خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی ورووژاندن و جووڵاندنی هه‌ستی تاك و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی تاك و ته‌نیا سیاسییه مه‌زن و دیاره‌كانی دنیایش ده‌كه‌وێته ناو ده‌وڵه‌تی فه‌یسبووك. فه‌یسبووك وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی جیهانی بێ سنوور كار ده‌كات، له‌ته‌ك به‌یه‌كتر ناساندن و كۆكردنه‌وه‌ی زمانه‌كان له ناوخۆ به‌یه‌كه‌وه، توانیویه‌تی زمان و كولتووری جیاجیاش له‌یه‌ك كاتدا به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه. زمانی نووسین و قسه‌كردن و ڤیدیۆ و ته‌نیا ئاماژه و جه‌سته‌شی له‌خۆ گرتووه.
ڕۆژنامه‌ی (گاردیانی) به‌ریتانی له سه‌روتارێكی به‌ناوی (فه‌یسبووك و دیموكراسی) ده‌ڵێت: تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیموكراسی و ژیانی سیاسی هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی هه‌قیقی و هێرشبردنێكی كۆنترۆڵئاسایه دژی لایه‌نه‌كانی. ڕۆژنامه‌كه پێی وایه فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر دیموكراسی و بووه‌ته په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و ڕقلێبوونه‌وه و ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه پێی وایه ناتوانرێ فه‌یسبووك له‌ناوخۆیدا چاكسازی تێدا بكرێت و چاك بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و پشت به‌م قازانج و زێده‌باییه ده‌به‌ستێت كه له‌ئه‌نجامی گفتوگۆ و په‌ره‌سه‌ندنی ڕقلێبوونه‌وه و شێواندنی هه‌وڵه‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. فه‌یسبووك هانی شه‌ڕ و چڕبوونه‌وه‌ی قسه به‌یه‌كتر گوتن ده‌دات، چونكه خودی شه‌ڕه‌كه هانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات، له‌ناو فه‌یسبووك بمێننه‌وه، مانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری و وه‌ڵام و وه‌ڵامكارییه، به‌ڵام فه‌یسبووك ئامانجی زۆركردنی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانیه‌تی كه له‌م ڕێیه‌وه ده‌ستكه‌وتی دارایی و قازانجه‌كانی خۆی زیاد ده‌كات. له گاڤێكدا ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵگا باش نییه، به‌ڵام بۆ فه‌یسبووك باشه و ده‌ستكه‌وتی دارایی زۆر له‌م ڕێیه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنت.
سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك تره‌مپ له‌ڕێی تویته‌ره‌وه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكی دروست كرد، له‌مدواییه‌دا كه‌وته شه‌ڕ و ناكۆكی له‌گه‌ڵ تویته‌ر و هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك، به‌هۆی ئه‌و (تویتانه‌ی) بڵاوی ده‌كرده‌وه.
له قوبخانه‌كانی سه‌ره‌تایی له ئه‌مه‌ریكا هاوكاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌كرێت، له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی (تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و دوور له توندوتیژی و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی.. تاد) له‌لایه‌ن منداڵه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕێنوێنی و هاریكاری له نێوان قوتابخانه و خێزان و پۆلیس ئه‌نجام ده‌درێت.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته هۆكارێكی كارای بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڕه‌شه، له هه‌ماندا كاتدا له هه‌ندێك بواردا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی كاریگه‌ریش بۆ دروستكردنی هه‌وڵی ده‌ستكرد و شێوێنراوی ڕاستییه‌كان و ورووژاندنی بێ بنه‌ما و هاندانی خراپه‌كاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی فكری شێوێنراو به‌كار دێت. ئه‌مه له كوردستانیشدا باوه، وه‌ك چۆن له وڵاته پێشكه‌وتووه دیموكراسییه‌كانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
له كوردستاندا هه‌موو كه‌س له‌ڕێی فه‌یسبووك خۆی وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و داڕێژه‌ی هه‌واڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و وێنه و ڤیدیۆی زۆر تایبه‌تی و گشتیش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و زیندووی بێ سانسۆر و ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌هه‌موو كه‌سێك و شوێنێك و له هه‌موو كاتێك بڵاو ده‌كاته‌وه. فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شوێنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و هه‌ندێك جار ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆشیان گرتووه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هێزه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م مینبه‌ره بێ سانسۆره كاریگه‌ره خێراییه، له‌پێناو به‌دیهێنانی مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌كار بهێنن، ته‌نیا هه‌ندێكیان ڕه‌چاوی پره‌نسیپه گشتییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووكیش ناكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موو جووڵه و قسه و ئاكارێكی به‌كارهێنه‌ره‌كان تۆمار كراون و ده‌توانن وه‌ك به‌ڵگه دژیان به‌كاری بهێننه‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و عه‌قڵه‌ی (هیچ شتێك سانسۆركراو) نییه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌س تێیدا به‌رپرس نییه، بۆ (هێرشكردنه سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان و سووكایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕقوكینه و ته‌نیا به‌سووك سه‌یركردنی پێكهاته‌كانیش) به‌كار ده‌هێنن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك لایه‌ن شه‌ڕێكی هه‌قیقی له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش له‌مدواییانه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م مینبه‌ره ئه‌لیكترۆنییه ئاشكرا بوون و له‌لایه‌ن فه‌یسبووك خۆیه‌وه سزا دران.
گرنگ فه‌یسبووك پێی خۆشه بازاڕی گفتوگۆ و مشت‌ومڕ و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر گه‌رم بێت، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجه‌كانی به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچێت، به‌ڵام ئه‌مه له كۆتادا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ به‌دیهێنانی ڕه‌وشتێكی نه‌گونجاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشته‌وایی له نێوان كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كان تێكده‌دات و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تۆڵه‌كردنه‌وه زیاد ده‌كات.
پێ ناچێت فه‌یسبووك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی قوربانی به داهات و ده‌ستكه‌وته داراییه‌كانی بدات، به‌رپرسانیان پێیان وایه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گله‌ییان له شێوازی بڵاوكردنه‌وه له فه‌یسبووك هه‌یه و پێیان وایه ئه‌مه ده‌بێته هۆكار بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی، خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
فه‌یسبووك بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی (نووسراو، برووسكه هه‌واڵ و كۆمێنتی بێ سانسۆر و گرته ڤیدیۆی كورت و هاوبه‌ش پێكردنی شته بڵاوكراوه‌كان و ڕاسته‌وخۆ دانانی بابه‌ت و قسه‌كردن و ڤیدیۆی زیندوو، ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ به‌گشتی دروست كردووه.
فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی سه‌دان هه‌زار كه‌س، له ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و ئاین و شوێنی جیاوازه‌وه، خه‌ڵك له فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا (ئازادانه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان خاوه‌نی ئیراده‌ی گوتن و بڵاوكردنه‌وه‌ن)، بۆیه له‌ناو فه‌یسبووكدا هه‌میشه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی شاراوه‌ی وه‌همی هه‌یه، كۆنترۆڵی عه‌قڵ و هه‌ست و ده‌روونی به‌كاربه‌رانی به‌نادیاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ر وه‌ك ماده‌ی بێهۆشكه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك بكات.
ده‌وڵه‌تی فه‌یسبووك دیموكراتی نییه، به‌ڵكو هێزێكه له ڕوانگه‌ی هاندان و ورووژاندن به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌جۆرێك خه‌ڵكه‌كه ئازاده، ئیتر سنوور بۆ هیچ كه‌س و گرووپ و هێزێك دانانرێت، نه‌مانی ئه‌م سنووره‌ش، به‌واتای نه‌مانی (نه‌ریت و خواست و ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ) دێت. فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی دژی منداڵ و ژنان و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رچاوه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شێواندن و هه‌واڵی ده‌ستكرد و ساخته‌كارانه‌یه.
مرۆڤ چه‌نده ئازادتر بێت، ڕه‌نگه مه‌یلی دڕندانه به‌كارهێنانی خواست و چێژه‌كانی و هێزی لای به‌هێزتر ده‌ربكه‌وێت، له‌ناو فه‌یسبووكیشدا مرۆڤ هێنده ئازاده، سنووره‌كانی ناو ناخی خۆشی هه‌ست پێ ناكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هه‌یه‌تی. گرنگ هه‌موو شتێك له گۆڕانه، ته‌نیا شتێك نه‌بێت، ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سه‌رمایه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌یان پێوه‌سته به گۆڕان و نه‌بوونی سه‌قامگیری.