ئاگامه‌ندی له ژیانی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه، گرنگی تایبه‌ت و كاریگه‌ری هه‌یه، چ له‌سه‌ر ئاستی خێزان، چ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه هه‌ر تاكێك له ئێمه به‌شێكین له كایه و بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه.
ئاگامه‌ندی له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه كه تۆ وه‌ك مرۆڤێك مافی خۆته له ژیاندا خواستت هه‌بێت، خواستی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕ له‌باره‌ی خۆت و مافه سه‌ره‌تایی و دابینكراوه‌كان كه ده‌سته‌به‌رن بۆ تۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاگامه‌ندانه موماره‌سه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و مافانه بكه‌یت، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه به ئاراسته‌یه‌ك ژیان بكه‌یت ده‌ست بخه‌یته هه‌ناوی هه‌ر كه‌سێكه‌وه كه به‌ربه‌ست له نێوان تۆ و ئه‌و مافانه دروست ده‌كات.
بێگومان ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین سوود و گرنگییه‌كه‌ی له تاكه‌كه‌س خۆیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، بۆ هێنانه ئارای كۆمه‌ڵێكی ته‌ندروست و مرۆڤدۆست، دواجاریش بۆ گه‌لێكی هۆشیار كه خۆی به به‌رپرسیار و به‌شدار بزانێت له هه‌موو به‌ره‌وپێشبردنێكی كایه جیاوازه‌كانی وڵات‌دا، تا مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له گه‌شه‌سه‌ندندا بن. واته ڕوڵ و كاریگه‌ری ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ئاستی ئاگایی ئێمه‌وه هه‌یه.
ده‌مه‌وێ بڵێم كاتێك مرۆڤ هۆشیاره به‌رانبه‌ر پێدراوه‌كانی و ئه‌قڵی خۆی رابه‌ریه‌تی, به‌ڵام ئه‌قڵێكی خوێنده‌وار و به ئاگا, ئیتر ژیان ده‌چێته سه‌ر ڕێڕه‌وه ئاساییه‌كه‌ی و ئه‌م هه‌موو بۆشاییه نامێنێته‌وه كه مرۆڤ به‌تایبه‌تی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتیی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ. به‌ڵام كاتێك هۆشیار نین به‌رانبه‌ر پێدراوه‌كان, هه‌موو دۆخه‌كان شێواون و ئێمه‌یش وا ده‌زانین ئه‌و شێواوییه راستییه ژیان و بابه‌ته‌كانه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای له دایكبوونمان، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی دابڕانمان له هه‌ناوی دایك به قیژه و گریان ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به ئاگایی ئێمه و ده‌زانین جێگۆڕكێمان پێ كراوه و له سكی دایكماندا نه‌ماوین، به‌ڵام دواتر هێواش هێواش له‌پێناو خزمه‌تی خێزان، ڕازیكردنی كۆمه‌ڵگه، ملكه‌چبوونمان به كولتوور و به سیاسیكردنی هه‌موو دنیابینییه‌كمان، مرۆڤی ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه ئاگاییمان وێران ده‌كات و ئێمه له ده‌نگی ناوه‌وه‌مان و ژیانی هه‌نووكه‌ییمان داده‌بڕێنن. ئه‌وه‌یش یه‌ك پرۆسه‌ی له پشته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانین ئازادانه و ئازایانه ڕابه‌رایه‌تی ژیانی خۆمان بكه‌ین، تا دواجار تێده‌گه‌ین ئه‌وه خۆمان نین, بگره كۆپییه‌كین له‌وانه‌ی به‌و شێوه وێرانیان كردین.
دواجار ئه‌وه‌نده له حه‌قیقه‌تی ژیان و ناوه‌وه‌ی خۆمان داده‌بڕێین، تێگه‌یشتنمان له‌باره‌ی ژیانه‌وه ده‌گۆڕێت و خوو به گرژی و مۆنییه‌وه ده‌گرین، خوو به‌وه‌یشه‌وه ده‌گرین دژی شارستانیی و مرۆڤایه‌تی بین، چونكه فێر كراوین، به‌وه‌یش بێئاگاییمان ده‌گاته ئاستێك قسه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش بكه‌ین كه دوور و نزیك هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ئێمه‌وه نییه، یان سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو روویه‌ك ده‌كه‌ین، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان نامانه‌وێت یان قبووڵمان نییه.
به‌ڵام بنه‌مای هه‌ریه‌ك له‌و ڕق و ڕه‌تكردنه‌وه دژه‌مرۆڤه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بوونیان له ئێمه‌دا نه‌بووه. واته به‌شێك نین له سروشت و شێوازی ئێمه، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئێمه تێكدراوین تا ئاگاییمان له‌ناو بچێت و ئه‌و حاڵه‌تانه كراون به كولتوور و سه‌پێنراون به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیماندا، له ته‌مه‌نێكی زۆر زوودا كه خۆمان توانای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شته‌كانمان نییه و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیشمان نییه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ئاگامه‌ندی تاكیان قبووڵ نییه و له‌و ڕوانگه‌وه تاكی به ئاگا كه گه‌مژه و ملكه‌چ نابێت، له به‌رانبه‌ر هه‌ر ناڕوونییه‌ك پرسیار ده‌كات "بۆچی" تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی هه‌موو ناڕوونییه‌كانی لا ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گشتی ئاسایی نییه، به‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی خۆپارێزه‌وه ئه‌م هۆشیارییه لادان و سه‌رپێچییه و وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و مرۆڤه پابه‌ند نییه به بنه‌ماكانیانه‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه حاڵه‌تی ئاساییه و تێگه‌یشتنی له پشته‌وه‌یه.
دۆخێك جێگیر بووه چ له‌سه‌ر ئاستی خێزان چ چاوی كۆمه‌ڵگه، ئاسووده نین به كه‌سانی ئاگامه‌ند و ره‌تیان ده‌كه‌نه‌وه و كه‌یفیان پێیان نایه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆپی خۆیان نین و له خۆیان ناچن. زۆرجار وه‌ك غه‌ریب ده‌بینرێن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێكدا كه‌سایه‌تییان بۆ خۆیان دروست كردووه و كۆپییه خراپه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون، له خۆیان داماڵیوه.
به‌ڵام كۆمه‌ڵگه و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی پێویستی به بیری نوێ، ئه‌قڵی نوێ و مرۆڤی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ و بیرۆكه‌ی نوێ بێته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا كاتێك دروست ده‌بێت تاك بگه‌ڕێته‌وه لای خۆی، ئێسته زۆرینه‌مان له خۆمان دابڕێنراوین، بۆیه ئاگامه‌ندی له ئێمه‌دا كڵۆڵ و په‌كخراوه.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خۆمان و بیركردنه‌وه له ژیان به‌بێ كاریگه‌ریی ئه‌ملاولا، ده‌مانگه‌یه‌نێت به تێگه‌یشتنێكی نوێ كه ئه‌قڵ رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، ئه‌وه ئه‌و پێگه‌یشتنه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك كوردستان زۆر پێویستیه‌تی بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر كه مرۆڤی پێگه‌یشتوو دروستی ده‌كات، واته تا مرۆڤ دروست نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه ئاماده نییه بۆ هیچ گۆڕانكارییه‌ك و تووتیئاسا هه‌موو ئه‌و ره‌فتارانه ده‌نوێنین كه بۆمان ماوه‌ته‌وه و خۆمان نه‌ك دروستكه‌ر نین، بگره به‌كارهێنراوین.
روونه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێت و بزانێ بوونی چییه و چۆن ده‌یه‌وێت كاریگه‌ریی هه‌بێت، ده‌بێ بچێته‌وه ناو خۆی و له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌ڕی سه‌خت بكات، به‌مه ده‌توانین نیاز له داهاتوویه‌كی باشتر بێنین بۆ تاك, خێزان، كۆمه‌ڵگه و حوكمڕانی، به‌ڵام گرنگترین به‌شی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه په‌روه‌رده بخرێته خزمه‌تییه‌وه و مرۆڤی پرسیاركه‌ر دروست بكات، تۆ وا بكه‌ی پرسیار بكات، ئیتر له قۆناغێكی ته‌مه‌نیدا خۆی ده‌گات به شوێنێكی باش و پێویستی به‌وه نامێنێ ده‌ست بخه‌یته‌وه ژیانی، چونكه كه‌سایه‌تیی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.