راسته‌وخۆ له دواى خیانه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌ى 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ى له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووى به‌عس هێنرابوونه ناوچه كوردستانییه‌كانى مادەی 140 کە له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقدا به ناوچه‌ى كێشه‌له‌سه‌ر ناویان هاتووه، جارێكی تر هاتنه‌وه سه‌ر زه‌ویوزارى جووتیارانی كورد و هه‌مان ته‌عریب ده‌ستی پێ كرده‌وه، ئه‌مڕۆ گوندی (په‌لكانه) بووەته سیمبولی ته‌عریبی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه و رۆژانه له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌وه به پاڵپشتی حه‌شد و به‌رپرسانی حكوومه‌تى عه‌ره‌بی عێراقییه‌وه هه‌راسان ده‌كرێن و تووشی هێرش و هه‌ڕه‌شه ده‌بن.
بێگومان ئه‌وه پرسێكی شاراوه نییه و هه‌مووان ئاگادارن كه ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه دووچارى ته‌عریب و راگواستن بوونه‌ته‌وه و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان له به‌رده‌ستن و جووتیارانی كورد كه دانیشتووانى ره‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه‌ن تاپۆی ره‌شی كۆنیان هه‌یه و له باوباپیرانه‌وه ئه‌و زەوییانە هی ئه‌وان بووه، بەڵام ماوه‌یه‌كه جووتیارانی كوردی گوندی (په‌لكانه) تووشی هه‌مان ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى جاران بوونه‌ته‌وه و مایه‌ى داخێكی گه‌وره‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ته‌عریب له په‌لكانه و ناوچه كوردستانیه‌كان، بینیمان چۆن به‌شێك له (خۆپیشانده‌ره قاره‌مانه‌كان)ى كوردستان به فیتی كه‌سانی ناحه‌ز و بۆ رازیكردن و فێنككردنی دڵی دژمنان، له جیاتی ئه‌وه‌ى بچن له په‌لكانه خۆپیشاندان بكه‌ن، داوده‌زگا و فه‌رمانگه ئیداریه‌كانى شاره‌كانى خۆیان ئاگر تێ به‌ردا.
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه دژمن خۆی به ده‌می خۆی ده‌ڵێ، ئێمه كوردستان‌مان ته‌عریب كردووه و موڵك و ماڵی كوردمان زه‌وت كردووه. كه‌چی كورد خۆی باكی پێ نییه و به ده‌ستی خۆی گڕ له ماڵی خۆی به‌رده‌دا، زۆر بەداخه‌وە بۆ رۆژگارێگ تێیكه‌وتووین كه به‌شێك له گه‌نجانى كورد به دروشمی بێ بنه‌ما فریو ده‌خۆن و هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى دژمن و ناحه‌زان ده‌كه‌ن.
رائیدی ئه‌منی رژێمی به‌عسى له‌ناوچوو (سه‌باح یه‌حیا ئه‌لحه‌مدانى) كه كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌منی عامه بوو، له ساڵانی حه‌فتاوه له ده‌زگاى سه‌ركوتكه‌رى ئه‌منی به‌عس كارى كردووه و له ساڵی 1986 بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی كه‌ركووك گوازراوه‌ته‌وه كه ئه‌وكات (هه‌یسه‌م تكریتی) به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌منی كه‌ركووك بوو، ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ى شێخێكی عه‌ره‌بی شه‌ممه‌ر زاوایه‌تی به‌ناوى (شێخ مونیف ئه‌لحه‌واس) شێخی هۆزی شه‌ممه‌رى عه‌بده، كاتى خۆی رژێمی به‌عسى له‌ناوچوو له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب ئه‌و شێخه‌ى هێناوه‌ته سه‌ر گوندى (په‌لكانه) و ته‌واوى دێهاته‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى راده‌ست كردووه.
شێخ مونیف مێردی خوشكی رائید سه‌باح یه‌حیا ئه‌لحه‌مدانیه، رائید سه‌باح له یوتیووب پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه به‌ناوى (صباح یحیى الحمدانی) و تێیدا به‌سه‌رهاته‌كانى خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
له یه‌كێك له ڤیدیۆكانى باس له رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌رى وه‌زیری به‌رگریی به‌عس (عدنان خیرالله/ برای ساجیده‌ى خێزانى سه‌ددام) كه هه‌م كوڕه خاڵی سه‌ددامیش ده‌كات. بە گوتەی ئەو، له رۆژی 5/5/1989 هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى عەدنان خیرالله به دووریی 10-15 كیلۆمه‌ترێك له گوندی (په‌لكانه) ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
هه‌یسه‌م تكریتی به رائید سه‌باح ده‌ڵێ، بڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى مه‌یدانی كه‌وتنه‌خوارەوە‌ى ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌م بۆ بكه، وا دیاره له ناوچه‌یه‌ك كه‌وتووەته خواره‌وه خزمانى تۆ له‌وێ نیشته‌جێن. ماڵی خوشكی رائید سه‌باح له (په‌لكانه)یه خێزانی شێخ مونیف الحواس، شێخی شه‌ممه‌رى عه‌بده كه له پرۆسه‌ى ته‌عریب خۆی و برا و خزمه‌كانى هێناوه‌ته سه‌ر زه‌ویوزارى جووتیارانی كورد.
رائید سه‌باح ئه‌لحمدانی به راشكاوی ده‌ڵێ، ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ته‌عریب كراوه و له‌سه‌ر عه‌ره‌بی شه‌ممه‌ر تاپۆ كراوه و له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵی كه‌ركووك ئه‌و زه‌ویانه‌یان به‌ناو كراون.
رائید سه‌باح ئەوەش ده‌ڵێ، ناوچه‌ی دیبه‌گه و سه‌ربه‌شاخ و په‌لكانه و ته‌واوى مه‌خموور و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره هی كوردن و وه‌ختی خۆی به‌عس داویه‌تیه زاواكه‌ى ئه‌و كه ده‌كاتە ماڵی خوشكی، له خازر هه‌تا مه‌كحوول هه‌رهه‌مووی ته‌عریب كراوه و دراوه‌ته عه‌ره‌بی هاورده.
ددان بەوەشدا دەنێ کە پرۆسه‌ى ته‌عریب به‌مه‌به‌ستی ده‌رپه‌ڕاندنی كورد و پاراستنی ئه‌و بۆڕیه نه‌وته‌ى كه‌ركووك بوو که به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوا.
ئاماژه به‌و راستیه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ناوچه‌یه به‌گشتی بۆ كشتوكاڵ زۆر به‌پیته و ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی باران و خێروبێری زۆره، بۆیه عه‌ره‌بی (البدو - عه‌ره‌بی به‌دو) و خێڵی شه‌ممه‌ری عه‌ره‌بیان بۆ هێناوه، به پێی رێنمایی تایبه‌تیش كه به‌عس ئه‌وسا ده‌ریكردبوو و ئه‌مڕۆ هه‌مان رێنمایی له‌لایه‌ن پارێزگارى سه‌پێنراوی كه‌ركووك (راكان الجبورى) له سایه‌ى خیانه‌تكارییه‌كه‌ى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پێڕەو ده‌كرێته‌وه، كورد بۆی نه‌بوو زه‌وى له عه‌ره‌ب و توركمان بكڕێ و ده‌بێ به‌ره به‌ره رێژه‌ى كورد له‌و ناوچانه به‌ره‌و نه‌مان بڕوا.
رائیدى ئه‌منی به‌عس سه‌باح یه‌حیا الحمدانی له شوێنێكی دیكه‌ش باسی هه‌مان رووداو و هه‌مان ئه‌و ته‌عریبه‌ى گوندی (په‌لكانه) ده‌كات و خوێنه‌ر ده‌توانێ له به‌شی سێیه‌می دیداره‌كانى (د. حمید عبدالله) به‌ناوى (شهادات خاصه) سه‌یرى ناوه‌رۆكی دیداره‌كه بكات.