به‌ر له هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌گشتی و عه‌فرین به‌تایبه‌تی، هێزه‌كانی ڕۆژئاوا هاوئاهه‌نگی زۆرباش و هاوكاری به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان بوون له‌و شه‌ڕه نه‌گریس و دژواره‌ی به‌رۆكی باشووری گرتبوو. ئه‌گه‌ریش باسی سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕ یان ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه بكه‌ین كه له نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆستانی داعش له ناوچه‌كان ڕوویان دا، ده‌بینین به‌هۆی كه‌مئه‌زموونی به‌شێكی پێشمه‌رگه‌كانمان له‌و شه‌ڕانه‌ی خۆكوژ و ته‌كنیكی تیرۆریستی نوێی تێدا به‌كار ده‌هات، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی كه‌وتبوونه ده‌ستیان، له چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌ڵمانی و بولگاری، تووشی زیانی زۆر بووین له شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا داعش به‌شێكی خاكی كوردستانی داگیر كرد، نموونه‌ی شنگال چاكترینه بۆ ئه‌وه‌ی قێزه‌ونی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه به‌ده‌ربخات.
ته‌نیا له شنگال سه‌تان ژن و منداڵی كورد كه‌وتنه ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه، هه‌ندێكیان زینده‌به‌چاڵ كران، یان له رێی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه كۆتایان به ژیانیان هێنا. دیاره پێش هاتنی تیرۆریستان بۆ ناوه‌ندی شنگال، به‌شێكی خه‌ڵك له رێی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی باشوور و رۆژئاواوه ڕزگار كران، ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی له‌وێ مابوونه‌وه، پیاوه‌كانیان گوله‌باران و ژنانیش سه‌تان گێچه‌ڵی سێكسی و بێ شهرمانهیان به‌رانبه‌ر كرا، بێ له‌وه‌ی ده‌یان جار وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه كردن چ له عێراق یان له سووریا.
هه‌بوونی هێزێكی كوردی له هه‌ر كوێ، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان. به‌ڵگه‌یش ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه بوو كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی رۆژئاوای كوردستانی كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش له شار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانی، به ناردنی هێزی پشتیوانی پێشمه‌رگه به چه‌ك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه تا شاره‌كه پاك كرایه‌وه، ئه‌وانه به ئاشكرا و ده‌یان جۆر هاوكاری تر ده‌یان جار به‌نهێنی پێشكه‌ش كراون. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه هێزه‌كانی رۆژئاوا به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه نیشان داوه له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر شه‌ڕێكی نه‌خوازراو یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژوار‌دا.
كاتێك توركیا ده‌یه‌وێ به بیانووی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ئاوی فورات بپه‌ڕێته‌وه، ده‌بێ تێبگه‌ین مه‌به‌ستی له‌و كرده‌وه‌گه‌له سه‌ربازییه كپكردنی هه‌ژموونی هێزه‌كانی رۆژئاڤایه له ناوچه‌كاندا، به جۆرێك هیچ هێزێكی كوردی له‌و به‌شه‌ی خاكمان نه‌مێنته‌وه و كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ 10 ساڵ پێش ئێسته، وه‌ك چۆن به كهڵهگایی هێرشی برده سه‌ر عه‌فرین، تووشی خراپترین باردوخی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه، به‌هه‌مانشێوه بچێته ئه‌ودیوی ئاوی فورات و به مارشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان یان گوتنه‌وه‌ی ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، فتووحاتی سه‌رده‌می عوسمانی نوێ بكه‌نه‌وه.
گۆڕه‌پانه‌كه به جۆرێك ئاڵۆزه و هه‌لومه‌رجه‌كان له ناكاون، هه‌موو شتێك له سووریا پێوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی به‌كۆتا دێت له هه‌ر چركه‌یه‌دا ده‌كرێ باردودۆخ بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی دنیا و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنیش، ئه‌سته‌مه بتوانن پێشبینی 24 سه‌عاتی داهاتوو بكه‌ین له سووریا، هه‌موو گریمانه و لۆجیكهكانیش خۆیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌خه‌مڵێنن، لێره‌شدا كات و سات دیاریكراو نییه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا ویستی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه له سووریا، وه‌ك تره‌مپ ده‌ڵێت: ئێمه پاره‌یه‌كی زۆرمان له‌و ناوچانه‌دا خه‌رج كرد، كاتی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه. به‌ڵام هۆكاری مانه‌وه‌یشی هه‌یه وه‌ك كاریگه‌ریی ئێران له سووریا و كه‌وتنه مه‌ترسیی ئیسرائیل. له قوژبنێكی تری گۆڕهپانهكهیشدا ترسه گه‌وره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ، بریتییه له‌وه‌ی رووسیا یاریكه‌رێكی به‌رده‌وام و كاریگه‌ری گۆڕه‌پانه‌كه‌یه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه كوردیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگه‌ڕێت و ئه‌زموون له‌و پشت تێكردنانه وه‌ربگرێت، چونكه هه‌ركات پشتمان به وڵاتێكی تر به‌ستبێت، دواجار پشتی شكاندووین.
پێویسته ئێمه‌یش سۆز و ئینتیمای نیشتمانیمان هه‌بێت، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كوردێك له‌وسه‌ری دنیا خۆشحاڵیمان پێ ببه‌خشێت، به كهوتنهكهیشی بزانین ئه‌وه خۆمانین هه‌ره‌س دێنین. ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی حزبه سیاسییه‌كانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن، جا به هه‌ر جۆرێك بێت. هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه، تا تمووحی سیاسی توركیا ده‌ست نه‌بات بۆ سه‌ر رۆژئاوا له‌مه زیاتر، ئاواره‌یی بكاته پیشه‌ی خاوه‌ن ماڵ و خۆیان ببن به خاوه‌ن ماڵ، ئه‌وه‌ی كورد له رۆژاڤا له دژی داعش كردی، توركیا ببن به خاوه‌نی.
دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ر پارچه‌ك له پارچه‌كانی كوردستان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی تر و داهاتووی كورده‌وه، ئه‌گه‌رچی داهاتوو دیار نییه، به‌ڵام پێشهاته‌كان ڕوونن و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جێده‌هێڵێن.