نیهاد جامی- پۆڵه‌ندا
به‌ر له‌وه‌ی بچینه ناو ئه‌و وتاره قسه‌كردنه له مانایه‌ك كه ئاسان نییه خوێنه‌ر بتوانێ تێی بگات، بۆیه ئه‌م وتاره ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ تاكه خوێنه‌رێك كه ده‌یه‌وێت بیدوێنێت، بۆیه ئه‌م وتاره به‌دوای یه‌ك خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر ئه‌ویش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا مانای تیا كه‌شف بكات، بۆیه تكا له‌م خوێنه‌ره ده‌كه‌م ئارامگر بێت تا ته‌واوی به‌شه‌كانی وتاره كه ده‌خوێنێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵێكه بۆ تیكشكاندنی مانای زاراوه‌یی چه‌مكه‌كان و نووسینه‌وه‌ی له‌ناو مانای فه‌رهه‌نگی چه‌مكه‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی بونیادی چه‌مك و تێگه‌یشتنه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه ده‌ركردنی ماناكانه له ته‌باوه بۆ ناته‌با، تا له‌وێوه بیه‌وێ داڕشتنه‌وه‌ی مانا له ئه‌زموونی موحیبه‌ت و داڕشتنه‌وه‌ی بۆ ناو غه‌زه‌ل و قسه‌كردنه‌وه له‌وه‌ی ئاخۆ عه‌شق پێوه‌ندیی به خه‌یاڵه‌وه‌یه یان پرۆسه‌یه‌كی عه‌قڵانییه و عه‌قڵانییه‌ت وه‌ك گوتارێكی ئیرۆسی خۆی بنیات ده‌نێته‌وه تا بتوانێت ئه‌نتۆلۆژیا (زانستی بوون) یه‌كی تایبه‌ت به عه‌شق بخوڵقێنێت.
ئه‌وه‌ش باسێك نییه پێوه‌ست بێت به دیدێكی ڕووكه‌شانه، به‌ڵكو له‌ناو تێكسته‌كانه‌وه ئیش ده‌كاته‌وه، بۆیه ئێسته له ڕوانینێكی ساده، به‌ڵام جیاواز دێینه ناو باسه‌كه‌وه له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌پرسین: غه‌زه‌ل چییه؟ غه‌زه‌ل به‌رهه‌می شیعریی و خه‌یاڵه؟ یان زمانی لۆجیكی و عه‌قڵانییه‌ته و پێوه‌سته به بیركردنه‌وه‌ی منی عاشق؟ ئه‌ی منی عاشق كێیه؟ منێكی بیركه‌ره‌وه‌یه یان منێكی بێ‌ئاگا و ته‌سلیمی خه‌یاڵ و شیعری كلاسیكییه؟
قسه‌كردن له غه‌زه‌ل گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو ڕه‌وانبێژی زمان.. ئه‌وه وه‌ك زمانی ستایشكردنی عاشق بۆ دۆست به‌كار هاتووه، هه‌میشه موبته‌لای دڵ موناجاتێك بووه بۆ نووسینه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی كه به دۆستی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه زیاتر چۆته ناو زمانی شیعریه‌وه زمانێك زاده‌ی پرۆسه‌یه‌كی نه‌ستی بووه، زمانێكی عه‌قڵانی بوونی نه‌بووه، گرفته‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌وه گرفتێكی كۆمه‌ڵناسییانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌شق وه‌ك حه‌رامێك سه‌یر كراوه، بۆیه هه‌میشه له‌ناو خه‌یاڵدا گوزارشتی لێ كراوه، به‌ڵام ئاخۆ غه‌زه‌ل زمانی خه‌یاڵی عه‌شقه یان پرۆسه‌ی تێگه‌یشتنی ئینسانه له خۆی و ڕوانینیه‌تی بۆ دۆست؟
ئه‌و ده‌مانه‌ی خوازیاری ده‌ركردنی غه‌زه‌ل بین له‌ناو خه‌یاڵ و مانای وایه چه‌پاندنی ئاره‌زوو كه له نه‌ست ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێت نه‌ست له كرده‌ی چه‌پاندن ئازاد بكرێت، ئازادكردنیش به‌گژداچوونه‌وه‌ی حه‌رامه، كه به‌گژ حه‌رامدا چووینه‌وه مانای وایه عاشق شه‌یدابوونی بۆ دۆست سنوورێكی نه‌مێنێت و وه‌ك گوتارێكی عه‌قڵانی باسی بكات و ئه‌و گوتاره ئه‌و ده‌مه ناچێته ناو كرده‌ی چه‌پاندن، كه نه‌چووه ناو كرده‌ی چه‌پاندن مانای وایه، خه‌یاڵ بنیاتی نانێت، به‌و پێیه‌ی منداڵدانی حه‌قیقی خه‌یاڵ نه‌سته، به‌ڵكو عه‌قڵ و منی باڵا بنیاتی ده‌نێت، ئه‌و ده‌مه غه‌زه‌ل له زمانی خه‌یاڵی نه‌ستی ستایشكارانه ده‌بێت به زمانی عه‌قڵانیانه بۆ بوونی من له بوونی دۆستدا.
ئه‌وه‌ش منی عاشق ناكات به منێكی خه‌یاڵی، به‌ڵكو ده‌یكات به منێكی بیركه‌ره‌وه‌ی دیكارتی، به‌ڵام منێك بوونی پێوه‌ست نییه به بیركردنه‌وه، چونكه عاشق له بنه‌ره‌تدا ده‌بێت كائینێكی بیركه‌ره‌وه بێت، هه‌ڵبه‌ت قسه له‌و عه‌شقه‌یه كه له كاملی ته‌مه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات نه‌ك عه‌شقی هه‌رزه‌یی كه پاڵنه‌ره‌كانی چه‌پاندنی سێكسین.
ئه‌و ده‌مه منی عاشق منی بیركه‌ره‌وه‌یه "من عاشقم كه‌واته من هه‌م" لێره‌وه تێده‌گه‌ین بوون وابه‌سته‌یه به عه‌شقه‌وه، بۆیه ئه‌و منه بێ‌ئاگا نییه، به‌ڵكو له‌ناو زه‌مه‌نی ئاگایی خۆیه‌تی، منێكه له ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵه منێكی عه‌قڵانییه، منێكه له‌ناو شیعری كلاسیكییه‌وه نایه‌ته بوون، به‌ڵكو منێكی مه‌عریفییه، ئه‌وه‌ش مه‌عریفه‌ی عه‌شقه، مه‌عریفه‌یه‌ك بوونی وابه‌سته‌یه به عه‌شقه‌وه، كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێمه، ئێمه‌ی عاشق بۆ خۆمان توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌نتۆلۆجیایه‌كی خۆشه‌ویستی تایبه‌ت بنیات بنێین كه زاده‌ی پێوه‌ندیی نێوان من و تۆ بێت.
ئه‌نتۆلۆژیا له‌ڕووی زاراوه‌ییه‌وه زانستێكه له‌باره‌ی بوون ده‌كۆڵێته‌وه، ئێمه كارێكمان له‌گه‌ڵ مانا زاراوه‌ییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو له‌ناو مانا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی بابه‌ته‌كه‌وه لێیه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه ئینتیماكردن نییه بۆ مانایه‌كی خۆشویستنی جه‌سته‌یی، پێوه‌ست نییه به ئاره‌زووه‌وه، به‌ڵكو بوون نزیكبوونه‌وه‌یه له مانا فۆكۆییه‌كه كه ناوی ده‌برد به ئیتیكا واته هونه‌ری بوون، لێره‌دا له‌نێوان هونه‌ری بوونی فۆكۆ و ئه‌نتۆلۆژیای هایدگه‌ری ئێمه ده‌كه‌وینه جۆرێك له خوڵقاندنی مانایه‌كی نوێی فه‌رهه‌نگی بۆ چه‌مكه‌كه، چونكه بوون له‌ڕووی زمانه‌وه هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌نتۆلۆژیا هایدگه‌رییه، به‌ڵام زمانێك كه جیاواز له‌مه‌عریفه‌ی كوردیی بۆ عه‌شق، به‌وه‌ی ئه‌وه پرۆسه‌ی میتا زمانه (ئه‌ودیوی زمان) زمان پرۆسه‌ی كه‌شفكردنه، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له غه‌زه‌لی نه‌ستی، ده‌یه‌وێت گوتارێكی عه‌قڵانی دروست بكات، عه‌قڵانییه‌ت ئه‌وه‌یه كه عاشق بڕوای پێیه‌تی نه‌ك ئه‌وه بێت كه كوردیی خورافه ناو به‌رێت به عه‌قڵانییه‌ت، به‌ڵكو دنیابینی عاشق عه‌قڵانییه‌تی خۆشویستنی پێوه‌ندییه.
هه‌رچی له‌لای فۆكۆیه هونه‌ری بوون به‌واتای ئه‌خلاقی مرۆیی، بۆ ئێمه‌ش ئه‌خلاقی مرۆییمان ئه‌خلاقی عاشق بوونمانه، بۆیه ئه‌نتۆلۆژیا لێره‌دا هه‌ڵگری دوو ڕه‌هه‌ندی فه‌لسه‌فییه كه له‌ناو چه‌مكه فۆكۆیی و هایدگه‌رییه‌كه‌یدا هاتووه‌ته بوون.
له‌و كاته‌دا خۆشه‌ویستی ده‌بێته هه‌ڵگری شوناسی مرۆییمان، ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تره‌وه‌یه، خوڵقاندنی سرووت و مه‌عبه‌ده له رۆحی دۆستدا، خه‌ڵوه‌تێكه مانای موقه‌دده‌س له مانایه‌كی ئاینییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ مانایه‌كی ئیرۆسی و ئیرۆسیه‌ت به‌ره‌نجامی خه‌ڵوه‌ته‌كانی عاشقه و پێوه‌ندیی نییه به خه‌ڵوه‌تی ئاینییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه عه‌شقه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شته‌كان له ڕه‌هه‌نده ئاینییه‌كان ده‌رباز بكات و ڕه‌هه‌ند و مانای فراوانتری پێ بدات.
لێره‌وه ئه‌نتۆلۆژیای خۆشه‌ویستی ده‌بێته گوتاری مرۆیی خود كه تیایدا چه‌مكی من و تۆ ده‌سڕێته‌وه و له‌بری ئه‌و چه‌مكێكی نوێ دێته كایه‌وه ناوی ده‌بێت به (ئێمه) ئێمه بوون یه‌كگرتنێكی فیزیكی و ڕۆحییه، له‌ڕووی فیزیكییه‌وه پێوه‌سته به‌و ساته‌وه‌ختی ئامێزكردنه به‌ویتردا به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له كرده‌یه‌كی سێكسی بێت، هه‌رچی له‌ڕووی ڕۆحییه ڕه‌نگه ئه‌وه‌یان له ساتی وه‌ستان و دانیشتن له به‌رده‌می خۆشه‌ویست له‌ڕێی موزیكێكه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بیبستێت، به‌ڵام عاشق ئه‌و موزیكه له‌ڕۆحی دۆست بدۆزێته‌وه و بیه‌وێت له‌ڕێی په‌نجه‌كانی خۆی و قژی یار موزیكی ئه‌به‌دیه‌تی ڕۆحی ئێمه‌ی عاشق بژه‌نێت كه هه‌ردووكیان له‌و ساته‌وه‌خته‌دا بیبیستن.
ئه‌وه سه‌فه‌رێك به ئێمه ده‌كات به‌ره‌و ناو ئه‌و دارستانانه‌ی به‌ر له‌و كرده ڕۆحییه پێی نه‌گه‌یشتووین و ئه‌و دره‌ختانه‌ی هه‌رگیز نه‌مانبینیوه ده‌شێت بۆنی گه‌ڵاكانی بكه‌ین، ئه‌و ده‌ریایانه‌ی به‌كه‌شتی پێیدا تێنه‌په‌ڕیوین نه‌ك هه‌ر به‌ناویدا بڕۆین، به‌ڵكو ماسیگر و به‌له‌مه بچكۆڵه‌كانیشیان ببینین و گوڵیان بۆ فڕێ بده‌ین و ئه‌وانیش ده‌ستی سڵاویان به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌وه كرده‌یه‌كی ڕۆحییه تیایدا له‌ناو خه‌یاڵه‌وه عاشق له‌ئاستی بیركردنه‌وه و عه‌قڵانییه‌تی خۆشه‌ویسته‌وه تێده‌گات كه چ یه‌كبوونێكی ڕۆحی هه‌یه به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش چه‌مكی نه‌مریی به پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی ده‌به‌ستێت كه هیچ بونیادێكی ده‌ره‌كی نه‌توانێ كار بكاته ئه‌و پێوه‌ندییه.
لێره‌وه ئێمه له‌و ڕاستییه تێده‌گه‌ین كه بوون تێكشكاندنی ترسه، ئه‌وه ئێمه بنیاتی نانێین، به‌ڵكو ئه‌وه دوالیزمێكه بۆ كوشتنی ته‌نیایی، بۆیه ده‌بینین كاتێ ئاده‌م له به‌هه‌شت هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات، ده‌ركه‌وتنی حه‌وا هێزی بینینه‌وه‌ی ئاده‌مه، كه بوونی ئه‌ویتر كوشتنی ته‌نیاییه، بۆیه له‌نێوان حه‌وا و خودا هه‌رزوو خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند به حه‌رامی ناو ده‌بات، به‌ڵام چونكه حه‌وا پێی ده‌ڵێت له‌و دره‌خته بخۆ، ئیتر به قسه‌ی حه‌وا ده‌كات.
ئه‌و وێنه‌یه به‌ته‌نیا تێكشكاندنی وێنه‌ی ته‌نیایی نییه، به‌ڵكو یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی ئه‌نتۆلۆجییه بۆ له‌دایكبوونی عه‌شق، كه پشت ده‌كاته خواوه‌ند و ڕوو ده‌كاته حه‌وا، به‌و مانایه‌ی ئه‌و به‌هه‌شتێكی ناوێت كه دڵی حه‌وای تیا بشكێنێت، به‌ڵكو ده‌ركردن له به‌هه‌شت زۆر به‌لایه‌وه جوانتره به‌وه‌ی به‌هه‌شتێكی هه‌بێت به‌بێ حه‌وا، بۆیه ئاده‌م یه‌كه‌م عاشق كه دره‌ختی مه‌عریفه ده‌خوات، ڕاستییه‌كه‌ی دره‌ختی عه‌شق ده‌خوات، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر خواردنی سێ‌و له‌سه‌ر داوای حه‌وا بێت، ئاده‌م عاشقێكی خه‌یاڵی نییه، به‌ڵكو عاشقێكی عه‌قڵانییه، تێده‌گات له‌وه‌ی خواردنی سێ‌و به‌واتای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌به‌دیه‌ت بۆ سێوه‌كانی حه‌وا، ئه‌ویش مه‌مكه‌كانیه‌تی.
پێوه‌ندیی مه‌مك به عه‌شق و به ئیرۆتیكاوه چییه؟ ئه‌وه پێوه‌ندییه‌كه بۆ ناو عه‌قڵانیه‌تی عه‌شق و عه‌قڵانییه‌تێك بوونی منی عاشقه، ئه‌و ده‌مه‌ی قژی ڕه‌شی یار به‌سه‌ر مه‌مكه‌كان دێنه خواره‌وه له‌ڕژانی ڕه‌نگی تابلۆیه‌كی ئینتیباعی ده‌چێت، كه ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌سه‌ر جه‌سته‌ی سپی و پنتی مه‌مكه‌كان تابلۆی بوونی ئه‌ویتری تیا بكێشرێت، لێره‌دا ئه‌و ڕه‌هه‌نده ئیرۆتیكییه ئه‌و بوونه ئه‌نتۆلۆجییه‌ی خۆشه‌ویستییه كه مه‌مك بنیاتی ده‌نێت.
له‌ئاستی عه‌شقیدا ئه‌و بوونه سه‌ر له‌نوێ عاشق داده‌بڕێت له‌و دنیایه‌ی هه‌یه و دنیایه‌كی تری بۆ ده‌نووسێته‌وه له یه‌كه‌م ساتی هاتنه‌وه دنیای، ئه‌و هۆگربوونه و بێده‌نگبوونه‌ی منداڵ له مژینی مه‌مكی دایك لێره‌دا عاشق ده‌چێته‌وه ناو ئه‌و حاڵه‌ته ئۆدیبییه‌ی كه باوك "دنیای گه‌وره‌كان" لێیان بێبه‌ش كرد و عاشق سه‌ر له‌نوێ ئه‌و ئۆدیبییه‌ته‌ی لێی بووه به گرێی ده‌روونی له عه‌شقدا ده‌ینووسێته‌وه، بۆیه كاتێ یار له‌ساتی مژینی مه‌مك ده‌ست ده‌خاته سه‌ر سه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وه هه‌وڵێكی تره بۆ دڵنیابوونی هه‌ر یه‌كه له‌وه‌یتر بۆ ئارامبوونه‌وه و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كان و ئه‌وه له‌دایكبوونی گوتاری ئیرۆتیكیانییه و گوتارێكی عه‌قڵانی ئێمه‌ی عاشق له بوونی من بۆ تۆ و تۆ بۆ من و هه‌ردووكیشمان ئه‌ویتری یه‌كتری ده‌كه‌ینه په‌یكه‌ری دوو عاشق كه له په‌یكه‌ره‌كانی ڕۆدان بچین له‌ساتی توانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ناو یه‌كتری و زه‌مه‌نێكی به‌به‌ردبوون كه زه‌مه‌نی ئه‌به‌دیی بوونی ئه‌و ساته‌یه و بۆ ئه‌به‌د هه‌روا بمێنینه‌وه.