من دێڕه شیعرێكی ته‌نیا و یاخی و عه‌نتیكه‌م، بۆیه باوباپیرانم له هیچ دیوانێكدا دایاننه‌ناوم! فه‌رهاد پیرباڵ
ئه‌و پیاوه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌های نازانن، ئه‌دیبێك دێڕه‌كانی له مه‌عده‌نی شیر و شه‌كه‌ره، وشه‌كانی چێژی زێتره له هه‌نگوین. پیاوێكی تووڕه‌ی هه‌ست ناسك، تاوێ قه‌ڵه‌می له مه‌یدانی ئه‌ده‌بدا تاو ده‌دا، به‌تاوتره له ئاسك. ده‌ستانی پڕ و چاوانی تێر، بیرمه‌ندی جوانی شاری هه‌ولێر، بۆ یارانی هه‌میشه مێر، به‌رامبه‌ر نه‌یاری وه‌ك شێر، ڕاوه‌ستاوه. ئه‌م پیاوه یه‌ك نه‌نگی هه‌یه، ئه‌ویش ته‌نێ (كورد)ـه.
تۆ له ژیانی تایبه‌تی خۆی گه‌ڕێ، فه‌رهاد پیرباڵ ناتوانێ به تۆ بڵێ وا بژی و ئاوها مه‌ژی، به هه‌مان شێوه تۆیش ناتوانی پێی بڵێی بۆ ئاوا ده‌ژی و ده‌بوو به جۆر و شێوه‌یه‌كی تر بژیابای. كه‌ی كێشه‌ی تۆیه چی ده‌خوا و چی له‌به‌ر ده‌كات؟ ده‌گری یان پێده‌كه‌نێت؟ گفتولفتی ڕه‌وانه یان خه‌ریكی جنێودانه؟ ئه‌م بابه‌تانه، بابه‌ته‌یلی فره تایبه‌تن، بۆ هیچ كه‌س نییه قسه له‌باره‌ی حزبیبوون و بیر و بۆچوونی كه‌سی تر بكات، مافه‌یلی تاكه‌كه‌سین، ته‌نێ خۆی له هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانیدا به‌رپرسیاره. هیچ كه‌س مافی پرسینه‌وه‌ی له كه‌سی تر نییه، مه‌گه‌ر دایبابی ئه‌وی؟ وه‌ك چۆن حیسابی كه‌س له‌سه‌ر كه‌س نییه، ئاوهاش پرسینه‌وه‌ی هه‌موومان ئه‌گه‌ر پێویست بێ، له‌سه‌ر خودا و له ده‌ست خودایه، كه‌س ناتوانی له كه‌سی تر بپرسێته‌وه، مه‌گه‌ر تۆ خودای؟
قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌دیب و نووسه‌ر و بیرمه‌ندێكی وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی بێت نه‌ك بێی له هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردن و جنێودانی ڕۆژانه‌ی بدوێی، بێگومان هه‌موومان باش ده‌زانین كاتێ تووڕه‌ی ده‌كه‌ن جنێو ده‌دات، ده‌ی جنێودانیش ده‌چێته خانه‌ی مافی تاكه‌كه‌سیی، هه‌قی خۆیه‌تی جنێو بدات و بگری و قوڕ بپێوێ. كێ لاری هه‌یه، تۆ لاریت هه‌یه؟
فه‌رهاد چی زۆر، كتێبی زۆره. (باسی شیعر و كۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و كاره هونه‌رییه‌كانی ناكه‌م) ته‌نێ لایه‌نێكی نووسینه‌كانی وه‌رده‌گرم، ئه‌ویش له ئه‌ده‌بدا ده‌ستێكی باڵا و قه‌ڵه‌مێكی جادوویی هه‌یه. وای له‌و ڕۆمانه نایابانه‌ی نووسیونی، تاقانه‌ن له ڕووی ته‌كنیكه‌وه، یه‌كه‌م بنووسی كورده خۆیشی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو ڕۆمانه‌كانی به‌شداری ده‌كات، بۆ وێنه له ڕۆمانی "هۆتێل ئه‌وروپا"دا فره به زه‌قی به‌شداری ڕووداوه‌كان ده‌كات. تاوانه باسی چیڕۆكی (ڕه‌ئیس ڕه‌مه‌زانه‌كان) نه‌كه‌م، به گه‌واهی ئه‌م خه‌ڵقه، نایابترین چیڕۆكه له ئه‌ده‌بی كوردیدا، له ڕووی جوانی گێڕانه‌وه و زۆری ڕووداوه‌كانی چیڕۆكه‌كه.
كتێبێكی تر هه‌س، بناڤی (به‌ڵێ من عاشقی فڕووغی فڕووغزاد بووم) به ڕووكه‌ش ئه‌م كتێبه‌ی باسی ئه‌زموونی شیعری خۆیه‌تی، یان دزییه ئه‌ده‌بییه‌كانیی فه‌رهاد ده‌كات، به‌رام نه‌و، ده‌توانی خوێنه‌رێكی دوڕناس بیت له گۆشه‌نیگای تریشه‌وه كتێبه‌كه‌ی بخوێنیه‌وه، بۆ نموونه: خۆنووسینه‌وه‌یه، یان خۆنووسییه، ژیاننامه‌یه، یاداشتی گه‌نجێكی په‌ناهه‌نده‌ی نوێخوازی هه‌ولێرییه. فه‌رهاد به‌ئاگاتره له‌وه‌ی گوتم، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانی زیاتر له دووسێ خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرن.
كتێبی زۆره، له زۆر بواردا خزمه‌تی گه‌لی خۆی كردووه، نیوه‌ی كتێبه‌كانیم خوێندوونه‌ته‌وه. جارێ ڕۆمانێكی هه‌یه (مولازم ته‌حسین و شتی تریش) هیچ ڕۆماننووسێ نه‌یتوانیوه به‌م فۆڕم و ته‌كنیكه‌وه ڕۆمانێكی ئاوها دانسقه بنووسێ. واته ده‌مه‌وێ بڵێم زۆربه‌ی نووسینه‌كانی داهێنانه، به‌ڵێ نووسه‌ر پێویسته داهێنه‌ر بێت. نه‌ك لاسایی پێش خۆی و دوای خۆی بكاته‌وه.
تاوێ هه‌ق به خۆت بده قسه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌دیبه مه‌زنه‌ی كوردزمان بكه‌ی، كه خۆت داهێنانت له‌و زیاتر كردبێت، كوانێ (شیعر و وتار و ڕۆمان و چیڕۆك و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانت؟) كوانێ كاره هونه‌رییه‌كانت؟ كوا، كه‌ی، له كوێ، سوودت بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و چی و چی، كام بابه‌تی كورد هه‌بووه؟
بۆیه مه‌گه‌ر له‌و زێترت كردبێ، ده‌نا ناهه‌قی ده‌كه‌ی ده‌رهه‌ق به مرۆڤێكی ماندووی پڕ كار و به‌رهه‌می وه‌ك فه‌رهاد. به دڵنیایییه‌وه ئێژم: ئه‌گه‌ر نووسینه تاق و پڕ داهێنانه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ت خوێندبنه‌وه، وه‌ك من حه‌ز ده‌كه‌ی زۆربه‌ی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد، له‌ناو میزی فه‌رهاددا نوقم ببن. ئه‌و میز به نایه‌كسانی و چی و چی ئه‌م گه‌له‌ی خۆیدا ده‌كات، تۆیش فه‌رهادت خوێنده‌وه و لێی تێگه‌یشتی، دڵنیام له‌گه‌ڵ ئه‌و میز به زۆر چتدا ده‌كه‌ی. دواجار جوانتر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌ی به‌نده، له به‌رابه‌ردا بۆی ده‌نووسن.