دێژین سدقی
ماڵپه‌ڕى ده‌یلى میلى ئه‌مه‌ریكى له ریزبه‌ندى 50 وڵاتى ئارامى دنیادا، ریزبه‌ندى پێنجه‌می به شارى هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان داوه و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، هه‌ولێر ده‌كه‌وێته باكورى عێراق و یه‌كێكه له شوێنه ئارامه‌كانى دنیا و له كۆنترین شارهكانیشه, پڕه له ئاین و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز, له‌گه‌ڵ بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له مزگه‌وت و بازاڕ و پارك و مۆزه‌خانه.
ئه‌مه شتێكى سه‌یر نییه، كاتێك كه‌سێكى بیانى له وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه حه‌ز بكه‌ن سه‌ردانى عێراق بكه‌ن، له یه‌كه‌م پرسیاردا باسى ته‌ناهی و سه‌لامه‌تى گیانى خۆیان ده‌كه‌ن و ورد ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان تا چه‌ند دڵنیایی تێدایه. هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامیان بداته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته سه‌ر به عێراقه و نه‌بووه‌ته وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، به پارچه‌یه‌ك له به‌هه‌شت ناو ده‌به‌ن و زۆر جیاواز له عێراق وێنای ده‌كه‌ن، ئه‌مه له نموونه‌ی نزیكدا ده‌خه‌مه بیرتان كاتێك ئه‌و عێراقییانه‌ی بۆ گه‌شتیاریی دێنه كوردستان، پێوه‌ندی به كه‌سوكاریان له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌نا فی جنه" من له به‌هه‌شتم.
سه‌یر له‌وه‌دایه چۆن و له‌به‌رچى دوو شوێنى ئه‌وا جیاواز له یه‌كتر له هه‌موو روویه‌كه‌وه، له زمان و كولتوور و داونه‌ریت و سروشت و كه‌شوهه‌وا و ته‌نانه‌ت دۆخى ته‌ناهی، تا ئێسته له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژین؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ئاسانه و هه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به زمانى خۆیان ددان ده‌نێن به‌و جیاوازییه‌ى له نێوان هه‌ردوو میله‌تدا /كورد و عه‌ره‌ب/ هه‌یه، كه‌چی ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بمێنین و هه‌رێمى كوردستان له عێراق جیا نه‌بێت و نه‌بێ به وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڕوایان به عێراقێكى یه‌كگرتوو هه‌یه, كه‌چى هه‌ر ئه‌وانن ده‌ڵێن كورد تاكه دۆستى وڵاتانى رۆژئاوا ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له عێراقدا، به‌ڵكو له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كه پارێزه‌رى سه‌لامه‌تى پڕۆژه و هاووڵاتییانیان بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌دا، ره‌نگه بپرسی ئه‌مه بۆ وایه؟ پێت ده‌ڵێم ئه‌مه به‌شێكه له دووڕوویی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی رۆژئاوا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان.
بۆچى ئه‌و ماڵپه‌ڕه شارى هه‌ولێرى به یه‌كێك له شاره ئارامه‌كانى دنیا ناساند نه‌ك به‌غدا؟ چونكه به درێژایى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى رۆژئاوایییهكان له عێراقدا هه‌یانبووه و له‌و ماوه‌یه‌ى له عێراقدا ژیاون, بۆیان ئاشكرا بووه كه ئارامى و ته‌ناهیى عێراق شتێكى ئه‌سته‌مه به‌هۆى ئه‌و ناپاكى و گه‌نده‌ڵییه‌ى له ناوخۆیدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیشی له‌و وڵاته گرتووه‌ته‌وه و گیانی كارمه‌ند و دۆسیه ههستیارهكانیشیان سه‌لامه‌ت نییه.
به پێچه‌وانه‌ى ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیی هه‌رێمى كوردستان كه زۆر دڵسۆزانه كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه شتى زۆر هه‌یه بتوانێ ئه‌م بارۆدوخه لێك بترازێنێ و له‌ناوى ببات و دراوسێكانی دوژمنی ئاشكرامانن، به‌ڵام خۆڕ‌اگرى و دڵسۆزی ئه‌وان، پاراستنى ئارامى و ته‌ناهیى خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
خۆ زۆر هۆكار هه‌ن بۆ نه‌بوونی ئارامی له كوردستان، له‌وانه كێشه ناوخۆیییه‌كانى ناوماڵى كورد، نه‌وت و كێشه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى و پێوه‌ندى كه‌سایه‌تى سیاسیى كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانى دراوسێ كه هه‌موویان ده‌توانن مه‌ترسى له‌سه‌ر ئارامى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان به گشتى دروست بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه به‌خۆشحاڵییه‌وه له ئارامیدا ده‌ژین و ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی پیشه‌ییبوونی ده‌زگه‌كانی ته‌ناهییه.
ئه‌وان /بیانییه‌كان/ به‌رده‌وام ئاماژه به شتێكى گرنگ ده‌ده‌ن كه كورد كه‌سى دڵسۆز و خه‌مخۆرى كارى خۆیانن و جێى متمانه‌ن بۆ خه‌ڵكى بیانى و رۆژئاوایى، ئه‌مه‌ش جێى سه‌ربڵندى هه‌موو تاكێكى كورده, به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه كه تاكى كۆرد بتوانێ ئه‌م سیفه‌ته جوانانه لاى خۆى بهێڵێته‌وه و پارێزگارى لێ بكات و گه‌شه‌ى پێ بدات، هه‌موویان به یه‌ك ده‌ست و گیان پارێزگارى ئارامى و ئاسایشى ئه‌م وڵاته جوانه بن.