دێژین سدقى
بۆ پێناسه‌كردنى مامۆستا باسى هیچ ناكه‌م، ته‌نیا ده‌ڵێم كاولبوونى هه‌ر وڵاتێك له ئه‌نجامى نه‌مانى زانست و كاولبوونى ده‌روونى مامۆستاوه دێت. بۆیه خۆپێشاندان و مانگكرتنى مامۆستا و پزیشك به ره‌وا ده‌بینم، له‌و روانگه‌ی هه‌ر كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه داواى پاراستن و به‌رده‌وامبوونى ژیانى خۆى بكات, ماده‌ى یه‌كى جاڕنامه‌ى مافى مرۆڤ سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو كه‌س مافى ژیانى هه‌یه به ئازادى و ئاشتى.
كه‌واته مامۆستا و هه‌ر كه‌سێكى تر كه مافى ژیانى هه‌یه، به هه‌مانشێوه مافى داواكردنى مافه‌كانیشیان هه‌یه, هه‌ر كاتێك ده‌نگى زۆرینه‌یان بوو به یه‌ك به‌رانبه‌ر ناهه‌قى و نادادپه‌روه‌رییه‌ك، ده‌توانن به شێوه‌یه‌كى ئازاد ده‌ربڕین له‌و ناڕه‌زایه‌تییه به‌شێوه‌ى نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى یاداشتننامه بێت یا مانگرتن و خۆپێشاندان یاخۆ هه‌ر شێوازێكى تر‌ى هێمنانه تا مافه‌كانى خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى داخه ئه‌وه‌یه خۆپێشاندانى مامۆستا و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر كه داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى مامۆستایان، هه‌ندێك دیمه‌نى دڵشكێن و جه‌رگبڕی تێدا بوو و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكات .
ره‌خنه و گله‌یى له زۆر كه‌س و لایه‌ن ده‌كه‌م كه وا له مامۆستا بكات له خه‌فه‌ت و ئێشانى ده‌روونى خۆى هه‌ڵپه‌ڕكێی ناخۆشى بكات و وه‌ك یاریى ده‌ستى كۆمه‌ڵگه‌ی لێ هاتووه و بووه‌ته تۆپى ده‌ستى حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه و راگه‌یاندن، به‌م دواییه حكوومه‌تى ناوه‌ندیش شه‌ڕى ده‌روونى له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو توێژه كرد /وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى/ كه گرنگییه‌كى به‌رچاویان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا و به كه‌سانى بژارده ده‌ناسرێن و به‌وه‌یش ده‌ركه‌وت حكوومه‌ته‌كان له خه‌مى دواكه‌وتنى زانست و ته‌ندروستیى ئه‌م وڵاته‌دا نین.
له‌ولایشه‌وه سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی بواری دارایی گرنگى و پێزانینى خۆیان ته‌نیا به وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له رووى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌موو بوارێك ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ى دروستكردنى گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى بوون و وڵاتیان به‌م رۆژگاره گه‌یاندووه.
حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه و راگه‌یاندن هه‌رسێكیان به تاوانبارى سه‌ره‌كى ده‌زانم به‌رانبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى شكۆى مامۆستایان, تاوانبارى سه‌ره‌كى و یه‌كه‌م حكوومه‌ته و ده‌بێت به زووترین كات و به باشترین شێوه ده‌ستێوه‌ردانى خشته‌ى مووچه‌ى مامۆستایان بكات له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌وان تا بتوانن ئه‌م رۆژه گرنگانه‌ى ماوه له پرۆسه‌ى خوێندن، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتای پێ بێنن و ئه‌مساڵى خوێندن به ساڵى كه‌وتن ئه‌ژمار نه‌كرێت.
تاوانباری دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان به كه‌سى بێلایه‌ن و چالاكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و هه‌ندێكیان به كه‌سانى ئازاد خۆیان ده‌ناسێنن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وان خه‌م و تاساوى مامۆستایان و كه‌سانى خاوه‌ن پسپۆڕى سه‌ربورى مامۆستایه‌تیى چه‌ندان ساڵه به قۆرخ ده‌بینن و ده‌یكه‌ن به ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ خۆشكردنى ئاگرى دڵیان و ریكلامیی سیباسیی بۆ خۆشه‌ویستكردنی خۆیان، ئه‌وان له‌و مه‌رامانه‌دا وا له توێژه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌َ ده‌كه‌ن هه‌ڵپه‌ڕكێی ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ده‌روونى بكه‌ن.
لایه‌نى سێیه‌م كه زۆر جار به ئاگرخۆشكه‌ر ده‌ناسرێت، راگه‌یاندنه كه كاتێك حاڵه‌تى ناخۆشى و ده‌ربڕینى هه‌رشتێك كه بێته سه‌ر زمانى خه‌ڵك له ناخۆشترین و بێئاگایى خۆیدا، به‌بێ بڕین و مۆنتاجكردن، ده‌یگوازنه‌وه تا له كۆتادا ئه‌و كه‌سه هه‌ست به په‌شیمانى بكات، هه‌ندێك جاریش رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه و ناخۆشیى گه‌وره‌تر ده‌بێت و له دۆخیی ئاگایشدا رازی نییه به‌و قسه‌یه‌ی له كاتی هه‌ڵچووندا كردوویه‌تی.
ئێسته پێویسته هه‌موومان به‌وپه‌ڕى رێز و به‌هادارییه‌وه گرنگى به داواكارى و مافه ره‌واكانى مامۆستا و هه‌ر چینێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگه بده‌ین و به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌ندی دارایی به‌ده‌م كێشه‌یان بڕۆن و چاره‌ى بكه‌ن، نه‌ك شكۆى بشكێنن.