نیهاد جامی- پۆڵه‌ندا
مرۆڤی كوردی ئه‌م ڕۆژگاره كاره‌كته‌رێكی گۆشه‌گیری ناو ژیانه، ئه‌و مرۆڤه ئه‌مڕۆ له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گۆشه‌گیریی خۆی ده‌گۆڕێت به كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی ئه‌و مرۆڤه گۆشه‌گیره له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئهلیكترۆنیدایه، لێره‌دا بوونی مرۆڤی ئێمه له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌نده به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كۆمهڵایهتیبوونه، هێنده‌ش ئه‌و تۆڕانه توانای خستنه‌ڕووی شوناسی ئه‌و مرۆڤه‌ی هه‌یه.
بۆیه بوونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وای له مرۆڤه‌كان كرد، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بچێته ئاستێكی نزیكتره‌وه، كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتر ببن، هه‌ندێك گه‌شه‌ی كولتووریی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناویدا گوزه‌ر بكه‌یت ڕاسته‌وخۆ بچیته سه‌ری. به واتایه‌كی تر، شه‌ڕی كولتووریی له‌وه‌دا نه‌ماوه نه‌توانین به‌یه‌كه‌وه له ڕووبه‌ره تهكنهلۆجییهكهدا ده‌ربكه‌وین، به‌ڵكو له‌وێوه گوتاری ئێمه چییه؟ ئه‌و شوناسه كامه‌یه مرۆڤ بۆ خۆیان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن؟
له‌و سۆنگه‌یه‌وه تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی توانیویانه پێوه‌ندییه‌كان ببه‌نه ئاستێكی هێنده خێرا، ئیتر بێ‌ئاگا نه‌بین له یه‌كتر، ڕووداوه‌كان له ساته‌وه‌ختی خۆیدا ده‌بینین، ڕوانینه‌كانمان به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ده‌توانین بخه‌ینه ڕوو، به‌شداریكردن له ساتی شادی و ئازار له‌و چركه‌ساته ده‌خرێته ڕوو، له ڕوویه‌كی تردا ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ین تا سبه‌ینێ ڕۆژنامه ده‌كه‌وێته بازاڕ، بزانین چی ڕووی داوه، یان خێرا بچینه به‌رده‌م كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له ڕێی شاشه‌ی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئایپاد به شته‌كان ده‌گه‌ین، چونكه له‌ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خاوه‌نی ڕووداوه‌كان خۆیان، ئه‌وانیتر ڕاسته‌وخۆ لێدوانه‌كانیان ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بینین.
خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سیمای كولتووریی كۆمه‌ڵگه و مرۆڤه‌كانمان بۆ بخاته ڕوو، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئاستی تاك ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كان به ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ژیانی كولتووریی كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام مرۆڤه‌كان كۆی كۆمه‌ڵگه پێك دێنن، له‌وكاته‌شدا ده‌توانین پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بخوێنینه‌وه، كه به‌بڕوای ئێمه چۆنیه‌تیی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كایه نوێیه‌ی ناو ژیانمان سیماكانی مرۆڤی كوردیی تێدا ده‌خرێته ڕوو، وه‌ك چۆن سیمای مرۆڤی كۆمه‌ڵگه‌كانی تری تێدا ده‌بینین.
لێره‌دا له‌سه‌ر بوونی تۆڕه‌كان ده‌وه‌ستین، چۆنیه‌تیی پێوه‌ندیی مرۆڤی كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕانه و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی فه‌یسبووك
یه‌كێك له دیارترین و ناسراوترین تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووك"ـه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام و ئاسانكاری بۆ كاركردن، وای كردووه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ڕووی تێ بكه‌ن، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی نا‌بینیت كه له فه‌یسبووك نه‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی پیر و په‌ككه‌وته‌ن و له ئاستێكی خراپی تهمهندابن، ئه‌كاونت یان په‌یجیان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی له فه‌یسبووك وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه خۆی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه چه‌نده ده‌توانێ له پڕۆژه و چالاكیی یه‌كتری ئاگادار بكاته‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌یش وێنه‌یه‌كی نوهرێنی و ترسناكی خۆیشی تێدا ده‌خاته ڕوو، هه‌ڕه‌شه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی فه‌یسبووك به‌شێكی دیاری ته‌رخان بووه بۆ سووكایه‌تی یاخۆ ده‌ستكاریكردنی ئازادیی تاكییه‌كانی یه‌كتر، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بتوانێ له‌ویتر نزیك بێته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆجی له‌و تۆڕه‌دا چه‌نده توانیویه‌تی هه‌وادار بۆ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ئابووریناس و سیاسیی و پیشه جیاوازه‌كان دروست بكات، ئه‌وه حاڵه‌تێكی دروستی ئه‌و مرۆڤانه‌یه له‌و تۆڕه‌دا، به‌هه‌مانشێوه‌یش، وێنه‌ی خراپی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه خوڵقاندووه، هه‌ندێك جار په‌یجی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێته‌وه بۆ سووكایه‌تی به هونه‌رمه‌ند و سیاسی و توێژه جیاوازه‌كان.
سه‌ره‌نجام ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی فه‌یسبووك كه كورد تێیدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ خۆی خوڵقاندووه، زاده‌ی ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه، واته وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، كوردی تێدا ده‌بینین، به‌ڵام ده‌توانین ئاستی دواكه‌وتنی كولتووریی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێدا بخوێنینه‌وه، كه به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌ك وێنه‌ی نه‌رێنی په‌نا بۆ ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌به‌ن، بیریشمان نه‌چێت كه‌سانێكی دیاری ئه‌و كۆمه‌ڵگه تهكنهلۆجیه توانیویانه په‌یج و گرووپ و ئه‌كاونت بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به چالاكی و ڕۆشنبیركردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووریی بده‌ن.
تویته‌ر ماڵه كه‌مینه‌كانی نابنه كۆمه‌ڵگه
پێوانه به‌ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، تویته‌ر فراوانترین تۆڕه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مرۆڤی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌كاری دێنن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌متر مرۆڤ ده‌توانێ ده‌ستكاری ئازادییه‌كانت بكات، بۆ نموونه له نه‌بوونی چات وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك هه‌یه، یاخۆ نه‌بوونی بوار بۆ پۆستی درێژ، به‌ڵكو بوارێكی ده‌ستنیشانكراوی نووسینی داوه كه بۆچوونی خۆت بخه‌یته ڕوو، یا لینكی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێوه‌ستن به تۆوه یان به‌لاته‌وه گرنگه، بڵاوی بكه‌یته‌وه.
ئه‌وه‌ش تویته‌ر ده‌كاته كۆمه‌ڵگه‌ی ماڵی فراوان كه پێوه‌ست بێت به كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری گۆڕینه‌وه و مهعریفهبهخشین له‌ڕێی یه‌كتره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سمان له‌وێ كاتی یه‌كتر زه‌وت بكه‌ین، جگه له‌و سه‌ردانانه، ده‌توانین سوود له‌و مه‌عریفه‌یه وه‌ربگرین، له‌ڕێی ئه‌وانی تره‌وه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه، یا خۆمان ماڵێكمان هه‌بێت ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی بكه‌ین له‌وێ دایبنێین.
هه‌ڵبه‌ت كورد مرۆڤێكه پێوانه به تۆڕێكی وه‌ك فه‌یسبووك كه‌مترین ماڵی له‌وێ هه‌یه، یاخۆ ئه‌وانه‌ی لاپهڕهیشیان له‌وێ هه‌یه كه‌مترین سه‌ردان و به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه زیاتر به فهیسبووكهوه سه‌رقاڵن، ماڵه كه‌مینه‌كانی ئێمه له تویته‌ر نابێته كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو وه‌ك كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی نادیار خۆمان خستووه‌ته ناو تویته‌ر.
به‌و واتایه‌ی ئه‌و چێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیا بانگه‌شه بۆ ونبوون و كۆتایی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین، كه‌چی ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێیه‌وه وه‌ك مرۆڤی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان بخه‌ینه ڕوو، نه‌بوونی پێوه‌ندی قووڵ وا ده‌كات دڵمان به كۆمه‌ڵگه‌ی تویته‌ر خۆش نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ڕێك ئه‌و مانا فهردانییهی هه‌یه كه مرۆڤ بۆ خۆی به‌ویستی خۆی موماره‌سه‌ی تاكگهراییهكانی بكات.
ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و كه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تییه بین له تویته‌ر كه نه‌بین به كۆمه‌ڵگه، سه‌ره‌نجام بریتین له گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مینه‌ی ئه‌وێ پێك دێنین، ماڵه‌كانمان زیاتر ماڵی ئه‌وانه‌یه كه هێشتا له‌ناو خه‌ونی مه‌عریفه‌دا ده‌گه‌ڕێین و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌بژێرێكی ده‌ستنیشان كراوین. له هه‌مان كاتدا ماڵی ئه‌و كچانه‌یه به‌ناوی خوازراو و وێنه‌ی ئه‌كته‌رێكه‌وه خۆیان ده‌شارنه‌وه و گوزارشت له هه‌سته ساده‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئینستگرام له نێوان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی وێنه‌یی
مرۆڤی هاوچه‌رخ ئه‌و مرۆڤه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ڕێی نێت و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه وێنه ته‌واوی ژیانی داگیر كرد، تا ئاستی ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی وێنه‌یی ببێت به مه‌عریفه‌ی خێرای ژیانی ئه‌و مرۆڤه، ئه‌وه‌ی پێشتر ڕۆژنامه و ڕادیۆ له‌ڕێی خوێنراو و بیستراو پێی ده‌گه‌یاند، ئه‌مڕۆ وێنه له‌ڕێی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، سایته‌كانی نێت وێنه فۆتۆگرافی و فیدیۆییهكانی خۆی پێ نیشان ده‌دات، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و مرۆڤه هاوچه‌رخه كۆمه‌ڵگه‌ی وێنه‌ییه، ئه‌وه وای كرد تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت تایبه‌ت بێت به وێنه‌وه.
ئینستگرام ئه‌و تۆڕه‌یه هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه مانای وێنه‌ی خێرا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وێنه‌یه وێنه‌ی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، تێیدا وێنه ده‌بێته زمانی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژین كه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خێرایه.
مرۆڤی كوردیی ئاره‌زوویه‌كی زۆر له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كات، له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ، له‌لایه‌ك به خێراترین شێوه كه پێوه‌ست نییه به ئاستی مه‌عریفه‌وه ڕووداو و ساتهوهختهكان له‌ڕێی وێنه‌وه ده‌بینێت و تۆماری ده‌كات، هۆكارێكی تریش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چه‌پێنراو له هه‌موو ئاسته‌كاندا وێنه تێركردنی هه‌سته چه‌پێنراوه‌كان، پاڵنه‌رێكه بۆ بینینی وێنه‌كانی خه‌یاڵ.
ئه‌و دوو هۆكاره وا ده‌كات حاڵه‌تێكی نه‌رسیسی له‌لایه‌ك ببه‌خشێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی سێڵفییه‌كانی به ئه‌وانیتر نیشان بدات، له لایه‌كی تره‌وه وێنه‌ی خێرا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ساته‌وه‌ختێكی گرنگی ناو ژیانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه یاده‌وه‌ری له ته‌ك وێنه‌ی خێرای هه‌یه.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، مرۆڤی كوردیی مرۆڤێكه به گرنگییه‌وه سه‌یری وێنه‌ی فه‌وری كامێرای كۆداك ده‌كات، ئه‌و وێنانه بۆ ئه‌و واته نزیكبوونه‌وه له‌و ساته‌وه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژیی، ئه‌و ماڵانه ئاسووده‌ن كه ئه‌و كامێرایان هه‌بوو، چونكه چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی 36 وێنه ناكه‌ن تا بیبه‌ن بۆ لای وێنه‌گر و بیشۆنه‌وه، جگه له‌وه له وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی ده‌ربازیان بوو، ئه‌گه‌رچی فیلمی ڕه‌نگاوڕه‌نگی وێنه‌یش له‌و كێشه‌یه ده‌ربازی كردوون.
ئه‌مڕۆ بوونی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به وێنه، به‌دڵنیاییه‌وه زۆرترین ئه‌ندامی كوردیی له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ئینستگرام بریتیه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وێنه‌یی گرنگ كه چێژ و چالاكی له ته‌ك مه‌عریفه‌ی ڕووداو نیشانی دنیا ده‌دات.
گۆشه‌گیربوون به تۆڕه‌كانی تر
كوردیی ئه‌و مرۆڤه‌یه نایه‌وێ له هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نزیك بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری ئه‌و تۆڕانه ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌ویش خۆی تێدا نادۆزێته‌وه، نایه‌وێ له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست بكات، وه‌ك مرۆڤێكی ئازاد، كێشه‌ی تێگه‌یشتن له دنیا و گرفته‌كانی هه‌بێت، بوونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك "لینكیدین، ڤی كه‌ی، گووگڵ پڵه‌س و چه‌ندان تۆڕی تر" نه‌ك كورد حه‌ز ناكات له‌وێ بێت، به‌ڵكو كێشه‌ی زمان و سنووری چۆنیه‌تیی كاركردنی ئه‌و تۆڕانه، به دڵی ئه‌و مرۆڤه نییه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه نامۆ بێت، كه چوونه ناویشی دواتر یان لاپه‌ڕه‌كه‌ی دابخات یاخۆ جاریكی تر سه‌ردانی نه‌كاته‌وه و هه‌ست بكات كۆمه‌ڵگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و له فه‌یسبووك و ئینستگرامه، بۆیه مرۆڤی كوردیی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی له‌و دوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست كردووه، كه‌متر بیر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌یشمان بیر نه‌چێت، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبووك سه‌رباری گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی و ناسراوی، به‌ڵام ئه‌و گرنگییه تایبه‌ته‌ی مرۆڤی كوردیی و عه‌ره‌بی و ئه‌وانیتر له خۆرهه‌ڵات پێی ده‌ده‌ین، گرنگییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره، هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و چه‌پاندن و ترسه ئه‌خلاقی و سیاسی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له ژیاندا وه‌ك تاپۆ به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌وێ موماره‌سه‌ی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی به مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌به‌خشێت، تۆڕه كۆمهڵایهتییهكهیش ده‌بێته‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیما كولتوورییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، ده‌توانین له فه‌یسبووك به‌ته‌واوی سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی بناسینه‌وه، ڕه‌نگه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی تریش ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێت، ئیتر بۆ ناسینی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بتوانین له‌ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه مرۆڤه‌كانی و زینده‌گی و كولتوور و چالاكییه‌كانی بناسینه‌وه.