فه‌یسه‌ڵ شێخانی
هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆی دووچاری كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی و ئابووری بووه‌ته‌وه و ئه‌و كێشانه‌ش بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی مه‌ترسیدارتره، ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمه‌كه له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی فیكری ئیسلامیی سیاسیی توندڕۆدایه. به‌تایبه‌تی حزبێكی وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له چه‌ندان رووداودا ئه‌ندامه‌كانی گیراون به‌هۆی تیرۆری راسته‌وخۆ یاخۆ تێوه‌گلان، ئه‌م مه‌ترسییه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه حزب له روو سیاسه‌ت ده‌كات و هیچ رێوشوێنێكی یاسایی له دژ نه‌گیراوه‌ته به‌ر، به شاراوه‌ییش خه‌ریكی بنكۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین، بۆ ئه‌وه‌ی سهقامیگرییهكهی بشێوێنن.
ئێسته ئه‌و مه‌ترسییانه گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك به ئاشكرا ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتوون. به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌ی رابردوودا بینیمان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ددان پێدانانی گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند، هاوكات پێش ئه‌وه‌ش چه‌ند چه‌كدارێكی تری سه‌ر به گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكان هێرشیان كرده سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر. ئه‌م دوو رووداوه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو وان كه هه‌میشه كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپه ئیسلامییه‌كان دووچاری ناسه‌قامگیری ده‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گوزه‌رێت، روونه له‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه له حزب و بزاوته ئیسلامییه‌كانه‌وه له په‌ره‌سه‌ندندان، خۆ ئه‌ندامی ناسراو و كادری باڵای ئه‌و حزبانه به تایبه‌ت كۆمه‌ڵ له ددان پێداناندا ده‌ركه‌وتوون و زۆرتریشیان هه‌ن دادگا داوایان ده‌كات و هه‌ڵاتوون. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه حكوومه‌ت یان حزب و گرووپه عه‌لمانییه‌كان نه‌یانتوانیوه رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
زۆرترین رێكخراوه تیرۆریستی و توندڕۆ و بزاوته ئیسلامییه‌كان، سه‌ر به ره‌وتی سوننهگهران له نموونه‌ی قاعیده و داعش و به‌ره‌ی نوسره، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له هه‌موو حزبه ئیسلامییه‌كانی تر توندڕۆتره و به ئاشكرا ئه‌و حزبه سه‌رقاڵی دروستكردنی ژینگه‌ی كۆنه‌په‌رستییه بۆ ئه‌وه‌ی باشووری كوردستان به ئاقارێكدا ببات كه به سوودی فیكری توندڕۆیی بكه‌وێته‌وه. وه‌ك ده‌زانین باكگڕاوندی هه‌ندێك له ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانیشیان له ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌رده‌می ئه‌نساره‌وه هاتووه.
ئێسته سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌یه كه ئیسلامی سیاسی ده‌یانه‌وێ گه‌رای زیاتر بۆ فیكری توندڕۆیی دابنێن، به‌تایبه‌تی كه كوردستان خۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه و ئه‌و كێشانه‌یش راستییه‌كه‌ی به سوودی جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیی توندڕۆ ده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێسته ململانێ مه‌زه‌وییه‌كان به‌هێزتر بوونه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك وایه بۆ گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسیی كوردی، چونكه توانیویانه ململانێی شیعه و سوننه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌كار بهێنن.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم هه‌ر حزبێكی سیاسی پاشگری ئیسلامیی به‌كار هێنا، ئه‌و حزبه سه‌رئه‌نجام توندڕۆ ده‌بێت، به‌وه‌ی دژی حزبه‌كانی تر ده‌جووڵێته‌وه و خۆی پێ پیرۆز و ره‌واتره گوایه پشتی به ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌ستووه، ئێسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان تووشی ئه‌و په‌تایه بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان پێ پیرۆزه و ره‌وایه‌تی به‌وه ده‌ده‌ن فیكری توندڕۆیی وه‌ك سوودگه‌یاندن به ئیسلام لێك بدرێته‌وه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی له جه‌وهه‌ردا حزبێكی ته‌واو توندڕۆیه و هاوشێوه‌ی گرووپه توندڕۆكانی تر بیر ده‌كاته‌وه، ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆجی خۆی له فتووحات و توندڕۆییدا ده‌بینێته‌وه، واته كۆمه‌ڵ له جه‌وهه‌ردا توندڕۆیه و باوه‌ڕی به فیكری توندڕۆیی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی گرووپه توندڕۆكان ناتوانن بیكه‌ن، كۆمه‌ڵ به قسه و گوتاری ئاینی ده‌یكات، بۆیه وه‌ك حزب مه‌ترسیدارترینی ناو حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانه و باوه‌ڕی ته‌واویشی به بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری جیهادی هه‌یه، هاوكات باوه‌ڕی به چه‌كداریش هه‌یه، به‌ڵام ئێسته بۆی نالوێ، بۆیه ده‌یه‌وێ به نه‌گونجان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و ده‌ركه‌وتن به جۆرێكی توندڕۆ له گوتاردا، جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی بقۆزێته‌وه و وه‌ك میكانیزمی مانه‌وه‌ی خۆی به‌كاری بهێنێت له‌ژێر په‌رده‌ی داكۆكی له ئیسلام. كه‌وایه كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كێكه له حزبه هه‌ره توندرۆ ئیسلامییه‌كان و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستان ئه‌و راستییه تاڵه بزانن كه حزبێكی توندڕۆ له‌ناویاندایه.
به‌گشتی حزبی ئیسلامیی ناتوانن باوه‌ڕیان به دیموكراسیی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌ستكرده‌كان هه‌بێت، چونكه به شه‌ریك دروستكردن و گومانبردنیش له ئاینی ده‌زانن و وه‌ك كوفر و بێ ئاینیش سه‌یری ده‌كه‌ن، راسته ده‌چنه په‌رله‌مان و باسی یاساسه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕی راسته‌قینه‌یان به‌و قسانه نییه و بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به كاری دێنن تا ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، كه‌وایه ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستانیش له به‌رده‌م مه‌ترسی فیكری ئیسلامی سیاسیدایه و پێویسته ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیران هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر نا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ناسه‌قامگیر ده‌كه‌ن و ئه‌و گرووپانه‌ش باڵاده‌ست ده‌بن و كۆمه‌ڵگه دووچاری ماڵوێرانی ده‌كه‌ن.