دێژین سدقی
هیچ مرۆڤیك نییه كه‌موكوڕی نه‌بێت چ پیاو بێت یان ژن, كه‌موكوڕیی مرۆڤیش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام زۆرجار سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی كه‌موكوڕیش بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی كه‌موكوڕی مرۆڤ بن. سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر خۆیان گله‌یی ده‌كه‌ن و خۆیان به فریشته ده‌زانن و ئه‌وانی تر به كه‌سی خراپ و پڕاوپڕ له كه‌موكوڕی داده‌نێن, به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی یه‌ك چاكه‌ی ئه‌وان، چونكه مه‌حاڵه مرۆڤێك هیچ باشییه‌كی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌و پیاوانه‌ن كه زۆر بێ به‌زه‌ییانه رق له هاوسه‌ره‌كانی خۆیان یان هه‌ر ژنێكی تر له ژیانی خۆیان هه‌یه هه‌ڵده‌گرن, هه‌موو چاكه‌كان قوربانیی یه‌ك كه‌موكوڕیی ئه‌و ژنه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئایا خۆیان له كه‌موكوڕی دوورن؟. له هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه كه گله‌یی له ژنه‌كه‌ی خۆی لای ژنێكی تر ده‌كات و به خراپترین ژنی داده‌نێت، راستییه‌كه‌ی هه‌زار جار ژنه‌كه‌ی خۆی له ژنه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری باشتره، ئیتر ئه‌مه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو بێت یان حه‌زێكی كاتی یان هه‌ر شتێكی تر, به سته‌می ده‌بینم كه ژنێك كه‌مكردنی ره‌گه‌زی خۆی یان هه‌ر مرۆڤێك قبووڵ بكات, ته‌نیا حاڵه‌تێك نه‌بێت كه به‌راستی ژنه‌كه وابێت و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر خراپی ژنه‌كه‌ی تر هه‌بێت نه‌ك ته‌نیا بوختان بێت.
من به‌و ژنانه ده‌ڵێم هه‌رگیز مه‌هێڵن پیاوێك ژنێك لای تۆ كه‌م بكاته‌وه و بێڕێزیی به‌رانبه‌ر بكات، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پیاوه مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی هه‌یه و ده‌یه‌وێ به‌وشێوه‌یه خۆی بگه‌یه‌نێته مێشكت و رۆژی دواتر به‌و شێوه‌یه باسی تۆش ده‌كات, هه‌ر كاتێك پیاوێك هاته لات و ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد، یه‌كسه‌ر پێی بڵێ كه‌واته منیش خراپم!چونكه زۆربه‌ی ژنان له هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ست و سۆزدا نزیكی یه‌كن ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌ك نه‌بن.
زۆرجار ژنان خۆیان به‌ها و ژنێتی خۆیان كه‌م ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌های ژنانی به‌رانبه‌ریان كه‌م بكه‌ن تا جێی خۆیان له دڵی پیاوه‌كه بكه‌نه‌وه, ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له نێوان ژن و مێرد روو ده‌دات، له‌وانه‌یه خوشكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێناو خۆشیرینكردنیان لای دایك یا باوك یان هاوڕێكان تا زیاتر خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه, یان ژنێك كاتێك حه‌ز بكات دڵی پیاوێك بۆ خۆی رابكێشێت، ده‌ست ده‌كات به كه‌مكردن و بێڕیزكردنی ژنه‌كه‌ی تر كه له ژیانی پیاوه‌كه‌دایه، كه‌واته تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌م بابه‌ته‌دا نه‌ك ته‌نیا پیاوه، به‌ڵكو ژنیشه.
پیاو كاتێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بێت یان له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، نابێ بڵێ ژنه‌كه‌ی خراپ بوو و هه‌موو چاكه‌كانی له‌بیر بكه‌یت، بڵێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌گونجاین, سروشتمان نزیك به یه‌ك نه‌بوو, نه‌مانتوانی ژیانێكی خۆش بۆ خۆمان دروست بكه‌ین یان ژیان نه‌یهێشت له‌گه‌ڵ یه‌كتر دڵخوش بین. چونكه گونجاو نییه له‌و ماوه‌یه‌ی پێكه‌وه ژیان، تۆ هیچ كه‌موكوڕیت نه‌بێت و فریشته بیت، كه‌واته ئه‌وه‌نده چاوچنۆك و دڵڕه‌ش مه‌به و زیاتر له به‌های ژن كه‌م مه‌كه‌ره‌وه.