پێشتر به‌كارهێنانی جنێو له دوو حاڵه‌تدا بوو، حاڵه‌تی یه‌كه‌م كاتێك دوو كه‌س شه‌ڕیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ یه‌كتر، حاڵه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌بوو كه‌سێك هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر به كه‌سێكی تر ده‌كرد، ئیتر كه‌سی هه‌ڵه بهرانبهركراو ده‌كه‌وته جنێودان به كه‌سی ههڵهكهر. به‌ڵام دواتر حاڵه‌تی سێیه‌م په‌یدا بوو كه ئه‌ویش دوو كه‌س به گاڵته و گه‌پ جنێویان به یه‌كتر ده‌دا.
حاڵه‌تی سێیه‌م له دوو حاڵه‌ته‌كه‌ی پێشوو ترسناكتر بوو، بگره جێی به دوو حاڵه‌تی پێشوو له‌ق كرد و له حاڵه‌ته‌وه بوو به دیارده، له دوو كه‌سه‌وه بازنه‌كه‌ی فراوانتر بوو بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه له نێوان خۆیان جنێویان به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كار ده‌هێنا، به‌وه‌ش وای لێ هات شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تێكبچێت و ئه‌و حاڵه‌ته له خه‌ڵكی ئاساییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ ناو ده‌سته‌بژێر "نوخبه"ی سیاسی و ڕۆشنبیریی كوردستان.
ئه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تووشی شه‌ڕی ناوخۆ هات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، به‌كارهێنانی جنێو له حاڵه‌ته‌وه بوو به دیارده و ئێسته‌یش خه‌ریكه ببێت به به‌شێك له كولتوور.
هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جنێو له حاڵه‌ته‌وه ببێته كولتوور، ئه‌وه‌بوو ده‌سته‌بژێری سیاسی و ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و شته‌یان ئاسایی كرد له لای هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌كه، ئیتر و زیاتر ڕه‌گی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی داكوتا، خه‌ڵكی شارێك جنێوی به خه‌ڵكی شارێكی تر یان لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتێكی سیاسی بدات، یان لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی سیاسیی تر و باوه‌ڕدارانی ئاینێك جنێو بده‌ن به خه‌ڵكانێك كه باوه‌ڕی به هیچ ئاینێك نییه، بۆیه وای لێ هات ڕۆژانه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن یان هه‌ڵه به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بكه‌ن، جنێو به یه‌كتر ده‌ده‌ن.
به‌ڵام له هه‌موو ترسناكتر ئه‌وه‌یه به‌كارهێنانی جنێو به‌رانبه‌ر به هێما و سیمبۆله دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته شتێكی ئاسایی، ئه‌وه‌ش وای كرد به‌كارهێنانی جنێو مردووه‌كانیش بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌بژێری رۆشنبیریی و سیاسی و ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له بۆنه‌كان و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رانبه‌ر یه‌كتر جنێو به‌كار بێنن. ئه‌وه‌ش وای كردووه خه‌ڵكیش چاو له‌وان بكات به ڕاست و چه‌پدا جنێو بدات به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست. ئه‌وه یه‌كێكه له ده‌یان هۆكار بۆ تێكچوونی باری ده‌روونی خه‌ڵك، بۆیه ده‌بینیت مامۆستایه‌كی ئاینی جنێو بدات به هونه‌رمه‌ندێك و هه‌روه‌ها له پاڵ به‌رگریكردن له هونه‌رمه‌نده‌كه، جنێو و سووكایه‌تی به‌رانبه‌ر به مامۆستا ئاینییه‌كه به‌كار بێننه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گی كولتووری جنێو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕیشه‌كێش بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌ست بكات به هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان كه به‌كارهێنانی جنێو كارێكی ناشیرینه و نابێت تاك له به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كاری بێنن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مامۆستایان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌یمانگه‌كان و زانكۆ پێویسته قوتابی فێری ئه‌وه بكه‌ن جنێودان به‌رانبه‌ر به یه‌كتر كارێكی ناشیرینه.
هاوكات پێویسته له‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینیی هه‌موو ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك وشیار بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی جنێودان شتێكی نه‌شیاوه و گوناهه له ڕووی ئاینه‌وه.
له‌وه به‌دواوه ده‌توانرێت ڕه‌گی كولتووری جنێودان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕیشه‌وه ببڕین و چاره‌سه‌ری بكرێت و به‌ها و ڕه‌وشت بۆ كۆمه‌ڵگه بگه‌ڕێته‌وه و كۆمهڵگاهیهكی وشیار و ته‌ندروست دروست ده‌بێت.
گرنگترین خاڵیش ئه‌وه‌یه داواكاری گشتیی به رۆڵی خۆی هه‌ستێت و ئه‌م دۆسیانه هه‌روا كپ نه‌كرێنه‌وه كه كه‌سه‌كان سكاڵا دژی یه‌ك تۆمار نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌م دۆخه‌كه كۆمه‌ڵگه لێی زیانمه‌ند ده‌بێت و نه‌وه‌كان فێر ده‌كات رێزی یه‌كتر نه‌گرن، بۆیه گرنگه لایه‌نێكی یاسایی ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ و مافی گشتیی له‌و كه‌س و گرووپانه وه‌ربگرێته‌وه كه سووكایه‌تیی ده‌خه‌نه ناو كولتووری كوردییه‌وه.