عومه‌ر چنگیانى
"سه‌نگی محه‌ك" یان "بۆته‌قه‌ی زێڕینگه‌ر" دوو ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌سه‌نی ناو زمانی كورئاین و له سلێمانی زۆر به‌كاری ئاینین، له من پیرتر و هاوته‌مه‌ن و لاوتره‌كانیش زۆریان بیستوویانه و ده‌یشیڵێینه‌وه، مه‌حوی وه‌ك مه‌لایه‌كی شتێك له شه‌ریعه‌تزان كه باسی یارانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات /دروود و سڵاوی خوایان له‌سه‌ر بێت/ و گرنگی كۆچ له "مه‌كه"وه بۆ "یه‌سریب" ده‌خاته ناو تێكستی شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی "قه‌سیده‌ی به‌حری نوون" ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و هیجره‌ته نه‌بووایه ئاین ئه‌م ڕه‌ونه‌قه‌ی كه‌ی بوو؟ پاشان ده‌ڵێ: به گیانی له خۆبورده‌یی "كۆچبه‌ران و ئه‌نسار" ئیمان و بڕوا و خۆبه‌خشی و بۆ ئامانج توانه‌وه و گیانفیدایی و سامان خه‌رجكردن و دانی ئارام به‌خۆداگرتن له پێناوی شتێك‌دا كه مرۆڤ به‌ڕاستی بزانێت، له "بالقوه"وه بووه "بالفعل" كه ئه‌وه بابه‌تێكی زانستیی "كلام و منتق"ـه. واته توانای جێبه‌جێكردنی هه‌ر كارێك كه بوو به كرده‌وه ده‌زانرێ تا چه‌ند ئه‌و توانایه هه‌بووه و ڕاسته.
به‌ر له قۆناغی "ڕاپرسی" ده‌می هه‌ر كه‌ست بكردایه‌ته‌وه، هه‌ر بابه‌تێكت بخوێندایه‌ته‌وه، به كه‌متر له كوردستانی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی سه‌رانسه‌ری قایل نه‌ده‌بوو، هه‌ر كه‌س ئاماده‌یی له قسه‌كانیدا به‌دی ده‌كرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ببێت.
كه سه‌رۆك بارزانی به ئیراده پۆڵاینه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ڕاپرسی بڕیاری په‌رله‌مانی په‌سه‌ند كرد و هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له "بیلقوه"وه ببێته "بیلفعل"، له ڕوویه‌كی كاره‌كه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانی جه‌نابیان هاتنه پێش و به‌ر له ڕاپرسی له نۆی ئابی 2017دا یه‌كه‌م چین و توێژێك له‌گه‌ڵیان كۆ بووه‌وه، مه‌ندیل به‌سه‌ر و كه‌سانی به ئاینیی ناسراو بوون و منیش یه‌كێك بووم له‌و میوانانه.
له بیرمه كه چوومه ناو هۆڵه‌كه، ئه‌و هه‌موو مه‌ندیل و شاڵ و عه‌با و مێزه‌ر و ڕیشه درێژه‌م بینی، گریام! چونكه چاك ده‌مزانی و ئه‌وه‌نده له مێژوو و واقیع گه‌یشتووم كه زۆربه‌ی ئه‌وانه بایی چه‌ندن و ده‌كرێ تا چه‌ند ڕاست بن و كه‌سی بواری ته‌نگانه بن.
ده‌ی خۆ من ئه‌مڕۆ نییه له‌م ململانێیه‌دا ده‌ژیم و له‌وه‌ته‌ی فامم كردووه‌ته‌وه به هزری شۆڕشگێڕی و نوێگه‌رایه‌تی و نوێبوونه‌وه گۆشم و تا به ئێسته‌یش ده‌گات قوربانی له‌پێناوی بڕوا نه‌بوون به خورافات ده‌ده‌م، كه‌وابوو چۆن ده‌بێ دڵم به‌و مێشكانه خۆش بێت كه پڕن له توڕه‌هات، نه‌یشمده‌زانی بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بانگهێشت كراوم؟ یان هیچ نه‌بێ ڕیزبه‌ندی شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی من بۆ له ناو كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌دایه كه به ئاسته‌م و ده‌زووله‌یش نه كورد خه‌میانه و نه ده‌شزانن قورئان چۆن ڕووبه‌ڕووی هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن بووه‌ته‌وه و ئه‌وان خوانی چه‌وریان له‌سه‌ر گۆڕپه‌رستی و زێوانی و گێلاندنه و گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی سینبۆلی ئه‌وانیش له گه‌وره پیاوانی شای ئێران بوو، دواتریش ناو نه‌یارانی تری كورد.
به‌هه‌رحاڵ هاوبه‌شییه‌كه‌م كرد و هه‌ر كه جه‌نابی سه‌رۆك ده‌ستی به قسه‌كانی كرد، منیش ده‌ستم به گریان كرد، /وێنه و به‌ڵگه‌كان ماون/.
هزر و بیرم ڕۆیشت بۆ لای نامه‌كه‌ی "شێخ محه‌مه‌د خاڵسی كوڕی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی" كه له 1924 نامه‌یه‌كی بۆ شێخی نه‌مری نووسیوه و تیایدا ده‌ڵێ: عه‌با و كه‌ر، فێست و ڕێوی، ورچ و شه‌پقه، مێزه‌ر و مه‌یموون حه‌یا و كوێر، شه‌رم و دۆم و وه‌فا و نامووس و سۆزانی تا ده‌ڵێ: دوعات با بۆ بكه‌ن ئه‌مجا، به ته‌دبیریان نه‌كه‌ی زینهار مه‌لا و ده‌روێش و سۆفی و شێخه‌كانی لوقمه باتمانی "1".
25ی ئه‌یلوول هاته پێش و چووین ئه‌و شه‌ره‌فه‌مان پێ بڕا به ئازادیی ده‌نگی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین، وه‌لێ ئه‌و ده‌نگدانه‌ی ئێمه كه: "نه نامه‌شرووعی تیا‌بوو، نه ته‌جاوز بوو بۆ ئه‌منییه‌ت.."2". به‌جۆرێكی تر له‌سه‌رمان شكێنرایه‌وه و زۆر له‌وانه‌ی ناو هۆڵه‌كه‌ی مامۆستا سه‌عد كه پێشتر شیعریان به سه‌رۆكدا هه‌ڵده‌گوت، كه‌وتنه لێ خوێندنی.
به‌ڵی، ڕاپرسی بووه سه‌نگی مه‌حه‌ك و بۆته‌قه‌ی زێڕینگه‌ر و وه‌ك په‌پووله سه‌دان كه‌س كه‌وتنه نێو ئه‌و بۆته‌قه‌یه و نه‌ك ده‌رنه‌چوون، به‌ڵكو پله‌ی ناپاكیشیان تێدا به‌ده‌ست هاورد. ده‌رهاویشته‌كان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ڕه‌نگیان دایه‌وه و ئیتر بووه گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی گورگان و چه‌پڵه به "هین"ـه‌ی به‌دڕه‌وشتان.
ئه‌و پیاوه سه‌ربه‌رزه‌یش بێده‌نگییه‌كی هه‌ڵبژارد كه هه‌زارانی وه‌ك من تووشی سه‌دان ئازاری ده‌روونی بووین و له سه‌بر و ددان به‌خۆداگرتنه‌كه‌ی سه‌رمان سوڕما، یه‌ك به‌خۆم فرمێسكم به‌ره‌و بنبڕ چوو و نه‌مما بیڕێژم و به یه‌كجاری له نووسینی هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی دابڕام، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌شیوان بم له‌و ڕێبازه‌ی بۆ كوردایه‌تی بۆ خۆمم هه‌ڵبژاردووه، یا به گومان بم له ڕاستێتی ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه، به‌ڵكو بڕیارم دا منیش له‌گه‌ڵ سه‌بره‌كه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌م بم و به‌س، چونكه ده‌زانم نه هه‌نگاوه‌كانی به هیوای خه‌ڵك ناوه و نه چاوه‌ڕێی ده‌ستخۆشیشی ده‌كرد، جگه له‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌و سه‌ربه‌رزییه تۆمار بكات و هه‌ر له خۆیان جوان بوو، ئێسته‌یش له دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك، به‌وپه‌ڕی هیواوه‌م و ده‌بینم خه‌ریكه ورده ورده ئاسۆكه ڕوون ده‌بێته و ئه‌وه‌ی به خراپه له كورد كه‌وت، ڕێسوا ده‌بن.
په‌راوێزه‌كان:
"1" بڕوانه لاپه‌ڕه 19 جه‌میل صائب/ له خه‌وما چاپخانه‌ی كوڕی زانیاری كورد".
"2" بڕوانه دیوانی گۆران لاپه‌ڕه 265 شیعری "شه‌هید" كه بۆ یادی شه‌شی ئه‌یلوولی شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را نووسراوه له هه‌ڵه‌بجه له ئه‌یلوولی ساڵی 1932، یه‌كێكه له شیعره هه‌ره نایابه‌كانی گۆران كه كورته و پوخته‌ی داوای خۆپیشانده‌رانی تێدا جێ كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێی ئه‌وه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌بووی كورتكراوه‌ی ڕاپرسییه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوولی 2017ـیه له‌ڕووی خواست و ویست و ئیراده‌وه".