غازی حه‌سه‌ن
ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می كۆمیۆنیكێشین (پێوه‌ندیكردن)ه، سه‌رده‌می كاركردنی به كۆمه‌ڵه، ته‌نیا له قوتابخانه‌كانیشدا به گرووپ په‌روه‌رده‌كردن و توێژینه‌وه و بیركردنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و پرسه‌كان بایه‌خی پێ ده‌درێت. چونكه كرده‌ی پێوه‌ندیكردن له نێوان دوو كه‌س، دوو گرووپ و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و كیشوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌تا له‌ناو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا ڕاسته تاك باڵاده‌سته و هیچ سنوورێكی بۆ دیاری نه‌كراوه، هیچ هێزیك ناتوانێ سه‌ركوتی بكات، تاك له كیشوه‌ر و جیهانێكی ئازاد به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هێز و توانا و متمانه‌یه‌كه‌وه كار و مه‌به‌سته‌كانی خۆی پیاده ده‌كات، به‌ڵام دیسان له كرده‌ی پێوه‌ندیكردندا تاك به ته‌نیا نییه، پێویسته وه‌رگر و كه‌ناڵ و لایه‌نێك هه‌بێت، تا قسه و مه‌به‌ست و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌و تاكه وه‌رگرێت و به‌كاری بهێنێته‌وه و شی بكاته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا به‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ر ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌ك شی بكه‌ینه‌وه، گوتار و بنه‌ماكانی پێكهێنانی گوتارمان لا به‌رجه‌سته ده‌بێت. با له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه سه‌رنجێك بده‌ین. قوتابی، بێ قوتابییه هاوڕێكه‌ی و (شوێن و كات) ناتوانێ مه‌به‌ست و خواسته‌كانی بهێنێته قسه و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكات، مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و گشتی و وه‌زیر و حكوومه‌ت ناتوانن بێ به‌شداری یه‌كتر به‌رنامه‌كانیان به‌گونجاوی به‌ڕێوه ببه‌ن. حزبه‌كان بێ جه‌ماوه‌ر ناتوانن كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن. گوتاری په‌روه‌رده هه‌ر ته‌نیا پێوه‌ست نییه به‌كه‌سه‌كان، به‌ڵكو پڕۆگرام و باڵاخانه‌ی قوتابخانه‌كان و كه‌ره‌سته و هۆكاره‌كانی فێركردن و ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و باری ده‌روونی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌ی ئابووری و ته‌مه‌نی قوتابی و مامۆستاكانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێكهێنانی گوتاره‌كه خۆی و كارتێكردنه‌كانی هه‌یه.
كرده‌ی پێوه‌ندیكردن له‌بواری سیاسی هاوچه‌رخدا هه‌مان شته، سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه هیچ لایه‌نێك بتوانێت ئیراده‌ی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی، خواستی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ڵومه‌رجی گشتی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه و فاكته‌ر و لایه‌نه مادی و ده‌روونییه‌كانی پێوه‌ندیكردنێكی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ بكات. واته پرۆسه‌ی پێوه‌ندیكردن، كه ئه‌مڕۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ئامراز و كه‌ره‌سته سه‌ركردایه‌تی دۆخه‌كه ده‌كات، ناتوانێ به‌ته‌نیا و تاكڕه‌وانه ئامانجه‌كان به‌دی بهێنێت.
له سه‌رده‌می ڕه‌های ئازادی‌دا، تاك ناتوانێ به‌هه‌نگاوی تاكلایه‌نه و ئیراده‌ی خودی په‌یامه‌كه‌ی له‌په‌یامێكی زهنی بۆ په‌یامێكی مادیی به‌رجه‌سته‌ی هه‌ستپێكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕێت. واته تاك (كه‌س/ لایه‌ن) بێت له‌ناو كایه‌ی سیاسی هاوچه‌رخدا ناتوانێت به‌دیهێنه‌ری پێوه‌ندییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌ر گوتارێكی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی تر نه‌بێت.
ڕۆژانه به‌ملیۆنان پۆستی كه‌سی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاداندا ده‌بینین، پۆسته‌كان ئیراده و خواست و په‌یامی تاكه‌كه‌سین، به‌ڵام له‌به‌ر كاریگه‌ری و ڕۆڵی وه‌رگره‌كانیان كرده‌ی پێوه‌ندیكردن دروست ده‌بێت، له‌م دۆخه‌دا له ئیراده‌ی تاكه‌وه بۆ ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ و هاوبه‌ش و هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری هه‌نگاو ده‌نرێت، یان باشتره بڵێین وێنه زهنی و فكرییه‌كان بۆ وێنه‌ی مادیی به‌رجه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێن.
گوتاریش وایه، له زیندانی هزری تاكه‌كه‌سه‌وه به‌ره‌و زه‌وینه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مانشێوه له‌تاك و گرووپ و حزب و لایه‌نێكه‌وه بۆ گشت كۆمه‌ڵگه ده‌گوازرێته‌وه. لێره‌دا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته شتێكی پێویست. هێزی بیركردنه‌وه له تاكه‌كه‌سێكه‌وه بۆ گرووپ و كۆمه‌ڵگه ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه داهێنان ده‌كرێت له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه وه‌ك كرده‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ سه‌یر بكرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی به‌كۆمه‌ڵگه‌ی تاك و باڵاده‌ستی تاك ناو ده‌برێت، سیستمی سه‌رمایه‌داری له‌لایه‌ن چه‌په‌كانه‌وه به‌وه تاوانبار ده‌كرێت، كه هه‌موو شتێك له‌پێناو قازانج و تاكه‌كه‌س خۆی ئه‌نجام ده‌دات. ئینته‌رنێت به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه تاك هه‌موو كات و توانا و به‌هره‌ی خۆی تێدا سه‌رف ده‌كات، له كرده‌وه‌دا ئه‌مانه ڕۆڵی تاك له به‌رهه‌مهێنان له‌ناو كۆمه‌ڵگه په‌ره پێ ده‌ده‌ن، له‌ناو ئینته‌رنێتدا توانای تاك بۆ پێوه‌ندیكردن په‌ره‌پێ ده‌دات، كه توانایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌شی هاوسه‌نگی دادپه‌روه‌رانه‌یه.
به‌كورتی له‌كاتێكدا تاك ده‌سه‌ڵاتی زۆر و فراوانتر ده‌بێت، كرده‌ی پێوه‌ندیكردن، گوتار پێویستی پتری به‌ئاماده‌بوون و به‌شداری به‌كۆمه‌ڵ له‌نێوان (نێره‌ر و وه‌رگر) ده‌بێت. پڕۆژه‌ی مرۆیی و په‌روه‌رده و فێركردن و سیاسی بایه‌خی زۆرتر به‌كاركردن له شێوه‌ی گرووپ و گفتوگۆی به‌كۆمه‌ڵ و هاوبه‌شیی و هاوسه‌نگیی و دادپه‌روه‌ریی و به‌شداری له بڕیار و ده‌سه‌ڵات و دانوستان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تاكێك له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یام و وێنه و بروسكه گوتار و مه‌به‌سته‌كانی خۆیدا، به‌دوای كه‌سێكی تر و گرووپ و لایكێكدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌شداری پتر له كه‌س و لایه‌نێك به‌ڕێوه ده‌چێت. واته سه‌رده‌می ئینته‌رنێت سه‌رده‌می كرده‌ی پێوه‌ندیكردنه به‌گرووپ و ده‌سته و كۆمه‌ڵ. سه‌رده‌می دروستكردنی گرووپه له‌ناو خودی خودا، له‌ناو خودی كرده‌ی پێوه‌ندیكردن و تاكدا. بۆیه بیركردنه‌وه له‌وه‌ی من یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م، من سه‌رچاوه‌ی دوا بڕیار و حوكم و چاره‌نووسی دۆخ و كێشه‌كانم، من هێزی هێزدارم به‌سه‌رچووه، ده‌بێت به‌دوای لۆجیكی چاره‌سه‌ری به‌كۆمه‌ڵ بگه‌ڕێین. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی تاك ڕۆڵی به‌هێزی سوڵتانانه‌ی هه‌یه، چاره‌سه‌ر پێویستی به‌كار و كرده‌ی به‌كۆمه‌ڵ و عه‌قڵی گرووپكارییه.