سه‌ربه‌ست قادر
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی خودایی مه‌زنه. دروستكراوێكی گه‌شه‌سه‌ندووی گۆڕاوه، له‌و بوونه‌وه‌رانه‌یه كه ده‌توانێ به‌پێی كات و شوێن و هه‌لومه‌رج خۆی بگونجێنێت و پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیاندا به‌ره‌وپێش بچێت و باڵا بكات.
مرۆڤایه‌تی مێژوویه‌كی ته‌مومژ و پڕ له ئارێشه و كه‌ندوكۆسپی هه‌یه، تا ئێسته‌یش زۆر لایه‌نی مێژوویی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌مووان عه‌وداڵن به‌دوای سه‌ره‌تاكانی دروستبوون و گه‌شه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤدا. ده‌یان بیردۆز و قوتابخانه‌ی جیاجیا له‌مباره‌وه دامه‌زراون و هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له مرۆڤ و دروستبوون ده‌ڕوانن. مرۆڤ به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره ئاسمانی و ده‌ستكرده‌كان له ڕیزی هه‌ره‌باڵای دروستكراوهكاندایه و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ڕێزی لێ نراوه، ئه‌م شكۆمهندییهش به‌پێی سه‌رده‌م و ناوچه‌كان گۆڕاوه و ده‌گۆڕێت.
ڕۆژگارێك مرۆڤ له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی دنیادا پۆلێنی چه‌ندان چین كرابوون، هه‌ر چینه و ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگی به‌سه‌ر چینه‌كانی خوار خۆیدا هه‌بووه و ئه‌وه‌ی پێی خۆش بوو له مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیاندا ده‌یكرد. به‌ڵام به‌مدواییانه مرۆڤایه‌تی خۆی خزانده قۆناغێكی نوێوه به هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ مرۆڤ تا مرۆڤایه‌تی دوور بخرێته‌وه له به‌كۆیله‌كردن و چه‌وساندنه‌وه و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی چینه‌كانی خواره‌وه.
وه‌نه‌بێت ئه‌م كاره به‌ته‌واوی كۆتایی به‌م گرفته هێنابێت و مێژوو پاك بووبێته‌وه له‌و پۆخڵه‌واته‌ی هه‌زاران ساڵه تێیكه‌وتووه، چونكه تا ئێسته‌یش له زۆر ناوچه و گۆشه‌ی دنیادا ده‌یان دیارده‌ی ناچیز و ئازاربه‌خش به‌رچاو ده‌كه‌ون كه پێویستیان به گۆڕانكاری و بنبڕكردن هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ر چۆنێك بێت مرۆڤایه‌تی له زۆر ڕووه‌وه توانیویه‌تی خۆی له ماك و جێپه‌نجه‌ی خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌مرۆڤه‌وه قورتار بكات.
هه‌رچه‌نده ژیان به‌ره‌وپێش بچێت و زانست سه‌ربكه‌وێت، ئه‌م دیارده‌یه له‌ژێر ناوی جیاجیا و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری به‌رگ گۆڕاوی هه‌مان ناوهڕۆك، خۆی دووباره ده‌كاته‌وه و كۆتایی به بازرگانی به مرۆڤ و شكاندنی شكۆی ئه‌م بوونه‌وه‌ره مه‌زنه‌وه ناهێنرێت.
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهوریدا مرۆڤ هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌رچۆنێك بێت، ڕێزی له سه‌رووی هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی تره‌وه بووه و به‌رده‌وام ڕێزی تایبه‌تی لێ نراوه و هه‌میشه خه‌ڵكی ناڕازی بوون، له به‌رانبه‌ر هه‌ر سووكایه‌تییه‌ك كه پێیان كراوه. كه‌چی سه‌یره ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی سووكایه‌تی و برینداركردن و شكاندنی شكۆی مرۆڤ له كوردستاندا به‌وپه‌ڕی خێراییه‌وه بره‌و ده‌ستێنێت، له‌م ناوه‌نده‌یشدا میدیاكان ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینن.
خاوه‌ن پێدویستی تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندام له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌چاوی چینێكی به‌ڕێز و به‌شكۆوه تێ‌یان ده‌ڕوانرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه چینن كه‌مترین هه‌ڵه و زیان و خراپه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی هه‌یه، كه‌چی لێره به‌به‌رچاوی ته‌واوی خه‌ڵكه‌وه زۆرترین سووكایه‌تی و شكاندنی شكۆ و هه‌ست و سۆز ڕووبه‌ڕووی ئه‌م چینه ده‌كرێته‌وه و ڕۆژانه له چه‌ندان شوێنی جیاجیا و به چه‌ندان ناوی جیاجیا، ئه‌م سووكایهتییهمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاوڕ له خراپی و ناپه‌سه‌ندی ئه‌م دیارده بداته‌وه.
چه‌ند شتێك جێی سه‌رنج و تێڕامانن لێره‌دا ده‌بێ باسیان بكه‌م، له‌وانه: به‌پێی هه‌موو یاسا ئاسمانی و مرۆییه‌كان، ئه‌م سووكایه‌تی و ناشیرین نیشاندانه قه‌ده‌غه و یاساغه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی نادروسته‌وه به مرۆڤ و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه پێویسته له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه ئاسایش و ناوخۆدا بن و ڕێ نه‌درێت كه‌س به‌هه‌ر ناو و نیشانێك سوود له نه‌زانین و دهروونسافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌ربگرێت و دانیشتنی سه‌رمێز و شه‌وانه‌یان پێ گه‌رم بكات، چونكه راستییه‌كه‌ی ئه‌مه له ناشیرین‌ترین قێزه‌ونترینی ئه‌و دیاردانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه دووچاری ده‌بێت و پێیه‌وه ده‌رده‌دار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كوردستان یه‌كپارچه به‌م دیارده‌وه خه‌ڵتانه و كه‌سیش خاوه‌نداری ناكات، جگه‌له بێباكی حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان كه له سه‌ره‌وه ناومان هێنان، خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌یش خۆیان تا ئه‌وپه‌ڕی خه‌مساردی پشتوێنی بێباكییان لێ كردووه‌ته‌وه و بگره به‌شێكیشیان له خه‌م ڕهخسیون و خاوه‌ن پێداویستییه‌كانیان بۆ مه‌رامی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و بژێوی ڕۆژانه به‌كار دێنن!
له‌م ڕووه‌وه هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه دژ به به‌كارهێنانی منداڵ و پیر و نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان ده‌رچووه و ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته به‌گه‌ڕیان بخات و ڕێ به‌و هه‌موو دیارده قێزه‌ونه نه‌دات، هیچیان به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان لای جه‌ماوه‌ر نییه و ئه‌وپه‌ڕی بێباكن لێی، وه‌ك ده‌یان یاسای تری سه‌ر كاغه‌ز لێی ده‌ڕوانن، وه‌ك بڵێی ته‌نیا ده‌ركردنی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی به‌شێوه‌ی سهرپشكییه له سه‌رشانی هاووڵاتی! ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین ڕێخۆشكه‌ره بۆ چه‌ند قاتكردنهوهی دیارده‌كه و هه‌رچی زووتر فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌كردنی.
ڕوویه‌كی تری هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه و ناشیرینكردنی ئه‌م چینه كه پێویسته په‌یامی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر هه‌ڵبگرێ و خۆی به‌م كارانه‌وه نهخافڵێنێ، میدیا و میدیاكارانن، جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ببرێته كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌رچاوی خه‌ڵك بخرێت و دنیایه‌ك سووكایه‌تی پێ بكرێت به‌ناوی به‌رنامه و خه‌نده خستنه‌سه‌ر لێوی بینه‌ران.
ئه‌مه پێمان ده‌ڵێ میدیای كوردی ئێسته له داهێزران و داڕزانێكی زۆر وهڕسكهردایه كه ته‌نیا ناتێگهیشتووان له میدیا و كاری میدیاكاری به ڕاگه‌یاندنی ناو ده‌نێن.
زۆر سه‌یره مرۆڤ تا ئه‌و ئاسته ناشیرین و سووك بكرێت، بهێنرێته سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و بكرێت به گاڵته‌وگه‌پی كوڕ و كچی ناتێگه‌یشتووی تازه‌پیاكه‌وتوو به‌ناوی جیاجیای هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌وه، یا ده‌یان ئۆتۆمبێل ڕێك ده‌خرێن بۆ گه‌رمكردنی كۆڕی شه‌وانه به هه‌ندێك له‌و خاوه‌ن پێداوییستییه تایبه‌تانه و كلیپ و گۆرانی‌یان بۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاسایش، ناوخۆ یان وه‌زاره‌تی به‌ناو ڕۆشنبیری ته‌نانه‌ت پرتهوبۆڵهیهكیشیان لێوه بیسترابێت.
ئێسته هێنده بازاڕی ئه‌م چینه گه‌رمه بۆ ڕابواردن و گاڵته‌جاڕی و كات به‌سه‌ربردن و لاقرتێ، بازاڕی په‌روه‌رده و بنیاتنان و زانستی و زانیاری له پێینی هیچ باسێكیشدا نین.
پێویسته چیتر ڕێ به‌م سووكایه‌تی و شكاندنه نه‌درێت، سنوورێك بۆ ده‌ستبڵاوی و خراپ به‌كارهێنانی ڕاگه‌یاندن دابنرێت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده، ناوخۆ و ئاسایش، هه‌رچی زووتر ڕێ به‌م هه‌موو كاره نامرۆییه بگرن و هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و منداڵان و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌كان بده‌ن بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و نازی مرۆڤبوونیان پێ بدرێت، تا كه‌س نه‌توانێت به‌هه‌ر ناونیشانێكی بێ‌مانا و بێ بنه‌ما، بۆ مه‌رامی گڵاو و دروونی نه‌خۆشی خۆی به‌كاریان بهێنێت.