(10 خاڵ بۆ ناسینه‌وه‌ى یاخیگه‌ریی ماسكدار)
غه‌مگین بۆڵى
مه‌رج نییه هه‌موو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ك كرده‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ى له پشته‌وه بێت، یان هه‌موو ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ك پێشمه‌رج نییه بۆ هه‌بوونى كرده‌یه‌كى قووڵى مه‌عریفى. ئه‌وه‌ى هه‌نووكه ده‌ركى پێ ده‌كرێت، زۆر له گه‌نجانی ناو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك به‌بێ ئه‌وه‌ی كتێبێك، یان ئه‌زموونی نووسه‌رێكیان خوێندبێته‌وه، ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: "ئه‌م به‌رهه‌مه، ئه‌م نووسه‌ره شیاوی خوێندنه‌وه نییه." هه‌ڵبه‌ت ئه‌مجۆره گه‌نجانه به‌پێى ئه‌زموون و به‌ریه‌ككه‌وتنم له‌گه‌ڵیان، دابه‌شى چه‌ند ده‌سته و گرووپێك ده‌بن. لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م به خاڵ ده‌ستنیشانیان بكه‌م. بۆ ناسینه‌وه‌شیان سیفه‌ته‌كانیان بخه‌مه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى زۆر به‌رچاوه، ئه‌و جۆره گه‌نجانه‌ن كه یاخین به‌بێ به‌دیل. واته یاخییه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێ له پێناوى چی و بۆچى؟ ئه‌وانه هه‌میشه ده‌یانه‌وێ له ڕێى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كتێب و نووسیارانه‌وه، یاخیبوونى خۆیان دووپات بكه‌نه‌وه. یاخییه ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی یاخیگه‌ر ببینرێت و بناسرێت. یاخییه به‌بێ پاشخانێكی مه‌عریفی قووڵ، پاشخانی ئه‌و جۆره كه‌سانه له قسه‌ی سواوی ناو چایخانه‌كان تێپه‌ڕ ناكات. به‌پێی تێپه‌ڕینی زه‌مه‌نیش، هه‌م كاڵ ده‌بنه‌وه، هه‌میش ون ده‌بن. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك بڵقی سه‌رئاو دێن.
سیفه‌ته‌كانیان: جگه‌ره زۆر ده‌كێشن و قسه زۆر ده‌كه‌ن. جۆرى جگه‌ره‌كێشانه‌كانیشیان به لاى چه‌پى ده‌میانه و له‌كاتى كێشاندا حه‌ز ده‌كه‌ن به خوارى جه‌سته‌ى خۆیان ڕاگرن. جگه‌ره به جگه‌ره پێ ده‌كه‌نه‌وه. زۆر پێده‌كه‌نن و له كاتى پێكه‌نینیشدا ده‌توانی 24 بۆ 28 ددانى بژمێری.
دووه‌م: له ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كتێبه‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دنیا. ئه‌مجۆره‌یان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كتێب و نووسه‌ریش ناوه‌ستێت، ته‌نانه‌ت دنیایش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و حه‌ز ناكات دنیا به ڕه‌نگاوڕه‌نگی ببینێت. ژیان له‌لاى ئه‌مجۆره‌یان بریتییه له ته‌خته‌یه‌كی ڕه‌ش.
سیفه‌ته‌كانیان: زیاتر حه‌زیان له جلوبه‌رگى ناو له‌نگه‌یه و سه‌ره‌تا یاخیبوونه‌كه‌شیان به كڵاو خسته سه‌ریان ده‌ست پێ ده‌كات. ئێواران حه‌ز ده‌كه‌ن براده‌رێك ده‌عوه‌تی مه‌شرووبیان بكات. له كاتى گفتۆگۆدا به‌رده‌وام ستایشی نیچه ده‌كه‌ن! به‌بێ ئه‌وه‌ى كتێبێكى نیچه‌یان خوێندبێته‌وه، ناوى زۆربه‌ى كتێبه‌كانى ده‌زانن. هه‌ركه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتیبێكى نیچه‌وه پرسیاریان ئاراسته بكه‌ی، یه‌كڕاست باسى فیلمى (ئه‌وكاته‌ى نیچه گریا) ده‌كات. ئه‌گه‌ر حه‌زحه‌زۆكانیش بكه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ناو بنێن: "سالۆمێ".
سێیه‌م: سڵاوى خوێنه‌ربوون و بێباكى نووسه‌ر: ئه‌مجۆره‌یان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه كۆى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه له كۆڕێك، یان چایخانه‌یه‌كدا سڵاوى لێ نه‌كردووه.
سیفه‌ته‌كانیان: ڕق له دڵن و حه‌ز له جلى ڕه‌ش ده‌كه‌ن. هاوینان زۆر ده‌خه‌ون و شووتیش زۆر ده‌خۆن. شه‌وانى پایز سه‌یرى دراماى توركى ده‌كه‌ن. زستانان حه‌زیان له خۆشووشتن له گه‌رماوى بازاڕ و خواردنى سه‌روپێیه. به‌هاران هیوایه‌تیان هه‌ڵپه‌ڕكێیه.
چواره‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ى نووسه‌ر به بیانووى حزبیبوون. ئه‌مجۆره‌یان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى نووسه‌ر بابه‌تێكى له یه‌كێك له بڵاوكراوه حزبییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هیچ نووسینێكى شیاوى خوێندنه‌وه نییه به‌لایه‌وه. به بیانووى ئه‌وه‌ى نووسه‌ر بووه‌ته پیاوى ده‌سه‌ڵات و چیتر پێویست ناكات به‌رهه‌مه‌كانى بخوێنرێنه‌وه.
سیفه‌ته‌كانیان: كه‌له‌ڕه‌ق و ده‌مارگیرن. گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان وه‌ك ئه‌وه‌یه ئاسنى سارد بكوتی. هه‌یانه عاره‌قى فه‌ل ده‌خواته‌وه و ساڵى چوار بۆ حه‌وت جار تووشى ڕووداوى هاتوچۆ ده‌بێت. هانده‌رى هه‌موو تیپێكیشن ته‌نیا ڕیال مه‌درید نه‌بێت.
پێنجه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ى نووسیارێك له‌پێناو دڵخۆشكردنى نووسیارێكى تردا. لێره‌دا ناكۆكییه‌كانى نێوان دوو نووسه‌ر ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره ڕه‌تكردنه‌وه‌یه.
سیفه‌ته‌كانیان: زیاتر قه‌میسى سپى له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له چایخانه‌كانیشدا داواى نسكافه ده‌كه‌ن. له كاتى قسه‌كردن ده‌ست زۆر ده‌جووڵێنن. زۆر جاریش كلێنكس له‌ناو له‌پى ده‌ستى چه‌پیان ده‌هێڵنه‌وه. له‌باره‌ى هه‌موو شتێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن و سێگۆشه‌ى به‌رمۆدایش. له ڕووى وه‌رزشیشه‌وه، هانده‌رى هه‌موو تیپێكن كه ده‌یباته‌وه!
شه‌شه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ته‌بیعه‌تى نووسه‌ر خراپه. هه‌ر به‌رژدیش هه‌ندێك نووسه‌ر ته‌بیعه‌تیان كشمیشییه، به‌ڵام بۆ بابه‌تى نووسه‌ربوون ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگ نییه. چونكه ئه‌و پیاوه‌ى ناوى ڕۆلان بارت بوو، به له دایكبوونى به‌رهه‌مى نووسه‌ر، نووسه‌رى مراندووه.
سیفه‌ته‌كانیان: زۆر حه‌ز به گه‌شت و سه‌یران ده‌كه‌ن، له كاتى گه‌شتیش وێنه له كاتى سفره ڕازاندنه‌وه ده‌گرن. له خواردن حه‌زیان له ته‌شریبه و له خواردنه‌وه‌یش ماستاوى مه‌ڕ. كۆمه‌ڵایه‌تین، به‌ڵام داخى گرانیان بێ تڕۆمبێلییه.
حه‌وته‌م: ڕه‌تكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كترنه‌ناسین. هۆى ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه جه‌نابیان له فه‌یسبووكه‌وه ئادیان ناردووه و كاكى نووسه‌ر قبووڵى نه‌كردووه.
سیفه‌ته‌كانیان: دڵناسك و خه‌مۆكین. خوێندنى زانكۆیان ته‌واو كردووه و بێ كارن. شه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو كچى هاوڕێیان قسه ده‌كه‌ن و به شه‌ڕ دێن و ئاشت ده‌بنه‌وه.
هه‌شته‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نووسه‌رێك و دڵخۆشكردنى نووسه‌رێكى تر. ئه‌مه‌یه له ژێر كاریگه‌ریی نووسه‌رێكى تر، ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر سفره‌ى بۆچوونه‌كانى دابنیشێت. لێره‌دا نموونه‌یه‌كی زیندوو ده‌خه‌مه‌ڕوو. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵه شیعرێكى شاعیرێك چاپ كرا. ته‌نیا ڕێكلام بۆ چاپبوونی كتێبه‌كه (له چاپخانه‌دا) بڵاو كرایه‌وه، كه‌چی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ده‌ستی كردبوو به تۆمه‌تنووسین و ئه‌و جۆره ڕه‌تكردنه‌وه‌یه كه ئێسته له‌ناو گه‌نجاندا به زه‌قى ده‌بینرێت.
جا پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه، كتێبێك هێشتا بڵاو نه‌كرابێته‌وه و تازه له چاپخانه هه‌واڵى چاپكردنی بۆ نووسه‌ر ناردبێت، تۆ به‌چی پێوه‌رێك ده‌توانی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت؟ ئایا له ژێر تارمایی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و سێبه‌ری ئه‌وانی تر، ده‌توانین خۆمان بین؟ ئایا قسه‌فڕێدان به‌ناوی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، یان به‌ناوى ئازادى ڕاده‌ربڕینه‌وه شیاوی ئه‌وه نییه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌باره‌یه‌وه بنووسین؟ ده‌لوێت نووسه‌ر له به‌رانبه‌ر سووكایه‌تی به خۆیشی، خۆی بێده‌نگ بكات؟ ئایا كتێبێك تازه له هه‌ناوی چاپخانه‌دا به‌رببێته‌وه، به چی لۆجیك و پێوه‌رێك ده‌توانی له‌باره‌یه‌وه قسه بكه‌یت؟
سیفه‌ته‌كانیان: ناسینه‌وه‌ى ئه‌مجۆره‌یان كه‌مێك ئاڵۆزه، چونكه له یه‌ك كاتدا دوو ماسك ده‌پۆشێت. زیاتر حه‌زیان له ڕه‌نگى سووره و ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت نووسین و واژوویش به ڕه‌نگى سوور ده‌كه‌ن. له هاوین و به‌هاران حه‌زیان له پاقلاوه‌یه و پایز و زستانانیش حه‌زیان له پاقله‌یه. قسه‌گه‌وره و خۆبه‌شتزانن و له‌باره‌ى نووسه‌رى دڵخوازیان زۆر قسه ده‌كه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ى نووسه‌ر خۆى ئه‌گه‌ر گوێى له قسه‌كان ببێت ته‌ریق ده‌بێته‌وه.
نۆیه‌م: ئازادى ڕاده‌ربڕین بۆ نمایشكردن خودگه‌راییبوون. له‌م خاڵه‌دا ئازادى ڕاده‌ربڕین خاڵى بنه‌ڕه‌تى ئه‌و جۆره ڕه‌تكردنه‌وه‌یه. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى خۆى وه‌ك خوێنه‌رێكى ئازاد بناسێنێ، ده‌یه‌وێ سوود له‌و گوته سواوه وه‌ربگرێت كه به‌شێكى زۆرى تاكى كوردى فریو داوه.
سیفه‌ته‌كانیان: ده‌توانن دووباره سیفه‌ته‌كانى خاڵى چوار و هه‌شت بخوێننه‌وه، چۆن تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌م دووانه‌دا.
ده‌یه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌ر، چونكه هیچى لێ نه‌خوێندوونه‌ته‌وه. ئه‌مجۆره‌یان بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گفتوگۆ نه‌بێت له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و نووسه‌ره‌وه، هه‌رزوو كۆى به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. به‌مجۆره‌ش خۆى له گفتوگۆكان ده‌دزێته‌وه.
سیفه‌ته‌كانیان: ڕۆژێك نا ڕۆژێك دێنه چایخانه، چاى ره‌ش ده‌خۆنه‌وه. له ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تین و له ماڵه‌وه مرچومۆنن. حه‌زیان له یاریى تاوڵه و كۆنكانه، زۆر ده‌دۆڕێنن و كه‌م ده‌به‌نه‌وه. زستانان ملپێچى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له مل ده‌ئاڵێنن و هاوینانیش كڵاو به‌لارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.