له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه قسه‌ی گه‌رمی ناو نووسین و گفتوگۆی خه‌ڵك، ئه‌و تۆكمه‌ییه‌ی ریزه‌كامی پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی كه له هه‌موو پرۆسه و ململانێیه‌كدا براوه‌یه و وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی ده‌مێنێته‌وه. بۆ ئه‌مه زۆر هۆكار هه‌ن كه نهێنیی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانن، بۆیه له‌م نووسینه‌دا بۆچوونی خۆم له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌خه‌مه ڕوو.
زۆر هۆكار له‌م ماوه‌یه‌دا بوون به بابه‌تی گفتوگۆ، به‌ڵام به‌لای منه‌وه هۆی هه‌ره گه‌وره و سه‌ره‌كی، كاریزما و كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانییه. ئینجا به‌دوایدا ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتین.
ناسه‌قامگیریی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كانی تر و تۆكمه‌یی و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی پارتی و یه‌كتیمی سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگانه‌كانی له كاتی هه‌ڵمه‌ته پێویسته‌كاندا، هۆكارن بۆ به ئه‌نجامگه‌یشتنی پڕۆژه‌كانی حزبه‌كه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی پارتی ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی تریشی سه‌رسام كردووه كه زۆرجار ناتوانن بیشارنه‌وه، له باس و دیمانه‌كانیاندا ده‌ڵێن ناوه‌ندییه‌تی پارتی له بڕیارداندا هۆی پته‌ویی ریزه‌كانیه‌تی.
پارتی ئومێدی خه‌ڵكه، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان و ئه‌و گوشارانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا خرانه سه‌ر كوردستان، پارتی خۆڕاگرانه له حوكمڕانییه‌كی ئارامگرتوودا دۆخه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند، زۆر كه‌س و لایه‌ن خۆیان له به‌رپرسیارێتی دزییه‌وه و پێیان وابوو كوردستان ده‌كه‌وێ، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم توانی به پشتیوانی پارتی به ته‌نیا زاڵ بێت به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا، ژیان بباته‌وه دۆخی ئاسایی بێ ئه‌وه‌ی هیچ سازشێك به‌رانبه‌ر به‌غدا بكات، له‌و ته‌نگانه‌یشدا كه زۆر سه‌خت بوو به‌سه‌ر كوردستان هات و هه‌موومان بینیمان، خه‌ڵك هه‌ر ئومێدی به پارتی هه‌بوو و هیوایان له‌سه‌ر كاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌پچڕا، خۆشبه‌ختانه‌یش پارتی له‌و ئاسته‌دا بوو.
له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی، ئێسته كوردستان له دۆخێكدایه سه‌قامگیر و روو له گه‌شه‌یه، تۆ بیر بكه‌وه سه‌رده‌می داعش ژیان چه‌ند ته‌نگه‌به‌ر بوو، بودجه‌ی كوردستان بڕا، دوو ملیۆن ئاواره رووی لێ ناین، نه مووچه ما نه ئاسۆ روون بوو، ئه‌وانه زۆربه‌ی دژی كوردستان بوو له‌پیناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ كوێره‌وه‌ری، به‌ڵام هه‌م سه‌ركه‌وتین له شه‌ڕه‌كه‌دا و هه‌م ورده ورده دۆخی ئابووری پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی، تا گه‌یشتینه‌وه كه‌ناری ئارامی و مووچه جێگیر بووه‌وه و ئاوه‌دانی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشه، ئه‌و دۆخانه راسته له كاتی روودانیان خه‌ڵك زۆر نیگه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه تێده‌په‌ڕن هه‌مان خه‌ڵك سه‌یر ده‌كه‌ن لایه‌نی به‌رپرس كێ بوو كه شانی دایه به‌ر و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی برد، بۆیه پارتی له زاكیره‌ی خه‌ڵكدا هه‌میشه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. كاره‌كانی كابینه‌ی نۆ له‌م دوو ساڵه‌دا بووژانه‌وه‌كه‌ی فراوانتریش كردووه كه ئومێدی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵك بنیات ناوه.
خاڵێك كه زۆر گرنگه بۆ پاراستنی كوردستان و پارتی سه‌روه‌ریه‌تی، ئه‌وه‌یه هیچ كات هێنده‌ی ئێسته پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی به‌هێز و پته‌و نه‌بووه، هیچ كاتیش هێنده‌ی ئێسته كوردستان و كورد و پێشمه‌رگه ناوبانگیان جوان نه‌بووه له دنیادا، ئه‌مه‌یش له سایه‌ی پێوه‌ندییه گرنگه‌كانی پارتی و بارزانییه‌كان كه خستوویانه‌ته خزمه‌تی كوردستانه‌وه. دیپلۆماسیی زوانی نوێی سیاسه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنه و سه‌كرده‌كانی پارتی له‌م رووه‌وه لێهاتوون كه دواجار شانازییه‌كه بۆ كوردستانه، به‌ڵام خۆ به ئاسانی نه‌هاتووه‌ته دی، به‌ڵكو به‌رهه‌می ڕووبارێك خوێن و قوربانیدان و خه‌باتی میله‌تێكه.
هه‌روه‌ها هیچ كات به‌درێژایی حكومڕانی كوردستان ئیراده و ویستێكی به‌هێز و تۆكمه هێنده‌ی ئیراده و ویستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسته‌ی هه‌رێم بوونی نه‌بووه بۆ چاكسازی و پاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی، ئه‌مانه‌یش بێگومان ده‌بن به به‌رهه‌مهێنه‌ری دادپه‌روه‌ری له ته‌واوه‌ی كایه‌كاندا له سه‌رده‌ستی مه‌سروور بارزانی، چاكسازی قۆناغی گه‌وره‌ی بڕیوه به‌ره‌وپێشه‌وه كه له‌م ژینگه‌یه‌دا ته‌نیا به شه‌ونخوونی و قوربانیدان و به‌هێزی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كرێ.
پارتی تاكه حزبه كوردستانییانه و نه‌ته‌وه‌ییانه بیر ده‌كاته‌وه و له‌پێناو ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌دا كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌رێمی كوردستان، بگره كوردی هه‌موو دنیا شوێنكه‌وته‌ین و خۆیان به سه‌ربازی ئه‌و رێبازه ده‌زانن، چونكه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان یان خاتری وڵاتانی دراوسێ و نه‌یاری كورد، له‌و ئامانجه لایان داوه و باكیشیان پێی نه‌ماوه، تا سه‌رده‌مێك بینیمان روو قایمانه داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ده‌كرد به‌رانبه‌ر به‌غدا ته‌نیا له‌پێناو مووچه.
ئه‌م ته‌وه‌ره ناوه‌ڕۆك قووڵانه، هۆی سه‌ره‌كیی به‌هێزمانه‌وه‌ی پارتین كه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه وزه له رێبازی بارزانی وه‌رده‌گرێت. ئه‌ویش ریبازی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تییه له‌پێناو كوردستانی ئازاد و هه‌ر ده‌شگه‌ین به‌و ئازادییه.