کلێسا یان کاته‌درائیه‌ی نۆتردام
PM:12:34:17/04/2019
چۆمان ته‌قێدین
ئەم کلێسایه یان کاته‌درائیه‌یه له ساڵی 1160 زایین بیرۆکه‌ی دروستکردنی دانراوه له لایه‌ن مه‌ترانی شاری پاریس مه‌تران مۆریس دی سوللی له سه‌ر پاشماوه‌ی کلێسایه‌کی کۆنی ڕۆمانی لە شارەدوورگەی سانت لویس کە دەڕوانێتە سەر ڕووباری سین لە ناو شاری پاریسی پایتەختی فرەنسا لە هەرێمی پاریسی سەر به ناوچەی ئێل دۆ فرانس. کلێسا یان کاتەدرائیەی نۆتردام له ساڵی 1163 ده‌ستکرا به‌دورستکردنی له سه‌رده‌می شا لویسی حه‌وته‌م (1137-1180)ی شای ئیمپراتۆریای فره‌نسا ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خانه‌دانی شاهانه‌ی کاپیتیانی فره‌نسی بووه، دروستکردنی بۆ ئه‌وه بوو که ئه‌وه کاته‌درائیه بتوانێ پێشوازی و ژماره‌یه‌کی زۆری ئیمانداری مه‌سیحی له‌خۆ بگرێت که‌دێن بۆ کاته‌درائیه‌که بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه ئایینییه‌کانیان. کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام له سه‌ر شێوازی هونه‌ری ته‌لارسازی گۆتیگییه‌کان دروستکراوه و لە ڕووی ته‌لارسازییەوە بەیەکێک لە گەوهەرەکانی هونەری ته‌لاسازی گۆتیکی سەدەکانی ناوه‌ڕاست هەژمار دەکرێت، که ئه‌م شێوازه‌ی هونه‌ری ته‌لاسازی گۆتیگی له‌و سه‌رده‌مدا باو بووه له فره‌نسا و ئه‌وروپا.
له ساڵی(1196)مه‌تران مۆریس دی سوللی کۆچی دوایی که هێشتا کارکردن له‌و کلێسایه به‌رده‌وام بوو که دروستکردنی ئه‌و کاته‌درائیه نزیکه‌ی(182)ساڵی خایاند واته له ساڵی(1345)ته‌واو بووه له سه‌رده‌می شا ژانی دووه‌م یان ژانی ئازا(1319-1364)ی شای ئیمپراتۆریای فره‌نسا ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خانه‌دانی شاهانه‌ی ڤالوا بووه که له بنچینه‌دا به‌شێک بووه له خانه‌دانی شاهانه‌ی کاپیتیانی فره‌نسی بووه.
له مێژووی ئه‌م کاته‌ردائیه گه‌لێگ ڕووداوی ئاینی وسیاسی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینیووه وه‌کو لە ساڵی (1431) پاشا هێنری شەشەم (1422-1461) (1470-1471)ی ئیمپراتۆریای ئینگلتەرا وەکو پاشای ئیمپراتۆریای فرەنسا لە کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام سوێندی یاسایی خواردووه، هەروەها له‌ساڵی(1572) هێنری چواره‌م(1589-1610ز)ی شای ئیمپراتۆریای فره‌نسا له‌گه‌ڵ شازاده‌خاتوون مارگرێت ڤالوا له‌و کاته‌ردائیه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان کردووه، له ساڵی(1804) ئیمپراتۆر ناپلیۆنی یه‌که‌م (ناپلیۆن پۆنەپارت)(1804-1814)(1815) لە هەمان شوێندا واته له کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام تاجی ئیمپراتۆریەتی خرایەسەر و بووه ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای فره‌نسا و له ساڵی (1909) له‌و کاته‌ردائیه‌دا ڕێوڕه‌سمى گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێزوشکۆ بۆکچه قاره‌مانی فره‌نسی سه‌رده‌می جه‌نگی سه‌د ساڵه (1337-1453)ی نێوان فره‌نسا و به‌ریتانیا خاتوو ژان دارک ڕێکخرا له‌گه‌ڵ چه‌ندان بۆنه و ئاهه‌نگی دینی وسیاسی تر. له سه‌رده‌می شۆڕشی فره‌نسی دا نزیکه‌یی (28)په‌یکه‌ری ئه‌و کاته‌ردائیه‌یان ڕووخاند، له‌ساڵی(1831) ڤیکتۆر هیگۆ نووسه‌ری ناوداری فره‌نسی ڕۆمانی (احداب نوتردام)که به کوردی به قه‌مووره‌که‌ی نۆتردام ناسراوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وسای فره‌نسای ئاگادار کردووه گرنگی و بایه‌خ به کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام بده‌ن و ده‌بوو له ساڵی (1909) ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی فره‌نسی فیولی لۆدۆک سه‌رپه‌رشتی چاک کردنه‌وه و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆ و دواتر له‌ساڵی(1920)ته‌واو کرا.
له ساڵی(1944) له دوای ئازادکردنی فره‌نسا له ده‌ستی ئه‌ڵمانییه‌کان و سه‌رکه‌وتنی وڵاتانی هاوپه‌یمانان به سه‌ر وڵاتانی ته‌وه‌ره‌ییه‌کان ئاهه‌نگێکی گه‌وره له‌و کاته‌درائیه به‌رێوه‌چوو و له‌و ئاهه‌نگدا ژه‌نه‌ڕاڵ شارل دیگۆڵ(1959-1969)سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاته‌ی فره‌نسا له هه‌وڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو و له ساڵی (1998) له‌و کاته‌ی که کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام نۆژه‌ن ده‌کرایه‌وه چه‌ند په‌یکه‌رێك دزران.
له ناو کاته‌ردائیه‌که چه‌ندان وێنه و په‌یکه‌ری هونه‌ری دروستکراوه‌ن که مێژووه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی (13)و(14)ی زایینی و ناوی نۆتردام به کوردی به واتای (خاتوونه‌که‌مان) دێت. کاته‌ردائیه‌ی نۆتردام سێ ده‌روازه‌ی هه‌یه به ناوه‌کانی (ده‌روازه‌ی قه‌دیس ئان) و (ده‌روازه‌ی قیامه) و (ده‌روازه‌ی پاکیزه) و خاوه‌نی دوو قوڵه‌یه که درێژی هه‌ریه‌کیان نزیکه‌یی (69)مه‌تره که به(286) پیلکانه بۆی سه‌رده‌که‌وی و هه‌روه‌ها ڕووکار‌ی ده‌ره‌وه‌ی به گوڵێکی شوشه‌یی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازێنراوه‌ته‌وه که تیره‌که‌ی نزیکه‌یی (51)مه‌تره و له‌ناوه‌وه‌ی کاته‌ردائیه‌که‌دا هۆڵێکی گه‌وره هه‌یه درێژییه‌که‌ی نزیکه‌یی(120)مه‌تره و پانه‌یه‌که‌ی نزیکه‌یی(50)مه‌تره و به‌رزه‌که‌ی نزیکه‌یی(52)مه‌تره که نزیکه‌یی(9.000)که‌س له خۆ ده‌گرێت و درێژی ته‌واوی کاته‌ردائیه‌که نزیکه‌یی(128)مه‌تر درێژه که سالانه نزیکه‌یی(13)ملیۆن که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن و ڕێکه‌وتی(15-4-2019)له‌و به‌شه‌ی نۆژه‌ن ده‌کرایه‌وه ئاگر که‌وته‌وه و به‌شه‌که‌ی سوزتا.
سه‌رچاوه:
1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی- سلێمانی 2005.
2- د.که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: مێژووی‌ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا -سلێمانی2013.
3- کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر:شۆڕشی فره‌نسی1789- هه‌ورامان وریا قانیع- سلێمانی2006.
4-ئینته‌رنێت- ویکیپیدیای ئازاد.