عومه‌ر فارس
هه‌موومان له‌و بۆچوونه‌ی لاو كه ده‌بێت ئاینده بنیات بنێت، لاو ده‌بێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، لاو ده‌بێت دواڕۆژی وڵات بپارێزێت، لاو ده‌بێت هێزی پێشكه‌وتنی وڵات بێت.. هتد، كۆكین و خاوه‌ن قسه‌یه‌كی هاوڕاین. به‌ڵام با لایه‌ك له دیوه‌كه‌ی تر بكه‌ینه‌وه و بڵێین پێویسته لاو وه‌ها بێت، ده‌مانه‌وێ بزانین ئایا لاو له‌ژێر ئه‌ركه‌كانیدا له كوێی كۆمه‌ڵگه‌دایه، هه‌روه‌ها له چ ژینگه‌یه‌كدا جووڵه ده‌كات و له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه لاو له كوێی سه‌قامگیری سیاسیدایه.
له زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له قۆناغی ئینتیقالیدان، واته ئه‌زموونه‌كه‌یان تازه‌یه و ڕووه و په‌ره‌سه‌ندن ده‌ڕۆن بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكی باشتر، له ڕه‌وشی گوزه‌ران یان دیموكراسی، ئه‌مانه دواتر ڕۆڵیان ده‌بێت له سه‌قامگیری سیاسی‌دا كه دواجار یاریزانی ناو یاریگه‌كه لاوه ده‌بێت چ بكات و له چ ڕه‌وشێكدا مامه‌ڵه بكات.
پێم وایه لاو به‌هه‌موو ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌تی یان ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌یه‌تی، پێویستی زۆری به سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نمایشی خۆی بكات, ئێمه كه ده‌ڵێین لاو واته ئاماده و سه‌ره‌تای پێگه‌شتن یان كامڵ و به‌بزاوت٫ كه قۆناغێكی زۆر له‌باره بۆ داهێنان و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌ڕووی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیش‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕۆڵه‌كه ته‌واو به هێزی لاوانه‌وه دیار بێت.
حیكمه‌تی سه‌قامگیری سیاسی له‌وه‌دایه كه لاو ده‌توانێ له فه‌زایه‌كی ئارامتردا بره‌و به‌تواناكانی بدات و قسه‌ی خۆی هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ژینگه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسی‌دا لاو نه‌ك ڕۆڵی ون ده‌بێت، به‌ڵكو له جووڵه‌ی هێزیش ده‌كه‌وێت، چونكه لاو كاهینێكی تازه پێگه‌یشتووه، پشت نابه‌ستێت به‌كاردانه‌وه و به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌گشتی، به‌ڵكو كه‌نارگیری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بێت له به‌ركه‌وتنه سیاسییه‌كان كه هه‌ڵه‌ی لاوی تێدا به‌دی ناكرێت. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه لاوێكی ترمان هه‌یه به‌ڕاستی له‌كاتی ناسه‌قامگیری سیاسی‌دا به‌ده‌نگ دێت و قسه‌ی خۆی ده‌خاته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری و ده‌نگ هه‌ڵدێنێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ده‌ستی له دروستكردنی شێواندنی ئارامی ژینگه‌ی لاوان‌دا هه‌یه، بۆیه له‌م شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی لاو له خه‌مخۆرییه له دۆخی لاوان و ڕێنه‌دانه به تێكدانی سه‌قامگیری سیاسی كه دواجار سوود و زیانی له‌سه‌ر توێژی لاوانه.
توێژێكی تر له لاو هه‌ن كه له وڵات‌دا خاوه‌نی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تین، واته تا ئاستێكی باش له دۆخێكی ژینگه‌ی گونجاودان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌موو مافه مه‌ده‌نییه‌كانیان دراوه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا زۆر به‌توندی له سه‌قاگیریی سیاسی ده‌دات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌دات كه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسییه‌وه چه‌واشه ده‌كرێت و چاوبه‌ست ده‌كرێت له ئاست هه‌موو باشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، كه ده‌رئه‌نجام كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر لاوانی تره‌وه جێده‌هێڵێت.
هۆكارگه‌لێك هه‌ن كه كاریگه‌رییان هه‌یه له دروستبوونی ناسه‌قامگیری سیاسی‌دا, له‌وانه ململانێی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها كێبه‌ركێی وڵاتانی هه‌رێمیی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی و ئابووری سه‌رمایه‌داران و زۆر شتی تر كه وا ده‌كه‌ن لاو بێلایه‌ن نه‌بێت له كایه سیاسییه‌كان و بۆچوونی خۆی ساغ بكاته‌وه به‌لای لایه‌نێكی سیاسی‌دا، یان لاو بێكار و ده‌بێت و كار له ده‌رفه‌تی پێگه‌یشتنی ده‌كات و ده‌رئه‌نجام لاوێك دێته مه‌یدان كه لاواز بووه له ژێر كاریگه‌ری ناسه‌قامگیریدا، ڕه‌نگه هه‌موومان ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه به‌ڵێ وڵات نائارام بوو هه‌موو شتێك خراپ ده‌بێت؟ به‌ڵام من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه چه‌نده ناسه‌قامگیری سیاسی ترسناكه له‌باری ژیانی لاو كه زۆر جاران بێلایه‌نانه ناچار به‌كۆچكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كردووه، ئه‌مه نه‌ك به‌ته‌نیا له‌ناو هێزه عه‌لمانییه‌كاندا، به‌ڵكو له‌ناو هێزه ئیسلامییه‌كانیشدا له تێنه‌گه‌شتن یان توندئاژۆیانه په‌روه‌رده‌كردنیان و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و توندوتیژی له هزریاندا.
ده‌توانین ناسه‌قامگیری سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت به‌وه‌ی له‌ڕێی دیالۆگی لێكتێگه‌شتن و پاشان ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له‌ڕێی وشیاركردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دۆخه ئابوورییه‌كان، هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باشكردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان و دروستكردنی ڕۆحی گرنگی خوێندنه‌وه و نه‌هێشتنی دیارده‌ی چینایه‌تی و جیاوازی بیروباوه‌ڕی ئاینی، ڕێزگرتن له كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵك به‌گشتی كه خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت لاوان پشكی شێر وه‌ربگرن له كاركردن بۆ دروستكردنی سه‌قامگیری سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و خولیا و داهێنانه‌كانیان له دۆخێكی هێمندا درێژه پێ بده‌ن.
له كۆتادا ده‌مه‌وێت به‌جوانترین گوته كه مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ده‌كات بابه‌ته‌كه كۆتا پێ بێنم، ئه‌ویش گوته‌ی بارزانی نه‌مره كه گوتوویه‌تی (با لاوان ئازاد بن له كار و بیركردنه‌وه‌یاندا)، خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م گوته‌یه ده‌یان واتا و حیكمه‌ت هه‌ڵده‌گرێت و پڕه له مانای سه‌قامگیری سیاسی و زۆر وانه‌ی تر كه پێویسته لاوان و كۆمه‌ڵگه كاری بۆ بكه‌ن.