ئیسماعیل هه‌ورامی
هه‌ڵبژاردن بریتییه له كێبه‌ركێ. له‌م كێبه‌ركێیه‌دا پاره یان سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی نابێته هۆی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌ی پڕۆفیشناڵ له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی ئامانجدار و كاریگه‌ر، گره‌نتی سه‌ركه‌وتن ده‌كات.
حزبه‌كان، گرووپ و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن یان ئه‌و حزب و گرووپانه‌ی مه‌به‌ستیانه پارێزگاری له سه‌ركه‌وتنی له پێشینه‌ی خۆیان بكه‌ن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن، پێویسته وه‌ك پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو و پسپۆڕیی چاوی لێ بكه‌ن.
به‌رنامه‌ڕێژی هه‌ڵبژاردن كرۆكی سه‌ركه‌وتنه له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پیشه‌سازی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته خزمه‌ت ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه. له‌م ناوه‌نده‌شدا كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له كاریگه‌رترین و كرده‌ییترین شێوازه‌كان كه له ئاستی دنیادا گرنگیی یه‌كه‌می پێ ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی توانیویانه له بواری كه‌مپه‌ینه‌دا، باشتر بجووڵێنه‌وه و كار بكه‌ن، توانیویانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بگۆڕن و سه‌ركه‌وتوو بن.
كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه، به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی ئامانجدار و كۆكراوه و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستییه‌كانه له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو. له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا سوودوه‌رگرتن له كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه، هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین هه‌ڵه و زیان ڕووبه‌ڕووی لایه‌نه به‌شداره‌كان ببێته‌وه و بتوانن به باشترین شێوه سوود له توانا و پێداویستییه‌كان وه‌ربگرن، به‌وه‌یش باشترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌رگر ده‌بێت. بۆ ئه‌مه گرنگه پشت ببه‌ستن به سوودوه‌رگرتن له زانستی بانگه‌شه، بازاڕكردن، كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی كۆمه‌ڵگه بۆ شێوه‌یه‌كی زانستی و پیشه‌یی و گه‌یاندنی زانیاری و به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كه له‌كاتی دیاریكراو و گرنگدا.
له دیدی ئێمه‌وه، كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن پێویسته شه‌ش قۆناغی گرنگ ببڕێت تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت.
یه‌كه‌م: توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و زانستی هه‌بێت له هه‌مبه‌ر كاندید و لیستی هه‌ڵبژاردن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعبینانه بكرێت له به‌رانبه‌ر هێز و لایه‌نه جیاواز و به‌شداره‌كان و به‌رمه‌بنای ئه‌وه كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه‌ی خۆت ده‌ست پێ بكه‌ی.
له‌م قۆناغه‌دا نابێت ئه‌م چه‌ند خاڵه فه‌رامۆش بكرێن:
دیاریكردنی خاڵه لاوازه‌كانی به‌ربژێر و بڵاوكردنه‌وه‌یان.
دیاریكردنی خاڵه لاوازه‌كانی به‌ربژێر به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رفه‌ته ده‌ره‌كییه‌كان به‌ئامانجی سوودوه‌رگرتن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت.
قۆستنه‌وه‌ی جووڵه هه‌ڵه‌كانی به‌رانبه‌ر.
ژووری بیركردنه‌وه.
دیاریكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر دروست ده‌كات.
سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی به‌ربژێره سه‌ركه‌وتووه‌كان له دنیادا.
دووه‌م: ڕێكخستنی ستراتیجی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن
له‌م قۆناغه‌دا پێویسته ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مپه‌ین ده‌ستنیشان بكرێن و له هه‌مبه‌ر ده‌نگده‌ر و گوێگره سه‌ره‌كییه‌كان بگه‌ین به‌م ئه‌نجامه‌ی كه به‌ها و ئامانجه له پێشینه‌كان كامانه‌ن و به‌ربه‌سته‌كان چین، تا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ستراتیجیی خۆت دابڕێژی. ئه‌ی ئایه له ستراتیجی كه‌مپه‌یندا چی گرنگه؟
ئامانجی كه‌مپه‌ین و گه‌یاندنی زانیاری و بانگه‌شه
ناسینی گوێگر و و پۆلێنكردنیان له ڕووی فیكری، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، پێگه و شوێنی جیۆگرافی، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و بوونی ئاماری تایبه‌تی دانیشتووان و ناسینی شێوه‌زار و ئاستی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، ته‌نانه‌ت ئاستی خوێنده‌واری ڕه‌گه‌ز، شارنشین و دێ‌نشین، ئه‌مانه روونی ده‌كاته‌وه كه پێویسته كاندید چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆنه‌كاندا بكات.
گرنگیدان به بۆنه، پشوو، ساڵوه‌گه‌ڕ و بۆنه‌كانی خه‌ڵك و دانانی پلانی گونجاو بۆ چوونه ژووره‌وه و راكێشانی سۆزیان به‌لای به‌رنامه‌كه‌تدا.
هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی: پۆسته‌ر و شێوازی بانگه‌شه، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌درێت.
سێیه‌م: دروشم و سه‌رنجڕاكێشی بانگه‌شه و پێوه‌ندییه‌كان.
له‌م قۆناغه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردندا ستراتیجی پێوه‌ندی و پێداویستییه گرنگه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
هه‌ڵبژاردنی دروشمی پێویست.
هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی پێویست.
جیاوازی له بانگه‌شه و دووركه‌وتنه له كار و پڕۆژه‌ی دووباره و ته‌قلیدی.
به بازاڕكردن به سوودوه‌رگرتن له نموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. سوودوه‌رگرتن له بانگه‌شه‌یه‌كی ساده و ساكار كه یه‌كانگیر بێت له‌گه‌ڵ دۆخی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ناوچه و ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان.
سوودوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌ی پێویست و پشتیوانی و به براندكردنی پاڵێوراو.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش و چالاك به‌ڕێوه بچێت، پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به هه‌ند وه‌ربگرین:
1- ئاماده‌كاری و ڕێكخستنی وتارێكی گرنگ و كاریگه‌ر به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی له‌ناو هاووڵاتییاندا.
2- به‌رنامه‌ڕێژی به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی توانا مرۆیی و دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كان.
3- دروستكردنی ستافی بانگه‌شه كه له مامۆستایان و پزشك و ژن و كه‌سانی ڕۆشنبیر و نووسه‌ر پێكهاتبن.
4- پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌رزشكار، هونه‌رمه‌ند، ئه‌كته‌ر، پیاوانی ئاینی و كه‌سانی ناسراو و كاریگه‌ری ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كان.
پێنجه‌م: ده‌ستنیشانكردنی باشترین ئامرازی ڕاگه‌یاندن
یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی كه‌مپه‌ین، ده‌ستنیشانكردنی باشترین هۆكار و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه كه له‌گه‌ڵ ستراتیج و ئامانجه‌كانی كاندید یه‌كانگیر بێت به مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ر و گوێگر. چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مانه‌ن:
ده‌ستنیشانكردنی راگه‌یاندنی سه‌ره‌كی.
ده‌ستنیشانكردنی ڕاگه‌یاندنی پشتیوان و هاوسۆز.
ئاست و ڕێژه‌ی سوودوه‌رگرتن له هه‌ر راگه‌یاندنێك پێویسته ده‌ستنیشان بكرێت.
كات و مه‌ودای سوودوه‌رگرتن دیاری بكرێت.
پێویسته له ژووری بیركردنه‌وه و داڕشتنی پلاندا سه‌رجه‌م ئه‌م رێنوێنییانه زۆر به‌وردی بخرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی ده‌كرێت له‌پێناو خزمه‌تكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانت سوودیان لێی وه‌ربگری وه‌ك: ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیییه‌كان، -ڕاگه‌یاندنی نووسراو وه‌ك بروشور-پۆسته‌ر-بانگه‌شه له ڕۆژنامه و گۆڤار، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك واتس‌اپ-ته‌له‌گرام-لاین-ئینستاگرام-فه‌یسبووك، بانگه‌شه له ماڵپه‌ڕ و سایته‌كان، سوودوه‌رگرتن له شێوازی بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌می و ناردنی ئیمه‌یل، دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ، به‌شداریكردن له پرۆگرامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان، بانگه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕوو و به‌شداری له كۆڕ و پانێلی تایبه‌ت، سوودوه‌رگرتن له كه‌سانی ناودار به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌نی و فیزیكی.
شه‌شه‌م: ڕاگه‌یاندن و ده‌ستبه‌كاربوونی كه‌مپه‌ین.
پاش كۆتاهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان كه له پێشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن، ڕێكخستنی ستراتیج و ئامانجی كه‌مپه‌ین، ناسینی وه‌رگری به ئامانجكراو، ناسین و ده‌ستنیشانكردنی ئاستی كاندید، هه‌ڵبژاردنی گوتار و ڕاگه‌یاندنی پێویست، هه‌نووكه به وتووێژ له‌گه‌ڵ ژووری بیركردنه‌وه و داڕشتنی پلان و ستراتیج پێویسته ده‌ست بكرێ به كار بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌مپه‌ین. چه‌ند خاڵێكی گرنگ كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن ئه‌مانه‌ن: بوونی تیمی گه‌ڕۆكی بانگه‌شه، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست، سوودوه‌رگرتن له توانا مرۆیی و كه‌سانی خۆبه‌خش له پێناو بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، به‌رنامه‌ڕێژی پێشوه‌خت و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میدیاكان، جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پلانه‌كان به به‌شداری ژووری توێژینه‌وه و پاڵێوراو خۆی و دروستكردنی براند.
به براندكردنی پاڵێوراو، واته به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و سیفات و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی پاڵێوراو له كاندیدی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان جیا ده‌كاته‌وه له دیدی بینه‌ر و گوێگره‌وه. به‌و پێیه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌توانێت پاڵێوراو بكات به كه‌سێكی كاریزمی و جێی ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتییان.