مقداد شاسوارى
له‌و سۆنگه‌یه‌ڕا كه هه‌ر حزبێك له كوردستان مۆڵه‌تى یاسایی هه‌بێ و چالاكى بكات، چاكه و خراپه له میتۆدی كاركردنیدا، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر كۆى كۆمه‌ڵگه و چاره‌نووسی دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان و پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانمانه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌ر تاكێكی كورد، له ناوه‌وه‌ى هه‌رێم یان له هه‌ر سووچ و قوژبنێكی دنیادا بێ، بۆی هه‌یه توانج و ره‌خنه ئاراسته‌ى هه‌ر یه‌كێك له‌و حزبانه بكات. نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه، خاوه‌ن ته‌مه‌نێكی دوور و درێژ بێت و سه‌نگ و قورسایییه‌كى زۆری له تێكۆشان و خه‌باتیش هه‌بێ.
تێكڕاى حزبه‌كان، به دیموكراتخواز، سۆشیال دیموكرات، چه‌پ، ئیسلامى، نه‌ته‌وه‌یی، عێراقچی، بازرگانى سیاسی و حزبی هاش و هوش و دروشمبازى بێ كردار و زیزبووى جیابووه‌وه له ماڵه حزب و فاڵچى و خه‌ونباز و پۆپۆلیست و فریوده‌رى عه‌وام و موهه‌ڕیج و ده‌مخاوی تازه له قه‌پێلكه ده‌رچووى سیاسه‌ت، یاجوج و ماجووجی گاڵته‌جاڕ و هه‌رچه‌شن و جۆرێكی تر، كه له خه‌زێنه‌ى دیموكراسییه فه‌وزه‌وییه‌كه‌ى هه‌رێم به‌زیاد بێ له هه‌موو نموونه‌یه‌ك دانه‌یه‌كمان هه‌یه، به شه‌و و به رۆژ مێشكی سه‌رمانیان كون كون كردووه، هێنده‌ى به‌خۆیاندا هه‌ڵبڵێن و هه‌ریه‌كه‌یان به ئاره‌زووى دڵى خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ى، چه‌مكى ره‌زیلبووى دیموكراسیمان بۆ شیكارى و پێناسه ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردنیش به یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراسییه ئابڕووبه‌ره‌كه‌ى له‌مه‌ڕ خۆمان ده‌زانن.
هه‌ر ئه‌وانه ئه‌گه‌ر زانییان كێرڤی جه‌ماوه‌رییان له ئاستێكی به‌رزدایه، یان ده‌رفه‌تى ساخته‌كارییان هه‌یه، یان كڕینی ده‌نگ و مسۆگه‌ركردنى چه‌ند كورسییه‌كیان پێ مه‌یسه‌ر ده‌بێ، ئه‌وا به ئه‌سپایی ده‌خزێنه ناو پێستى دیموكراسیی و به‌وپه‌ڕى حه‌ماسه‌ته‌وه ده‌چنه ناو پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كه‌یان به‌دڵ بوو، ئه‌وا رای ده‌گه‌یه‌نن كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بێ خه‌وش و زۆر دیموكراسییانه به‌ڕێوه چووه و كه‌س مافی تانه‌لێدانى نییه. ئه‌گه‌ر به نابه‌دڵى و له رووى ناچاریشه‌وه ملیان دایه به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه و ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بوو، ئه‌وا هه‌زار و یه‌ك تانه و ته‌شه‌ر له‌لایه‌نه براوه‌كان ده‌ده‌ن و هاتوهاواریان ده‌چێته به‌ر كه‌شكه‌ڵانى فه‌له‌ك و فیغان و زاریان ده‌به‌نه دادگاكانى عێراق و ده‌كه‌ونه پرته‌وبۆڵه و زۆرجاریش گیڤ و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن بۆ تێكدانى بارودۆخى هه‌رێم و سه‌رانسه‌رى كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانى ده‌روونى و بیانوو دێننه‌وه، كه هه‌مووان جگه له‌وان، گزیكارى و ساخته‌كارییه‌كى زۆریان كردووه و ده‌نگ و كورسییه‌كانى ئه‌وانیان دزیوه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وان تاى ته‌رازووى جه‌ماوه‌رییان له هی هه‌موو ئه‌وانیتر قورستره و قایل نابن به‌م ئه‌نجامه!
ئه‌گه‌ریش كه‌شی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه به دڵى حزبه‌كه‌یان نه‌بوو، ئه‌وا ده‌یان كۆسپ و ته‌گه‌ره و له‌مپه‌ر و پاساو ده‌هێننه‌وه كه (ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنین) به‌ڵام پێمان وایه جارێ (كاته‌كه‌ى له‌بار و گونجاو نییه) و باشتر وایه بۆ ساڵه زه‌مانێك دوا بخرێ!
ئێسته له هه‌ڵبژاردنێكى تر نزیك ده‌بینه‌وه. حزبه‌كان وه‌ك هه‌میشه سه‌ریان له خۆیان و له ئێمه و له دیموكراسیش شێواندووه. دارێكیان به ده‌سته‌وه‌یه هه‌ردوو سه‌رى ته‌زووى كاره‌باى پێوه‌یه! مل ده‌ده‌نه به‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، له كاتێكدا كه‌مترین ده‌رفه‌تى ساخته‌كارییان له به‌رده‌سته، ئه‌وا دۆڕانیان مسۆگه‌ره. مل ناده‌نه به‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تى گه‌ل و دیموكراسیی، چونكه ده‌یسه‌لمێنن كه ده‌بنه هۆى له‌قبوونى بنه‌ڕه‌تیترین كۆڵه‌گه‌ى دیموكراسیی كه هه‌ڵبژاردنه.
ئێسته له‌ناو گۆڵی جیۆگرافیاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، هه‌ڵبژاردن بووه‌ته پرۆسه‌یه‌كى بێ كێشه‌ترى سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كان. چونكه له ژێر سایه‌ى حوكمڕانییه دیكتاتۆرییه‌كاندا هه‌ڵبژاردن له یه‌ك رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێ و شه‌ویش ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێ و براوه و دۆڕاو هه‌ر كه‌س ده‌چێته ماڵی خۆی و هه‌مووان ده‌بنه‌وه هاووڵاتیى به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
له سیسته‌مه دیموكراسییه‌كانیشدا هیچ هه‌ڵبژاردنێك بێ كێشه و گرفت و هه‌ندێك جار شه‌ڕ و پێكداپرژانیش تێپه‌ڕ نابێ و هیچ دۆڕاوێك ددان به براوه‌دا نانێ و قبووڵى دۆڕاندنه‌كه‌ى خۆى ناكات. بۆیه هه‌ڵبژاردن له حوكمڕانییه دیكتاتۆرییه‌كاندا تام و چێژى زیاترى هه‌یه و هاووڵاتییان به گڕوتینێكى زیاتره‌وه به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێسته لاى ئێمه:
- (یه‌كێتى) له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا!
- (هه‌مان یه‌كێتى) له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه چونكه رمڵى ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن (پارتى) ساخته‌كارییه‌كى به‌رفراوان بكات و رێژه‌ى (50+1) بهێنێ!
- هه‌ر (هه‌مان یه‌كێتى) له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه به‌هۆى ته‌ته‌ڵه نه‌كردنى تۆماری ده‌نگده‌ران!
- هه‌مدیسان (یه‌كێتى) ده‌ڵێ، به‌هۆى (سه‌رقاڵبوونى) به پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق، ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
- ئه‌مجاره‌شیان (هه‌مان یه‌كێتى) ده‌ڵێ ساز و ئاماده‌ن و هیچ گرفتێكیان نییه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
- دیسان (هه‌مان یه‌كێتى) ده‌ڵێ، واده‌ى دیاریكراو به كاتێكى گونجاو نازانین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن (دووباره‌بوونه‌وه‌ى قه‌وانى ریفراندۆم)
- سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌مان یه‌كێتى (له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ پارتى، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و له زارى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و له سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و ئۆرگانه میدیایییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن.
هه‌ر هه‌مان (یه‌كێتى) له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى و به زمانێكى زۆر بازاڕییانه و نزم ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پارتى هه‌ر مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، با له (سنوورى ده‌سه‌ڵاتى خۆى) ئه‌و كاره بكات!
ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى به زمانى هه‌ڕه‌شه رووبه‌ڕووى ئه‌و لایه‌نانه ببنه‌وه كه پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و بڵێن (ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێ دۆخه‌كه گرژی تێ ده‌كه‌وێ و تێكده‌چێ)! ئه‌وان له ریفراندۆمه‌كه‌شدا هه‌ر پاساوى (كاتى نییه)یان ده‌كرد به كۆسپ، ئێسته‌یش بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌مان پاساوى (كاتى نییه) ده‌كه‌نه له‌مپه‌ر!
كاتژمێرى ئه‌وان هه‌میشه كاته گونجاوه‌كان به هه‌ڵه نیشان ده‌دا. له‌ملاتریش (پارتى) له مانگى ئه‌یلوولی پارساڵدا به لێبڕاوى و یه‌كده‌نگ گوتیان ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین و كاتیش له ئێسته باشتر و گونجاوتر نییه، ئه‌نجامیشیان دا و سه‌ركه‌وتووش بوو.
ئێسته‌یش هه‌مان (پارتى) به لێبڕاوى ده‌ڵێ (هه‌ڵبژاردن) له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌نجامیشی ده‌ده‌ن و سه‌ركه‌وتووش ده‌بن. حزب ئه‌وه نییه په‌نجا سه‌ر و په‌نجا زمان و په‌نجا مێشك و بیركردنه‌وه‌ى جیاواز به‌سه‌ر ملێكه‌وه لاره‌لارى بێ و هه‌ر ساته و به‌لایه‌كدا لار بێته‌وه. حزب ئه‌وه‌یه له‌باره‌ى پرسێكى دیاریكراودا به‌كۆمه‌ڵێك راى جیاواز بچنه ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و به‌یه‌ك بڕیار لێی بێنه ده‌رێ.
هه‌ر حزبێك به به‌رده‌وامى له فه‌زایه‌كى شێلووى ناته‌بادا و دروشمى بێ كردار كار بكات، سه‌ر له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆى ده‌شێوێنێ و ده‌نگه‌كانى لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ.
جارێك له قۆپیه ده‌رده‌چی، دووجار لێی ده‌رده‌چی، سێ جار لێی ده‌رده‌چی.. به‌ڵام هه‌میشه لێی ده‌رناچی. سه‌ره‌نجام قۆپیه و ساخته‌كارى كه‌وتنى به‌دواوه‌یه.