ئیسماعیل هه‌ورامی
كۆتای ساڵی ٢٠١٧، ساڵی مه‌رگی سه‌ربازی گه‌وره‌ترین گرووپی تیرۆریستی مێژووی مرۆڤایه‌تی و له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ست پێكردنی چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌دا. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه له جیۆگرافیایه‌كی به‌رفراوانی دنیادا بوونه‌ته هۆی مه‌ترسی و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و، پێ ده‌چێت مه‌ودایه‌كی زۆر فراوانتری له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی له سه‌رانسه‌ری دنیادا كۆنترۆڵ كردبێت، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌كان له هه‌مبه‌ر داهاتووی ئه‌م گرووپه یه‌ك مانگ پاش كۆتاهاتنی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له عێراق و سووریا، تا هه‌نووكه به‌رده‌وامه.
چاره‌نووسی داعش و ڕێكخستنه‌كانیان، توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تازه ڕزگار كراون، پێگه‌ی ئه‌وان له‌و وڵاتانه‌ی گیرۆده‌ی شه‌ڕ و نائارامین، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان، توانای دارایی و چالاكی، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگن كه مێشكی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی به خۆوه سه‌رقاڵ كردووه.
شكستێكی كاریگه‌ر
ئه‌و شكسته‌ی كه داعش له عێراق و سووریا به‌ره‌وڕووی بووه‌وه، هۆی ئه‌وه بوو ئه‌م گرووپه دووچاری پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره و به‌رفراوان بێته‌وه. ئه‌م پاشه‌كشه و بێهیوایییه‌ش، بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی سه‌ربازی و ته‌ناهیی باوه‌ڕیان وابێت كه ئه‌م شكسته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی داعش په‌نا ببات بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و دروستكردنی پشێوی، واته چالاكی به میتۆدی (گورگه‌ته‌نیاكان) به تایبه‌ت له ڕۆژئاوا.
كه‌یسی داعش له فلیپین كه ده‌كرا جێگره‌وه‌ی عێراق و سووریا بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه وه‌ك شوێنگه‌ی خه‌لافه‌ت له ده‌ستیان دا، بوو به‌هۆی شكستخواردنیان له ماراوی، تا ئاستێك داخرا. بۆیه ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه داعش نه‌یتوانی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت كه كۆنترۆڵی كردبوون و توانای ئه‌وه‌یشی نه‌ماوه هه‌وڵی داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی تر و شوێنه له‌ده‌ستچووه‌كانی بداته‌وه، به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ش جێی مه‌ترسین.
گۆڕانكارییه‌كانی دنیای ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوا، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه داعش به‌شه ونبووه‌كه‌ی خۆی وا خه‌ریكه له باكوری ئه‌فه‌ریقا واته میسر و لیبیا بدۆزێته‌وه. هه‌واڵه‌كان له لیبیاوه ئاماژه بۆ جێگیربوونی به‌شێك له‌م هێزانه ده‌ده‌ن له‌و وڵاته‌دا، كه خۆی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام له به‌هاری عه‌ره‌بیدا پارچه پارچه بوو، هاوكات نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و ته‌ناهیی، هه‌لێكی باشه بۆ داعش و ده‌توانێت سه‌رله‌نوێ وه‌خۆ بكه‌وێت و جێگیر بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، میسر و بیابانی سینا پێشتر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه بوونه‌ته كانوونێكی كاریگه‌ر له هه‌مبه‌ر چالاكییه‌كانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
میسر پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا و به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌م وڵاته له دنیای عه‌ره‌بیدا، به‌هێزبوون و ده‌ركه‌وتنی داعش نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر كردووه. خاڵێكی زۆر گرنگ له‌و چالاكییه‌دا كه داعش دوو مانگ پێش ئێسته له فڕۆكه‌خانه‌ی "العریش" كردی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، په‌رده‌هه‌ڵدان بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه. له‌و هێرشه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار سوودی له مووشه‌كی ڕووسی "كورنت" وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه داعش توانای سه‌ربازی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پیشكه‌وتووی هه‌یه.
ئه‌فغانستان ئامانجی كۆتای داعش؟
ئه‌فغانستان ئه‌و شوێنه بوو كه به دیدی زۆربه‌ی توێژه‌رانی سیاسی، پاش عێراق و سووریا ده‌بێته ئامانجی كۆتای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بێ كێشه و به‌ربه‌ست نابێت. به‌و پێیه‌ی به‌هێزترین به‌ربه‌ستبوونی ئایدۆلۆجیایه‌كی هاوچه‌شنی به‌هێزه له ئه‌فغانستان.
تاڵیبان پێشتر دژایه‌تی خۆی بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش و ئه‌و فه‌رماندانه‌ی به‌یعه‌تیان به‌و ڕێكخراوه دابوو ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه گونجانێكی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌م دوو ڕێكخراوه‌دا هه‌ستی پێ ناكرێت له ڕووی ئایدۆلۆجییه‌وه.
پرسێكی تر سوودوه‌رگرتنی داعشه له هێز و توانای نوێ له سه‌رانسه‌ری دنیا و له ته‌واوی وڵاتان و له نێوان زۆربه‌ی میله‌ت و ئاین و ئایدۆلۆجیا جیاوازه‌كان، له كاتێكدا چوونی كه‌سانی بێگانه بۆ ئه‌فغانستان زۆر په‌سه‌ندكراو نییه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه ره‌گه‌ز و پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی داعش له ئه‌فغانستان و وڵاتانی ناوچه‌كه، كه‌سانی بیانین. بۆیه به‌لانی كه‌مه‌وه ناتوانین بڵێین داعش له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی زۆر كورتدا ده‌كه‌وێته ململانێ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی به‌هێزی وه‌ك تاڵیبان.
كاریگه‌ریی داعش له پاكستان زۆر كه‌متره له ئه‌فغانستان و ئه‌م گرووپه چانسێكی كه‌متری هه‌یه بۆ دروستكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ری. چونكه گرووپه سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان له پاكستان زیاترن له ئه‌فغانستان و ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه، ئه‌م گرووپانه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پاكستان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێنی به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه.
له‌ولاتریشه‌وه واته له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌فریقا و لاوازی بوكوحرام و هه‌وڵدانی فڕه‌نسا له هه‌مبه‌ر دروستكردنی هێزگه‌لێكی سه‌ربازی به‌هێزی فره‌نه‌ته‌وه له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و په‌ڕگیره ئاینییه‌كان له چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا، له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، ببێت به‌هۆی ڕێگری له دروستبوونی پشێوی و وێرانكاری له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له هه‌ناوی ئه‌فریقادا.
گۆڕانكاری ڕێكخستنه‌كانی داعش
ئه‌و بێده‌نگییه ماناداره‌ی له ناوخۆی داعشدا به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه دۆخی ناوخۆی ئه‌م ڕێكخراوه باشتر نییه له دیوه سه‌ربازییه‌كه‌ی. پرسی دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌ك له‌ناو فه‌رمانده‌كانی داعش ده‌مێكه قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا له‌وانه‌یه ئه‌مه شه‌ڕێكی ده‌روونی بێت له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ داعش. به‌ڵام ئه‌م شكسته یه‌ك له دوای یه‌كانه و ئه‌و بێده‌نگییه سامناكه و نه‌بوونی زانیاری ئه‌وتۆ له هه‌مبه‌ر دۆخی ناوخۆی ئه‌م ڕێكخراوه، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه دووچاری شكست و شڵه‌ژانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
ئێسته ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی داعش ئه‌وه‌یه ژیان و پێگه‌ی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی تر تا بتوانن خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه. به‌هه‌رحاڵ له‌ده‌ستدانی زه‌وی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له لێكهه‌ڵوه‌شاندنی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه.
پێكهاته‌یه‌ك كه زیاتر پشتئه‌ستوور بوو به كۆنترۆڵكردنی خاك، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی به‌رپرسان و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه كوژران یان گیراون. فاكته‌ری خاك تاكه فاكته‌ری به‌هێز بوو كه داعشی له تاڵیبان جیا ده‌كرده‌وه، ئه‌ویشی له ده‌ست دا. چونكه بوونی خاك و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت هۆكارێكی باش بوو بۆ ڕاكێشانی هاوئاوازه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و توانایه‌ی تا ئاستێكی زۆر ئه‌م ڕێكخراوه‌ی ئۆتۆنۆم كردبوو، چیتر بوونیان نه‌ماوه و له‌و ڕووه‌یشه‌وه تا ئاستێك داعش و قاعیده وه‌ك یه‌كیان لێ هاتووه.
به‌جیاوازییه‌ك كه ئاراسته‌ی گوتاری دژه تیرۆر تا هه‌نووكه به‌ره‌وڕووی داعش كراوه‌ته‌وه و قاعیده‌ی لاوازی سه‌رده‌می زه‌واهیری له په‌راوێزه‌وه قه‌راری گرتووه. په‌راوێزێك كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا ببێت به‌هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی میراتی بن لادن.
هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌ستدانی پێگه و جیۆگرافیایه‌كی فراوان زیانێكی گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌م ڕێكخراوه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مانۆڕی سیاسی سه‌ربازی، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه بێهیوا نییه له گه‌یشتنی هاوكارییه دارایی و سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانی. وه‌ك چۆن پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، داعش له هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش سوودی له پێشكه‌وتووترین چه‌ك و مووشه‌كی لێزه‌ری گرانبه‌ها وه‌رگرت، زۆر ئه‌سته‌مه وه‌ده‌ستخستنی ئه‌م چه‌كه. بۆیه ئه‌وه پرسیارێكه بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، داعش ئه‌م چه‌كه‌ی له كوێوه ده‌ست كه‌وت.
به پشتبه‌ستن به‌م نموونه‌یه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین پشتیوانانی داعش تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ناردنی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌م ڕێكخراوه په‌ڕگیره تیرۆریستییه. ئه‌م هاوكارییانه هه‌رچه‌نده نابن به‌هۆی ڕاكێشانی ئه‌ندام و لایه‌نگری زیاتر، به‌ڵام پاڵپشتێكی باش ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی ناو به‌ناو له دنیای عه‌ره‌بیدا. بۆیه ساڵی نوێ ساڵێكه هێز و توانای داعش و گورگه ته‌نیاكان تاقی ده‌كاته‌وه.