نووسینی شه‌ڕانگێز و نووسه‌ری پاكیزه
نیهاد جامی/ پۆڵه‌ندا
(1)
پرسیاركردن له ئاسته‌كانی نووسین، گومانكردنه له گوتارێك كه تێكست ئاراسته‌ی خوێنه‌ری ده‌كات، لێره‌دا نووسه‌ر له‌ناو نووسیندا به‌دوای كاره‌كته‌ری باڵا ده‌گه‌ڕێت، شوناسی ئه‌خلاقی خۆی له‌ڕێی كاره‌كته‌ره‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات، نووسه‌ر له‌ناو نووسیندا كاره‌كته‌رێكی بوهیمی بنیات ده‌نێت، نووسه‌ر ده‌یه‌وێت نووسین وێنه‌ی باڵابوون به‌وی نووسه‌ر ببه‌خشێت، ئه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیه‌تی له‌ناو نووسین، زمان ئاستی كاره‌كته‌ری خۆی پێ به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی نووسین وێنه‌ی هاودژ به منی نووسه‌ر ببه‌خشێت، ئه‌وه به‌ته‌نیا هه‌ستێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكو راستیی خۆبینینه له‌ناو نووسین.
نووسین چیتر به‌رزبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو خستنه‌ڕووی وێنه‌ی نزمه منه، به‌و مانایه‌ی نووسین ده‌مامك ناخاته سه‌ر نووسه‌ر تا نزمه منی پێ بگۆڕێت بۆ منی باڵا، منی باڵای ناو نووسین له‌ناو ئه‌م وتاره‌دا شوێنی نابێته‌وه، به‌ته‌نیا نزمه من ئاماده‌بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به زمان ده‌به‌خشێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه تا بتوانین زمان له‌ناو گه‌مه‌ی دهمامكسازیدا خوێنه‌ر فریو نه‌دات.
(2)
پرسیاركردن له من له نێوان نزمه من و منی باڵا، پرسیار نییه له ڕاستگۆیی، به‌ڵكو پرسیاره له‌و وشه‌ی (و)ی پێوه‌ندیی ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، زمان له ده‌سپێكدا ئه‌و دووانه ده‌وه‌ستێنێت، ئاخۆ به پیتی (و) پێوه‌ندیی ده‌خوڵقێنێت یا ئه‌وه دوو وێنه‌ی هاودژه؟ كه نووسین ده‌یانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوو قۆناغی جیاواز؟
ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو وێنه‌یه‌كی فریوده‌ر تا خۆمان بكه‌ین به كاره‌كته‌ری باڵا له‌ناو نووسین، به‌ڵكو نزمه من نووسین وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو كه راستیی بوونی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌ئاگابوونی خوێنه‌ره له‌وه‌ی له به‌رده‌م چ ترسێكی نووسه‌ره وه‌ك مرۆڤ.
(3)
شكست و هه‌ستكردن به ڕووخان وێنه‌ی نزمه منی خۆمه، ئه‌و شكسته ده‌خه‌ینه ئاستی له‌بیركردن، ده‌مانه‌وێ ده‌ستپێكردن و ونكردنی ڕابردوو بێت تا ببین به مرۆڤێكی بێ زاكیره، ئه‌وه فریودانی ئه‌ویتره، به‌وه‌ی (منی نووسه‌ر) بێ زاكیره‌م، له‌ودا زاكیره ده‌نووسمه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان بیر بێته‌وه كه ئه‌و بێ زاكیرهییه خه‌واندنی ئه‌و گورگه‌ی ناخه، ئه‌ویتر ئه‌و گورگه نابینێت، وه‌ك خۆی به‌ته‌نیا په‌پووله ده‌بینێت، ئه‌و ده‌مانه‌ی ئه‌ویتر به‌ئێمه فریو ده‌خوات، له به‌رده‌م ئه‌وانی تردا ڕایده‌گرین وا ده‌زانێت هیچ شتیك نییه، نازانێت ئه‌وه منم فێڵی لێ ده‌كه‌م ئه‌وه ئه‌وی ناو زاكیره‌یه وه‌ك من بهههردووكمان ئه‌ویتر ده‌خه‌ڵه‌تێنین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووه له ڕابردوودا، ئه‌وه تێكشكاندنی ئه‌ویتره كه به ساویلكه و منداڵی ده‌زانین و ده‌مانه‌وێ فریوی بده‌ین و ههڵیخهڵهتێنین، كاتێك بۆ ساتێك ده‌مانه‌وێ هه‌موو شته‌كان له ئاستی گه‌مه‌ی زمانه‌وه بگۆڕین بۆ راستیی گوتراوی زمان، ئه‌و ده‌مه ئێمه به زمانی گورگه نوستووهكهی ناخمان قسه ده‌كه‌ین، قسه‌كانی ئه‌و بۆ ئه‌ویتر ده‌كه‌ین، ئه‌و ده‌مه‌ش ئه‌ویتر وه‌ك كاره‌كته‌ری محه‌مه‌دی دڵشووشهی رۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دنیا) پارچه پارچه ده‌بێت و ده‌شكێت.
(4)
شكاندنی ئه‌ویتر له گوتراوی ڕابردوو، به‌ته‌نیا وێنه‌ی نزمه من نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه له (من) و (ئه‌و)ی ناو ڕابردوو، دوو كاره‌كته‌ری درۆزنی ناو ئه‌م ژیانه‌ین، دوو ده‌مامك له‌سه‌ری ناو ئاهه‌نگێكی تهنهكوری دهمامكین وه‌ك ئاهه‌نگی فیلمی (چاوه گه‌شه داخراوه‌كان)ی ستانلی كۆبریك، ئه‌و ئاهه‌نگی ده‌مامكه دواجار ته‌واوی ڕووداوه‌كان تراجیدیای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خوڵقێنێت له نێوان پێوه‌ندی نێرومێ، ئه‌وه هه‌مان حاڵه‌ته كه ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه، به‌ڵام كۆتاكه‌ی ئێمه وه‌ك كۆتایی فیلمه‌كه نییه، سه‌رباری هه‌ڵه‌كردن سه‌ره‌نجام له ماركێتێك ئاشت ده‌بنه‌وه و قبووڵی ته‌واوی ئه‌و ڕابردووه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
(5)
ئه‌وه ئه‌و گورگه نوستووه‌ی ناخی منه به ئاگا بووه و دواتر خهواندوومه، تا ئه‌ویتر نه‌یبینێت، ئه‌وه نزمه من وێنه‌ی گورگه‌كه به ئه‌ویتر نیشان ده‌دات، به‌ڵام داوا ده‌كه‌م بێده‌نگ بێت نه‌بادا گورگه‌كه به ئاگا بێته‌وه و ورد و خاشت بكات، تۆیه‌كی په‌روانه كه ته‌نیا به بیستنی چیرۆكی گورگه‌كه به‌م شێوه‌یه دهشكێیت، بیهێنه پێش چاوت گورگه‌كه به ئاگا بێت چ تراجیدیایه‌ك ده‌خوڵقێنێت؟ ئه‌وه كۆتایه له ساتی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی ئه‌ویتردا كه نایه‌وێت باخه‌كانی خۆی چیتر بشێوێنێت به‌ده‌ستی گورگه نوستووهكهی ناخی منه‌وه.
ئه‌وێكی نازك كه به‌ده‌رخستنی ئه‌و ڕابردووه ورد و خاشم كردوویت، ئه‌وه هه‌ستێكی ئه‌خلاقی نییه، راستیی وێنه‌ی نزمه منی خۆمه كه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م وتاره‌ش ته‌نیا پاكانه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو نووسینه‌وه‌ی گورگه نوستووهكهی ناخی منه، ئه‌گه‌ر كافكا له مه‌سخ ده‌یه‌وێت له‌ڕێی گریگۆری سامسا بوونی خۆی له ئینسانه‌وه وه‌ك زینده‌وه‌رێك بخاته ڕوو، ئه‌وا منی نووسه‌ر له‌ڕێی ئه‌م نووسینه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌م گورگه نوستووه نیشان بده‌م، گورگێك كه نوستووه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌ئاگاهاتنی په‌لامار بدات، دنیا وێران بكات، هه‌رچی جوانییه‌ك باس ده‌كرێت ورد و خاش بێت به‌ده‌ستییه‌وه، ئه‌ی خۆ له‌خۆڕا هۆبز نه‌یووت "مرۆڤ گورگه بۆ برای خۆی".
(6)
گورگبوون بۆ ئه‌ویتر، له ڕاستیدا مه‌رج نییه خراپی ئێمه بێت، به‌ڵكو ئه‌وه شكان و داڕووخانهكان، جۆرێك له فۆبیای كاره‌كته‌ریان خوڵقاندووه، كه‌سی فۆبی له ترسی مانه‌وه‌ی خۆی هه‌میشه وه‌ك گورگ په‌لامار ده‌دات.
پێشتر له كتێبی (خوێنزانی جه‌نگه‌ڵ له ئێواره‌ی په‌روانه‌دا) باسمان له سیامه‌ندی باڵنده كرد وه‌ك كه‌سێكی فۆبی (تۆقیو) كه مه‌عسوومه به‌ره‌و چ ئازارێك ده‌بات و ڕه‌ز و باخه‌كان ده‌سووتێنێت، له بنه‌ڕه‌تدا سیامه‌ند به ته‌نیا كه‌سێكی فۆبییه، بۆیه بۆ ئێمه‌ش گورگبوون ناكرێت به‌ره‌نجامی كاره‌كته‌رێكی شه‌ڕانگێزی عوسابی فرۆیدی خاڵی له هه‌ر ده‌لاله‌تێكی تر بێت، به‌ڵكو ئه‌و گورگبوونه به‌شێكی ته‌واوی پێوه‌سته به یاده‌وه‌ری خوده‌وه كه كردوویه‌تی به فۆبی.
(7)
سه‌ره‌نجام كه‌سێك ورد و خاش ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن كه‌سێكی تر ئێمه‌ی ورد و خاش كرد، به‌ڵام ئاخۆ نه‌خۆش خۆی كه ئه‌و گورگه‌ی له‌خۆیدا حه‌شار داوه، بۆچی ئه‌ویتر ورد و خاش ده‌كات؟
ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و تێڕامانی رژدترمان ده‌بات، ده‌مانوه‌ستێنێت، نامانه‌وێت به‌زه‌ییمان به خۆماندا بێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناشكرێت ڕه‌وایه‌تی به‌و گورگبوونه بدرێت و خاڵیمان بكاته‌وه له هه‌ر هه‌ستێكی تر، دیاره كه كه‌سێك ده‌شكێنین ته‌فروتونای ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن كه‌سێكی تر ئێمه‌ی وا لێ كرد، ئێمه ویستمان بچینه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی زاكیرهوه، تا دنیایه‌كی ئیرۆتیكی بنووسینه‌وه، به‌هه‌شتی ناو كتێبه ئاینییه‌كان لێره دروست بكه‌ین، سه‌ره‌نجام له بینینی زاكیره‌ی ئێمه ئه‌ویتر به‌ئاگا هاته‌وه، وه‌ك ئادهمێكی مه‌نفی له به‌رده‌م ئه‌م به‌هه‌شته نه‌یهێشت قاچهكانمانی تێدا بمێنێته‌وه و له به‌هه‌شت وه‌ده‌ری ناین، ئیتر بۆ تاهه‌تایه خه‌ونی ئه‌و به‌هه‌شته نابینین، ڕه‌نگه له فڕێدانمان له‌و خه‌ونی به‌هه‌شته گورگه نوستووهكه سه‌رله‌نوێ به ئاگا بێته‌وه، نه‌ك ئه‌وانی تر به‌ڵكو خۆشمان ته‌فروتونا بكات.
(8)
لێره‌دا ڕووبه‌رووی ناونیشانی وتاره‌كه ده‌بینه‌وه، ئه‌وه نووسینێكی دژ نییه، به‌ڵكو نووسینه‌وه‌ی راستییه، خستنه‌ڕووی راستییه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌وه ئه‌وانی ترن چۆن سه‌یری ئه‌و راستییه ده‌كه‌ن، دڵڕه‌قانه ده‌یخوێننه‌وه، یان له ترسی به ئاگاهاتنی گورگه‌كه به هێمنی ده‌یخوێننه‌وه و به‌لایدا نایه‌ن، له‌وانه‌یشه تۆ ئۆدیبییهك بیت و بێیت ئه‌و گورگه‌ی ناو من بكوژی، به‌ڵام ئاخۆ دوای ئه‌و كوشتنه هه‌مان تراجیدیای ئۆدیبی چاوه‌ڕوانمان ناكات؟
ئه‌وه پرسیاره گرنگه‌كه‌یه، بۆیه كوشتنی گورگه‌كه، له‌دایكبوونه‌وه‌ی تراجیدیایه، كه‌وایه لێی گه‌ڕێن با وه‌ك دڕنده‌یه‌كی خورافی له مندا بمێنێته‌وه، خورافییهك كه نه‌كه‌ن لێیه‌وه نزیك ببنه‌وه، نه‌بادا ته‌فروتوناتان بكات، ده‌بێت بترسن، له پشت زمانی هه‌ر شیعر و غهزهلێكهوه ئه‌و له‌وێیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به ئاگا هاته‌وه، ئیتر غه‌زه‌ل چییه ئه‌و دێت و به كه‌ڵبه تیژه‌كانی ئه‌م ناوه پڕ ده‌كات له خوێن.
(9)
من بێگوناهـ نییه، چه‌مكی بێگوناهـ بۆ من چه‌مكێكی درۆزنانه‌یه، ئه‌وه گوناهبارییه به زاكیره، به خراپییه‌كان، به شه‌ڕانگێزیی ترسه‌كان، به ترسی له‌ناوچوون و شاردنه‌وه‌ی ڕابردوو، ئیتر موزیكه‌كان كز ده‌كرێن له ترسی به ئاگاهاتنه‌وه‌ی ئه‌و گورگه، منیش به موزیكی شۆپان ده‌ڵێم دینگه دینگ، ئه‌وه ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه خه‌واندنی گورگێكه له‌ناو خۆمدا، گورگێك كه كۆی شكست و ڕابردوو و برینه‌كانی له‌خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك به‌ئاگا هات عه‌شق چییه؟ شانۆ چییه؟ موزیكی چی؟ كه‌ڵبه‌ی تیژی ده‌گرێته هه‌ر هه‌مووی و هه‌ر هه‌مووی خوێناوی ده‌كات.
(10)
تۆ هێشتا لێره‌یت
تۆ چی ده‌كه‌ی لێره
خێرا تا تینت تێدایه ڕاكه
كه‌مێكی تر گورگه‌كه به ئاگا دێته‌وه
تۆی ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌مجاره خۆم ده‌خوات