یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، شێوازی ئاخاوتن و جووڵه‌ی جه‌سته و پرچه به‌نێوبانگه‌كه‌یه‌تی، كه وه‌ك ماركه‌ی تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و قۆشمه‌چییه و زۆر حه‌ز له گوتاری درێژ و قسه‌ی رژد ناكات، هه‌میشه‌یش ئاماده‌یه له قسه‌كانی خۆیدا بابداته‌وه، یان به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆچوونه‌كانی بگۆڕێ. به واتایه‌كی تر، گوتاری تره‌مپ، گوتارێكی نادیاری هه‌میشه له ناكۆكی و دژبه‌یه‌كبووندایه.
تره‌مپ له‌ناكاو هێرش ده‌كات، زۆر به‌ڕوونی قسه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی له‌سه‌ر زاریه‌تی، ئه‌مه یه‌كێكه له شێوازه ناباوه‌كانی شیاوێندراوی تره‌مپ. ئه‌و به یه‌كێك له سه‌ركرده ڕوون و ڕاستگۆ و گه‌وره‌كانی جیهان ده‌بینم، هه‌میشه "به‌ڕوونی و ئاشكرایی" قسه ده‌كات، شته شاراوه‌كانی كه‌متره له بابه‌ته ئاشكراكان، ئه‌مه سیفه‌تی ئه‌م بڕیاربه‌ده‌سته‌ی دنیایه.
تره‌مپ ده‌ڵێت من شایه‌تی خه‌ڵاتی نۆبڵم. ده‌ڵێت من یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بێ وه‌رگرتنی كرێ و باج و هه‌قی ئه‌ركه‌كانیان به كوشت ناده‌م. تره‌مپ له قسه سیاسییه‌كاندا هه‌میشه شانازی به‌توانا و لێهاتوویی بازرگانی خۆی ده‌كات، ته‌نیا جارێك گوتی "من زۆر كێشه‌ی ئاڵۆزی ئابووری گه‌وره‌تر له‌و كێشه سیاسییانه‌م چاره‌سه‌ر كردووه". ئه‌و هه‌نگاوی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ تاڵیبان نا. دوو سه‌ركرده‌ی داعشی كوشت و قاسمی سلێمانی له‌ناوبرد.
تره‌مپ له‌م ماوه‌یه‌دا هێرشی كرده سه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هه‌نووكه گومانێكی زۆری له چین په‌یدا كردووه له مه‌سه‌له‌ی زانیاریی له‌باره‌ی كۆرۆنا، ته‌نیا ئه‌م گومانه په‌ڕییه‌وه لای وڵاته ئه‌وروپاییه‌كانیش. گوتی هیوادارم سه‌رۆكی كۆریا له نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ربازی بێت. بڕیاری لێدانی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی گومانلێكراوی به‌له‌مه ئێرانییه‌كانی دا. له‌مه‌ش توندتر ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن، تره‌مپ بڕیاری هه‌بوو ماڵی خامنه‌یی بۆردمان بكات.
تره‌مپ له دواین نوكته‌یدا باسی چاره‌سه‌ری به خۆپاككردنه‌وه به هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی پاقژیی و تیشكی ڕۆژی كرد، دواتر ویستی نیشانی بدات، ئه‌وه نیمچه شۆخی و كرده‌یه‌كی نوكتاوییه، به‌ڵام له‌بیری نه‌كه‌ین نوكته به‌شێكه له راستی و بیركردنه‌وه‌ی هه‌قیقی.
تره‌مپ ئه‌مه‌ریكای خستووه‌ته سه‌ر دۆخێكی ئابووری و سیاسی خراپ، شانازی ده‌كرد كه ئابووری ئه‌مه‌ریكای چه‌ند خاڵێك به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه، به‌ڵام ئێسته سه‌دان خاڵ به‌ره‌و خواره‌وه به‌خێرایی داته‌پی. له‌پێناو به‌جووڵه خستنه‌وه‌ی بازاڕ و به‌رهه‌مهێنان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژیان، تره‌مپ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمارییه‌كاندا به‌یه‌ك ئاراسته ده‌ڕوا، له كاتێكدا دیموكراته‌كان بیرۆكه و بۆچوونی تری سیاسی و مرۆییان به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی تره‌مپ هه‌یه. ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی تره‌مپ پاڵپشتی خۆپێشاندانه چه‌كدارییه‌كانی ناو هه‌ندێك ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات، بۆ كرانه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و به‌گڕخستنه‌وه‌ی بواره جیاوازه‌كانی ئابووری.
ئه‌م گاڵته و نوكتانه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی پاككه‌ره‌وه بۆ ده‌ربازبوون له ڤایرۆسی كۆڤید ١٩، هه‌ژانێكی ده‌روونی خراپی دروست كرد، زانایانی ئه‌م بواره ئه‌مه به شتێكی خراپی دژ به زانست داده‌نێن، ته‌نیا هه‌ندێك مه‌سه‌له‌كه‌یان به سیاسه‌ته‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن "سه‌یركه‌ن كۆمارییه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانست ده‌كه‌ن". به واتای ئه‌وه‌ی "زانستی نین و دژی زانستن".
ڕكابه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر كۆرۆنا لێی نه‌دات و ئیفلیجی نه‌كات، ئه‌وه (بایدن و تره‌مپ)، نزیك بووه‌ته‌وه و ده‌بێت ئه‌م دوو كه‌سه بچنه ناو ڕكابه‌رایه‌تی هه‌قیقی، له ڕاستیدا كۆرۆنا دۆخێكی دروست كردووه كه هه‌موو ڕه‌چاوكردن و لێكدانه‌وه پێشوه‌ختییه‌كانی تووشی سستی كردووه.
تره‌مپ له‌باره‌ی (بایدن) گوتی: پیاوێكی خه‌وتوومان هه‌یه له ژێرزه‌وین خۆی شاردووه‌ته‌وه، ڕاگه‌یاندنیش ئازادی قسه‌كردنی پێ به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه قسه بكات، ئه‌و ده‌ڵێت له‌به‌ر كۆرۆنا گفتوگۆی ڕووبه‌ڕوو ناكه‌م. به‌ڵی كۆرۆنا هیچ شتێكی ره‌چاوكراوی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای كۆتایی شته‌كان نییه.
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئایا تره‌مپ ده‌توانێت له‌م ته‌نگژه جیهانییه كه به كرده‌وه سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ جیهان خستووه‌ته ژێر گومان و پرسیاره‌وه، ده‌رباز بكات؟ یان ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌یه‌كی جیهانی به‌رانبه‌ر چین و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڕووسیا و هێزی رادیكاڵی جیهانی (ئیسلامی) ده‌كات؟.
له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا به‌پێی ڕاپرسییه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ری لاو، له قازانجی تره‌مپ نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه پتر به‌لای گۆڕانكاریدان، بۆیه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ده‌نگ به (بایدن) واته دیموكراته‌كان بده‌ن، به ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌وانه‌ی ڕه‌گێكی توندئاژۆ و نه‌گۆڕ و هه‌ستی پارێزگاریخوازییان هه‌یه، هه‌میشه وه‌ك ده‌نگده‌ری كۆمارییه‌كان حیسابیان بۆ كراوه. به‌ڵام له دۆخی ئێسته‌دا ڕێژه‌ی به‌شدارییان له ده‌نگدان كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه ترسی تووشبوون به كۆرۆنایان هه‌یه.
له ڕاپرسییه‌كی زانكۆی (كوینیبیاك) كه له ویلایه‌ی فلۆریدا كراوه، ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ن، به‌ڕێژه‌ی ٪٥٣ له شێوه‌ی كاركردنی تره‌مپ ڕازیی نین، له كاتێكدا ته‌نیا ٪٤٤ پێیان وایه تره‌مپ كاری باش ده‌كات.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كی تر كه له هه‌موو ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی تره‌مپ بۆ نه‌هێشتنی كۆرۆنا كراوه، ٪٥٤ پێیان وایه كاردانه‌وه‌ی تره‌مپ دژی كۆرۆنا باش نه‌بووه، له كاتێكدا ٪٤٤ پێیان وایه كاره‌كانی باش بووه. یه‌ڵام ئه‌م ئاماژانه له قازانجی تره‌مپ نین.
ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ده‌نگدانه، پێویسته تره‌مپ هه‌ر به‌ته‌نیا ئابووری وڵاته‌كه‌ی زیندوو نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته له ململانێی بازرگانی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ چین كێشه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ركردایه‌تی جیهان تووشی ئیفلیج بوون ده‌بێت، ته‌نیا هه‌ندێك پێیان وایه دوور نییه، تره‌مپ وه‌ك گۆرباتچۆڤی رووسیا بكات، ئه‌م وڵاته بخاته دۆخی له كۆنترۆڵ ده‌رچوونه‌وه. پێم وایه له هه‌ر دۆخێكی وه‌هادا تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا بۆ 100 ساڵ به‌ره‌و دواوه ده‌گێڕێته‌وه.
به‌پێی ئاماژه‌كان تره‌مپ له دۆخێكی خراپدایه، نوكته‌كانی ناتوانن له‌و ته‌نگژه ده‌ربازی بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵچوون و داچوونه‌كانی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو لایه‌كی تووشی شله‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ كردووه، ڕۆژێك وه‌ك دوژمن وه‌سفی وڵاته‌كان ده‌كات و ڕۆژێكی تر وه‌ك دۆستی هه‌میشه‌یی.
سیاسه‌ت بریتییه له‌دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئابووری، هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه سه‌رتاپای جیهان به‌هۆی كۆرۆنا، ڕه‌نگه هه‌ندێك دیارده‌ی جیهانی پێش كۆرۆناش و شه‌ڕی نرخی نه‌وت، جیهان تووشی ته‌نگژه‌ی ئابووری و برسێتی و گێژه‌لولكێكی مه‌ترسیدار بكه‌ن. ئه‌مه‌ریكا پێش هه‌ر وڵاتێكی تر كه كیشوه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی دابڕاوه و حاكمه به‌سه‌ر هه‌موو دنیاوه، زۆرترین زیانی به‌ر بكه‌وێت. به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا تره‌مپ هه‌موو شتێك له قازانجی ئابووری و زێبده‌بایی و ده‌ستكه‌وتی دارایی ده‌بینێته‌وه و هه‌موو بنه‌ما و به‌ها دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له "دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاگه‌یاندن و بیناكردنی جیهانێكی ئاشته‌وایی" پشتگوێ خستووه.
بۆیه دوور نییه ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركردایه‌تی تره‌مپ كه (به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن) و ئینجا (داته‌پینی ئابووری) ده‌چێت، بیر له جه‌نگه هه‌قیقیه‌كه بكاته‌وه كه ئه‌مڕۆ خۆی له پاشه‌كشه پێكردنی چین بۆ ناوماڵی خۆیان و گورزوه‌شاندن له ئێران ده‌بینێته‌وه.
نوكته‌كانی تره‌مپ ناتوانن گوتاره ئاگرینه‌كانی داته‌پین و جه‌نگه هه‌قیقیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان سارد بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسان نییه چیتر ئه‌مه‌ریكا دوای تووشبوونی یه‌ك ملیۆن كه‌س به كۆرۆنا و مردنی هه‌زاره‌ها كه‌س به‌و ڤایرۆسه، بیه‌وێت به‌ده‌نگ داواكه‌ی تره‌مپه‌وه بێن و خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی دیموكراته‌كان له ویلایه‌ته‌كانی (مه‌نیسۆتا و ڤێرجینیا و میشیگان) ڕزگار بكه‌ن.
دوور نییه به‌پێی ڕاپرسییه‌كانی "واشنتن پۆست و وۆل ستریت جۆرنال و زانكۆی ماریلاند و كوینیبیاك"، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان خۆیان له تره‌مپ رزگار بكه‌ن، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌مه‌ریكایه‌كی جیاواز و ته‌نگژاوی و جیهانێكی ئاڵۆز و پڕ سه‌رئێشه به‌جێ ده‌هێڵێت.