زایر زه‌نگنه
ئه‌ز ناواتم بچمه نێو ورده‌كاریی ئه‌م باسه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا مینا سه‌ره‌تایه‌كی كورت، ئاماژه به ڕووداوێك ده‌ده‌م، ده‌یان جار ده مێژووی كورددا به‌ڕه‌نگ و نێوی جوداوه خۆ نمایش ده‌كاته‌وه. ده كۆتایییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان‌دا، یه‌كێ له حاشییه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی بابان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی میر له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی بێنێته خواره‌وه، سوپا و له‌شكریی عوسمانیی ده‌هێنێته سه‌ر میرنشینه‌كه و كۆتایی به هه‌ژموونی 300 سه‌د ساڵه‌ی ده‌هێنێ، ژ پاداشتی ئه‌مه‌شدا بۆ چه‌ند هه‌یڤه‌ك جه‌نابی چاوساق ده‌كرێ به (قائیمولمه‌قامی سلێمانی) و له هه‌لێكیشدا بانگێشتی ئه‌ستانه ده‌كرێ. ئیدی میرنشین و میر و چاوساقیش، ئه‌نگۆ خۆش.
وه‌م نوچه كورته دخازم هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كورت، ده‌سه‌ر رۆمانی (له ئوكتۆبه‌ردا كوژرام)ی نووسه‌ر نیهاد جامی بكه‌م، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆمانێكی كورته، لێ پڕ به قه‌باره‌ی خۆی مانا به‌خش و به‌چێژه! هه‌ڵبه‌ت نه‌مگه‌ره‌كه له پێز و بڕشتیی پێنووسه‌كه‌ی بدوێم. چوون به‌خۆی خودان ئه‌زموونێكی فره‌ی نووسین و كاره‌كته‌رێكی ئه‌كتیڤ و چالاكی بواری شانۆیشه.
ئه‌وی مه‌به‌ستمه ئیماژه‌پێدانێكی كورته، له‌وه‌یه زێتر له‌ده‌ست خۆشی و دنه‌دان بچێت. ڕۆمانه‌كه چون گێڕانه‌وه‌ی مێژویه‌كی زاره‌كی له ڕووداوه‌یلی ئۆكتۆبه‌ر و تێكشكانی تاكی كورد ده‌په‌یڤێ. ژ ته‌ماهیا ئه‌ڤی رۆمانه‌دا دوو كه‌سایه‌تی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كین، بنووس هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له شێوه‌ی شانۆگه‌ریدا رۆڵیان پێ بدات! وه‌لێ له ناچاریدا یاخۆ ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان وا ده‌خوازێت به ئاوای رۆمان دایبڕێژێته‌وه.
كلارا، كه سیمبوولی به‌رخودانی ژنی ئازادی كورده، ده‌پشتی كاره‌ڕاته‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و پاش ئه‌وه‌ی به چاوساغی نه‌وه‌كانی شۆڕشی نوێ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی (حه‌شدی شه‌عبی)ـه‌وه، به پێنج پێبه‌تی ڕه‌زاگران ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر و كه‌سایه‌تی تێكده‌شكێندرێت. ناچار به خۆكوشتن ده‌كرێت. ئه‌م ڕووداوه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مێژووی ده‌یان سه‌ده له ڕاكێشانی شمشێر و دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زی ناوگه‌ڵ و سێكس و داگیركاریی.. وێڕای ئه‌وه‌ش (ئه‌وه‌ی پێنج بیاباننشین ئه‌نجامیان ده‌دا، چێژوو ئاره‌زوو نه‌بوو، به‌ڵكو ئازادكردنی ده‌روونی داخراو بوو، له ساتێك هه‌ستی دڕنده‌یی به‌ره‌ڵا ده‌كرێت... ئه‌و هه‌سته عه‌ره‌بییه ڕقێك نییه له ڕابردووی خۆی، ڕقه له ژیانێك وه‌ك گورگێكی برسیی ناو مێگه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت) كه‌واته ئه‌وه‌ی نڤیسه‌ر لێی ده‌په‌یڤێت، ته‌نیا سه‌رشۆڕكردن نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ڕق بوونه‌وه‌یه ده ژیان.
كه‌چی له جیۆگرافیایه‌كی دیكه‌دا، جۆرێكی تر له ژیان ده‌گوزه‌رێ. هه‌موو پێوه‌ندییه‌كیش مانایه‌ك ده‌به‌خشێت. ئیرۆتیكا به ته‌نیا پێوه‌ندییه‌كی جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو عیشقه، ڤینه، به‌رهه‌مهێنانی ژیان و ئابووورییه. ڕاسته ئابووریی وه‌ك سه‌نتراڵیزم هۆكارێكه لۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان، لێ هه‌رگیز جوانییه‌كان ون نابن (ئیدی تێده‌گه‌م نه‌ته‌وه‌كان له سێكسكردن زمان ناكه‌نه كێشه).
له نێو ئه‌م رۆمانه‌دا چه‌ندان هاودژی دیكه ده‌بینرێت، نووسه‌ر به‌خۆی كاره‌كته‌ری دووه‌می ناو رۆمانه‌كه‌یه ده‌ژێت و ده‌شیه‌وێت بمرێت. به‌ڵان ئه‌م مردنه به‌مانایه‌كی دیكه و، له واتایه‌كی دیكه‌دا ده‌بینێ، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دی گوزارشت له مه‌رگ بكات. مه‌رگێ له یه‌ك ده‌مدا مانایه‌كه به كۆتاییهێنانی رۆح و فووكردنه‌وه، به دامێنی له‌دایكبوونه‌وه‌دا، تا مه‌سیحێك له نه‌بوونی باوكدا به ژیان ببه‌خشێ.
ئه‌و گش بوونه گیانییه‌كه‌ی خۆی ئاوێته‌ی نێو ڕۆمانه‌كه ده‌كات. هه‌ر بۆیه له‌و ده‌مه‌یدا ده‌خوێنیته‌وه، خۆی بۆت ده‌ئاخفێ. له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌نجامی پێوه‌ندییه‌كی ناشه‌رعییه‌وه، هه‌موو سنووره‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی و توخبه نێوده‌وله‌تییه‌كان ڕه‌ش ده‌كاته‌وه. به‌ڵانه‌كینێ ئه‌م كه‌ڕه‌ته‌یان، له‌دایك بوونه‌وه هه‌یه، كلارا به‌رهه‌م دێنێته‌وه، ریَِك به‌ره‌واژی خیانه‌ته‌كه‌ی ئه‌كتۆبه‌ر، كه ڕۆحی پێوه‌ستبوون به ژیان و خاك له ڕه‌وانی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه و كلارادا ده‌كوژێت.