مه‌یخوێننه‌وه..تووشی كۆرۆناتان ده‌كات
PM:06:17:04/04/2020
ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی تووشی مرۆڤایه‌تی بووه و نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌ره‌نتینه‌كراون، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میدیای ڕاست و بوێر و متمانه‌پێكراو بۆ خوێنه‌ر، هاوكات ده‌رفه‌تێكیشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و میدیایانه‌ی ژه‌هر ده‌ڕێژن و ترس و نیگه‌رانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دۆخه‌كه زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن و كورد گوته‌نی مێش ده‌كه‌ن به گامێش.
یه‌كێك له تیوره‌كانی زانستی ڕاگه‌یاندن، بریتییه له پاسه‌وانی ده‌رگا، واته دوا فلته‌ر كه بڕیاری وه‌شاندنی هه‌واڵ و ڕاپۆرت و ڤیدیۆ و وێنه و زانیاری ده‌دا، به‌داخه‌وه ئه‌مه له كوردستان زۆر بێ بایه‌خه و كه‌مترین گرنگی پێ ده‌درێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوا فلته‌رن له وه‌شاندنی هه‌ر بابه‌تێك، جیا له‌وه‌ی پێویسته ڕۆژنامه‌وانی كارا و به ئه‌زموون بن، گرنگیشه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه شاره‌زایی باشیان هه‌بێت و پاسه‌دانی هه‌ر زانیارییه‌ك بكه‌ن كه ده‌وه‌شێنرێ و لێكه‌وت و كاریگه‌ریییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ببینن.
گرفتێكی تر بریتییه له خواستی ناوداربوون و گه‌وره‌بوونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، كه ئه‌مه‌یان وا ده‌كات توندكردنی فلته‌ری پاسه‌وانی ده‌رگا زۆر لاواز ببێت، هه‌میشه ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی كێشمه‌كێشمی پسپۆرانی بواری میدیا بووه، چونكه زۆرێك له میدیاكان هه‌موو زانیارییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌رئه‌نجام و كارلێكه‌كانی بكه‌نه‌وه، ساڵی 2010 له وۆركشۆپێكی میدیایی بووم و مامۆستاكه ژنێكی هۆڵه‌ندی بوو، پرسیارێكی كرد و گوتی به‌وه ده‌زانم كه ئێوه ڕۆژنامه‌نووسن یان نا، گوتی زانیارییه‌كتان پێ ده‌گات كه ئۆتۆمبێلێكی سپی بۆمبڕێژكراو ده‌یه‌وێ بێته ناو هه‌ولێر، پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهیش به‌مه‌یان نه‌زانیوه، تۆ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس چی ده‌كه‌یت؟
زۆرێك له هاوڕێكانم گوتیان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه من دژی وه‌ستامه‌وه و گوتم ژیانی مرۆڤ له هه‌ندێ پێشینه‌ی ڕۆژنامه‌وانی گرنگتره، گۆتی چۆن، منیش گوتم، ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه بڵاو بكه‌مه‌وه، به دڵنیاییه‌وه تیرۆریسته‌كانیش خوێنده‌وارییان هه‌یه و ده‌یبینن، به دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م پلانه‌كانیان ده‌گۆڕن، ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له سپییه‌وه ده‌كه‌ن به ڕه‌ش و له‌و ڕێیه‌ی به نیازبوون بێن به پێچه‌وانه‌وه له ڕێیه‌كی تر دێنه ناو هه‌ولێر و كرده‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بێته قوربانی.
ئه‌ویش گوتی كه‌واته تۆ بڵاوی ناكه‌یته‌وه ؟ ئه‌ی چی ده‌كه‌یت؟، له وه‌ڵامدا گوتم، ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندی به پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌كه‌م و زانیارییه‌كه‌یان پێ ده‌ڵێم و بڵاوی ناكه‌مه‌وه، كه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكرا، ئه‌وكات زۆرترین زانیاری لای من هه‌یه و ده‌توانم هه‌واڵێك به ورده‌كاری ته‌واوه‌وه و جیاواز له سه‌رجه‌م ده‌زگه‌كانی تری ڕاگه‌یاندن بڵاو بكه‌م، ئه‌و ژنه هۆله‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه بوو كه هه‌موو زانیارییه‌ك ده‌بێ بڵاو بكرێته‌وه و سه‌رسام بوو به‌و پسپۆره میدیایییانه‌ی كه لایه‌نگری ئه‌و ڕه‌وته ده‌كه‌ن، به‌ڵام منیش زانیاری ته‌واوم هه‌بوو و بۆچوونی زۆر گه‌وره ڕۆژنامه‌نووسی دنیام بۆ هێنایه‌وه، كه لاگیری به‌ره‌ی دژ ده‌كه‌ن، واته پشتیوانی بۆچوونه‌كه‌ی من ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین زانیارییه‌كه بڵاو بكرێته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ژنه ناسراوه و له كوردستان پاره‌یه‌كی زۆری به وۆركشۆپه‌كانی كۆكرده‌وه و زۆرێك له ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش ئه‌و ڕاهێنانی پێكردوون و به‌شداری وۆركشۆپه‌كانیان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه به كه‌سانی بیانی سه‌رسامین و واده‌زانین كه ئه‌وان له ئێمه زاناتر و داناترن، بۆیه قسه و زانیارییه‌كانیان به ڕژدی وه‌رده‌گرین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئێسته كه ده‌بینم میدیاكانی كوردستان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژه‌هر و ڕق، تێده‌گه‌م ئه‌مانه هه‌موویشی نه‌بێ، زۆرێكی به‌هۆی بۆچوونی ئه‌و ژنه‌وه بووه.
كه ئه‌وانه دێته‌وه یادم، تێده‌گه‌م كه‌ناڵه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌وجێنن، بۆچی زانست و زاناكان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن كه له باره‌ی كۆرۆناوه بدوێن و ڕوو له كه‌سێكی گه‌نج ده‌كه‌ن و سه‌عاتێكی كه‌ناڵه‌كه‌ی پێ ده‌ده‌ن، تا پێشبینیه‌كانی به خه‌ڵك بڵێت، یاخود قسه‌كانی مه‌لایه‌ك به چڕی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دیمانه‌ی ده‌كه‌ن و خه‌به‌ری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه گوایه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
ئه‌وان بیر له هیچ ناكه‌نه‌وه و شاشه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانیان پڕ ده‌كه‌ن له داتای به‌رده‌وامی ئۆنلاین كه تووشبووی كۆرۆنان و مردوون، لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ی كۆلكه نووسه‌ر ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی 10 ساڵه‌ی ناوه‌ند و تاقیگه‌یه‌كی زانستی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو گرنگی پێ نادرێت. تا ئێسته میدیای كوردی نه‌یتوانیوه ئه‌وه له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، كه كۆرۆنا دروستكراو بێ یان به سرووشتی دروست بووبێ، مه‌ترسییه، گوێ به بنه‌مای دروستبوونه‌كه‌ی مه‌ده‌ن، ده‌ی ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن، هه‌رچۆنێك بێ لێی ده‌رباز ده‌بن، ئه‌گه‌ریش گاڵته‌تان پێ بێ و خۆتان نه‌پارێزن، دروستكراو بێ یان سروشتی ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره و ژیانت ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، كه‌واته ژیرانه هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر خۆت بپارێزی و پارێزراو بی باشتره، یان چاوه‌ڕێكه‌ی تووش بیت و بكه‌ویته نه‌خۆشخانه و ژێر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد، ئه‌وكات تێ بگه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره، له ڕاستیدا مرۆڤی هۆشیار قه‌ت مه‌ترسییه‌ك تاقی ناكاته‌وه، كه بزانێ 100% زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، یان تۆ له ژیانی ئاسایی خۆت، هیچ كات مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت، گه‌ر بزانی 100% زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت، ئایا تۆ كار ده‌كه‌یت بۆ قازانج، یان زیانمه‌ندبوون، ئایا تۆ ته‌ندروستیت ده‌خه‌یته ناو مامه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و دڵنیایی نییه، یان خۆت ده‌پارێزیت.
لایه‌نێكی تری گرنگ كه میدیای كوردی به ته‌واوی لێی بێ ئاگایه و خه‌وتووه، مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی هیوا و ئومێده، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر مرۆڤێك كه هیوا و ئومێدی به ژیان نه‌مێنێت، وه‌كو مردوو وایه و تووشی جۆره‌ها كێشه و نه‌خۆشی ده‌بێت، ده‌گوترێ تا ئێسته ڤایرۆسی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵام به دیدی من تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌هیواوه بێ و خۆی بۆ جه‌نگ دژی ڤایرۆسه‌كه ئاماده بكات، كه تۆ خۆت ته‌سلیم بكه‌یت، به‌رگری جسه‌ته‌ت لاواز ده‌بێ و ده‌بیته خۆراكێكی به‌له‌زه‌ت بۆ ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌مه ئه‌ركی میدیاییه كه ئه‌و هیوا و ئومێده دروست بكات و گرنگی زۆر زیاتر به گه‌شبینی بدات، بیرتانه كاتێك كوردستان له جه‌نگی داعش بوو، به‌شێك له میدیاكان ده‌چوون سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه و پلان و تاكتیكی هێرشكردنی پێشمه‌رگه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ داعش ده‌گوازته‌وه، چه‌كدارانی داعش له تویته‌ر خۆیان سوپاسی ئه‌و كه‌ناڵه‌یان كرد و سوپاسنامه‌یان بڵاو كرده‌وه، ناوی كه‌ناڵه‌كه نالێم و هه‌مووتان به باشی ئه‌وه ده‌زانن.
ئێسته هه‌مان سیناریۆ دووباره بووه‌ته‌وه، میدیای ئێمه ده‌یه‌وێ وره‌ی خه‌ڵك بڕووخێنێت و ترس و تۆقین بڵاو بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ئه‌و ڕێیه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌توانن به به‌هێزی و هیوا و گه‌شبینییه‌وه بمێننه‌وه، ئه‌مه هه‌مان په‌خشكردنی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه بۆ داعش به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام ئه‌مجاره بۆ خزمه‌تی داعش نییه، به‌ڵكوو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه له داعش ترسناكتره و بێ ئه‌وه‌ی بیبینین و ته‌قه‌ی لێ بكه‌ین، ژیانمان تێك ده‌دات.
ئه‌گه‌ر به ڕژدی له مه‌ترسی ئه‌و كاره خراپانه‌ی میدیا و كه‌ناڵه كوردییه‌كان تێ بگه‌ن، به دڵنیایییه‌وه وه‌كو من به ته‌واوی ده‌یانسڕنه‌وه، مرۆڤ پێویسته په‌رچه‌كرداری هه‌بێت، میدیا هیچ گرنگییه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شوێنكه‌وته‌ی نه‌بێت، كه‌وایه تۆ به ده‌ستی خۆت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ژه‌هر ده‌كه‌نه ده‌روونته‌وه له تیڤییه‌كه‌ت بیانسڕه‌وه و كه‌مپه‌ینی له‌سه‌ر بكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی باشیان پێ بده‌ی.
كاتێك مرۆڤێكی 101 ساڵی توانی كۆرۆنا ببه‌زێنێت و چاك ببێته‌وه لێیان پرسی، چۆن توانیت به‌سه‌ری زاڵ بیت، ئه‌و گوتی، شتم ماوه له ژیان بیكه‌م و ئاماده نه‌بووم خۆم ته‌سلیمی ڤایرۆسه‌كه بكه‌م، ده‌ی ڕێك ئه‌مه چاره‌سه‌ره‌كه‌یه، كه به ئیراده و به‌هێزی بوه‌ستیته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌ناڵه‌كان بكه‌یت، كه شاشه‌كانیان پڕكردووه به داتا و زانیاری ئه‌وه وا ده‌كات ئومێدت به ژیان نه‌مێنێ و وا بیر بكه‌یته‌وه كه هه‌ر كات تووشی بیت، ڕاسته‌وخۆ ده‌مریت، به‌ڵام ئه‌مه درۆیه‌كی شاخداره و ڕاستی له پشته‌وه نییه.
ئه‌و ڕۆژه هاوڕێیه‌ك ئاگاداری كردم و گوتی وریای خۆت به و كه‌ناڵی فڵان ده‌ڵێ ئه‌ڵمانیا له كاره‌ساتدایه و 20 هه‌زار كه‌س مردوون به‌هۆی كۆرۆناوه، منیش ڕاستییه‌كه‌م پێ گوت و تێمگه‌یاند كه ئه‌وه درۆیه، چونكه تا ئێسته ژماره‌ی قوربانیان له ئه‌ڵمانیا نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 200 كه‌سیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش تووشی بوون.
له ماوه‌ی ڕابردوو پرسیارێك هاته ئاراوه، كه بۆچی ژماره‌ی قوربانیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له ئاستێكی كه‌مدایه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی تووشبووان زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، له ڕاستیدا زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به دوای ئه‌و وه‌ڵامه ده‌گه‌ڕێم، میدیاكانی ئه‌ڵمانیا سه‌یر ده‌كه‌م و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بینم و تێگه‌یشتووم كه میدیای ئه‌و وڵاته زۆر به‌رپرسانه كار ده‌كات، بڕۆ له هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی بپرسه چه‌ند كه‌س له دنیا تووشی كۆرۆنا بووه، چه‌ند كه‌س له به‌رلین كۆرۆنای گرتووه، هیچ كات ئه‌و وه‌ڵامه نازانێت، به‌ڵام كه‌مێك زانیاری له‌سه‌ر خودی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، به لای ئه‌وانه‌وه پێویست نییه گرنگی به داتاكانی جیهان بده‌ن، ئه‌مه ته‌نیا ده‌روونیان نیگه‌ران ده‌كات و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه میدیای ئه‌و وڵاته چه‌ند به وردی و به ستراتیجه‌وه كار ده‌كات.
له خه‌ڵكی لای خۆمان بپرسه هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌زانێت، باشه بۆچییه‌تی خه‌ڵكی ئاسایی بزانێت چه‌ند كه‌س له دنیا تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه چ سوودێكی بۆیان هه‌یه؟ بێگومان جگه‌له زیان هیچ سوودێكی تری نییه، ده‌كرێ میدیاكانی كوردستان ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌ن، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه تۆقێنه‌رانه سوودی بۆ خه‌ڵك چییه، ته‌نیا به‌و پرسیاره وه‌ڵامه ڕاسته‌كه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
جگه له‌وه‌یش وڵاتان كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر دروستكردنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا، هه‌موو ڕۆژ وڵاتێك و ناوه‌ندێكی زانستی باس له‌وه ده‌كات كه نزیكبوونه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین، به‌ڵام ئه‌مه هه‌واڵ نییه، به‌ڵكوو یه‌كێك له بنه‌ماكانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یه كه ڕاستی و حه‌قیقه‌ت بێ، نه‌ك ئه‌گه‌ر و گریمانه و نزیكه‌یی، به‌مه ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزییه‌كان دروست ده‌بێت، چونكه ئیتر خه‌ڵكی وا تێده‌گه‌ن كه چاره‌سه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و بێخه‌م ده‌بن و ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌شكێنن و له ماڵه‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه، جا ئه‌گه‌ر هه‌واڵێكیش بێ قه‌ینا، به‌ڵام میدیای كوردی ده‌چێ هه‌موو هه‌واڵه‌كانی دنیا له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه، واته به به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی لاواز ده‌كات و خه‌ڵك هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان بشكێنن.
گرفتێكی تری كوردستان ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته حكوومه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكاری زۆرباشی گرتووه‌ته‌به‌ر و به ڕژدی هاتووه‌ته سه‌ركار بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام هاوشێوه‌ی وڵاتان گرووپ و تیمی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی فه‌یك نیوزی دانه‌ناوه، كه چاودێری تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان بكه‌ن و سزایان بده‌ن و ته‌نانه‌ت داشیان بخه‌ن.
له سه‌رده‌می كاره‌سات و په‌تا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له خودی په‌تاكه مه‌ترسیدارتره، بۆیه په‌رله‌مانی وڵاتان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به حكوومه‌ته‌كان ده‌ده‌ن تا به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی میدیاكان ببنه‌وه له ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقین و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له كۆمپانیاكانی خاوه‌نی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌واڵی درۆ بڵاو بكاته‌وه، ناچاری ده‌كه‌ن كۆمپانیاكه به زووترین كات دایبخات، به‌ڵام له ڕاستیدا حكوومه‌تی كوردستان له‌و بواره كه‌مته‌رخه‌مه.
ده‌زانم ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه بگرێته‌به‌ر، تۆمه‌تبار ده‌كرێ به‌وه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی پێشێل ده‌كات، به‌ڵام ئێسته وه‌ك حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه ته‌ندروستی خه‌ڵك له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه كاتێك ته‌ندروستی له پێش كار و جووڵه و ژیانی خه‌ڵك بێ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی، له پێش ئازادی ده‌ربڕینه‌وه‌یشه، ناكرێ حكوومه‌ت هه‌موو تواناكانی بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، كه‌چی میدیای نابه‌رپرسیار و پروپاگنده‌چی، هانی خه‌ڵك بدات بێنه ده‌ره‌وه، جا به ڕاسته‌وخۆ بێ یان ناڕاسته‌وخۆ.
ببوورن كه مانشێتی ئه‌و بابه‌ته‌یشم به‌وشێوه‌یه نووسی، ده‌مه‌وێ بزانم چه‌ند كه‌س ده‌یخوێنێته‌وه و بووه‌ته قوربانی میدیا تۆقێنه‌ره‌كان و كاتێكیش تا كۆتایی ئه‌مه ده‌خوێنیته‌وه و ڕاستییه‌كانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، تكایه ئه‌و میدیایانه‌ی تۆقین بڵاو ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵوێستی توندیان له دژ وه‌ربگره و باوه‌ڕت به حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كان هه‌بێ، گومان و لێكدانه‌وه نابه‌رپرسیاره‌كان به واقیع وه‌رمه‌گره، چونكه له‌و دۆخه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك جارێك زیانمه‌ند بێ، ئه‌وا حكوومه‌ت سه‌دانجار زیانمه‌نده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی كار و ئابووری وه‌ستاوه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خستووه‌ته ناو شاره‌كانه‌وه، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌كاری زۆری كردووه، بۆیه ئه‌مانه تێچووێكی زۆری ده‌وێ، ئه‌گه‌ر تۆ به مانه‌وه له ماڵ زیان بكه‌یت، خۆت ده‌پارێزیت، به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌بێ هه‌زار هێنده‌ی تۆ پاره خه‌رج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بپارێزیت، كه‌واته باوه‌ڕت به حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌ت هه‌بێ و هاوشێوه‌ی گه‌لانی پێشكه‌وتووی دنیا، هه‌میشه خه‌ریكی بیانوو دۆزینه‌وه مه‌به بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بخه‌یته مه‌ترسی و خه‌ڵكیش تووشی په‌تاكه بكه‌یت.