ئێران خۆی به‌خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌زانێت، سیاسه‌تی به‌رده‌وام هێرش و به‌رده‌وام فراوانخوازیی و به‌رده‌وام به‌رده‌وامبوون جێبه‌جێ ده‌كات. عێراق یه‌كێكه له‌م وڵاتانه‌ی بووه‌ته پاشكۆی بڕیار و گه‌مه و شوێنی میلیشیا نایاساییه‌كانی سه‌ر به ئێران. ئێران به‌كرده‌وه ده‌یه‌وێ ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی و له‌هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێ خه‌یاڵی حوكمكردنی 500 هه‌زار بكاته واقیع. ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و لبنان و كه‌نداوی عه‌ره‌بی تێكبشكێنێت.
ئێران ده‌یه‌وێ گرووپه شیعییه قیركراوه‌كان به مه‌زه‌وییه‌ت و گوێ له مسته‌كانی خۆی بكاته هێزی فه‌رمانڕه‌وا. تا ئاستێكی زۆر ئه‌مه‌ی له عێراق به‌دی هێناوه. ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ر هێرشێكی میلیشیاكان، به‌هێرشی ئێران بزانن، ئێرانیش وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا پاروویه‌كی چه‌وره له ناوچه‌كه و ده‌توانێ بیخوات. گوتاری ئێران پێداگره، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر له ده‌ست بده‌ی!. واته ئێران له‌ناخی خۆیدا باش ده‌زانێت زۆر ده‌كرێت، بڵێن شتی زل و گه‌وره‌ی له ده‌ست داوه، به‌ڵام هه‌میشه خۆی وا وێنا ده‌كات سه‌ركه‌وتووه. وای له ڕكابه‌ره‌كانیشی كردووه، به‌زیره‌ك و وریا و قووڵبین سه‌یری بكه‌ن. له‌كاتێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی مانگی شوباتی ٢٠٢١ی ئێران ڕێك گێژبوون و گه‌مژه‌یی پێشان ده‌دات.
ئێران له‌م وڵاتانه‌دا حكوومه‌تی سێبه‌ری دروست كردووه. له كوردستاندا نه‌یتوانیوه حكوومه‌تی سێبه‌ر دروست بكات، ته‌نیا نایه‌وێ له هه‌رێمی كوردستاندا حكوومه‌تی سێبه‌ریش هه‌بێت، بۆیه له زۆنی سه‌وزدا گرووپی ئاژاوه‌ی دروست كردووه. ئێران میلیشیای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی پێكهێناوه، جیۆگرافیای له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ده‌سته‌وه‌یه، هیلالێكی مه‌زه‌وی و سیاسی له ناوچه‌كه دروست كردووه، به‌ڵام نایه‌وێ له‌ناو ئه‌م هیلاله‌دا هیچ قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ و متمانه‌دار دروست ببێت. ئه‌م سیاسه‌ته وایكردووه، لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان له ئه‌زموونی حوكمڕانیدا له‌جیاتی قووتدانی قه‌یرانه‌كان، قه‌یران خه‌ریكه قووتیان ده‌دات.
ئێران به‌حه‌ماسه‌ته‌وه دژایه‌تی تره‌مپی كرد، گه‌شبینییه‌كی درۆزنانه‌ی پڕ له‌گومانیشی له‌باره‌ی جۆ بایدن پێشان دا، كه‌چی له هه‌مان كاڤدا له ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌سه‌ڵاتی بایدن، سێ جار به‌ئاشكرا، به‌مووشه‌ك له‌ڕێی میلیشیا توندڕه‌وه‌كانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ی عه‌ینوئه‌سه‌د. دوور نییه به‌ده‌یان جاریش به‌نهێنی كاری بۆ شێواندن و ئاژاوه و نانه‌وه‌ی گرژی كردبێت. له هه‌مان كاتیش‌دا له ژێره‌وه خه‌ریكی گۆڕینه‌وه‌ی په‌یام و موجامه‌له‌ی یه‌كترن.
ئیداره‌ی بایدن نه‌رمییه‌كی زیاد له پێویستی به‌رانبه‌ر ئێران نواندووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی توند و نه‌شیاو ده‌كات و په‌لاماری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك شێرێكی په‌ككه‌وته‌ی بێ ده‌سه‌ڵات و توانا پێشان بدات. ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌بوو له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كۆبێته‌وه، كه‌چی ئێرانییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هاندانی ئه‌وروپییه‌كانیشی تێدابوو، ڕه‌ت كرده‌وه، واته ئێران وا پێشان ده‌دات و ڕه‌فتار ده‌كات كه براوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. هێنده‌ی نه‌ماوه ئه‌مه‌ریكا قووت ده‌دات.
ئێران ڕۆژهه‌ڵاتییانه بیر ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن به‌نزینی به‌ئاگردا كرد. نازانم ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئێران له‌ناو ده‌به‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خۆیان، یان لایه‌نی تر، به‌ڵام باش ده‌زانم بیركردنه‌وه له تێكشكاندنی ئه‌مه‌ریكا، باجی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه.
سیناریۆكانی ئێران چین؟ فشاری پێچه‌وانه و هێرشی سه‌ربازی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكاندا له وێنه‌ی هه‌قیقی خۆی گه‌وره‌تر و له‌خۆڕازیتر ده‌ركه‌وێت. سیناریۆیه‌كی تر ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا به‌تێكشكاوی ڕابكێشێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، له‌كاتێكدا ئێران زیانمه‌ندی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كانه و ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌ئێران بدات چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، ده‌بێت ڕێ به‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش بدات هه‌مان كار بكه‌ن. ئێران له‌ڕێی ئه‌م سیناریۆیانه ده‌یه‌وێت نامه بۆ ئیسرائیل و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانیش بنێرێت، كه ئێران وڵاتێكی به‌هێزی خاوه‌ن كارت و توانای سیاسی و هێزی فشاری هه‌مه‌لایه‌نی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
سیناریۆیه‌كی تری ئێران پێوه‌ندی به‌دۆخی خراپی ئابووری ئێران و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا ئێران وڵاتێكی دیموكراسی كراوه نییه، ده‌نگی هاووڵاتی به‌ئه‌مانه‌ت و بێ ده‌ستكاری هه‌ژمار بكرێت، له كرده‌وه‌دا گاڵته به عه‌قڵی هاووڵاتییانی خۆیان ده‌كه‌ن. ئێران سیاسه‌تی (فشاری به‌رده‌وام و له‌ناكاو مووشه‌ك و به‌كارهێنانی میلیشیا چه‌كداره ناوه‌خۆییه‌كان) به‌ڕێوه ده‌بات.
گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ریكا یان ده‌بێت به‌تێكشكاوی واژوو له‌سه‌ر خواسته‌كانی ئێران بكات و هه‌موو دۆست و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه بكاته قوربانی فشاره‌كانی ئێران، یان ده‌بێت ئێران بوه‌ستێنێت. هه‌ردوو بڕیار بۆ ئه‌مه‌ریكا لێكه‌وته‌ی دژواری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌مه‌ی ئێسته ئێران ده‌یكات، وه‌ك ئه‌وه‌یه له زۆنی ئۆفسایدا گۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌بێته خاوه‌نی هیچ گۆڵێك، واته گۆڵ له زۆنی ئۆفساید به‌دۆڕان حیسابه.
ئه‌وروپاییه‌كان له‌ته‌ك هاندانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ساخته‌كاریی و فاوڵه زه‌قه‌كانی ئێران تووشی شڵه‌ژان بوون. ته‌نیا هه‌ندێكیان ئاماده‌ن كارتی سوور به‌ئێران بده‌ن و سزای بده‌ن. ئێران نایه‌وێ واقیعی نوێی نێوان ئه‌وروپا و بایدن ببینێت، نایه‌وێ واقیعی نوێی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب ببینێت! ئه‌گه‌ر گورگێك هیچ نه‌بینێت، نه‌ك ناتوانێ شێرێكی لاوازی نه‌خۆش بخوات، به‌ڵكو ناتوانێ كه‌روێشكێكیش ڕاو بكات.
ئێران له زۆنی ئۆفساید یاری ده‌كات، كارتی زۆریشی هه‌یه، یاریزانه شیاوه‌كانی ناتوانن به‌هۆی كارتی سوور و له‌ده‌ستدانی وزه‌ی جه‌سته‌یی چیتر یارییه‌كی عاقڵانه‌ی به‌رهه‌مدار بكه‌ن، توندڕه‌وه‌كان ئێران به‌ره‌و كاره‌ساتی سیاسی و دیپلۆماسی و قه‌یرانی پتر ده‌به‌ن. توندڕه‌وه‌كان پێیان وایه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا سووك و لاواز و تێكشكاو ده‌ربكه‌وێت. توندڕه‌وه‌كان پێیان وایه به‌دژایه‌تی ئێران پێگه‌ی خۆیان له‌ناو ئێران به‌هێز ده‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ئیسرائیل و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی بیر له‌پێكهێنانی سوپایه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئێران موژده‌به‌خش نابێت. ئێران به‌هۆی گوێنه‌دان به‌ئامۆژگارییه نێوه‌دوڵه‌تییه‌كان تووشی نه‌خۆشیی (بیركردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و دیپلۆماسیی وه‌به‌رهێن و متمانه‌ی درێژخایه‌نی) بووه.
ئه‌مه‌ریكا گۆڵی بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ری له به‌رانبه‌ر ئێران هه‌یه، كه‌چی ئێران له دواساته‌كانی یارییه‌كه له جیاتی گه‌ڕان به‌دوای گۆڵی خاوێن، هه‌میشه له زۆنی ئۆفساید یاری ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئۆفساید ده‌كه‌ن، یان له دۆخێكی ده‌روونی خراپدان، یان ده‌یانه‌وێ به‌فێڵ له ده‌رفه‌تێكدا شتێك به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا شه‌یتانه، بۆیه ناتوانن فێڵ له شه‌یتان بكه‌ن.