بارزان محه‌مه‌د عه‌لى- ماسته‌ر له مێژووى هاوچه‌رخ
به‌شى شه‌شه‌م :
پێوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و عێراق له دواى 1958 له ئاستێكدا نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو هه‌ڵكشان و داكشانیان تێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ى له ئاستى ناوخۆ و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو وڵاته ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، بۆ نموونه له 1958 به‌دواوه عێراق و توركیا رووبه‌ڕووى چه‌ندان كوده‌تاى سه‌ربازى بوونه‌ته‌وه، كاتێكیش ئه‌نجامده‌رانى كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رده‌گرت، خاوه‌نى بیروبۆچوونى تازه بوون، ئه‌مه وایكرد شێوازێكى نوێ له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یاندا به‌رانبه‌ر پرسى كورد له باشوورى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌وه بگیرێته به‌ر.
پێوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا له 14ى ته‌مووزى 1958 وه‌ك خاڵێكى وه‌رچه‌رخان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێك رژێمى پاشایه‌تى عێراق له رێى كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى كۆتایى پێ هات و رژێمێكى كۆمارى به سه‌ركردایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم پێكهات. له مێژووى عێراقدا ئه‌م رووداوه به شۆڕشى 14ى ته‌مووزى 1958 ناوبانگى ده‌ركردووه. ئه‌مه رووداوێكى كتوپڕ بوو بۆ دنیا به گشتى و هاوپه‌یمانانى عێراقى پاشایه‌تى به‌تایبه‌تى، چونكه هه‌مان رۆژ ئه‌ندامانى په‌یمانى به‌غدا چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى شاندى باڵاى عێراق بوون بۆ ئه‌نكه‌ره تا كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رز ببه‌ستن، بڕیار بوو به‌شدارانى ده‌وڵه‌تى عێراقیش هه‌ریه‌ك له مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م و نوورى سه‌عید بن. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه رۆژى رووداوه‌كه‌ى 14ى ته‌مووز به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ده‌بێته كێشه‌یه‌كى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى.
بۆ نموونه ئه‌ندامانى په‌یمانى به‌غدا له یاداشتنامه‌یه‌كدا ئه‌و رووداوه ده‌به‌ستنه‌وه به ململانێكانى جه‌نگى سارد و به جۆرێك باسى ده‌كه‌ن كه "كارێكى رووخێنه‌ره و له ده‌ره‌وه هاتووه، سه‌ركرده‌ى كوده‌تاچییه‌كانیش زاده‌ى ده‌وڵه‌تێكى بێگانه‌یه".
هه‌مان رۆژ توركیا لاى خۆیه‌وه رای گه‌یاند، "سه‌رانى سه‌ركێشیكارى سیاسى له عێراقدا، له پشت ئه‌م كوده‌تایه‌وه خوازیارى له‌ناوبردنی په‌یمانى به‌غدان كه به سه‌رچاوه‌ى ئاشتى داده‌نرێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ى ئه‌م راستییه‌ش رۆژى جێبه‌جێكردنى كوده‌تاكه‌یه كه رێكه‌وتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى په‌یمانه‌كه‌یه".
لێره‌دا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت توركیا عێراقى كۆمارى به دژى په‌یمانى به‌غدا تۆمه‌تبار كرد، ئه‌و په‌یمانه‌ى دژى شاڵاوى كۆمۆنیستى و هه‌ر چالاكییه‌ك بوو كه ته‌نگژه‌ی سیاسى بۆ حكوومه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروست بكات، له‌م بۆچوونه‌وه توركیا ده‌یڕوانییه داهاتووى عێراق و پێى وابوو "عێراقى نوێ رژێمێكى كۆمۆنیستى ده‌بێت و باشوورى كوردستانیش له به‌رده‌م پێناسه‌یه‌كى نوێدایه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه ببێت به مایه‌ى شلۆقى ناوچه‌كه". بۆیه توركیا هه‌وڵی دا به رێى سه‌ربازى له رێى باشوورى كوردستان ده‌ست بخاته ناو كاروباری عێراقه‌وه بۆ رووخانى حكوومه‌تى نوێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر جه‌ماوه‌ریبوونى كوده‌تاكه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ى ره‌ت كرده‌وه و رێی له توركیا گرت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى كه ئاكامى باشى لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كاردانه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت كه ئه‌گه‌رى هه‌ڵایسانى شه‌ڕێكى گه‌رمى لێ ده‌كرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆى ئه‌و فشارانه‌ى له‌لایه‌ن یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه به‌ره‌و رووى كرایه‌وه.
ئه‌مانه وایان كرد توركیا پاشه‌كشه له‌و بڕیاره بكات و به ناچارى له 30ى ته‌مووزى 1958 رای گه‌یاند كه ددان به رژێمى نوێى عێراقدا ده‌نێت، به‌و هیوایه‌ی عێراق له په‌یمانى به‌غدا دا بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد پێوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌ستا به به‌تاڵكردنه‌وه و شكست پێهێنانى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌یویست عێراق بلكێنێ به كۆمارى عه‌ره‌بى یه‌كگرتووه‌وه. ئه‌مه‌ش هاوجۆر و گونجاو بوو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى توركیا كه دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو بكه‌وێته سنووره‌كانى باشوورییه‌وه ره‌ت ده‌كرده‌وه.
سه‌ربارى ئه‌و هۆكارانه، به بۆچوونى توێژه‌رێك مامه‌ڵه‌ى كوردى باشوورى كوردستان له به‌رانبه‌ر عێراقى كۆماری‌دا، به یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى هه‌ڵوێستى گۆڕینى توركیا داده‌نرێت، چونكه هه‌ر له یه‌ك دوو رۆژى یه‌كه‌مدا پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌ماوه‌رى كورد به‌گه‌رمى پێشوازییان له عێراقی كۆمارى كرد و پشتگیرى خۆیان بۆ ده‌ربڕى، ئه‌مه له مێژووى عێراقدا یه‌كه‌م جار بوو كورد به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه خۆى به عێراقى بناسێنێت، لێره‌دا توركیا ئه‌وه‌ى لا گه‌ڵاڵه بوو كه كوردى باشوورى كوردستان له سنوورى عێراقدا ئۆقره‌یان گرتووه و رژێمى كۆمارییان لا په‌سنده و هه‌ڵوێستى جوداخوازییان نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره نوێیه‌دا، توركیا زۆر به وریاییه‌وه به دواداچوونى بۆ رووداوه‌كانى عێراق ده‌كرد و ئاگادارى ره‌وشى سیاسى عێراق و باشوورى كوردستان بوو، بۆیه كاتێك ده‌ستوورى نوێى عێراق له 27/7/ 1958 راگه‌یه‌نرا، هه‌لومه‌رجى زۆر گونجاو هاته پێشه‌وه بۆ خه‌باتى كورد له باشوور، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه له ماده‌ى سێى ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووه "كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له ماف و ئازادى به‌نده، ئه‌م گه‌له عه‌ره‌ب و كوردى له‌خۆ گرتووه و له چوارچێوه‌ى یه‌كێتى عێراقدا، ده‌ستوور گره‌نتی ئازادییه نیشتمانییه‌كان ده‌بێت".
ئه‌م ماده‌یه مایه‌ى شۆكى هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا بوو، چونكه یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییانه‌ى كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، به‌بێ پرس و راوێژى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ، ددانی نا به بوون و مافی كورددا، بۆیه حكوومه‌تى توركیا بۆ رێگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆمارى و بارودۆخى نوێى كورد له باشوورى كوردستانه‌وه بۆ باكورى كوردستان، هێزه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له سنوورى نێوان عێراق و توركیا بڵاو كرده‌وه.
مه‌ترسییه‌كانى توركیا دواى ره‌زامه‌ندى حكوومه‌تى قاسم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بۆ عێراق زیاتر بوو، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى ده‌بووه هۆى جۆشدانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى له لاى سه‌رجه‌م كوردانى هه‌رچوار پارچه، بۆیه حكوومه‌تى توركیا دژی ئه‌وه وه‌ستانه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانییه‌كان له یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه بۆ خاكى عێراق له رێى توركیاوه بێت، چونكه به‌لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه رێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى و یاوه‌رانى به خاكى ئه‌واندا جۆره ددان پێدانانێكه به داخوازییه‌كانى كورددا. ته‌نانه‌ت توركیا هۆشدارى ئه‌وه‌یشی به عێراق دا كه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركرده كورده ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدان و بزووتنه‌وه‌ى نوێى لێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى زیاتر رۆڵى هه‌بوو له گرژى و ئاڵۆزبوونى پێوه‌ندییه‌كانى توركیا و عێراق، رووداوى 14ى ته‌مووزى 1959ى شارى كه‌ركووك بوو، كاتێك له ساڵوه‌گه‌ڕی راگه‌یاندنى سیسته‌مى كۆماری‌دا، له كه‌ركووك پێكدادانێك له نێوان توركمان و كورد و عه‌ره‌ب و كۆمۆنیسته‌كاندا رووی دا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك توركمان گیانیان له ده‌ست دا.
رۆژنامه‌كانی توركیا زۆر به چڕوپڕى ده‌ستیان كرد به پڕوپاگه‌نده به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه توركمانه‌كانى كه‌ركووك مه‌ترسى نه‌مانیان له‌سه‌ره. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه "نارسیم نه‌رین" كه یه‌كێك بوو له نوێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى گه‌وره‌ى توركیا، گوتى "كورده‌كان براكانى ئێمه‌یان كوشت، ئێمه‌یش ده‌بێت چه‌ند توركمان كوژراون، ئه‌وه‌نده كورد بكوژینه‌وه"
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رووداوه 50 كه‌س له رۆشنبیر و ناودارانى كورد له توركیا گیران و بڕیار بوو له سێداره بدرێن كه تۆمه‌تى جوداخوازى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردیان خرا بووه پاڵ، به‌ڵام له‌به‌ر ڕای گشتى جیهانى و كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى جووڵانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد، بڕیاره‌كه ڕاگیرا.
به‌ڵام توركیا بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له كه‌ركووك كه‌وته خۆى و به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ده‌یگوت "توركیا ئاماده‌یه بۆ پێڕه‌وكردنى سیاسه‌تێكى چالاك بۆ داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆی له كه‌ركووك". بۆیه رۆڵى له دروستكردنى گرژى له نێوان دانیشتووانى كورد و توركمان له هه‌ندێك له شارۆكه‌كانی كه‌ركووكدا بینى. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى نووسیویه‌تى "باڵوێزى تورك له كه‌ركووك كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر توركمان هه‌بوو، بۆ دروستكردنى كێشه له نێوان كورد و توركماندا له كه‌ركووك" .
جگه له‌م هه‌نگاوانه، توركیا بۆ راكێشانى توركمانه‌كان به‌لاى خۆیدا و بۆ دروستكردنى پشێوى له عێراق و كه‌ركووك، چه‌ند رێیه‌كى تریشی گرته به‌ر، یه‌كێك له رێ سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا له رێى رادیۆى ئه‌نكه‌ره‌وه ده‌یكرد، گه‌نجه توركمانه‌كانى هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گیانی ململانێ و تۆڵَه له كه‌سایه‌تییاندا په‌روه‌رده بكات، هه‌ر له پێناوى ئه‌وه‌دا توركمان ئاسانكارییان بۆ ده‌كرا بچنه زانكۆكانى توركیا به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌یرى نمره‌كانیان بكه‌ن یان بزانن ده‌رچووى زانستین یاخۆ وێژه‌یى له توركیا ده‌چوون بۆ ئه‌و كۆلێژه‌ى خۆیان ده‌یانویست، پاشان به بیروباوه‌ڕێكى نوێوه بۆ ناو كه‌ركووك ده‌گه‌ڕانه‌وه و پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ توركیا ده‌كرد.
ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و رێیانه‌ى كه توركیا بۆ دروستكردنى ناكۆكى له نێوان نه‌ته‌وه‌كانى كه‌ركووكدا ده‌یگرته به‌ر، به‌تایبه‌تى له نێوان (كورد و توركمان). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا له رێى رۆژنامه‌كانی خۆیه‌وه وه‌ك (حوڕیه‌ت، یه‌نى سه‌باح، دنیا) كه ده‌گه‌یشتنه كه‌ركووك، بانگه‌شه‌ى توركمانى ده‌كرد كه "داواى مافه‌كانیان بكه‌ن، چونكه عێراق ته‌نیا نیشتمانى عه‌ره‌ب و كورد نییه"، ئه‌مه‌ش رۆڵى له هاندانى توركمانه‌كاندا بۆ دژایه‌تیكردنى حكوومه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌بوو.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى دنیا هۆشدارى دایه وڵاته‌كه‌ى دژ به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رانبه‌ر وروژاندنى پرسى كورد له عێراق، هه‌مان رۆژنامه ده‌نووسێت "سووریا و عێراق بوون به نێوه‌ندى چالاكى كورد و بڵاوكراوه‌كانیان له رێى سنوورى باشووره‌وه دێنه ناو وڵاته‌وه" .
بۆیه حكوومه‌ت ته‌داره‌كى سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینى كوردى وه‌ك مه‌ترسییه‌كى گه‌وره پێش چاو خستبوو. به‌پێى راپۆرتێك كه ده‌ست گۆڤارى (یه‌نى سه‌باح)ى توركى كه‌وتبوو، حكوومه‌ت و سوپا ستراتیجى دوورمه‌ودایان دژى كورد گرتووه‌ته به‌ر. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراواندا كه جه‌لال بایار و سه‌رۆكى ئه‌ركانى دووه‌م (جه‌وده‌ت سوناى) و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه (فه‌تین روشدى زۆركو) ئاماده‌ى بووبوون، راپۆرتى پێوه‌ست به كورد له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له‌لایه‌ن (ئه‌رگۆن گۆكده‌نیز) خوێنرایه‌وه كه خاڵه گشتییه‌كانى بریتى بوون له:
1- ئه‌گه‌ر هه‌زار رووناكبیرى كورد ده‌ستگیر بكه‌ن، ئه‌وا كێشه‌ى كورد له توركیا بۆ ماوه‌ى 30 ساڵى تر دوا ده‌كه‌وێت.
2- پێویسته گیراوه‌كان به كۆمۆنیست قاو بده‌ن، چونكه كورد بێز له كۆمۆنیزم ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌سته‌مه دڵیان بۆ گیراوه‌كان بسووتێت.
3- نابێت ئه‌و كه‌سانه بگیرێن كه كه‌سى خزم و نزیكى ده‌سه‌ڵاتدار یان له ناو پارته فه‌رمییه‌كاندا هه‌بێت.
دواجار مه‌نده‌ریس رای گه‌یاند "ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، به‌ڵام به میكانیزمێكى گونجاو، په‌نجا په‌نجا ده‌یانگرین تا ده‌گانه هه‌زار".
هه‌مان ئه‌و قوتابییه كوردانه‌ى باشوورى كوردستان كه له توركیا ده‌یانخوێند، كه‌وتنه به‌ر شاڵاوى بگره‌وبه‌رده‌ى پۆلیس، بۆیه به ناچاری به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵاتن.