غازی حه‌سه‌ن
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شداری له پرسه و سه‌ره‌خۆشی مردووان‌دا كارێكی مرۆیی و ئاینی و ئه‌خلاقییه، به‌شدارییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵته‌نگی و ناسۆری كه‌سوكاری مردووه‌كه. هاوخه‌می بۆ ئه‌و كه‌سه دێته ده‌ربڕین كه كۆچی كردووه، ئیتر ببڕای ببڕای ناگه‌ڕێته‌وه، ده‌چێته ژیانێكی ئه‌به‌دی.
مردنی نووسه‌ران هه‌ر ته‌نیا زیان به‌خێزانه‌كه‌یان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سه‌روه‌ت و سامانی كولتووری نه‌ته‌وه و نیشتمانێك و به‌شێك له بنه‌ما و پێكهاته‌كانی شارستانی مۆدێرنیش داده‌ڕمێت. كۆچی دوایی هه‌ر نووسه‌رێك وه‌ك ئه‌وه وایه ئاگر له به‌رهه‌م و داهاتی رهنجكێشێك به‌رده‌یت. نووسه‌ران كه كۆچ ده‌كه‌ن، به‌رهه‌می فكری و دانسقه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام كه خۆیان كۆچ ده‌كه‌ن كه‌س به‌مه‌رگیان نازانێت و ژماره‌یه‌كی ئێجگار كه‌م له هاوخهمانیان به‌شداری پرسه و سهرهخۆشییهكهیان ده‌كه‌ن.
له دۆخێكی تر هه‌تا له ژیان مابن، هیچ دڵنه‌وایی و خزمه‌تگوزارییه‌كی ئه‌وتۆیان پێشكه‌ش ناكه‌ن شوێنی دیار بێت، كه‌چی دوای مردنیان ئیتر ده‌ست به‌پیاهه‌ڵدان و گرنگی و ده‌سه‌ڵات و بایه‌خی كۆچكردوو ده‌كرێت. كورد گوتنه‌ی ئێمه زیندووكوژی مردووپهرستین.
نامه‌وێ له‌م نووسینه‌دا ناوی كه‌س بهێنم، نامه‌وێ پلار له هیچ كه‌س و كه‌سایه‌تی و مردوویه‌ك بده‌م، چونكه هه‌میشه ره‌حمه‌ت بۆ مردوو باشه، به‌ڵام ده‌بێت نه‌ك پلار، به‌ڵكو تۆپ به‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌وه بنێین، له‌باره‌ی ئه‌و نه‌ریته خراپه‌ی كاتێك نووسه‌رێك به‌بێ ده‌نگی ده‌مرێت، پرسه‌یه‌كی سارد و سڕی بۆ داده‌نرێت، ته‌نیا خه‌ڵك به‌شداری ئه‌وه‌ش ناكه‌ن نزایه‌كی خێری بۆ بكه‌ن. ئایا نووسه‌ران شایسته‌ی نزا بۆ كردن له خواش نین، ئایا پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسه‌ران، به‌های ئه‌خلاقی نووسه‌ران هێنده نزمه ناگاته پێگه‌ی (دزێك، پیاوكوژێك و تاوانكارێك و گه‌نده‌ڵكار و ئه‌نفالچییه‌ك و... تاد)یش؟. هه‌یه ده‌ڵێت نووسه‌ران بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نین، بۆیه خه‌ڵك به‌شداری پرسه‌كه‌شیان ناكه‌ن، كه‌چی به‌هه‌زاران قوتابی و كه‌سانی ئاسایی كتێب و ده‌قه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و نووسه‌رانه به‌كار ده‌هێنن و لێی فێر ده‌بن، كه په‌نجه‌ی لاوازبوونیان بۆ درێژ ده‌كرێت.
مرۆڤ چه‌ند ئازاریش بكێشێت ئاره‌زووی مردنی نابێت، به‌ڵام ئه‌م دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تایبه‌ت به‌مردنی نووسه‌ران، ژیانێكه سه‌د خۆزگه‌ی مردنی بۆ ده‌خوازرێت. له كۆچی هه‌ر كه‌سێك ڕه‌نگه كه‌سه‌كه تاوانكارێكی مه‌زنیش بێت، دزێكی قۆڵبڕی نهقۆڵا بێت، فیتنهچییهكی مه‌ترسیدار بێت، كه‌سێكی مێبازی قێزه‌ون بێت، گهندهڵكارێكی بنبڕ بێت، فیتنهچییهكی بنكڕ بێت... تاد، به‌سه‌دان كه‌س كه خۆیان قوربانی ده‌ستی كرده‌وه نه‌شیاوه‌كانی كه‌سی كۆچكردوون، ده‌چن له خوا ده‌پاڕێنه‌وه له گوناهه‌كانی خۆش بێت و خودای پڕ ره‌حم و به‌ره‌كه‌ت بیباته به‌هه‌شتی خۆی، كه‌چی به‌شداری پرسه‌ی نووسه‌رێكی لاشه‌ڕی برسیكوژی، لاتی خێر له‌خۆ نه‌دیوی خاوه‌نی نانی ئێواره و برسی ڕۆژ ناكه‌ن، له خوا ناپاڕێنه‌وه له گوناهه‌كانی خۆش بێت.. نووسه‌ر به‌ئازاره‌وه ده‌ژیت و به‌بێده‌نگی ده‌مرێت.
ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موومان به‌مردنی نووسه‌ران له كێشه‌یه‌ك ده‌ربازمان بووبێت، یان هیچێك كۆتایی هاتبێت، بۆیه دڵی به‌ردینی ئه‌و خه‌ڵكه هیچ ناكات، ته‌په‌یه‌ك ناكات و خورپه‌یه‌كی پێدا گوزه‌ر ناكات، ڕه‌نگه هه‌ندێك پێیان وابێت مه‌رگی نووسه‌ر باش بێت، چونكه میكرۆبێكی مه‌ترسیداری ترسناكیان له یه‌خه بووبێته‌وه. بۆیه به‌شداری پرسه و ناسۆرییه‌كانی نووسه‌ران ناكه‌ن، كه‌چی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه بكوژی ژیان، بۆ ئه‌وانه‌ی قێزه‌ونن هه‌ندێك خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌ن و باوكهڕۆیانه.. ئه‌مه چ رۆژگارێكی غه‌داره. نووسه‌ر ژیان ده‌نووسێته‌وه كه‌س نزای بۆ ناكات، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكار و سه‌رچاوه‌ی كوشتنی ژیان و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ژیان، نزا بۆ كرده‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن. به‌ڕاستی ڕۆژگارێكی غه‌داره.