عومه‌ر فارس
ڕه‌نگه وا پێویست بكات وردتر سه‌رنج بده‌ینه هه‌ر شتێك كه پێوه‌ست بێت به ژیانی لاوان یا ده‌بێت له زۆر ڕوانگه‌وه تێڕامان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ناوه‌ڕۆكێكی ڕوون له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ی لاوان‌دا كاریگه‌ریی دروست ده‌كه‌ن چین، چونكه ڕاستییه‌كه‌ی بۆ گشت كۆمهڵگهیش قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان زۆرن، به‌ڵام به تایبه‌ت بۆ لاو داخراوترن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان لێكدانه‌وه‌یان له ڕووی له هه‌ریه‌كه له ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سایكۆلۆجی و ته‌ندروستی و ژیانی ڕۆژانه‌وه پێویسته.
قسه‌یه‌كی باو له عه‌ره‌به‌وه هاتووه‌ته ناو كورد كه ده‌ڵێت: هه‌ر شتێك قه‌ده‌غه بێت مرۆڤ ئاره‌زووی ده‌كات. ڕه‌نگه ئه‌م قسه بۆ گه‌نجان واڵاتر بێت، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا ده‌بێت بیر له سوود و زیانی ئه‌و بابه‌تانه بكرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قه‌ده‌غه كراون، جا به هۆی ئاینی یان ده‌قی یاسایی یاخۆ به عورفی كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌ت كراوه و قه‌ده‌غه‌ن.
ده‌توانین به نموونه به‌شێك له‌و بابه‌تانه بخه‌ینه به‌رباس، له‌وانه: دیارده‌یه‌ك كه ئێسته لاوانی كوردستانی به‌خۆیه‌وه قاڵ و ئاڵووده كردووه، نێرگهلهكێشان. به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌میشه ڕێنوێنی ته‌ندروستی پێمان ده‌ڵێن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م دیارده‌یه، ئه‌م هه‌نگاوانه بگرنه به‌ر و مه‌ترسییه‌كانیشی ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ كێشانی له فراوانبووندایه و دیاریشه چه‌ند زیانی دارایی و ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه. كه‌چی خواستی زۆری گه‌نجانی له‌سه‌ره و به‌راورد به جگه‌ره‌كێشان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
نێرگهلهكێشان وا له لاو ده‌كات بێهۆش بێت، له‌وه‌یش مه‌ترسیدارتر، بێ بیركردنه‌وه‌ی ده‌كات و دواتریش گیرفانی خاڵی ده‌كاته‌وه.
حاڵه‌تێكی تر بریتییه له ڕووكردنه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدا تاكی كورد به تایبه‌ت لاوان، ده‌بێت به‌دوای سه‌رچاوه‌ی گرنگ و پڕسووددا بگه‌ڕێین، به‌ڵام ڕوو ده‌كه‌نه كتێبێك كه خوێندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی تێدایه، له كاتێكدا ناوه‌ڕۆكێكی دژ و هه‌ڵچوونی تێدایه كه دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاو داده‌نێت، به‌ڵام پڕفرۆش‌ترین كتێبی دنیا ده‌بن به نموونه و له‌وانه ڕۆمانی "كۆدی داڤێنشی" له نووسینی دان براون كه له ساڵی 2003 بڵاوبووه‌وه و نزیكه‌ی 70 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشرا. هه‌روه‌ها كتێبی "هێشووه‌كانی تووڕه‌یی" یان كتێبی دكتۆر زیڤیكۆ كه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا قه‌ده‌غه كران یان مێژووی كوردستان كه له باكور قه‌ده‌غه كرا و چه‌ندان نموونه‌ی تر له‌و بابه‌تانه.
له بواری وه‌رزش و له‌شجوانی لاوان ئاره‌زوویه‌كی باشیان له‌م بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه بۆ زیاتر ده‌رخستنی جوانی جه‌سته‌یان یان خێرا گه‌وره‌بوونی ماسولكه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌به‌ن.
هه‌ر له باسی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا دیارده‌ی چوون بۆ لای جادووباز و سیحركهر كه زۆر كچ و كوڕی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یان فریو داوه به‌وه‌ی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئاین ئه‌م مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه كردووه.
نموونه‌یه‌كی تر دیارده‌ی سزادان و به‌شه‌ڕدانی گیانله‌به‌ر و باڵنده كه بوونه‌ته خوویه‌كی خراپ و ئاژه‌ڵه‌كان بۆ تێركردنی حه‌ز و به‌ده‌ستهێنانی پاره به‌شه‌ڕدا ده‌ده‌ن. پاشان دیارده‌یه‌كی تر چوونه ناو گۆڕستانه‌كانه له‌لایه‌ن قوتابی بۆ خوێندن یان لاوان بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ئه‌و شتانه‌ی دوور له چاوی كۆمه‌ڵگه ده‌یكه‌ن، ئه‌مه زۆر ناشارستانییه و ده‌چێته خانه‌ی بێڕێزی به‌و شوێنه.
ده‌توانین لێره‌دا ده‌یان نموونه‌ی تر بێنینه‌وه كه ده‌شێت لاوان لێی دووربن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینیت به‌لێشاو خه‌ڵك ڕوو له‌و دیاردانه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌روونزانان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، حه‌زێكی جه‌سته و ده‌روونی گه‌نجه و ئاره‌زوو ده‌كات شتێك بكات ناخی تێر بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته زیان و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات. بۆیه ده‌بێت به‌دوای هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌دا بگه‌ڕێین.
هۆكاره‌كان زۆرن، له‌وانه بێكاری هۆیه‌كی گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌یه كه گه‌نج عه‌وداڵی زۆر بابه‌ت و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. هۆكارێكی تر كه‌میی هۆشیاری خێزانی و په‌روه‌رده‌یی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاو دروست ده‌كات.
چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌تانه ده‌كرێت له ڕێی ده‌ركردنی یاسا یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان به جۆرێك سنوورێك دابنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پاشان دروستكردنه‌وه‌ی هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون لای لاوان، به وازهێنان له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن، ڕاسته هه‌موان هه‌ڵه ده‌كه‌ن و وه‌ك دكتۆر دیڤد ده‌ڵێ: مافی خۆته هه‌ڵه بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی په‌سه‌ندیان نه‌كرد هه‌ڵه‌ی خۆیانه، به‌ڵام نه‌ك حهقدان به هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵكو متمانه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان.
وه‌ك چۆن (بیته‌ر مسینتیر) ده‌ڵێت: متمانه به‌خۆبوون به‌وه دروست نابێت باوه‌ڕت وا بێت به‌رده‌وام ڕاستیت پێكاوه، به‌ڵكو به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی ئازایانه‌ی هه‌ڵه‌كانت دروست ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێت لاو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی نزیك به په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاینی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ڕابێنێت و له ژیاندا زیاتر دیاریكردنی ئامانجێكی باش بكاته به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ لادانێك یان خوویه‌كی خراپ نه‌بێت، چونكه چارلز جبنز ده‌ڵێت: بێ دیاریكردنی ئامانج ژیانت ده‌بێته گواستنه‌وه له كێشه‌یه‌كه‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی تر، له بری گواستنه‌وه‌ت له ههلێكهوه بۆ هه‌لێكی تر.