنێت تا ئاستی شه‌ڕی ناوخۆ.
# ئێران كاتی خۆی له مینبه‌ری هێزه‌وه هاته ناو ڕێككه‌وتننامه‌كه، ده‌یزانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتای ئه‌وروپا روو له چاره‌سه‌رن و ئاماده‌ن باجێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه بكرێت. ئێسته سیحره‌كه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و مۆته‌كه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی و سیاسی ئێرانی داته‌نیوه، دراوه‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه و ئابوورییه‌كه‌یان له ده‌روازه‌ی رووخان ده‌مێكه چووه‌ته ژوورێ. ئێسته به دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان هاوكێشه‌كه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ئه‌مه‌ریكا له ده‌رگای هێزه‌وه چۆك به ئێران داده‌دات. ئه‌وجاره گریمان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی رێك بكه‌وێته‌وه، تاكه بژارده‌ی ئێران ته‌نیا رازیبوونه به هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا!
4. دواجار ستراتیج چییه له دژ ئێران؟
ئیتر ئه‌و سزا داسه‌پاندنه‌وه‌یه و كشانه‌وه له‌و ڕێككه‌وتنه ستراتیج له دژی ئێران ده‌خاته قۆناغێكی نوێوه، نه‌ك ته‌نیا كێشه‌ی ناوه‌كی، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی ئێران له دوا ڕۆژه‌كانی خۆیاندان.
كێشه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی:
ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌رێك پێشنیاز بكرێت ئه‌مانه ده‌سه‌پێنێت:
# پشكنینی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت شوێنی پیتاندنی وزه‌ی ناوه‌كی بن. ئیتر ئه‌مه‌ریكا ئه‌وسا ئه‌و شوێنانه‌شی ده‌وێت كه بنكه‌ی سه‌ربازین.
# ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌موو پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كانی ئێران كۆتا پێ بێنێت، دوورمه‌ودا و كورتڕه‌و. ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا خۆی پشتڕاستی بكاته‌وه نه‌ك ئێران.
# كۆتاهێنان به هه‌موو ئاره‌زووه ناوه‌كییه‌كانی ئێران، چیتر نابێ باسی وزه‌ی ناوه‌كی ئاشتیخوازانه و بۆمبی ناوه‌كی بكات و ده‌بێت بێ مه‌رج ده‌ست له لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بواره هه‌ڵبگرێت.
# ئیتر دووباره سزاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ئه‌مه‌ریكا فشار بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێنێت سزای پڕچه‌ككردنی سه‌ر ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌موو ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه ده‌ستیان كه‌وتبوو، نه‌مێنن و ئه‌وه‌ش ئێران هێشتا زیاتر لاواز ده‌كا.
ده‌ستێوه‌ردان
# ئیتر ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ته‌واوی له سووریا بكشێته‌وه. هه‌ر بوونێكی سه‌ربازی له‌وێ قبووڵ ناكرێ.
# ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق رابگرێت. كه ئێران له رێی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه هێزی خۆی سه‌پاندووه له گۆڕه‌پانی عێراق. ئیتر رۆژی حه‌شدی شه‌عبی و حوكمی شیعه و هاوپه‌یمانه‌كانیان ئاوابوو.
# ئه‌مه‌ریكا ده‌ست بۆ لبنانیش درێژ ده‌كات و ئه‌وجاره كه حزبوڵا (ئێرانی سێبه‌ر) سیاسه‌ت و هێزی چه‌كداری ئه‌و وڵاته‌ی داگیر كردووه و كۆنترۆڵی ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ستدایه، گۆشه‌گیر ده‌كرێ.
# ئه‌مه‌ریكا ئه‌وجاره به رژدی یارمه‌تی سعوودیه ده‌دات بۆ كۆتاهێنان به ده‌ستدرێژیی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه و ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ ده‌ست له هه‌وكیان ده‌نێ.
ئیتر لێره به‌ولاوه چاوه‌ڕوانی تاسانی گه‌وره گه‌وره‌ین !