عه‌باس جه‌میل جێماو
پێوه‌ستبوونی تاك به شانۆوه، یان لانیكه‌م وه‌ك بینه‌رێكی ورد، چ وه‌ك خولیا یان به مه‌به‌ستی رۆشنفكری خۆی، ده‌كرێ بڵێین جیا له ریفۆڕمی (كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، هزری، ئه‌ده‌بی، گه‌شه‌ی ئابووری، بونیادی شارستانی)، میتۆدێكیشه بۆ ده‌ستگرتن به ئیدیۆلۆجیا و چه‌مكی ئینسانبوونهوه، ئیتر هه‌ر له روانینمانهوه بۆ چۆنێتی موماره‌سه‌ی ته‌قسه هونه‌رییه‌كانه‌وه، بگره تا ئه‌وپه‌ڕی به‌ها و ئیتیكی پێكه‌وه‌ژیان له‌و پانتایییهی كه تێیدا گینگڵ ده‌ده‌ین و مه‌به‌ستمانه فاكته‌ری دوور له وههم و خاوه‌ن ئه‌رك بین.
به‌پێی تێگه‌یشتنم بۆ بنه‌ما هونه‌رییه‌كانی شانۆ، چ وه‌ك ئهزموونكارێك له رابردوو یان چاودێرێكی رژدی ئێسته، ئه‌وه جیا له‌و تێگه‌یشتنه‌مان بۆی، ئاكتێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆشه و جومگه‌كانی جوانییه شاراوه‌كانی سروشت و كردارگه‌لێكی رۆژانه، كه كه‌م كه‌س په‌ی پێ ده‌بات، ئیتر هه‌ر له رۆڵی ئاین و كولتووره هاوبه‌شه‌كانی گه‌لان و نهێنییه پارێزراوه‌كانی هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌كان و نه‌ریت و ئاپۆڕا و شایلۆغان و رێوڕه‌سمه‌كانی هاوسه‌رگیری و كاتی له‌دایكبوون و مردن، دواتر جه‌نگ و رووداوی وه‌رزشی و جۆره‌كانی تری هونه‌ر. هاوشانی ئه‌مانه‌ش، ئه‌فسووس له روانگه‌ی زۆر كه‌سه‌وه شانۆ وه‌ك ئامرازی ته‌رفیهی و كات به‌سه‌ربردن ته‌ماشا ده‌كرێت، بۆ نموونه له‌لایه‌ن بینه‌ری ئێسته‌ی كورده‌وه.
بۆیه لێره‌دا ده‌كرێت بۆ گه‌یشتن به‌و روانینه‌ی باسمان لێ كردن و دواتر ده‌ست پێوه‌گرتن به بنه‌ماكانی، به‌پێی قۆناغه‌كانی گه‌شه و دروست روانینه‌كان له‌و چه‌مك و فاكتانه‌ی كه لای شانۆی كوردی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی شاراوه‌یه، هاوكات چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تایورانهی له هه‌وڵی دابڕاندنێتی له خه‌ڵكی و دوورخستنه‌وه‌ی له سروشتی خۆی. هه‌ر له‌م روانگه‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت له دوو توێی چه‌ند رسته و په‌ره‌گرافێكدا وه‌ك بهرهنگارێك له به‌رده‌م ئه‌و به‌ربه‌سته زه‌قانه، په‌نجه رابوهشێنین كه یه‌خه‌ی پێ گرتوون و دواتر كاركردن بۆ دانانی له چوارچێوه‌یه‌كی ناوازه و وه‌ستاندنێكی دانسقانه له‌سه‌رپێی خۆی، كه زۆر پێوه‌ستن به گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه.
ئه‌ویش پشتبه‌ستن به گرنگیدان به‌و پرسانه‌ی كه تیۆره‌كانی شرۆڤه‌كاری راگه‌یاندنی هونه‌ری شانۆیی له‌و قاڵبه‌ی دێنێته ده‌ر كه تێیدا چه‌قی به‌ستووه .
هۆكاره‌كانیش زۆرن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده ناجۆر و گرفتارییانه، گرنگترینیان ونبوونی ره‌خنه‌گر و جۆرێك له پاشاگه‌ردانی له چالاكییه‌كاندا و دهساودهستكردنیشی له نێوان چه‌ند گه‌مه‌كارێكی ئه‌نارشی.!
بۆ چاكتركردنی بواره‌كه و ده‌ست له‌ملانێی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا، پێویستیمان به گرنگیدان به‌و جووڵه و تیۆرانه‌یه كه له‌ناو بنه‌ما زانستییه‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، نه‌ك به‌و شێوه ته‌قلیدییه‌ی زۆر له خانه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك هونه‌ره جوانه‌كان و هاوشێوه‌كانیان ره‌چاو ده‌كرێت، وه‌ك میتۆدێكی ئیلزامی دیاریكراو.
تیۆره‌كانی شرۆڤه‌كاری راگه‌یاندنی هونه‌ری شانۆ (كه ده‌كرێت بۆ بواره‌كانی تریش سوودی لێ ببینرێت)، پێوه‌سته به پێشكه‌وتن و هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌ی زانستی هونه‌ره جوانه‌كان، هه‌روه‌ها دیاریكردنی جۆری پسپۆڕییه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی سروشتیی هونه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و كرداره‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی ره‌خنه‌گرانه‌وه بۆ دروستكردنی پردی نێوان كۆمه‌ڵگه و شانۆ.
ئه‌ركی رهخنهگریشه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژانه ده‌ستنیشان بكات، چونكه ئه‌و خاوه‌نی هێزێكه له ده‌ره‌وه‌ی توانای هونه‌رمه‌ندان.
لێره‌دا شرۆڤه‌ی راگه‌یاندنی هونه‌ری شانۆیی، فۆرمێكی پێویست و حه‌تمییه، زۆریش دوورتره له ستایل و ئه‌زموونی تاكه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، هاوكات چارهسهرێكیشه بۆ راگرتنی ئه‌و بهڵانسهی كه پێی ده‌گوترێت (پردی نێوان جه‌ماوه‌ر و شانۆ)، ره‌خنه‌گریش وه‌ك ناوبژیوان ده‌رده‌كه‌وێت (چ له نێوان هونه‌ره‌كه له‌لایه‌ك و جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌كی تر)، دواتر ده‌توانرێت گه‌شبینانه بڕوانرێته شته‌كان و هه‌نگاوی پتر بۆ باشتركردنی ره‌وته‌كه و گوزه‌رانی شانۆكاران بنرێت به مۆدێكی تر و ده‌رهێنانیشی له ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی پاوانخوازی بیر هه‌رزه كه وه‌ك كاڵایه‌كی بێ به‌ها ئه‌زموونی ده‌كه‌ن.