له وتارێكی له‌وه‌پێشترم ئاماژه‌م به‌وه كرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دنیا و سیستمی نێوده‌وڵه‌تی دوای كۆتاهاتنی كۆرۆنا به‌ره‌و شێواز و بنه‌ما و ئاكاری نوێ بچێت، كۆتایی به‌و شێواز و بنه‌مایانه بێت كه گلۆبالیزم دروستی كردووه، یان باشتره بڵێین باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و كه‌ڵچه‌ر و ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌شێكی پێوه‌ندیی به‌كاریگه‌ری و هه‌ژموونی سروشتیی ئه‌و ڕووداوه سروشتییانه‌وه هه‌بێت كه ڕووبه‌رووی دنیا ده‌بنه‌وه.
سیاسییه‌كان هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك سیاسییه‌ك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كاندا زاڵ بن و پێگه‌ی ده‌روونی و جه‌ماوه‌ری و هێزی خۆیان پته‌وتر له‌وه‌ی هه‌ن پێشان بده‌ن، گرنگ نییه درۆكردن و كورتهێنان و چاوچنۆكی له قسه‌كانیاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. پوولپه‌رسته‌كان و بازرگانه‌كانیش بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چۆن له سایه‌ی ڕووداوه‌كاندا زۆرترین داهات و قازانج بكه‌ن، یان خۆیان له زیانه ئابوورییه‌كانی ئه‌م ڕووداوانه بپارێزن. هاووڵاتی و خه‌ڵكیش به‌گشتی بیر له‌درێژه‌پێدانی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خۆپارێزی و ده‌ربازبوونی به‌سه‌لامه‌ت له‌و ده‌رده كوشندانه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م سه‌رده‌مه كه سه‌رده‌می وێنه و گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی خێرا و بێ سانسۆر و بێ سنووره، ڕاگه‌یاندن بووه‌ته یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ری ناو ده‌سه‌ڵاته‌كان، له‌م دۆخه‌دا له‌ته‌ك وریاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌خێرایی گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ئه‌نجامی نه‌زانین و خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م بواره، یان وه‌ك ئامانجێكی شاراوه، له هه‌ندێك بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ریی قێزه‌ون و نه‌شیاو، وه‌ك خوێنێكی ژه‌هراوی له ده‌مار و ده‌روون و نه‌ستی وه‌رگره‌كانیان ده‌كه‌ن . هێنده‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌كارهێنه‌ر و وه‌رگرانی ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌تۆقێنن.
دنیای دوای كۆرۆنا، چۆن ده‌بێت و سیستمی دنیای ده‌چێته چ ئاستێك و له‌چ بوارێكدا پاشه‌كشه ده‌كات؟ گه‌له‌پرسیارێكی هه‌نووكه‌ین. ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی پێشه‌نگه له سه‌ركردایه‌تی دنیا، پێ ده‌چێت له هه‌موویان پتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره بێته‌وه و له‌ڕووی ئه‌خلاقی و سیاسیشه‌وه ئه‌ركی له هه‌موو وڵاتێكی تر هێز پڕوكێنتر بێت. پرسیارێك ئایا شێوازی سه‌ركردایه‌تی دۆڵاند تره‌مپ ده‌توانێت ئه‌مه‌ریكا ده‌رباز بكات و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا هاوپه‌یمانه‌كانی بگه‌یه‌نێته ئاقارێكی ئارام و دنیا له مه‌ترسی ته‌ندروستی بپارێزێت. له‌كاتێدا تره‌مپ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌میشه دووپاتی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا و بایه‌خدان به ئابووری ئه‌مه‌ریكا و سه‌روه‌ری هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كردووه‌ته‌وه؟.
ئه‌و هه‌موو پێوانه و پێوه‌رێك له قازانجی دارایی لێك ده‌داته‌وه، ته‌نیا به‌ئاشكرا ده‌ڵێت ئاسایشی هیچ دۆستێك به‌خۆڕایی و بێ به‌رانبه‌ر ناپارێزم، له‌كاتێكدا ئێسته ئاسایشی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا له (نیویۆرك و نیوجه‌رسی و كه‌نه‌ره‌كیت و واشنتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م ویڵایه‌ته‌كان) له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
ئه‌زموون و سه‌كردایه‌تی تره‌مپ نه‌ك له پێش كۆرۆنا، به‌ڵكو له سه‌رده‌می كۆرۆناش له‌لایه‌ن نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی له دیموكراته‌كان ڕه‌خنه‌باران كراوه. ئه‌وه‌ته نانسی پۆلسی ده‌ڵێت تره‌مپ به‌خه‌مساردییه‌كه‌ی سه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌خوات. تره‌مپ له‌م گێژاوه ترسناكه‌دا هه‌میشه له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌یه‌وێت به‌هاووڵاتییان و ڕای گشتی و دنیایش بڵێت من به(ته‌رخانكردنی گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كه‌م) و به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت بڵێت من سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و جێی متمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دنیام. له بیری ده‌چێت له‌توینته‌كانی چێ ده‌ڵێت و چۆن له شه‌وڕۆژێكدا له بیری ده‌چێت چی گوتووه. له گوتنی قسكانیدا پێ ده‌جێت ڕاستگۆ بێگ، به‌ڵام له سیاسه‌تدا ڕاستگۆیی به‌شێكه له درۆیه‌كی زه‌ق. چین به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆرۆنا دنیای ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی رژدی كرده‌وه، كه‌چی ده‌یه‌وێت له‌ڕێی "دیپلۆماسیی ته‌ندروستی" جارێكی تر فریوی دنیا بدات و خۆی بكاته فریشه‌ته‌یه‌كی ڕزگاركار و هاوكاری پزیشیكی بۆ ئه‌وروپا ده‌نێرێت، ئه‌م كاره‌شی حكوومه‌ته‌كانی تووشی نیگه‌رانی و كاردانه‌وه كردووه. هه‌ندێك هاوكارییه‌كانی چینییه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه گومان و گریمانه ده‌بنه دوو سه‌ره‌تایی گرنگ بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌یشوومه گه‌وره‌یه.
به‌ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا نا، به‌ڵكو له به‌ریتانیا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی و سه‌ختی ده‌چێت، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاش هه‌روا ڕێژه‌ی مردووان و تووشبووانی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چێت، ئیتالیا بووه‌ته گۆڕستانێكی گه‌وره‌ی مردووانی ده‌ستی كۆرۆنا. چین سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاند، كه‌چی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی دنیا ده‌ڵێت ئه‌مه كۆتایی كۆرۆنا له ئاسیا و دنیا نییه. پێ ناچێت دنیای دوای كۆرۆنا هه‌مان دنیای پێش كۆرۆنا بێت.
ئه‌وروپا یان وڵاتانی تر، كه سیاسه‌ت و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانی ئاراسته و شێوازی سیاسی و ستراتیجیی سه‌ربازی و ئابوورییان بگۆڕێت، دوور نییه كۆرۆنا سنوورێكیان بۆ دابنێت، یان به‌پێچه‌وانه سنوور له به‌رده‌م هه‌ندێكیان واڵا بكات و پشتی هه‌ندێكیشیان له عه‌ردی بدات و نقه‌یان لێوه بێنێت. له‌كاتێكدا پتر له نیوه‌ی دانیشتووانی دنیا خۆیان له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین كردووه، له هه‌مان ساتدا ناكۆكی و ململانێی ڕووسیا و سعوودیه و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له هه‌ڵكشاندایه، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت بۆ خراپترین ئاست دابه‌زیوه. له‌لایه‌ك دنیا به‌ده‌ست كرۆناوه هه‌ژاوه، له‌لایه‌كی ترشدا شه‌ڕه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
به‌پێی هه‌موو مه‌زه‌نده‌كان یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك ئه‌وروپاییه‌كانیش چینه، چونكه خه‌ریك بوو له‌ڕێی بازرگانییه‌وه دنیا داگیر بكات، ئه‌مه‌ش له پله‌ی یه‌كه‌مدا بۆ ئه‌مه‌ریكا به شكست و تێك‌شكان و پاشه‌كشه‌ی خۆیان داده‌نرا. هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه داننان به"دۆڕان و پاشه‌كشه‌ی ناوخۆیی باشتره له‌وه‌ی به‌دوای ژێركه‌تنی ڕكابه‌ره‌كانیدا بگه‌ڕێن". له كرده‌وه‌دا پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ریكا له سایه‌ی سیاسه‌تی (سه‌ركردایه‌تیكردن له به‌ره‌ی پشته‌وه) ئه‌مه‌ریكای به قۆناغێك گه‌یاندبێت، مه‌ترسی داته‌پینی سیاسی و ده‌روونی و دیپلۆماسی لێ بكرێت. تره‌مپ له جیاتی خۆده‌ربازكردن قوڕه‌كه‌ی خه‌ستتر كردووه‌ته‌وه. بۆیه هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان، ته‌نیا كه‌سانێكی ناسیاسی له دوورترین و دواكه‌وتووترین قوژبنی دنیاشدا ده‌ڵێن ئه‌مه پێوه‌سته به‌ناكۆكی و ململانێی ئه‌م دوو وڵاته مه‌زنه‌وه.
سه‌ره‌تا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه كرا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڤایرۆسه‌ی بۆ چین ناردبێت، دواتر تره‌مپ گرژی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی چین و چۆنیه‌تی بێده‌نگی چین له ده‌ركه‌وتن و شاردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی كۆرۆنا كرده‌وه، گوتی ئه‌مه (ڤایرۆسی چینه). ئه‌مه چینییه‌كانی تووڕه‌تر كرد، خه‌ریك بوو كێشه‌كان ده‌ست پێ بكنه‌وه، له‌ڕێی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی هه‌ندێك گرژییه‌كان كه‌م بوونه‌وه، به‌ڵام ململانێ ڕاسته‌قینه‌كه ڕه‌نگه له كرده‌وه‌دا له هه‌موو كاتێك سه‌ختر بێت.
هه‌ندێك ده‌پرسن و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئایا دنیا چیتر پێویستی به‌سیستمی گلۆبالیزم هه‌یه؟ ئه‌مه پرسیاره بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئێسته‌یه. ده‌بێت بپرسین ئایا مرۆڤایه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجی و زانستی و ته‌ندروستییه‌ی ئێسته پێی گه‌یشتووه، ئاماده‌یه بۆ سیستمێكی دواكه‌وتووتر له گلۆبالیزم بگه‌ڕێته‌وه، ئایا به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، ئاماده‌یه بۆ سیستمێكی دابڕوای لاوازی دوور له پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا بگه‌ڕێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ پتر پێشكه‌وتنی سیستمی ئێسته‌ی دنیا چییه؟ هه‌نووكه زانست له لووتكه‌دایه، ئایا ئه‌م له لووتكه‌بوونه شته‌كان به‌ره‌و خواره‌وه ده‌بات و زانست وه‌ك گه‌شه‌ی مرۆڤ و هه‌ر شتێكی تری سروشتی، گه‌یشوه‌ته خاڵی كۆتایی و ئیتر ده‌بێت به‌ره‌و پیربوون و له‌ناوچوون و مردن بچێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه زانست هه‌میشه له لووتكه ده‌بێت و خۆی نوێش ده‌كاته‌وه و به‌ره‌و لووتكه‌یه‌كی تری به‌رزتر ده‌چێت و پیری و مردنی تێدا نییه. ئه‌م گومانه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هێزێكی كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه خوایه سزای مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای له ده‌ست ده‌رچووی پڕ له تاوان و خیانه‌ت و ئابڕووچوون و بێ ئیمان ده‌دات، ئه‌مه ڕووداوێكی ئیلاهییه. لایه‌نێكی تری گومانه‌كه پێوه‌سته بۆچی مرۆڤ به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌ندروستییه‌ی هه‌یه‌تی ناتوانێت چاره‌سه‌ری ڤایرۆسێك بكات؟. به‌جیهانیبوونی ڤایرۆسه‌كه، پرسیاره‌كانیشی به‌دنیای كردووه و كه‌س ناتوانێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی لۆكاڵی سنووردار مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكات.
ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ڕه‌نگه پیربوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، له‌كاتی پیربوونی ئه‌مه‌ریكادا چ ده‌قه‌ومێت له‌ناو ئه‌مه‌ریكا و دنیادا؟. كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا، كه‌وتنی هه‌موو دنیا ده‌بێت، یاخۆ وڵاته‌كان له‌ناو سیستمی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی ئه‌و دنیا ئاڵۆز و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه هێنده له ناوخۆ به‌هێزن و سنووره‌كانیان پته‌وه و هه‌ریه‌كه له سنووری خۆی ده‌توانێت خۆی له كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت و سه‌ربه‌خۆیی و تایبه‌تمه‌ندیی و هێزی مانه‌وه‌ی خۆی په‌ره‌پێ بدات.
گریمانه‌ی دوای كۆرۆنا گریمانه‌یه‌كی زانستییه نه‌ك سروشتییه و له ئیراده‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ده‌ر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شه‌ڕی جیهانی چواره‌م بێت و له‌ڕێی جه‌نگی بایۆلۆجییه‌وه به‌ڕێوه بچێت، پێویستی به‌سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی جیهانی و سیستمی ناوه‌خۆیی وڵات و كیشوه‌ره‌كانیش ده‌بێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رده‌م مه‌ترسی ئابووری و گریمانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و هه‌نگاوی چاره‌نووسسازدایه، ده‌رچوونی به‌ریتانیا سه‌ره‌تایه‌كی چاوه‌ڕوانه‌كراوی ئه‌م داوه‌شانه‌ی ئه‌م یه‌كێتییه ده‌بێت، ڕووسیا بیر له چ جۆره دنیایه‌ك ده‌كاته‌وه و چ هه‌نگاوێكی تر له چین ده‌نرێت. دنیای ئیسلامی و هه‌ژموونی ئیسلامی سیاسی چی به‌سه‌ر دێت و ئێران له خه‌ونی ئیمپراتۆریی شیعه‌گه‌رایی به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت و خه‌ونی ئیمپراتۆریی عوسمانی ئه‌ردۆغانی له كوێ ده‌وه‌ستێت. ئاسیا و كێشه‌كانی به‌چی ده‌گه‌ن. هیند له چ ڕوانگه و پێگه‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات؟. پرسی ئه‌مجاره پێوه‌ندی به‌جه‌نگی بایۆلۆجییه‌وه هه‌یه، وه‌ك هه‌موو جه‌نگه‌كانی تر له ئه‌نجامی ته‌نگژه‌ی ئابووریی و ناكۆكی بازرگانی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ك دابه‌شكردنه‌وه‌ی دنیا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و گرووپه ئه‌تنیكی و نیشتمانییه‌كان. نیشتمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا له هه‌ڵوه‌ریندایه، مرۆڤ به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا بووه‌ته هاووڵاتییه‌كی جیهانی. كوردێكی بێ ده‌وڵه‌تی ناسنامه داگیركراو، كه ناتوانێت بخوێنێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئیراده‌یه‌كدایه، ڕۆژانه له سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای پێوه‌ندیكردن و گه‌یاندن ئاگای له ڕووداوه‌كان و مردنی كه‌س به‌كه‌سی مرۆڤه‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیاوه له‌ڕێی وێنه‌وه ده‌موچاوی نه‌خۆشه‌كان و مردووه‌كان ده‌بینێت و ته‌نیا په‌یامه‌كانیشیان ده‌بیستێت و هه‌ست به‌ئازاری كاره‌ساته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات.
یه‌كێك له گریمانه‌كان تێكشكانی سه‌ر له‌نوێی هاووڵاتی جیهانییه، من وای پێ ده‌ڵێم، چونكه هه‌ر كه‌سێك له دوورترین خاڵی دنیادا ده‌توانێت له هه‌مان كات و ساتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێكدا، شته‌كان ببینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له‌وێ بێت، ده‌توانێت پێوه‌ندیی بكات و له‌ناو ڕووداوه دووره‌كاندا به‌شدار بێت و بپرسێت و زانیارییه‌كان كۆ بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێت له‌ناو ڕووداوه‌كانیشدا پێشنیار پێشكه‌ش بكات. ئایا گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و هاووڵاتییه جیهانییه دوای كۆرۆنا جارێكی تر ئاماده بێت له‌و پێگه پێشكه‌وتووه به‌هێزه گلۆبالیزمه‌دا، ببێته‌وه هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌یی لۆكالی دابڕاو و گه‌مژه و دوور له زانیاریی. ئه‌مه‌یان قورسه، به‌ڵام هێزی كاریگه‌ریی وگه‌وره‌یی ڕووداوه‌كان ده‌بنه ماك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان.
دنیا له‌دوای 100 ساڵ له كاره‌ساته سروشتییه‌كان و له دوای سێ جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی و شه‌ڕی سارد، ئه‌مڕۆ له دژوارترین ساته‌كانی بڕیاردانه. گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت دنیای دوای كۆرۆنا به‌شێكی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی جیهانی، سیستمی ئابووری و بازرگانی و ته‌نیا پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی تووشی وه‌ستان و پێداچوونه‌وه و نوێبوونه‌وه ببێت. بۆیه له‌دوای هه‌ر كاره‌ساتێكی جیهانی سیستمێكی نوێی دنیایش دروست ده‌كات.