ده‌مه‌وێ لێره‌وه به‌گوته‌ی سه‌رباز ساڵحی نووسه‌ری هاوڕێمه‌وه وتاره‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌م كه له‌باره‌ی دوا كاره‌ساتی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر نووسیبووی، "ئاگری پووشێك دارستانێك ده‌سووتێنێت، ئه‌و پرسه‌یه‌ی هه‌ولێریش ڕه‌نجی 20 ڕۆژی هه‌مووانی به خه‌سار دا."
هه‌مووان لامان ڕوونه كه ماوه‌ی 20 ڕۆژه به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌ت، له زۆربه‌ی وڵاتانی سیستمی ته‌ندروستی پێشكه‌وتوو و دارایی باش توانیمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان بكه‌ین، ئه‌مه‌یش به پلانی پێشینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندان لایه‌ن له سه‌ره‌تاوه بۆ موزایه‌ده ده‌یانویست سۆزی خه‌ڵك بجووڵێنن و ئه‌م كه‌ره‌نتینه بشكێنن وه‌ك باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی دراوسێمان به‌سه‌ر بهێنن، كه ئێسته به‌هۆی ئه‌و سۆز و فره‌لایه‌نییه‌وه بووه‌ته قوربانی زۆریی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی ئه‌و وڵاته به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز.
من وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و هه‌م وه‌ك پارێزه‌رێك پێم وایه به‌پێی یاسا، پێویسته حكوومه‌ت له پاڵ تیمه ته‌ندروستییه‌كه‌ی، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و تۆكمه دروست بكات و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی بكرێت، تیمه‌كه ئه‌و چه‌ند كه‌س و لایه‌نه سزا بدات كه له‌و تاوانه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزان به‌شدار بوونه.
ڕه‌نگه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت ئه‌و ڕووداوه به‌تاوان ناو ببرێت و پێشتان سه‌یر بێ كه باسی لایه‌ن و چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌م، ئێسته بۆتانی ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه ڕووداوه‌كه چۆن و به كه‌مته‌رخه‌می كێ ده‌ستی پێ كردووه و چۆن ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
ڕۆژی 20ی ئاداری مانگی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌یه‌ك ژنێكیان لێ ده‌مرێت كه ده‌كاته دایكی كۆمه‌ڵێك منداڵ كه خێزانیان پێك هێناوه، دوای ناشتنی دوور له ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌ت، دواتر به نهێنیش له‌لایه‌ن كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت و زیاتر له 200 كه‌س كۆ ده‌بنه‌وه، تا ئێره ته‌واوی خێزانه‌كه به‌رپرسن له‌و سه‌رپێچییه‌ی كه كرا به‌رانبه‌ر ته‌ندروستی خۆیان و هاووڵاتییانی ده‌وروبه‌ریان.
پێویسته بگوترێ، به‌رپرسی یه‌كه‌م موختاری گه‌ڕه‌كی كارێزانه كه زۆر به‌باشی ئاگاداری دۆخه‌كه بووه، بیرمان نه‌چێت موختار له هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگاداری جووڵه‌ی هاووڵاتییانه به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سنووری گه‌ڕه‌ك پێیان دراوه، بۆیه ئاگه‌داری ورد و درشتی سنوورهكهیانن، ئه‌گه‌ر ئاگه‌داریش نه‌بوون واته كاره‌كه‌یان به‌جوانی ناكه‌ن و پێویسته دوور بخرێنه‌وه، له‌كاتی سه‌رپێچی وایش سزا بدرێن. بۆیه ناكرێت له‌م دۆخه‌دا ئاگاداری جووڵه‌ی خه‌ڵك نه‌بێت و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ئاگادار نه‌كاته‌وه، یاخۆ ڕێنوێنیی به خێزانه‌كه بدات كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆر زیان به وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
پێم وایه لایه‌نی دووه‌م بنكه‌ی ئاسایشی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه كه به‌رپرسی دووه‌من له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ڕووداوه، ئاخر خۆ ناكرێ ئاسایش ته‌نیا كاری پێدانی پسووله‌ی موه‌لیده و كارتی نیشنگه بێت به هاووڵاتییان، پۆلیسیش ناكرێ هه‌ر خه‌ریكی سوڵحی سكاڵای خه‌ڵك بن له‌ناو بنكه‌كاندا كه شوێنی چه‌سپاندنی یاسان، كه‌چی ئه‌وان خۆیان داوا له‌لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه ده‌كه‌ن سوڵح بكه‌ن. بۆیه به‌گشتیی ئه‌مه ده‌رفه‌ته بیقۆزینه‌وه بۆ تۆكمه‌كردنی كاروباری وڵاته‌كه‌مان له رووی ئیداری و یاساییه‌وه، چونكه لێره‌وه بۆشاییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و كه‌لێنه‌كانی خۆمان وه‌ك كوردستان ده‌دۆزینه‌وه، ئه‌مانه له پیشه‌ی خۆیان كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه و زۆر یان كه‌م پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانبه‌ستێته‌وه به خێزانه‌كه، بۆیه چاوپۆشی له بابه‌ته‌كه كراوه.
پێتان سه‌یر نه‌بێت بابه‌ته‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی وتاری له‌سه‌ر بنووسرێ و كه‌سانی تریش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، به‌جۆرێك حكوومه‌ت نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنای گۆڕی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و دۆخه‌كه‌یش تا دێت خراپتر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه. بۆیه تكایه له ماڵهكانت بمێننه‌وه، هه‌موومان تووشی پرسه بووینه، له‌م ماوه‌یه كه‌سی به‌رپرس و گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ناسم مردووه و ئه‌گه‌ر پرسه‌ی دابنایه، به هه‌فته ته‌واو نه‌ده‌بوو، كه دانه‌نراوه، واته هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تی كردووه و جێی ده‌ستخۆشییه.
ئه‌م دۆخه بۆ خۆمان و وڵات و نیشتمان و نه‌وه‌ی دواڕۆژمان هه‌ستیاره، با به‌هه‌ستیاریی زیاتره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، با ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌مه‌ی ده‌كرێت بۆ مانه‌وه‌ی ئێمه و به‌رده‌وامیدانه به‌م ژیانه جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگه.
پێویسته حكوومه‌تیش بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه و هه‌ڵه‌ی تر، سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سه‌كان سزا بدات كه ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه، ڕێنوێنییهكانیش توند و كه‌ره‌نتینیش درێژتر بكرێته‌وه و سزای ئه‌و كه‌سانه‌یش به پاره بدرێت كه هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌كه‌ن.
ئێسته‌یش دره‌نگ نییه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه زیاتر نه‌شڵه‌قێ، تیمه‌كانی ته‌ندروستی جێی متمانه‌ن و له‌سه‌رمانه هاوكار بین به‌وه‌ی چیتر نه‌چینه به‌رده‌رگای ماڵه‌كانیشمان تا ئه‌وان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بووه، هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و ده‌یان هه‌زاری هێزه ته‌ناهییه‌كان به فیڕۆ نه‌ده‌ین كه ته‌نانه‌ت ناچنه‌وه ماڵی خۆیشیان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئێمه.