بارزان محه‌مه‌د عه‌لی- ماسته‌ر له مێژووی هاوچه‌رخ
30 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق و ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام دووكه‌ڵی پاشماوه و شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر سنووری نێوان خاكی باشوور و رۆژهه‌ڵات، هێشتا ماوه و ده‌چێته چاوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی چوارشه‌م ٨-٨-٢٠١٨، 30 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر كۆتاهاتنی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا تێپه‌ڕی، كه ئێران به "شۆڕشی به‌رگری پیرۆز” و عێراقیش به "شه‌ڕی قادسیه‌ی سه‌دام” ناوی ده‌برد. ئه‌و شه‌ڕه كه درێژترین جه‌نگی سه‌ده‌ی ٢٠ بوو، به هێرشی هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستی پێ كرد و له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٨٠وه تا هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگی ئابی ١٩٨٨ به‌رده‌وام بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه نزیكه‌ی ١٦٠ هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی و هه‌روه‌ها ١٥٠ هه‌زار سه‌ربازی عێراق كوژران و سه‌دان هه‌زاری تریش بریندار بوون و نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زاریش له هه‌ردوولا به‌دیل گیران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بێسه‌روشوێن بوون. دواتر به‌نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی هات.
له سه‌رده‌می شه‌ڕدا حكوومه‌تی به‌عس له نێوان هه‌شت بۆ 10 ملیۆن مینی له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا چاند، به‌وه‌ش ٥١%ـی خاكی باشووری كوردستانی مینڕێژ كرد. رووبه‌ری ناوچه‌ی مینڕێژكراو ٧٧٧ ملیۆن مه‌تر دووجا بووه. ئێسته ٧٠%ی ئه‌و رێژه‌یه پاك كراونه‌ته‌وه. نزیكه‌ی ٣٥ جۆری مین له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا چێنراون، مه‌ترسیدارترینیان جۆری فارمارایه كه له دووریی ٥٠ مه‌تر ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی كوشتن و برینی سه‌خت. له كوردستان ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانی ئه‌م دوژمنه شاراوه‌یه، ٨٠%ـی ئه‌و ژماره‌یه گیانیان له ده‌ست داوه.
له ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستاندا به دوو شێواز مینه‌كان چێنراون. شێوازێكیان ئه‌ندازیارییه و ئه‌وی تریشیان هه‌ڕه‌مه‌كی؛ به‌ڵام هه‌ردوو جۆره‌كه گرفتی بۆ ئه‌و تیمانه دروست كردووه كه مینه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه، چونكه شێوازه ئه‌ندازیارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه ون كراون. ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، تا ئێسته ئێران ئاماده‌یی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رنه‌بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بكرێت بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان.
تا ئێسته‌ش نزیكه‌ی ٢٣٠ كیلۆمه‌تر دووجا ماوه پاك بكرێته‌وه له مین.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ته‌كنیكی ده‌زگه‌ی مین، له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، شه‌ڕی ئێران و عێراق له ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨، هێشتا كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كانی ماون، كاریگه‌ری رژدی له‌سه‌ر ژیان و ژێرخانی ئابووری كوردستان جێهێشتووه، له سنووری خانه‌قین تا ده‌گاته شارباژێڕ، شه‌ڕگه‌یه و جێی مه‌ترسییه.
سنووری هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی ٦٠٠ كیلۆمه‌تر دووجا مینڕێژ كرابوو كه تا ئێسته‌ش نزیكه‌ی ٢٣٠ كیلۆمه‌تر دووجا ماوه پاك بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها تێكهه‌ڵچوونه‌كان و تۆپۆگرافیا رێگرن یان كاره‌كان خاو ده‌كاته‌وه له پاككردنه‌وه‌ی به‌شێك له ناوچه‌كان.
به‌هۆی بوونی رووبه‌رێكی زۆری پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی له ئاكامی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران و شه‌ڕی به‌رده‌وامی كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه نكوڵییان له بوونی كورد ده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه وایان كرد ناوچه‌یه‌كی زۆری كوردستان به مین و ته‌قه‌مه‌نی بچێنرێت و ببێته شوێنی شه‌ڕگه، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری هاووڵاتییان بوون و نزیك بوون له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاونیشتمانیان.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كانی كوردستان، دیسان ناوچه‌یه‌كی فراوانی تری به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبڕێژ كرد كه تا ئێسته‌ش ناوچه‌ی مه‌ترسیدارن و هاووڵاتییان ناتوانن بۆی بگه‌ڕێنه‌وه. به‌پێی ئاماری ده‌زگه‌ی مین، له ئه‌نجامی ئه‌و ناوچه فراوانانه‌ی كێڵگه مینییه‌كان زیاتر له 13 هه‌زار و 422 كه‌س بوونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له كوردستان، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار 644 هاووڵاتی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، 10 هه‌زار و 778 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مینیش له رێی تیمه‌كانی و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه له پاكسازیی ئه‌و ناوچانه و دووباره پاككردنه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌یان به خاوه‌نه‌كانیان.
ناوی ئه‌و رێكخراوه بیانییانه‌ی كه له هه‌رێم كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی مین ده‌كه‌ن:
رێكخراوی FSD، رێكخراوی IMMAP، رێكخراوی DRC، رێكخراوی MAG و رێكخراوی HANDICAP.