بڕواناكه‌م تاكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دنیادا هێنده‌ی تاكی كورد، ڕۆحی خۆبه‌كه‌مزانین و گرێی خۆبه‌كه‌مزانینی له ئاستی ئه‌وانی تر له ناخ و هزردا بێت. ئه‌و هه‌سته ڕه‌گێكی درێژی مێژوویی هه‌یه و پێوه‌سته به داگیركردنی خاك و وڵاتی ئێمه‌وه. چونكه نه‌یارانی كورد له پاڵ داگیركاری سیاسی، هه‌وڵی له ناوبردنی فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌یی و ڕووخاندن و بهخۆنامۆكردنی كه‌سیه‌تیی مرۆڤی كوردیشیان داوه. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی بێ خه‌ون، لاواز و بێ هێز، له هه‌موویشی ترسناكتر نامۆ، به كولتوور و فه‌رهه‌نگی خۆی په‌روه‌رده بكه‌ن.
ناونانی كورد، به نه‌وه‌ی جنۆكه و توركه كێوییه‌كان و بردنه‌وه‌ی زمانی كوردی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و چه‌ندان هه‌وڵی تریش، به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ماكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه. بێگومان كه خاك و وڵاتت داگیر كرا، ئه‌وا له په‌راوێزیشیه‌وه فه‌رهه‌نگ و كولتووریش ده‌سڕێنه‌وه. بۆیه ده‌بینین به درێژایی مێژوو نه‌یارانی كورد له پاڵ داگیركاری سیاسی و هزری، فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی كولتووری كوردیشیان شێواندووه.
ئه‌و داگیركارییه به درێژایی مێژوو، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له ئاستی ده‌روونی و ڕۆحی بۆ تاكی كورد لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین زۆرجار سه‌رسامبوون به ئه‌وانی تر و به كهمزانین و ته‌ماشاكردنی سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان، به‌شێكن له ڕوانین و تێگه‌یشتنمان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌رفه‌تی مێژوویی ئه‌وه‌ی هه‌بووایه، خاوه‌نی خاك و ده‌وڵه‌تی خۆی بێت و سه‌رده‌ستانه بژیایه، ئه‌وا ده‌یتوانی بوونی خۆی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وانی تر بسه‌لمێنێت. به‌ڵام كاتێ خاك و نیشتمانی گه‌لێك داگیر ده‌كرێت، بێگومان كولتوور و فه‌رهه‌نگ و كه‌سیه‌تیی تاكه‌كانی ئه‌و گه‌له‌یش داگیر ده‌كرێت. سه‌ره‌نجامیش به‌شێك له تاكه‌كان جۆره هه‌ستێكی خۆبه‌كه‌مزانین له ئاست ئه‌وانی تردا ده‌یانگرێته‌وه.
ڕۆژانه ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، به‌شێك له‌و هه‌ست و تێڕوانینه ده‌بینین. كاتێ تا ئاستی شۆكبوون سه‌رسام ده‌بین به ده‌قێك و داهێنانێك، یا سیما و خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بوار بۆ ئێمه‌یش بڕه‌خسێت، بێگومان تاكی كورد له تاكی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر داهێنه‌رتر و به تواناتره. ئیتر بۆ ده‌بێ مرۆڤی كورد ئه‌و لاوازییه‌ی هه‌بێت؟ بۆ ده‌بێت هه‌ر شتێك له ده‌ره‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی بێت به داهێنانی بزانێت، به‌ڵام هی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌وهه‌ریش بێت به لایه‌وه هیچ نرخێكی نه‌بێت؟
ئه‌م هه‌سته ته‌نیا به دروستكردنی ده‌وڵه‌ت كۆتایی دێت. مرۆڤ هه‌ر كاتێك هه‌ستی كرد ده‌وڵه‌تێكی هه‌یه، خاك و ئاڵا و نیشتمانێكی هه‌یه، ئه‌وكات خۆی له هیچ كه‌سێك به كه‌متر نازانێت. ئه‌م هه‌سته درێژكراوه‌ی ئه‌و داگیركارییه كولتووری و سیاسییه‌یه كه دوژمنانی كورد به درێژایی مێژوو كردوویانه. بۆیه وه‌ك تاكێك كاتێ هه‌ندێك شت ده‌بینم، سه‌یرم پێ دێت كه مرۆڤ هه‌بن هێنده لاواز و خۆبه‌كه‌مزان بن له ئاست ئه‌وانی تردا، له كاتێكدا ئێمه تا ئێسته نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته و چه‌وساوه‌ین و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان نین، كه‌واته ده‌بێ له هه‌موو كه‌سێك زیاتر شه‌ڕ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ین. به‌ڵام ئاخۆ هه‌موو كوردێك ئه‌و بوێریه‌ی هه‌یه ئه‌و شه‌ڕه بكات؟.
لێره‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌ك له كوردی خۆبه‌كه‌مزان له ئاست ئه‌وانی تردا ئاماژه پێ ده‌ده‌ین كه ده‌ریده‌خات ئێمه چه‌ند گه‌لێكی بێگانه‌په‌رستین.
وێنه‌ی یه‌كه‌م:
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ڵوێستی ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، بووه جێی ڕه‌خنه و هه‌ڵوه‌سته‌كردن كه چۆن هێنده زه‌لیلانه بێده‌نگی له ئاست ئه‌فسه‌رێكی شۆڤێنی عه‌ره‌ب ده‌نوێنێت، كاتێ داوای داگرتنی ئاڵای كوردستانی كرد، له‌سه‌ر ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوه‌كانمان. وه‌لێ به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌وه، ئه‌وه بۆ من زۆر ئاسایی و چاوه‌ڕونكراو بوو. ئاخر كه‌سانێك له‌به‌ر ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵنه‌ستن و ڕێز بۆ مارشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دانه‌نێن، كه‌سانێك له شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش پهنجهیهكیان به خوێندا نه‌هاتبێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی‌یان لێبكه‌ین، جگه له خۆبه‌كه‌مزانی له ئاست دوژمن؟
كه‌سانێك به‌رگری له ئاڵا ده‌كه‌ن كه به هی خۆیان بزانن، وه‌لێ ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه، دار و به‌ردی ئه‌م هه‌رێمه نه‌ماوه، ئه‌و ڕاویژكاره ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گرێت، كه‌چی ئه‌وه هه‌ڵوێستی بوو به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌بێك، بۆیه پێویست ناكات كه‌س به‌م جۆره هه‌ڵوێستانه نیگه‌ران بێت. چونكه گۆزه چی تێدا بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌رژێت.
وێنه‌ی دووه‌م:
كتێبێكم له‌و ڕۆژانه خوێنده‌وه به‌ناوی (شیعر بۆ ترسنۆكه‌كان نییه) كه (ئالان په‌ری) له دانیماركییه‌وه وه‌ریگێڕاوه و له‌باره‌ی شاعیرێكی دانیماركییه. وه‌رگێڕ له پێشه‌كی ئه‌و كتێبه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك باسی كتێبه‌كه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی شانامه‌ی فیردهوهسی و مهم و زینی خانی بێت، هێنده سه‌رسامه به نووسه‌ره‌كه‌ی.
خوێنه‌ر كه ئه‌و پێشه‌كییه ده‌بینێت، وا هه‌ست ده‌كات داهێنانێك ده‌خوێنێته‌وه كه پێشتر نموونه‌ی نه‌بووه. كه‌چی كاتێ كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه، جگه له چه‌ند وتار و شیعرێكی ساده و ساكار، هیچیتری تێدا نه‌بوو.
ئێمه هه‌میشه خۆمان به كه‌متر له ئاستی خۆرئاواییه‌كان ده‌بینین. خۆ گله‌یی له وه‌رگێڕی كتێبه‌كه ناكه‌م كه له دانیمارك ده‌ژیی و مافی په‌نابه‌ری پێدراوه و ژیانی خۆی له‌وێ ده‌باته سه‌ر، بۆیه كه‌وتووه‌ته پیاهه‌ڵدان و گه‌وره‌كردنی نووسه‌رێكی نه‌ناسراوی جیهانی.
ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم خۆزگه وه‌رگێڕی كتێبه‌كه، مهم و زین و شیعره‌كانی په‌شێو و ڕه‌فیق سابیر و گۆران و نالی و مه‌حوی له زمانی كوردی بۆ دانیماریكی وه‌رده‌گێڕا، ئه‌وكات بۆی ده‌رده‌كه‌وت كوردیش چ ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگێكی هه‌یه.
ئه‌مه چییه وا له نووسه‌رێكی كورد ده‌كات هێنده سه‌رسام بێت به شاعیرێكی دانیماركی؟ له كاتێكدا دانیمارك به به‌راورد له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا هه‌ر ئه‌ده‌بیاتیشی نییه، بێگومان گرێی خۆبه‌كه‌مزانینه و هیچی تر.
وێنه‌ی سێیه‌م:
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، له وێنه هه‌واڵێكدا ناوی شاره گه‌شتیارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ بینه‌ران ده‌خسته ڕوو. ئه‌م كه‌ناڵه باسی شاره‌كانی (دوبه‌ی، ریاز، تاران، جده، مه‌نامه و ئۆستانبوڵ) و چه‌ندان شاری تری كرد، به‌ڵام ناوی هه‌ولێر و سلێمانی نه‌هێنا، له كاتێكدا هه‌ر ته‌نیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (هه‌ولێر) پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌ب بوو. ئاخۆ بۆ ده‌بێ كه‌ناڵێكی كوردی، شاره‌كانی خۆی پێ گه‌شتیاری نه‌بێت، به‌ڵام بهسڕاییهك سه‌تان كیلۆمه‌تر ببڕێت تا كاتێكی خۆش و فێنك له ئه‌حمه‌دئاوا و بێخاڵ بگوزه‌رێنێ؟
هه‌ر بۆ زانیاریی ئه‌و كه‌ناڵه، هه‌ولێر و سلێمانی له به‌شێكی ئه‌و شارانه پێشكه‌وتووترن. ژنانی سلێمانی له هه‌موو ژنانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئازادتر و سه‌ربه‌ستتر و لیبراڵترن.
ژینگه‌ی هه‌ولێر، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ژینگه‌ی تاران و جدده بۆ ژیان و هه‌ناسه‌دان خاوێن و پاكه. تا ئێسته‌یش له سعوودییه و ئێران و ئیمارات، ژن به ته‌واوه‌تی ئازاد نین و له زۆر ماف بێبه‌شن. ئه‌ی ئه‌وه چییه وا له كه‌سانێك ده‌كات تاران ببینین و هه‌ولێر نه‌بینین؟ بێگومان گرێی خۆبه‌كه‌مزانینه و هیچی تر.
وێنه‌ی چواره‌م:_
ماڵپه‌ڕی زاری كرمانجی له ڕۆژی 26 حوزه‌یرانی رابردوو، له هه‌واڵێكدا نووسیبووی: ئیتاڵیه‌كان ههریریهكان هوشیار ده‌كه‌نه‌وه).
به ڕاستی كه ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری كرد. تۆ بڵێی كورد و ههریرییهكان هێنده دواكه‌وتوو بن تا ئیتاڵییه‌كان هۆشیارییان بكه‌نه‌وه؟ ده‌بێ ئێمه‌ی كورد هێنده ساویلكه و نه‌زان بین تا چاومان له‌وه بێت هۆشیارمان بكه‌نه‌وه؟ ئیتاَلیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی نییه و له زۆر ڕووه‌وه خۆیان پێویستییان به پێشكه‌وتنه. كه‌واته بۆچی ده‌بێ ئێمه هه‌میشه چاوه‌ڕێی ده‌ستی بێگانه بین و به ڕه‌گه‌زێكی گه‌وره‌تر و شكۆدارتر له خۆمانیان ته‌ماشا بكه‌ین؟.
وێنه‌ی پێنجه‌م:
پاشكۆیه‌كی ئه‌ده‌بی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندان چیڕۆكنووس و شاعیر كردووه، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌وان به كام نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و كتێب سه‌رسامن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان باسی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی دنیایان كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یه‌ك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد بێنن. تۆ بڵێی ئێمه‌ش هونه‌ر و ئه‌ده‌بمان نه‌بێت؟
كه‌س تا ئێسته بینیویه‌تی تورك و فارسێك به شاعیرێكی كورد سه‌رسام بێت؟ كه‌س تا ئێسته گوێی له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێكی فڕه‌نسایی و به‌ریتانی بووه، باسی دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید و قادر زیره‌ك و ڕه‌سووڵ گه‌ردی بكه‌ن؟ كه‌س ئهوروپاییهكی بینیوه باسی هه‌ژار موكریانی و مه‌ولانا و شێخ ڕه‌زا بكات؟ عه‌تا قه‌رده‌اغی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری دیار، جوانی بۆچوو كاتێ له به‌رنامه‌یه‌كدا گوتی: ئه‌ده‌ب و هونه‌رت له لووتكه‌ی داهێنانیش بن، تۆ هه‌ر له پهراوێزدای چونكه ده‌وڵه‌تت نییه.
كه ده‌وڵه‌تت هه‌بوو، هه‌موو شتێكت پێ ڕه‌وا ده‌بینن. كه‌چی به‌شێك له كورده خۆبهكهمزانهكانی ئێمه له بری ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و نیشتمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری خۆیان پێشانی دنیا بده‌ن، دێن سه‌رمه‌ست و حه‌یران ده‌بن به نه‌ناسراوترین و په‌راوێزترین نووسه‌ری دنیا.
ئه‌م گرێی خۆبه‌كه‌مزانینه له دڵ و ده‌روونی ئێمه له‌ناو ناچێت، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه بووینه خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆمان. ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ گه‌لی كوردیش ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هه‌یه یا نا؟.