مه‌حموود قادر
هیچ گومانى تێدا نییه كه رۆژ له دواى رۆژ پێگه‌كانی ئه‌لیكترۆنیی زیاتر ده‌بن و مرۆڤ زیاتر گیرۆده و ئالووده‌ى خۆیان ده‌كه‌ن. چه‌ندان سه‌ده و ساڵ تێپه‌ڕی و قۆناغ له دوای قۆناغ بوونه‌وه‌ر به گشتی و مرۆڤایه‌تی به تایبه‌ت له‌م گۆڕانكارییه ڕیشه‌یییانه‌دا بێبه‌ش نه‌بوون و به‌ركه‌وته‌ی خۆیانیان هه‌بووه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ماده زیندووه‌كانی سه‌ر زه‌وی، وه‌ك چۆن سه‌ره‌تا گوزه‌ران و ژیان ساده و ساكار بوو، هه‌ر به‌و جۆره‌یش مرۆڤ ده‌ستیان ده‌دایه ئه‌و ساده و ساكارییه و جۆریه‌تی خواست و داواكاری و ئاره‌زووه‌كانیان سنووردار بوو.
ره‌نگه بۆ ده‌ستخستنی كاڵایه‌كی به‌كارهاتوو چه‌ندان گرفت و ناڕه‌حه‌تی بهاتایه‌ته به‌رده‌میان، وه‌لێ عه‌قڵیه‌تی مرۆڤ وه‌ك له كتێبه ئاینییه‌كان و قورئاندا هاتووه زۆر له‌وه به‌تواناتره كه ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێ له ئاست نه‌بوونی هۆی تایبه‌ت به پێشخستنی ڕه‌وتی ژیان، بگره هه‌میشه له هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامدا بووه تا توانیویه‌تی گۆڕانكاری به‌دی بێنێ له‌سه‌ر ئه‌و قه‌باره زه‌وییه‌ی تیایدا نیشته‌جێ بوونه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستی جووڵه‌ی مرۆڤی ئه‌وده‌مه گه‌لێ به‌تواناتر و پڕ وزه‌تر بوو له ئاستی ئێسته‌ی تواناكانی تاك. ڕه‌نگه هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌بن بۆ ئه‌م به‌هانه‌یه، وه‌لێ دیارترینیان بوونی ته‌كنه‌لۆجیاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه بن وه‌ك ئۆتۆمبێل و ته‌له‌فۆن و هۆكاره‌كانی تری به‌رجه‌سته‌كردنی ژیانى هه‌م نه‌وه‌یه‌یه. به تایبه‌تیش ماڵپه‌ڕه ئه‌لیترۆنییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و ڤایبه‌ر و ئینیستیگرام و تیلیگرام.
ئه‌وه‌ى وه‌ك پرسیار و سه‌رسوڕمان خۆى له به‌رده‌ممان قووت ده‌كاته‌وه، ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكرۆنییانه به‌شێكی دنیای به قۆناغێكی پێشكه‌وتوودا بردووه و وای كردووه سه‌رده‌می وه‌ستاندن و بیری ته‌سك و جه‌هاله‌ت بباته بابێكی تره‌وه و جووڵه‌كانى ژیان خێراتر بن، وه‌لێ ئه‌وه‌ى جێى داخه ئه‌وه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى وا گیرۆده‌ى خۆى كردووه كه نه‌وه‌یه‌كى ته‌مبه‌ڵى به‌رده‌م شاشه‌ى به‌رهه‌م هێناوه. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی وا لێ بكات له ده‌رفه‌تێكی كه‌مدا زۆرترین خواست وه‌ده‌ست بێنێت، وه‌لێ ئه‌مه‌ش چه‌نده هۆكارێكی باشه و خاڵی جه‌وهه‌رییه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه به‌و هێنده‌یه‌ش له زۆر ڕووه‌وه بووه‌ته هۆی وه‌ستاندنی مێشكی به‌شێكی زۆری عه‌قڵییه‌ته‌كان، چونكه كاتێك هه‌موو جووڵه‌یه‌كی مرۆڤ بۆ خۆی مایه‌ی بزواندنی خانه جیاوازه‌كانی ناو له‌شه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌نوێنێ بۆ ڕه‌وتی خولاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی پێڕه‌وی ده‌كه‌ن له شه‌و و ڕۆژێكدا، به‌ڵام ئێسته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بۆ كڕینی نانی به‌یانی بچێته نانه‌واخانه‌یه‌ك، ده‌بینی هێز و بازووی ئه‌وه‌ی نییه كه لێنه‌وێ و به‌پێی خۆی كاره‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ته‌مبه‌ڵییه‌ك به له‌شیه‌وه دیاره و هه‌وڵ ده‌دات هۆكاری گواستنه‌وه به‌كار بێنێ له‌بری خۆی، جا ئه‌و هۆكاره ئۆتۆمبێل بێ یان ماتۆڕسكیل، یان هه‌ر هۆیه‌كی تر كه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ گه‌یاندنی ئه‌م به شوێنی مه‌به‌ست ئه‌گه‌رچی ئه‌و جێیه‌ش هێند دوور نه‌بێ.
یاخۆ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان و خزمان و دۆستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به جۆرێكه ڕه‌نگه باسكردنی ئه‌و بابه‌ته قسه‌گه‌لێك هه‌ڵبگرێت كه ئێسته شیاو نین له‌سه‌ری بدوێین، وه‌لێ خۆ ده‌توانین ڕێ نه‌ده‌ین پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌رمان و وامان لێ بكات هه‌موو كات پشت به ته‌كنه‌لۆجیا ببه‌ستین و ئه‌و وزه و توانایه‌ی له پێشتردا به‌كارمان ده‌هێنا، ئێسته له ده‌ستمان بچێت و كاتێكیش له هێز و بازوو ده‌كه‌وین، چیتر پێڕانه‌گه‌ین وه‌فریای خۆ كۆكردنه‌وه‌یه‌كیش بكه‌وین كه بۆ جه‌سته‌ی خۆمانه. ئاخر ده‌بێ هه‌میشه وا خۆمان ڕابێنین كه خواوه‌ند هێز و توانایه‌كی پێ به‌خشیوین ده‌توانین به جۆره‌ها كاردانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی مامه‌ڵه‌كان به‌رجه‌سته بكه‌ین و سوودیش له ته‌كنه‌لۆجیا و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیترۆنییه‌كان ببینین وه‌ك كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز و پاڵپشت بۆ تواناكانمان نه‌ك جێگره‌وه‌ی هه‌موو شتێكمان.
ئێسته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بۆ كڕینی نانی به‌یانی بچێته نانه‌واخانه‌یه‌ك، ده‌بینی هێز و بازووی ئه‌وه‌ی نییه كه لێنه‌وێ و به‌پێی خۆی كاره‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ته‌مبه‌ڵییه‌ك به له‌شیه‌وه دیاره و هه‌وڵ ده‌دات هۆكاری گواستنه‌وه به‌كار بێنێ.