حسه‌ین له‌تیف
له‌م نووسینه‌دا كاتێك باس له سیستم ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له سیستمه دڵڕه‌ق و سته‌مكاره‌كانه. سیستم چییه؟ جگه له چوارچێوه‌یه‌ك كه شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ دیاری ده‌كات، ئه‌و دیاریكردنه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مییه و له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له سیستمه توتالیتارهكاندا. ئه‌وانه‌ی له نووكی ههڕهمهكهدان له سه‌ره‌وه ده‌ڕواننه خواره‌وه و بڕیار له‌سه‌ر چونێتی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌بێ بیركردنه‌وه و پرسیاركردن فه‌رمانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م گۆشه‌نیگایه بۆ سیستم بیانوویه‌كی تا ئاستێك گونجاوی داوه به زۆربه‌مان كه هه‌موو گوناهه‌كانی خۆمان بخه‌ینه ئه‌ستۆی سیستم، به‌بیانووی جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و رێنوێنی، به‌م بیانووه ده‌مانه‌وێ بڵێین ئێمه هێشتا مرۆڤبوونی خۆمان پارستووه، ده‌مانه‌وێ بڵێین ئه‌وه ئێمه نین خراپین، ئه‌وه سیستمه‌كه‌یه خراپه‌مان پێ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مرۆڤبوون له‌ناو سیستمدا، پێویستمان به زانستی كومه‌ڵناسی و رامیاری هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك تریش ئه‌ده‌ب به‌قووڵی ئاوڕی له‌م باسه داوه‌ته‌وه و به قووڵی كاری له‌سه‌ر كردووه، بۆیه ده‌كرێ جگه له كۆمه‌ڵناسی و كۆمه‌ڵناسی رامیاری و هه‌ر زاستێكی تر، ئاوڕ له‌و تێكستانهیش بدرێته‌وه كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه.
له‌ناو ئه‌و نووسه‌رانه‌دا من به‌ر تێكستی دیستۆفیسكی و كافكا و عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشان كه‌وتووم كه زۆر به قووڵی كاریان له‌سه‌ر كردووه.
دیستوفیسكی له یاداشته‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات كه به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له سیبریا زیندانی بوو، له‌ناو ئه‌و هه‌موو تاوانباره‌دا، یه‌ك تاوانبار نه‌بوو خۆی به تاوانبار و بێگوناه بزانێت، به‌رده‌وام بیانوویان بۆ كاره خراپه‌كانی خۆیان ده‌هێنایه‌وه.
بیرمه‌ندی سیاسی هانا ئارێنت، كاتێك له پرسی دادگاییكردنی ئایخمان ئاماده بوو، وه‌ك ریپۆرتهرێك كه گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكایی رایسپاردبوو بۆ رووماڵكردنی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه، كه ئایخمان به‌رگری له خۆی ده‌كات و پێی وایه ئه‌و بێتاوانه و ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و پیاوی ناو ده‌وڵه‌ته، هانا ئارێنت ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی ئاخمان به‌و شێوه به‌رگری له خۆی ده‌كرد، من رسته‌كه‌ی دیستۆفسكیم به‌بیر هاته‌وه له‌باره‌ی تاوانباره‌كانی ناو گرتووخانهكهیهوه، به‌ڵام ئه‌وان تاوانكردن به‌شێكه له سروشتیان)*.
پرسیارێك كه ده‌بێ بیكه‌ین ئه‌وه‌یه، ئه‌ی مرۆڤ خۆت چیت، كه‌ینوونه‌ی تۆ چییه، چۆن ئه‌وه‌نده خۆ بهدهستهوهدهریت له به‌رانبه‌ر سیستمدا و هیچ به‌رگرییه‌ك پێشان ناده‌یت؟
وه‌ك فۆكۆ ده‌ڵێت: له هه‌ر كوێ ده‌سه‌ڵات هه‌بوو به‌رگریش هه‌یه)**، ده‌كرێت ئه‌م رسته‌یه وا دابڕێژینه‌وه /هه‌ڵبه‌ته به داوای لێبوردنه‌وه له فۆكۆناسان/، له هه‌ركوێ ده‌سه‌ڵات به‌بێ جه‌وهه‌ری مرۆڤانه هه‌بێت, به‌رگری بوونی نییه. چونكه مرۆڤ كه جه‌وهه‌ری نه‌بوو، هیچ گرفتێكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و فۆرمی ده‌سه‌ڵات و میكانیزمی موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدا نییه.
ده‌شكرێت ئه‌و رسته‌یه‌ی فۆكۆ وا راڤه بكه‌ین كه به‌رگری جه‌وهه‌ری مرۆڤه و له ساتی ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌ویش ده‌رده‌كه‌وێت. مرۆڤی رازی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر، مرۆڤێكه خاڵی له جه‌وهه‌ر، چونكه ئه‌و هێزی به‌رگریی تێدا نییه و بووه به برغوویه‌كی بچووك له‌و ئامێره گه‌وره‌یه‌ی پێی ده‌گوترێ ده‌سه‌ڵات، ئه‌و برغووه چه‌نده بچو‌وكیش بێت، به‌ڵام وه‌زیفه‌یه‌كی دیاركراوی خۆی هه‌یه، بۆیه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و برغووه، تاكیش چه‌ند له خواره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه بێت، وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رگری له سروشتی مرۆڤانه‌ی خۆی بكات و له‌ناو سیستم بێته ده‌ره‌وه، ده‌توانێ كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت، به‌لانی كه‌مه‌وه مرۆڤبوونی خۆی بپارێزێت و بۆ به‌هاكانی خۆی بژیی، به‌ڵام كه هچ به‌رگرییه‌ك پێشان نادات و بیانوویش بۆ كرده‌وه‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه، ئه‌وا شوناسی مرۆڤبوونی له مه‌ترسیدایه.
فرانز كافكا ئه‌ده‌بیاتێكی به‌رهه‌م هێنا كه سیستم له تێما سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی، هه‌ر له سیستمی خێزانه‌وه تا ده‌گات به سیستمی ده‌وڵه‌ت، له‌ناو ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی كافكادا كه باس له سیستم و مرۆڤ ده‌كات، به‌ر مرۆڤی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر و مرۆڤی بیرنه‌كه‌ره‌وه ده‌كه‌وین، به‌ر مرۆڤگه‌لێك ده‌كه‌وین بێ په‌روا بڕیاره‌كانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌بێ بیر لێكردنه‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا به‌ر مرۆڤگه‌لێك ده‌كه‌وین كه قوربانین و هیچ به‌رگرییه‌ك له خۆیان پێشان ناده‌ن و بوونه‌وه‌رێكی خۆبهدهستهوهدهرن.
كافكا ویستوویه‌تی وێنای دنیایهكمان بۆ بكێشێت كه ئه‌گه‌ر به‌رگریی تێدا نه‌بێت، ژیان تێیدا چی به‌سه‌ر دێت؟ بێگومان دنیایه‌ك كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تێدا بێت به‌بێ به‌رگری، ئه‌و دنیایه ده‌بێت كه كافكا وێنای كردووه له كتێبه‌كانی خۆیدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌كێك له نووسه‌ره بیركهرهوهكانی ئێمه مه‌ریوان وریا قانعی گه‌یاند به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له كتێی (فیكر و دونیا)دا بڵێت: جیهانی میشێل فوكۆ، نووسینه‌وه‌ی جیهانه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی كافكایه)***.
۲
عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشان كه چیرۆكنووسێكی فارسه، زیاتر وێنه‌ی ئه‌و وه‌ك چیرۆكنووسێك گه‌یشتووه به ئێمه نه‌ك وه‌ك رۆماننووس، به‌ڵام له رۆمانی (سلولی)****دا، باس له گرتووخانه و زیندانه‌وانه‌كان ده‌كات و ده‌مانخاته به‌رده‌م دوو وێنه‌ی زیندانه‌وانه‌كان، وێنه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و زیندانهوانانهن كه به دڕندانه‌ترین شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوه‌كان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازی زیاتر بۆ خۆیان. له به‌رانبه‌ردا وێنه‌ی دووه‌م وێنه‌ی زیندانهوانێكه ژین ناچاری ئه‌و ئیشه‌ی كردووه و به‌هه‌ڵه له‌وێدا كاری ده‌ست كه‌وتووه، به‌ڵام هه‌رگیز مرۆڤبوونی خۆی له‌بیر ناكات و تا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان میهره‌بانه.
ئه‌م كاره‌ی ده‌روێشان پێمان ده‌ڵێت ده‌كرێ له‌ناو سیستمیشدا بیت و مرۆڤبوونی خۆت بپارێزیت و بیرت نه‌چێته‌وه كه تۆ مرۆڤیت.
۳
مرۆڤ كوردی له باشوور، زۆرینه‌یان له‌و مرۆڤانه‌ن وه‌ك تایپی یه‌كه‌می زیندانهوانهكانی رۆمانی سلولی وان، له‌پێناوی به‌رده‌وامیدان به ده‌ستكه‌وته داراییه‌كانی خۆیان مرۆڤبوونی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌م تایپه ته‌نیا له مرۆڤه ئاساییه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێك نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئۆردوویهك شاعیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زانكۆی تێدایه. ئه‌مانه خاوه‌نی زمانن و خۆیان بلیمه‌تن له پاساو هێنانه‌وه بۆ كرده‌وه‌كانیان، بۆ ره‌وایه‌تی به‌خشین به‌هه‌ر كارێك كه ده‌یكه‌ن، به‌هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌یڵێن.
ئه‌م تایپه به‌رده‌وام ته‌مه‌نی سیستم درێژ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێی تێكست و كاره‌كانی تریانه‌وه، ئه‌مانه وه‌ك ئارێنت ده‌ڵێت: تاوان به‌شێكه له سروشتیان)***** به‌ڵام من ده‌ڵێم بیانووهێنانه‌وه بۆ شه‌رعییه‌تدان به سیستمێكی دڵڕه‌ق به‌شێكه له سروشتیان.
٤
بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی مرۆڤ له‌ناو سیستمدا، پێویست ده‌كات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب، ئه‌ده‌ب ئه‌و مووه باریكانهمان نیشان ده‌دات كه مرۆڤبوون و له‌ناوچوونی مرۆڤبوونمان له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه:
*ایخمان فی القدس، هانا ارنت.
**جیل دیلوز.المعرفهوالسلگه.
***فیکر و دونیا. ب۲. مەریوان وریا قانع
****رۆمانی سلوولی عەلی ئەشرەف دەروێشان
*****ایخمان فی القدس، هانا ارنت.