مه‌حموود موباره‌كشاهی مامۆستای زانكۆی مه‌ریوان
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به بیانووی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له یه‌كه‌م هه‌نگاودا سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له ڕێوڕه‌سمێكی 100% عێراقییانه، بنكه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی له‌و شاره كرده‌وه.
بێگۆمان سه‌ردانی عه‌بادی بۆ كوردستان هه‌ڵگری چه‌ندان په‌یامی گرینگی بۆ خه‌ڵكی عێراق و كوردستان ده‌بێ، له‌م نووسینه كورته‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی ده‌كه‌م:
1: بۆ خه‌ڵكی عێراق
راستییه‌كه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی عه‌بادی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كانی عێراق نییه، به‌ڵكو ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی عێراقه و سه‌ردانی بۆ كوردستان، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی سیاسی و بانگه‌وازییه به‌مه‌به‌ستی هاندانی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و شیعه بۆ ڕاكێشكردنی زۆرتری ئه‌وان له‌پێناو گه‌رمكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداری خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وی ده‌نگی هاوپه‌یمانی نه‌سر. عه‌بادی به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ده‌یه‌وێت به كرده‌وه نیشانی بدات كه به‌ڕاستی كه‌سی یه‌كه‌می عێراقه و به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا سه‌ركه‌وتووه و هه‌ڵبژاردنی ناوی "نه‌سر" بۆ لیسته‌كه‌ی له خۆڕا نه‌بووه.
سه‌ردانی عه‌بادی بۆ كوردستان، په‌یامێكی به‌هێزه بۆ خه‌ڵكی عێراق كه گوایه به هێز و توانای ئه‌و، پانتاییی هه‌موو خاكی عێراق له ژێر كاریگه‌ریی بڕیاری خۆیدا ده‌بێ و هه‌روایش كه به‌ڵێنی دابوو ئاڵا و سروودی عێراق وه‌ك هێمای یه‌كپارچه‌یی له هه‌موو شوێنێك ده‌شكێته‌وه.
په‌یامی عه‌بادی له كوردستانه‌وه هاووڵاتیبوون به‌بێ ئاماژه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی عێراقه و ئه‌وه‌ی كورد له‌م ماوه‌ی 27 ساڵه‌دا كردوویه‌تی له‌ژێر ته‌وژمی خۆبه‌زلزانینی ئه‌ودا، كرچوكاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه به هیچ جۆر لیستی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" له كوردستان توانای به‌ده‌ستهێنانی كورسی نییه، به‌ڵام عه‌بادی توانی فه‌زایه‌كی سایكۆلۆجیكی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێك بێنێت و دۆخێك بێنێته كایه‌وه كه تاكی كورد هه‌ست به ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی حكوومه‌تی ناوه‌ند بكاته‌وه، مه‌به‌ستێك كه به باشی حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكاویه‌تی.
ئامانجی سه‌ره‌كی عه‌بادی به‌هێزكردنی بیرۆكه‌ی عێراقی یه‌كپارچه و یه‌كگرتووه كه له ماوه‌ی ڕابردوو و دوا به‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به ده‌یان جار له كه‌ناڵی جوراجۆره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه و بانگه‌وازی عێراقێكی به‌هێز و یه‌كپارچه له كوردستانه‌وه، جۆش و خرۆشی عرووبه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ناوه‌ند و باشووری عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به‌هێز ده‌كات و ڕكابه‌ره‌كانی تری شیعه وه‌ك مالیكی و موقته‌دا سه‌در ده‌مكوت ده‌كات.
2: كوردستان
هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی كورد له باشووری كوردستانه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورده‌وه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه ساوایه تێك بده‌ن، یان له شكڵ و قه‌واره‌یه‌كی بچووك و ناكاریگه‌ردا بیهێڵنه‌وه.
هه‌رچه‌نده دوا به‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه و له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ددان پێدانراوه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی زۆرینه‌ی شیعه له عێراق، ده‌وڵه‌تی زۆرینه ساڵ دوای ساڵ ئاستی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له به‌غدا كه‌م كرده‌وه و خۆی له به كرده‌وه‌كردنی ماده‌ی 140 ڕابوارد و له ئاكامدا هه‌موو بوجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی له ساڵی 2014 بڕی و به‌كرده‌وه خۆی له به‌رانبه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوڕدستان قه‌رار دا.
سه‌رهه‌ڵدانی داعش و شكستی ئه‌و گرووپه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هه‌لی زێڕینی بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌خساند كه ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بگرێت. هاتنه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌و بڕوایه گه‌یاند كه ده‌بێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ڕێفراندۆم و ڕاپرسی له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه به خۆشییه‌وه پتر 93% به‌شدارانی ڕێفراندۆم ده‌نگی به‌ڵێیان دا.
ده‌نگی به‌ڵێی خه‌ڵكی كوردستان به‌غدای شۆك كرد و به پیلانێكی داڕێژراو و له ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی، وێڕای گه‌مارۆی به‌هێز له‌سه‌ر كوردستان، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، سه‌ربازی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر هێنا و به‌داخه‌وه به‌هۆی پیلانێكی له‌پێشدا داڕێژراو كه ده‌ستی به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیشی له پشته‌وه بوو، به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان بۆ جارێكی تر كه‌وته‌وه ژێرده‌ستی ڕژێمی به‌غدا.
هاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پێگه‌ی كوردی تا ئاستێكی زۆر لاواز كرد و هه‌ر ئه‌و لاوازییه بووه هۆی سڕكردنی ئاكامی ڕیفراندۆم. هه‌رچه‌نده ئه‌و سڕكردنه له گرینگیی ئه‌و هه‌نگاوه مێژوویییه كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵام عه‌بادی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ خۆی ده‌ستنیشان كرد.
ئێسته‌یش كه عه‌بادی له ڕێی سلێمانییه‌وه سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و بۆ لیسته‌كه‌ی خۆی بانگه‌شه ده‌كات، هه‌وڵێكی زۆر خراپه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان گه‌لی كورد و ده‌یه‌وێ ئه‌وه به خه‌ڵكی كوردستان بڵێت كه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌نگی نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی له شه‌قامی كوردی به‌رز ده‌كرێته‌وه نه سه‌ربه‌خۆیییه، به‌ڵكو داخوازی مووچه و خۆشگوزه‌رانییه.
به‌داخه‌وه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ناوی مووچه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، وای كردووه عه‌بادی تۆپ له ناو گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بهاوێت و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو كێشه‌كان به‌هۆی سیستمی لامه‌ركه‌زییه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت له كێشه‌كان ڕزگار بن، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه كوردستان. له لایه‌كی تره‌وه، عه‌بادی ده‌یه‌وێت بڵێت هاووڵاتیبوون لای ئه‌و، عێراقیبوونه، بۆیه له سلێمانی و له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی، بۆ چه‌ندان جار باسی هاووڵاتیبوونی كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به جیاوازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بكات.
له ڕوانگه‌ی عه‌بادییه‌وه، بردنه‌وه‌ی زۆرینه له په‌رله‌مان، باسی باڵباڵێنه ناهێڵێ و ئه‌و له‌و بڕوادایه ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی بردییه‌وه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان شیعه، سوننه و كورد بۆنی نامێنێت. عه‌بادی ده‌یه‌وێت ئه‌زموونی ئه‌ردۆغان له عێراق و كوردستان پێڕه‌و بكات و به بردنه‌وه‌ی كورسی له كوردستان، كۆتا به هه‌ژموونی حزبه كوردییه‌كان بێنێت. به‌داخه‌وه گه‌لی كورد له باشووری كوردستان نه‌یارانی سیاسی خۆی ون كردووه و له بری ئه‌وه‌ی ناحه‌زی ڕاسته‌قینه بدۆزێته‌وه، نووكی خه‌نجه‌ریان له یه‌كتره.
به‌داخه‌وه بۆشایی له یه‌كترازان دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دۆخی سیاسی و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌بات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری دابڕانی پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێ.
ئێسته كه‌سانێك به‌بێ هیچ شه‌رمێك هاواری عێراقی یه‌كپارچه ده‌كه‌ن و ڕێفراندۆم وه‌ك خاڵی ڕه‌ش له كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌زانن، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئاهه‌نگی دووكه‌وتنه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان خێراتر ده‌بێ، بۆیه هه‌موو گه‌ڵاڵه داڕێژانی پێكهاته‌ی زۆرینه له عێراق، به هه‌موو توانایانه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌هێز ده‌كه‌ن.