مقداد شاسوارى
زاتێك كه به فارسی ده‌یگوت و ده‌ینووسی و ئێسته له ژیاندا نه‌ماوه، قسه‌یه‌كى فره‌جوانى هه‌یه ده‌ڵێ، "له وڵاتێكدا كه ته‌نیا حكوومه‌ت مافی ئاخاوتن و قسه‌كردنى هه‌یه، باوه‌ڕ به هیچ قسه‌یه‌ك مه‌كه". ئه‌وه راسته حكوومه‌ت پێكهاته‌یه‌كى كارگێڕییه و هه‌ڵقوڵاو و ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنێكه كه خه‌ڵك ده‌نگى تێدا داوه. به‌ڵام هیچ حكوومه‌تێك له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یه‌وه سه‌رپشك نه‌كراوه له هه‌موو دۆخ و رووداو و پێشهات و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێكدا له‌برى هه‌موو خه‌ڵكى خۆى ده‌نگ هه‌ڵبڕێ و لێدوان بدات.
به‌رپرسانى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى میله‌ته‌كه‌یان چیی پێ خۆشه و چی پێ باشه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێته جێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كى شاراوه له شێوه‌ى "پرته‌وبۆڵه و خۆخواردنه‌وه و خۆده‌مكوتكردنى به ناچارى و دواتر ده‌بێته مۆلۆتۆڤ و له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌كان له‌ناو ده‌میاندا و به‌ره‌و رووى حكوومه‌ت ده‌ته‌قێته‌وه.
باشتر و راستتریش وایه به‌رپرسانى ئێمه، نه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام له هه‌ندێ بوارى پێوه‌ست به كه‌رامه‌تى نیشتمانیی گه‌ل، ره‌چاوى خواست و تێڕوانینى خه‌ڵكى خۆیان بكه‌ن و خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێ بۆ سایكۆلۆجیاى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیان.
ئێسته كۆمه‌ڵگه له هیچكام له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌م حكوومه‌ته تێ ناگات و وا هه‌ست ده‌كات حكوومه‌ت له دۆڵێكه و هه‌موو خه‌ڵكیش له دۆڵێكى تردان. به دیوێكدا ده‌بێت خه‌ڵك ئینتیماى بۆ ئه‌و حكوومه‌ته هه‌بێ كه رۆڵى هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنى و هاتنه سه‌ر حوكمى و دڵسۆزانه به‌رگرى لێ بكات و هاوكار بێ بۆ سه‌ركه‌وتن له كار و ئه‌ركه‌كانیدا، به‌ڵام به دیوه‌كه‌ى تریشدا حكوومه‌ت ده‌بێ ئه‌و مافه به خه‌ڵكى خۆى ره‌وا ببینێ له ئاست هه‌ندێ پێشهات و بارودۆخدا چۆنى پێ خۆشه و چۆنى پێ باشه هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێ. كاتێك حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات هه‌موو هاووڵاتییه‌ك خۆى تێدا به شه‌رمه‌زار و زه‌لیل و شكستخواردوو ببینێته‌وه، دۆڵ و خه‌ره‌ندی نێوان ئه‌و حكوومه‌ته و خه‌ڵكه‌كه‌ى قووڵتر و به‌رینترى لێ دێت.
ئێسته خه‌ڵك له ئه‌داى حكوومه‌ت دڵخۆش و رازى نییه، چونكه ته‌نیا زه‌لیلبوونى خۆى تێدا ده‌بینێته‌وه كاتێك له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌كاندا به‌شێوه‌ى میوانێكى ره‌زاقورس و بێ ره‌چاوكردنى هیچ پرۆتۆكۆلێكى "دانوستاندنى دوولایه‌ن" له به‌رانبه‌ر كه‌سانێكى بوغرا و لووتبه‌رز داده‌نیشن و "هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیش به باش و ته‌نانه‌ت زۆر باشیش وه‌سف ده‌كه‌ن"، كه‌چی خه‌ڵك له ئه‌رزى واقیعدا هیچ ئه‌نجامێك نابینێت و ئه‌وه‌ى هه‌یه خوولانه‌وه‌یه له‌ناو بازنه‌یه‌كى خۆڵه‌مێشی، بێ هیچ كه‌له‌به‌رێك بۆ ده‌رچوون لێی.
هه‌ره زۆرى هاووڵاتییان به‌وپه‌ڕى سه‌ربه‌رزى و شانازییه‌وه له كه‌رنه‌ڤاڵێكى جه‌ژنئامێزدا ده‌نگى به ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، كه‌چی دواتر خه‌ڵك له لێدوانه له‌رزۆكه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت و رووخسارى سیاسه‌توان و ده‌وڵه‌تمه‌دارانمان ئه‌وه‌ى هه‌ڵكڕاند كه كارێكى هه‌ڵه‌ى كردووه و نه‌ده‌بوو دڵى ئه‌و حكوومه‌ته ره‌زاقورسه‌ى به‌غداى بڕه‌نجاندایه و زویری بكردایه، تا ئه‌وانیش "مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ" بێن و به ده‌بابه به‌سه‌رمان بكه‌ون چی خراپ و نابه‌جێیه له بوارى سه‌ربازییدا "به ته‌بایی و هاوكاریكردنى خیانه‌تكارانى ناوخۆ" له‌گه‌ڵمان بكه‌ن و ئێمه‌ش بچین "دڵى شكاو و ره‌نجاوى ئه‌وان چاك بكه‌ینه‌وه".
خه‌ڵك له‌و جۆره دیپلۆماسییه‌ته تێ ناگات و لێیشى رازى نییه. قه‌ت نه‌بووه سته‌ملێكراو "به ته‌كلیفی ئه‌ملاو ئه‌ولا" بچێته‌وه به‌رده‌م سته‌مكار و داوا بكات "ریفراندۆم بخاته كارێك بوو كرا و رابورد"، با بۆ هه‌زار و یه‌كه‌مجار لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپی هه‌ڵده‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه دۆخى به‌ر له ریفراندۆم! ئێرانى دراوسێمان هه‌میشه وه‌ك دوژمن و "پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بنیاتنانى ئیسرائیلی دووه‌م" سه‌یرمان ده‌كات و ده‌چین لا روومه‌ته‌كانیان ماچ ده‌كه‌ین. توركیا هه‌ر ده‌ڵێی هیچ كار و ئه‌رك و سه‌رگه‌رمییه‌كیان نییه بێجگه له غه‌زاى دژ به كورد و قڕكردن و كوشتنى ئه‌و میله‌ته له هه‌رشوێنێك بێت. كه‌چی هیچ هه‌ڵوێستێكمان به‌رانبه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ ئه‌و سه‌ره‌ڕۆیییه‌یان دابنێین.
سووریا پڕ به ده‌مى ده‌ڵێ ئێمه هیچ پێكهاته‌یه‌كمان نییه ناوى كورد بێ. عێراق له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراوه هه‌روا ده‌مانكوژێ.
ئێمه‌یش ئێسته بێزمان نایه سه‌یرى شاشه‌ى تیڤییه‌كان بكه‌ین هێنده‌ى سووكایه‌تى و زه‌لیلبوونى خۆمانى تێدا ده‌بینینه‌وه. دوا نموونه‌ش ئه‌و "شه‌ڕه مسته" بوو له هه‌ولێر رووی دا و هه‌ر ده‌ڵێی له هه‌ولێر جه‌نگى دژ به عه‌ره‌ب هه‌ڵگیرساوه و له‌و هه‌موو هه‌زاران عه‌ره‌به‌ى "ده‌ڵێی ئه‌وان خاوه‌ن ماڵ و ئێمه بێگانه‌ین" كه له هه‌ولێر و هه‌موو هه‌رێمدا ده‌ژین، تاقێكیان به زیندوویی لێ ده‌رنه‌چووه و هه‌موویان قه‌تلوعام كراون! به‌نووسینى ره‌سمى و به‌دیدارى ته‌له‌ڤزیۆنى و به ناردنى شاند "كه پرۆڤه‌یه‌كى باشیان پێ كراوه بۆ داواى لێبوردن له حكوومه‌تى خۆجێی به‌سڕه و له هۆزه‌كانیش كه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنمان لێ ده‌كه‌ن".
به هه‌موو میتۆد و شێوازێك خه‌ریكه لێیان ده‌پاڕێینه‌وه لێمان خۆش بن، كه‌چی ئه‌وان هه‌روا ده‌مانكوژن و نامانشارنه‌وه! ئه‌وان ده‌مانكوژن و به ده‌بابه به‌سه‌ر گه‌نجانمان ده‌كه‌ون و به‌رده‌وام سووكایه‌تیمان پێ ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه و جنێو و زمانپیسییان وه‌ك ته‌رزه به‌سه‌رماندا ده‌بارێ قه‌ینا، به‌ڵام "له كولتوورى ئێمه نییه دوو شه‌ق و مست و پێله‌قه‌یه‌ك له‌و عه‌ره‌بانه بده‌ین كه له شارى ئێمه و (ماڵى خۆیان) ده‌ژین و ئیستیفزازى هه‌ستى كوردبوونیشمان ده‌كه‌ن. ئێمه وه‌ك ئه‌وان و "وه‌ك هیچ دوژمنێكمان" نین. با ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام بن له سووكایه‌تی پێكردنمان، كوشتنمان و رفاندنمان، ئێمه‌یش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له داواى لێبوردن لێیان و دڵنه‌واییكردن و ئاشتكردنه‌وه‌یان. به‌ڵێ كولتوورى ئێمه له كولتوورى لێبورده‌یییه‌وه بووه‌ته كولتوورى داواى لێبوردن.