فه‌وزیه سووڵتانبهگی
هاوكات له‌گه‌ڵ دروستبوونی كٶمهڵگه و به كٶمهڵگهبوونی ژیان، مرٶڤ به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له دیارده سروشتییه‌كان، ئه‌م پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه پته‌وتر و جێگیرتر بكات. بٶ ئه‌م مه‌به‌سته به سازدانی جه‌ژن و ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و كولتووری، شادی و خۆشییان كردووه به میوانی دڵه‌كان.
رێوڕه‌سمی كریسمس یه‌كێك له‌و جه‌ژنانه‌یه كه له سه‌رده‌می كۆنه‌وه له ناو خه‌ڵكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تردا موژده‌به‌خشی ده‌ستپێكی وه‌رزی زستان بووه و بارینی به‌فر وه‌ك هێمای به‌ره‌كه‌تی ئاسمانی و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ئاوه‌دانی و كشتوكاڵ گرنگی پێ دراوه. پاشان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاینی مه‌سیحییه‌ت و باوه‌ڕمه‌ندبوون به له دایكبوونی عیسای مه‌سیح له وه‌ها رٶژێكدا، رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان بوونه جێگره‌وه‌ی نه‌ریته لۆكاڵییه‌كان و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتیش نه‌ریته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناو یه‌كتردا تواونه‌ته‌وه و بوون به په‌یكه‌ره‌ی جه‌ژنێكی گشتگیر و به‌رین به ناوی نوئێل یان كریسمس.
كریسمس له كاتێكدا جووڵه و گوڕ و تین ده‌خاته ناو دڵی كۆمه‌ڵگه و پانتای راگه‌یاندن داده‌گرێ كه كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش خه‌ریكه خۆی هێدی هێدی بۆ كۆمه‌ڵێك رووداوی ساڵانه و دابونه‌ریتی مێژینه ئاماده بكات.
"شه‌وچه‌له" كه چه‌ند رۆژ پێش كریسمس ده‌ست پێ ده‌كات، "دابه‌شكردنی شه‌وانی چله‌ی گه‌وره" و "میری نه‌ورۆزی" و پاشان تا ده‌گاته "چوارشه‌مه سووری" و "هه‌لاوه‌مه‌لاوه" یان حه‌لاوه مه‌لاوه و "بێڵندانه" و "سێزده‌به‌ده‌ر"و ... هتد، ئه‌و رووداوانه‌ن كه وه‌ك كریسمس له وه‌رزی كۆتایی ساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. له به‌راوردێكی سه‌ره‌كیدا هه‌ست به خاڵێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردووك به‌ر له دابونهریتهكانی خه‌ڵكانی رۆژاوا و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ده‌كه‌ی.
ئێسته كریسمس وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی و خێزانی له هه‌ر وڵاتێكدا به‌پێی نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، به كۆمه‌ڵێك جیاوازییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام چه‌ند خاڵی گرنگ له ناو هه‌موو ئه‌و نه‌ریته ئاینی- نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا هاوبه‌شن.
1- داری كاژ وه‌ك هێما و سیمبۆلی ژیان و رووناكایی بووه‌ته توخمێكی نه‌گۆڕ و كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ. كاژ به‌و هۆیه‌ی هه‌میشه سه‌رسه‌وز و تازه‌یه، ناسناوی داری ژیانی به خۆوه گرتووه.
٢- سێنت نیكۆلاس یان بابانوئێل، هێمای دڵاوایی و یار و خۆشه‌ویستی منداڵان، ئه‌ركی ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و جه‌ژنانه به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش بكات. له رابردوودا نه‌ریت وابووه "سێنت نیكۆلاس" به سه‌ربانی ماڵه‌كاندا له بانێكهوه بۆ بانێكی تر بازی داوه و به قۆڵه سۆبه/یان ئاگردانی ماڵه‌كاندا ئاوه‌ژووی ژوورێ ماڵان بووه و دیاری و خوارده‌مه‌نی بۆ منداڵان به‌جێهێشتووه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون بابانوئێل له ئاسمانه‌كانه‌وه به سواری عاره‌بانه و بزنهكێوییهكانیهوه شه‌وانه دابه‌زیوه و دیاری منداڵه‌كانی هێناوه و له ناو گۆره‌وی یان كهوشهكانیانی خستووه. زۆرجاریش له بن ئه‌و داركاژهی به لامپ و چرا و سێوی سوور و شتی تر رازێنراوه‌ته‌وه دایناوه و رۆیشتووه. به‌ڵام وه‌ك له نووسراوه‌كانی "دكتۆر موور" نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكایی چیرۆكگه‌لی منداڵاندا ده‌رده‌كه‌وێ: بابانوئێل هه‌ڵقوڵاوی بیر و زه‌ینی ئه‌و نووسه‌ره‌یه و له ساڵی ١٨٢٢ی زاینی‌دا له چیرۆكێكی "موور"دا له شێوه‌ی پیاوێكی خڕیلانهی مه‌شره‌ف خۆشی، ریشسپی، به جلكێكی سوور و چه‌كمه‌ی ره‌ش و سواری عاره‌بانه و بزنهكێوییهكانهوه سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا ده‌گه‌ڕێ و دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و رامانه، سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی زۆری جیۆگرافیایی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمانه‌ی لێ به‌ڕێوه ده‌چێ، له ئێران و له كوردستانیش به‌تایبه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌و جه‌ژنه له ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه و به شێوازێكی شكۆدارتر به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌و جیاوازییه‌وه كه له رۆژاوادا ئه‌و بۆنانه تێكه‌ڵ به بیروباوه‌ڕی ئاینی بوون. به‌ڵام له كوردستان بنه‌ڕه‌تی ئه‌م بۆنانه ئه‌گه‌ر ریشه‌ی ئاینیشی بووبێ، ئێسته له ئاین هه‌ڵته‌كاوه. ئه‌گه‌ر له هێما و سیمبۆله‌كان ورد بینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ ریشه‌ی ئه‌و جه‌ژنانه ته‌نیا له كولتوور و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و رێز و ستایشه‌ی بۆ سروشت هه‌بووه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی زۆر كۆنه و پێشینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی مرۆڤ له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ژیاوه. دیاره رزگاربوون له سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندانی زستان كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار گرینگی بووه له‌سه‌ر ژیان و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری. ته‌واوبوونی زستان و هاتنی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سروشت، واته ره‌خسان له ته‌نگانه و كه‌وتنه به‌ر خۆشی. بۆیه ئه‌و شادییانهیان به هه‌ڵپه‌ڕین و ئاگركردنه‌وه و رێوڕه‌سمی جۆراوجۆر جه‌ژن گرتووه. ئه‌مڕۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، به‌شێوه و دابونه‌ریتی جۆراوجۆر، به‌ڵام به یه‌ك ناوه‌ڕۆكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌و دیارده‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ كریسمسی رۆژئاواییه‌كان هاوشێوه‌ی یه‌كترن.
به دوور له توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌كرێ ئاماژه به‌و خاڵانه بده‌ین كه بریتین له :
1-هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه به بۆنه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ ده‌گیرێ.
2- له كریسمسدا داری كاژ و له كوردستان چاندنی گه‌نم و دانه‌ویڵه (سه‌مه‌نی) وه‌ك هێمای ژیانه‌وه و سه‌رسه‌وزی به‌كار ده‌هێنرێ.
3- كۆسه به ریشێكی لۆكه‌یی و سه‌ر و سمێڵێكی ئارداوی و گۆچانێك به ده‌سته‌وه، هاوشێوه‌ی بابانوئێل ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێ. به‌م جیاوازییه‌وه كه له كریسمسدا ئه‌وه بابانوئێله دیاری نه‌ورۆزانه ده‌به‌خشێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا كۆسه‌یه نه‌ورۆزانه وه‌رده‌گرێ.
4- له دوایین رۆژه‌كانی ساڵدا منداڵان جلی خاوێن له‌به‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ر له به‌یانییه‌وه پۆل پۆل و تاك تاك، ماڵ به ماڵ به قریوه قریوه وه‌ژوور ده‌كه‌ون و به گوتنی تێكستی:
هه‌لاوه مه‌لاوه/ حه‌لاوه مه‌لاوه
بێستانی سوور و ساوا
شتێكمان بۆ بخه‌نه بن تاوه
كچتان بووك و كوڕتان زاوا
خۆیان پێشان ده‌ده‌ن و واتای جه‌ژن به ئه‌و بۆنه‌یه ده‌به‌خشن.
خاوه‌ن ماڵ له‌و كه‌لوپه‌له‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئاماده‌ی كردووه، بێ جیاوازی مستی هه‌موویان پڕ ده‌كات و به روویه‌كی خۆشه‌وه به‌ڕێیان ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی بڕێك باوخۆشتر و هه‌رزه‌كارن له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون و تاریك داهاتن، هه‌ركام پشتێن یان شاڵێكی درێژ هه‌ڵده‌گرن و سه‌ر بانه و سه‌ربان شاڵهكانیان به كولانكه‌ی ماڵه‌كاندا رۆدههێڵنه خوارێ تا خاوه‌ن ماڵ نه‌ورۆزانه‌یان له توێیه‌كی پشتێنهكهدا گرێ بدا. به‌شی هه‌ره گرنگی جه‌ژن له هه‌ردوولا منداڵانن. دانی دیاری به منداڵان له لایه‌ك ده‌بێته هۆی دڵخۆشی منداڵان و له لایه‌كی تره‌وه به كرده‌وه منداڵان فێری به‌خشین و دڵاوایی ده‌بن. له هه‌مووی گرنگتر منداڵان توێژی نوێ و تازه‌ی مرۆڤن له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ڵانی و ئاو هیواكان له گه‌شه و بووژانه‌وه‌دا ده‌بن.