دێژین سدقی
یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكمه‌سعوود بارزانى بۆ به‌غدا، دواى خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی‌رابردوو و كاركردنى به‌رده‌وامى بارزانى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى نیشتمانى و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى و تووڕه‌یى و گله‌یى حكوومه‌تى ناوه‌ندى, كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، هه‌ندێكیان به چاوێكى زۆر ئه‌رێنى ته‌ماشاى ئه‌م سه‌ردانه‌ى بارزانی‌یان كرد و چاوه‌ڕێى به‌رهه‌مى باشی لێ ده‌كه‌ن, به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێكى تر به چاوى خراپ و كه‌مكردنه‌وه له بایه‌خی سه‌ردانه‌كه سه‌یریان كرد.
ئه‌و بۆچوون و قسانه له‌لایه‌ن كه‌سانى جیاجیاوه هاتنه ده‌ربڕین له میانی ئه‌و گه‌شته گرنگه سیاسییه‌ی بارزانی له رۆژانی رابردوو ئه‌نجامی دا، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س پێیان وابوو بارزانى هیچ پۆستێكى حكوومى نییه و به چ بیانوو و هۆكارێك سه‌ردانى به‌غدای كردووه؟ئه‌م پرسیاره جیا له‌وه‌ی رقی له پشته‌وه‌یه، كه‌مێكیش نه‌زانی مرۆڤ ده‌رده‌خات، ئاخر روونه له ده‌ره‌وه‌ی كورد و كوردایه‌تیی كه به هه‌موو پێوه‌رێكی دیموكراسی، یه‌كه‌می كوردستانه، هه‌موو گه‌لانی تری دنیاش وه‌ك رابه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌یری ده‌كه‌ن و گوێی بۆ ده‌گرن، جیا له خه‌باتى دوورودرێژى بارزانى خۆى كه به‌رده‌وام له ناو مێژووی تازه‌ی كورددا بوونی هه‌بووه و كه‌سی سه‌ره‌كیی ناو رووداوه‌كان بووه، بۆیه هه‌موو پۆست و ئه‌رمێكی ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی گه‌وره‌ترین حزبیش بخه‌ینه لاوه، بارزانی وه‌ك خۆی له دنیای سیاسه‌تدا به‌شى ئه‌وه ده‌كات سه‌ردانى وڵاتان بكات و له‌باره‌ی دۆزی كورد كه گه‌وره‌ترین فایلی چاره‌سه‌رنه‌كراوی دنیایه، بۆچوونی خۆی بخاته ڕوو و هی ئه‌وانی تریش وه‌ربگرێت.
قسه‌ى تر‌ى هه‌ندێك كه‌س كه ده‌ڵێن دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونى كوردستان، به واتایه‌كى تر شكستى ریفراندۆم و داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و دانانى سزاى قورس له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و خواستى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى، وه‌ك داخستنى فڕۆكه‌خانه و گه‌مارۆی ئابوورى و ده‌نگۆى سزادانى ریفراندۆمچییه‌كان, به شه‌رمی ده‌زانن بارزانى دواى ئه‌و هه‌موو رووداوانه سه‌ردانى به‌غدا بكات و ده‌رگه‌ى گفتۆگۆ جارێكى تر له‌گه‌ڵیان بكاته‌وه, به‌ڵام ئه‌مه له سیاسه‌تدا ئاساییه و ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت ئاسایی نییه، چونكه تێگه‌یشتین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆچوونی كوردی له‌م قۆناغه‌دا وه‌لا نا و پێی باشبوو له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بین و پشتیوانی عێراقیشیان كرد، هه‌رچه‌ند ئه‌مه جۆرێكه له ره‌فتاری نائه‌خلاقی دنیا به‌رانبه‌ر كورد، به‌ڵام ئێمه كه‌مینه و بێهێزین و شه‌ڕی دنیامان پێ ناكرێ، بۆیه ناكرێ خۆمان گۆشه‌گیر بكه‌ین و دابڕێین له دنیا، به‌ڵكو باشترین بژارده گفتوگۆی قۆناغێكی نوێیه، به‌تایبه‌ت كه ریفراندۆم به ئاشتی به‌ڕێوه چوو و گه‌ل داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد و دنیا بیستی، ئه‌مه با له‌ناو نانێكی گه‌رمدا بمێنێ، به‌ڵام ئێسته خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه و هه‌وڵدان بۆ ژیانێكی باشتری شایسته به‌وان، هانده‌ری سه‌ره‌كییه بۆ گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ عێراقی دوای عه‌بادی، بۆ ئه‌مه‌ش بارزانی به‌هێزه، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق له‌م قۆناغه‌دا گرنگه، ئێمه ده‌زانین هه‌رگیز بارزانی واز له دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناهێنێت و هه‌میشه بۆ ده‌رفه‌تی باشتر ده‌گه‌ڕێت تا بگات به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، كه‌واته پرسی كورد له ده‌ستێكی ئه‌میندایه، هه‌روه‌ها هه‌رچی عه‌ره‌بی عێراقیشه، دڵنیایه له‌وه‌ی بارزانی به‌هیچ هۆكارێك پاشگه‌ز نابێته‌وه له‌و دۆزه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه سیاسه‌ته و هه‌ردوولا تاكتیكی خۆیان ده‌كه‌ن و شتێكی ره‌وایشه. بۆیه هیچ گومان و تانه‌یه‌ك له‌م رووه‌وه ره‌وا نییه و با لێگه‌ڕێین بارزانی خۆی ئه‌م كاروانی خه‌باته به‌ڕێوه ببات.
ئه‌م رێچاره‌ى بارزانى له‌وه باشتر ده‌بێت كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى خۆى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیى خۆى بكات به قوربانى، له ئه‌زموونی گه‌لانیشدا هه‌روا بووه، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رابه‌رایه‌تیی دۆزێكیان كردووه، ره‌چاوی دۆخه گشتییه‌كانیان كردووه و به‌پێی پلانی ئه‌قڵانی و تێگه‌یشتن له هه‌لومه‌رجی نوێ، هه‌نگاویان ناوه. بۆیه ئه‌مه ده‌به‌ستمه‌وه به قسه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه بارزانیی به باوكی مه‌سروور ناو هێنا، ئه‌مه به گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیى به‌رزى بارزانى و ئاشتیخوازى ئه‌و ده‌بینم كه به پیاوى ئاشتى و به‌رژه‌وه‌ندخوازى گه‌له‌كه‌ی ده‌ناسرێت نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێم و عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دنیاش ئه‌و ئاشتیخوازییه‌ی ناوبانگی هه‌یه. به‌تایبه‌ت ئه‌م مێژووی ژیانی له دژایه‌تی دیكتاتۆری وه‌ك سه‌دامدا خه‌رج كردووه و سه‌ركه‌وتووه له‌و ئامانجه‌دا.
كه‌واته باوكى مه‌سروور باوكى به‌دیهێنانى ئاشتى و مافه ره‌واكانى گه‌لى كورده له دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ئاینده‌یشدا, بۆیه هه‌ق نییه كه‌س كاتی خۆی به چاوچنۆكى و ئیره‌یى ناحه‌زانى ماف و خواسته‌كانى كورد و ناپاكی ناسراوی ناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان خه‌رج بكات كه دژی هه‌موو باشی و خراپییه‌كی بارزانی و كوردیشن، روونه ئه‌وان كه پیاوی گه‌وره هاته مه‌یدان زیانیان پێ ده‌گات و قاچاخچێتییه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و له هه‌موو دۆخێكی ئاڵۆزیشدا قازانجی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌رگیز هی ئه‌وه نین له ریزی بارزانی و خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه پیرۆزه‌كه‌یدا ناویان بهێنرێت یان گوێ له بۆچوونیان بگیرێت. چونكه بینیمان له‌وكاته‌دا كورد ده‌گاته لووتكه، ئه‌وان خیانه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌رشۆِر ده‌كه‌نه‌وه. ئیتر قسه‌ی تر پێویست نییه.